هه‌ندرێن: من بوونه‌وه‌رێکی دره‌وشاوه‌م
هه‌ندرێن: من بوونه‌وه‌رێکی دره‌وشاوه‌م
گفتوگۆی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود // به‌شی پێنجه‌م
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: واتێده‌گه‌م قسه‌كردن، یان هه‌ستكردنی تۆ به‌زه‌مه‌ن، جیاوازی زۆری له‌خوێندنه‌وه‌و، تێگه‌یشتن و، هه‌ستكردنی ئه‌وانی دی ( نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی كورد ) سه‌باره‌ت به‌دوێنێ و، ئێستا‌و ئاینده هه‌بووبێ و هه‌یه، لای تۆ مه‌سه‌له‌كه هه‌رچییه‌ك بووبێت وببێت، دواجار یه‌كسانه به‌هیچ، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ( براونینگ ) ی شاعیر ده‌یگووت" ئێستا، چركه‌ساتی هه‌ره‌سی ئاینده‌یه له‌رابردوودا" ئایا ده‌شێ چركه‌ساته‌كانی ته‌مه‌ن و زه‌مه‌ن له‌یه‌ك كاتدا ڕابردوو ئێستا‌و ئاینده له‌خۆ بگرن ؟.. ئیزن بده‌ن لێره‌وه ده‌مه‌وێ باسه‌كه‌مان به‌رینه نێو دنیایی ئه‌ده‌ب، كه‌ئێوه له‌پێنجی سه‌ره‌تاییه‌وه عاشقی بوون و شیعرتان نووسیووه..
هه‌ندرێن: هه‌رچۆنێک بێت، ئێستای مێژووی تاکی مرۆڤێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک بریتییه له ئاکامگیریی یان دووباره‌کردنه‌وه‌یی رابردوو، ئێستا و ئایینده. بێ رابردوو نه ئێستا و نه ئایینده‌ش له گۆڕێ‌دا نییه، هه‌ره‌وه‌ک ئایینده‌ک بێ رابردوو و ئێستا له گۆڕێ‌دا نییه. ئه‌گه‌ر پێناسه‌کردنی من بۆ رابردوو، ئێستا و ئایینده، یه‌کسان بێت به "هیچ"، په‌یوه‌ندی به نه‌گۆڕی ئه‌و جووله‌ی کات له ژیان و مێژووی کورده‌وه هه‌یه. تۆ ده‌بینی ، به لای که‌مییه‌وه، سه‌ده‌یه‌ک زیاتره، وێڕای ئه‌و هه‌موو قوربانییه مه‌زنانه‌ی که مرۆی کورد به‌خشیویه‌تی، که‌چی له گه‌وهه‌ردا ئایینده‌ی کورد هه‌مان ئه‌و ئایینده‌یه که له رابردوودا ده‌یناسیینه‌وه.
لێ دیاره له‌گه‌ڵ له دایکبوونی مرۆڤ، تێگه‌یشتن له کات ده‌ستپێده‌کا. مرۆڤ هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌وه به دوای ماڵێک یان گرێ‌دراو به هاومرۆڤ، نه‌ته‌وه‌که‌ی به دوای مێژووه‌ک ده‌گه‌ڕێ، ئه‌و گه‌ڕانه، که هاوکاته له‌گه‌ڵ جووله‌ی ته‌مه‌ن و کاتدا، وه‌ک مه‌یلێکی مرۆڤانه خۆی به‌دیار ده‌خات. مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بوونی به‌رجه‌سته بکاته‌وه، له‌و مه‌یله‌ڕا هه‌وڵده‌دا خۆی بدۆزێته‌وه. ئه‌و ویسته بۆ ده‌رکه‌وتن، خۆی له خۆیدا، له روح و توانستی مرۆڤدا جێنشینه. ئه‌مه‌ش مرۆڤ هانده‌دا که له ژیانی خۆییدا بهزرێت. هزرینیش بزوان و رێکردنه به‌ره‌و بوون. خودی بوون له رێگای ئه‌و جووڵانه‌یه‌وه‌یه ده‌بێته هزرین. ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه، له ره‌وته هێڵه‌کێیه‌که‌یدا، ده‌نگ و ئاواز به‌ناو کاتدا په‌رژ ده‌کاته‌وه. ئاکامی په‌رژبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه ده‌بێته په‌یڤین. په‌یڤینیش گفتوگۆکردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی که مرۆڤی تێیدا جێنشینه. له‌و ده‌وروبه‌ره‌شدا هه‌موو چه‌شنه شتێک هه‌یه و ئه‌و شتانه‌ش بۆ مرۆڤ ده‌بنه ده‌روازه‌یه‌ک بۆ بانگهێستنی مرۆڤ.
گشت ئه‌مانه له‌ناو زماندا جێنشینن و زمانیش بۆ خۆی ناولێنانی ئه‌و یاده‌وه‌رییه‌ی مرۆڤه که له‌گه‌ڵ کاتدا ده‌ڕسکێ. بۆیه رابردوو، ئێستا و داهاتوو ئاکام یان ره‌نگدانه‌وه‌ی خودی تاکه‌که‌س یان کۆی مرۆڤ، نه‌ته‌وه‌یه‌که له هه‌نووکه‌دا. ئه‌و مێژووه‌ی مرۆڤیش بێ زمانێک له ئارادا نییه، چونکه ئه‌وه زمانه که ژیانی مرۆڤ به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه، به گۆ دێنێ.
له‌وه‌ش بترازێین، تۆ "قسه‌کردن" یان "هه‌ستکردن"ی من "یه‌کسان به هیچ" یان به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی دیکه پێناسه بکه‌یت، که‌چی دواجار من کوڕی ئه‌و رابردوو، ئێستا و داهاتووه‌ی خۆم و به تێگه‌یشتنه‌کانی خۆشمه‌وه ئه‌و پرسیار و چاره‌نووسه‌ی داهاتووی خۆم و هاوزمانه‌کانم ده‌خوێنمه‌وه که ده‌ره‌نجامی ئه‌زموونه‌کانی رابردوو و ئێستای منن. به‌مجۆره ئه‌گه‌ر من؛ ته‌مه‌ن، رابردوو، ئێستا و داهاتووی خۆم و ئه‌وانیتر له "هیچ"دا جێ‌نشین بکه‌م یان نا، لێ من له شوێنێکی دیکه‌دا، به واتایه‌کی به‌رهه‌ڵدراو گوتوومه و ئێستاش جه‌ختی ده‌که‌مه‌وه: که من بوونه‌وه‌رێکی دره‌وشاوه‌م، تا ئه‌م بۆشاییه رۆشن بکه‌مه‌وه، که له‌به‌ر چاومدا په‌رژبۆته‌وه، له‌ناو ئه‌م بۆشاییه شله‌ژاوه‌دا ده‌مه‌وێ مانایه‌ک به‌م بوونه‌وه‌ره ببه‌خشم، که ئه‌وه منم، په‌رێشانییه‌کی کۆنینه له ناومدا ده‌ژی. خه‌ونێکه خه‌ونم پێوه ده‌بینێ و ده‌خوازێ شوێنێک له که‌ناری ئه‌م جیهانه‌دا دابهێنێ.
به‌ده‌م ئه‌م خه‌ونه‌وه له لێواره‌که‌ی ئه‌وبه‌ری جیهاندا به‌ره‌و رووی رووبارێکی شله‌ژاو رێده‌که‌م به‌مه ده‌مه‌وێ به هێمنی له‌م بوونه‌دا بژیم.
ئه‌م بوونه‌ش شیعره، شیعریش ناسنامه‌یه، ناسنامه‌ش زمانه، ئه‌م زمانه‌ش خه‌یاڵ، بیرڕۆیی، ته‌قینه‌وه و ئاوازه‌کانی ناوه‌کییه.
وه‌ک ئه‌وانی تر ده‌خوازم له ئاوێنه ناوه‌کییه‌کانی زماندا خۆم ببینم، که زایه‌ڵه‌ی رۆح و زرینگانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه.
ده‌خه‌وم تا خه‌ون ببینم، ده‌پرسم تاکو خۆم و ئه‌وانیتر بناسم. سه‌فه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆم و زانیارییه‌کان ده‌که‌م.
ئێستا من لێره‌م، لێره‌ی بێ شوێندا، که نه رابردوو، نه ئێستا و نه داهاتووی من ناسناکا. شوێنێک که وه‌ک ئه‌وانیتر و وه‌ک خۆی با‌نگم ناکات. په‌یوه‌ندی نێوان من و ئه‌و شوێنه، په‌یوه‌ندییه‌کی سومبلییه، یان به زمانێکی نه‌بیستراو له‌گه‌ڵمدا ده‌په‌یڤێ.
کاتێک "ئێستا ده‌بێته چرکه‌ساتی ئایینده له رابردوودا"، که‌واته مرۆڤ و ژیان، کۆی مێژوو جووله‌یه‌که‌ی به خۆیه‌وه نه‌بینییوو، یان به واتای هێگلیی، خودی رابردوو له خۆیدا ده‌رنه‌چووه.
به‌مجۆره من ئێستا له‌سه‌ر رووی بۆشاییدا وه‌ک سه‌راب ده‌جمجێم، نه‌بینراوانه گنگڵ ده‌ده‌م و له گوتنێکی نه‌بیستراودا جێگیریم، واتا به زایه‌ڵه‌ی زمانه‌وه له نێوان رابردوو، ئێستا و داهاتوودا جێنشینم، که هه‌مان چرکه‌ساته.
لێ سه‌باره‌ت به شیعر نووسینم له پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تاییدا، به‌شێکی په‌یوه‌ندی به مه‌یله ره‌مه‌کییه‌ی من بوو، که خۆی کاریگه‌رییه‌که له دۆشدامان به‌رانبه‌ر به نهێنییه‌کانی سروشت و گه‌ردوون بوو، که هه‌ر له کاتی منداڵییه‌وه دۆشداماومان ده‌کا.
هه‌ر ئه‌و دۆشدامانه‌ش بوو که منی به‌ره‌و ناخی ئه‌و گه‌ردوونه و مه‌یلی ئاماده‌بوونه‌ی من له ناخی ئه‌و گه‌ردوونه‌دابرد. به‌مجۆره من یه‌که‌مجار کاتێک له پۆلی چواره‌م بووم له فیستیڤالێکی شیعریی به‌شدار بووم که به‌شێکی زۆر له خوێندکارانی ئاماده‌یی و کۆلیژه‌کانی هه‌ولێر له‌و فیستیڤاله‌دا به‌شدار بوون. له‌وێدا ئه‌وکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رکه تاکه‌که‌سیی و نیشتمانییه راپه‌ڕێنی، ده‌بوو ویستی ئه‌و بوونه ره‌سه‌نه‌ی خۆت له زمان، شیعردا به دیار بخه‌یت. له کن من ئه‌وکات و ئێستاش شیعر و کرده‌ی زمان ئه‌و ماڵه‌یه که مرۆ ده‌بێت تێیدا جێ‌نشین بێت. به‌ڵێ، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره‌وه له‌به‌رده‌م ئاپۆره‌یه‌ک له شاعیر، خوێندکار، هاوڕێ، پیاوکوژ، هه‌ڵه‌پاسه سه‌ره‌کییه‌کانی رژێمی به‌عسدا، شیعر منی ناوه‌وه، ئه‌و بوونه ده‌مبه‌ستکراوه، ئه‌و بوونه دۆشداماوه‌ی که هه‌ر له منداڵییه‌وه خدووی پێ‌گرتبوو، له زمانی شیعره‌وه ئاوه‌ڵاکرد، ئاماده کرد. له‌و رۆژگاره‌دا، مخابن له یادم نییه که‌و ئه‌فیستیڤاله سه‌ره‌تای 1981 یان به‌هاری 80 کان بوو، شیعرێکی بڕه‌نده و سه‌رکێش، شیعرێک که بوونه په‌نگخواردووه‌که‌ت ده‌رببڕێ، وه‌ک چۆن ته‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتێکی خوێناوی بوو، هاوکاتیش مایه‌ی مه‌رگ یان ژیان هه‌راسانکردنبوو. بۆیه له‌و فیستیڤاله‌دا زۆربه‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که شیعری‌یان خوێنده‌وه، مه‌راییکردن بوو بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و بوونه کۆیله‌ییه‌یان. ئه‌وکات رژێم به رێگای پیشکه‌شکردنی شیعر به "ماهاباد" یان که‌سان و کوردستانی رۆژهه‌ڵاته‌وه، زمانی کوردیی، شاعیری کوردیی له ویستی خۆراگه‌یاندن و ته‌زاندنی رژێم ده‌خه‌ساند.
من به ده‌م ئه‌زبه‌رکردنی ئه‌و شیعره‌ی که بڕیارم دابوو له‌و فیستیڤاله‌دا بیخوێنمه‌وه، ته‌واوی شه‌و نه‌خه‌وتم. وته‌یه‌کی ره‌سوڵ هه‌مزاتۆفم وه‌ک پێشه‌کییه‌ک له پێش شیعره‌که‌دا نووسیبوو. ئێستاش نیوه دێرێکی ئه‌و وته‌ی هه‌مزاتۆفم له یاد ماوه که به‌مجۆره بوو: "له شاخه‌کاندا خانه‌خوێ هه‌رگیز له بیر ناچێ…". کاتێک بۆ سانسۆرکردن "یه‌کێتی قوتابیانی" سه‌ر به به‌عس داوای شیعره‌کانیان لێ کردین، به‌رپرسی ئه‌وکاتی یه‌کێتی قوتابیانی به‌عس، که ناوی شوان چاوشین بوو، پێی گوتم، ده‌زانم ئه‌و شیعره‌ت بۆ کێ نووسیوه! بۆیه تاکوو من و تۆش تووشی کیشه نه‌بین، ده‌بێ له بری ئه‌و وته‌ی هه‌مزاتۆف، بنووسی "پیشکه‌شه به ماهاباد" یان ئه‌و دوو دێره بگۆڕیت. له‌و دوو دێره‌دا، که زۆر زه‌قبوو، نووسیبووم: "هه‌تا داربه‌ڕووه‌ک له‌و شاخانه‌دا مابێ، نامه‌وێ له ژێر سایه‌ی هیچ دارخورمایه‌ک بحه‌سێمه‌وه، بحه‌سێمه‌وه…". به‌ڵام من به‌وه رازی نه‌بووم. رۆژی فیستیڤاله‌که، که له هۆڵێکی گه‌وره‌ی "معهد ته‌کنۆلۆژیی"بوو، ئه‌و شوان چاوشینه، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆڕه‌که بوو و شاعیرانی پیشکه‌ش ده‌کرد. کاتێ نۆبه‌ی من هات، دوای پیشکه‌شکردنی من کاتێک من به‌ره‌و په‌یژه‌ی شانۆکه چووم، شوان وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و پیشکه‌شکردنه‌ی وتم نه‌ڵێی، ئه‌وه دێم له‌سه‌ر شانۆ باسی ده‌که‌م. من وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه، وته‌که‌ی هه‌مزاتۆف و شیعره‌که‌م وه‌ک خۆیان خوێنده‌وه. به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شیعره‌وه، به تایبه‌تیش ئه‌و دوو دێره‌وه، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که به هۆی رێکخستنی "کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران"ه‌وه ببووینه هاوڕێ، ده‌ستیاب به چه‌پڵه لێدان و هاواری "دووباره … دووباره…" کرد. ئه‌و ده‌مه من، به مانای شیعریی، له دۆخێکی بوونایه‌تی مه‌ستدا ده‌ژیام، وامده‌زانی له‌ناو جه‌رگه‌ی بوونه خوێناوییه‌که‌مدا ستران ده‌چڕم. به کورتی له ترۆپکی چێژیی بووندا ده‌ژیام.
به‌مجۆره دوای ئه‌و شیعره رۆژێک دوای نیوه‌ڕۆیه‌ک به پیاسه‌وه به‌ره‌و ناو شاری هه‌ولێر ده‌چووم، له هیکڕا ئۆتۆمبێلێکی سپی، که ئه‌وکات ته‌نیا ئه‌منه‌کانی به‌عس خاوه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێله بوون، له ته‌نیشتم راوه‌ستا. به ده‌م سه‌یرکردنه‌وه دوای سه‌رکه‌وتن بۆ ناو ئۆتۆمبێله‌که‌یان لێکردم. منیش بێ شله‌ژان سه‌رکه‌وتم. به ده‌م رێکردنه‌وه ده‌یانویست بزانن بۆ کوێ ده‌چم و خه‌ریکی چیم. منیش بێئگایانه وتم پیاسه ده‌که‌م. دواجار له‌به‌ر ده‌رگای باره‌گای ئه‌منی هه‌ولێر، که له گه‌ره‌کی ئازادیی و له نزیک "ساعه‌ی مه‌لعه‌ب"ی تۆپانێ بوو، ره‌وه‌ستان. دوای دانیشتن وتیان فیستیڤالێکی شیعرییمان له سلێمانی هه‌یه به بۆنه‌ی 8ی شوبات، که ئێستا له یادم نییه، په‌یوه‌ندی به کام رۆژی به‌عسه‌وه هه‌بوو، ده‌بێت به‌شدار بیت. منیش وتم من که‌م شیعر ده‌نووسم و ناتوانم واده‌ی به‌شدار بوونتان بده‌مێ. به‌ڵام ئه‌وان به‌و وه‌ڵامه رازی نه‌بوو، وتیان فلان رۆژ چاوه‌ڕێین که به خۆت و شیعرێکه‌وه بێته‌وه ئێره. من تا ئێستاش نه‌چوومه‌وه ئه‌وێ. به‌ڵام له‌و ماوه‌یه چیتر به‌و شه‌قامانه‌دا پیاسه‌م نه‌کرد. دواجاریش دوای ماوه‌یه‌کی که‌م ئاشکرا بووم و به‌ره‌و پیشمه‌رگایه‌تی سه‌رم هه‌ڵگرت. بۆیه نه‌یاندۆزیمه‌وه.
به‌هه‌مه حاڵ، له‌وه‌ش بترازێین، شیعر نووسین په‌یوه‌ندی به چوونه ناوخۆوه هه‌یه. هه‌ندێ که‌س له سروشتی خۆیدا ده‌ره‌کییه و هه‌ندێکیش ناوه‌کییه. به‌جۆره ئاشنا بوونی من له‌و ته‌مه‌نه‌دا به شیعر، له سه‌ره‌تادا کاریگه‌ریی ئه‌و مرۆڤ و ژینگه‌یه نه‌بووم که تێیدا چاوم کرده‌وه، به پێچه‌وانه‌وه خوێندنه‌وه به گشتی لادان بوو له نه‌ریتی ماڵه‌وه و گونده‌که‌مان. هه‌روه‌ک ئێستا کاری رۆشنبیریی وه‌ک کرده‌یه‌کی هی دڵیی، ریسواترین کاره له جڤاکی کوردییدا. به گشتی به هۆی ئه‌و پێکهاته خێڵه‌کیی و ره‌وشه سیاسییه ئاڵۆزه‌ی که هێشتا له ماسوولکه، پێوانه‌ی خزمایه‌تی، خێڵه‌وه قه‌تیسماوه، به‌های رۆشنبیریی مانایه‌کی نییه. چونکه راستییه‌که‌ی له بنه‌ڕه‌تدا حیزبی کوردیی و کاری سیاسیی گواستنه‌وه‌ی نه‌ریتی خێڵه. بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کرده‌ی نووسین، له کاڵایه‌کی لاوه‌کی سیاسه‌ت زیاتر به‌هایه‌کی دیکه‌ی نییه.
به هه‌ند وه‌رگرتنی کرده‌ی رۆشنبیریی هی جڤاکێکی بیرکه‌ره‌وه‌یه. له‌وێدا پایه‌ی مرۆڤ له جیاوازی توانای تاکه‌که‌سه‌کاندا به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. له جڤاکێکی بیرکره‌وه یان تاکه‌که‌سییدا واتای ره‌هه‌ندی رابردوو، ئێستا و ئایینده‌ی مرۆڤ به ده‌سه‌ڵاتی هه‌تا هه‌تایی سه‌رۆک خێڵ و مه‌زه‌نده نه‌گۆڕه‌کانییه‌وه گرێنده‌راوه، به‌ڵکوو به ئه‌فراندن و وزه بزۆک و جیاوازه‌کانی تاکه‌که‌سه‌کانه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه. به‌مجۆره تا هه‌نووکه‌ش له جڤاکی ئێمه‌دا، به هۆی ئه‌و قه‌ده‌ره ئه‌به‌دییه بنده‌ستییه‌ی کورده‌وه، مرۆی کورد ناچاره له ناو چوارچیوه‌ی ئاراسته‌یه‌کی به کۆمه‌ڵییدا وزه‌کانی خۆی ته‌رخان بکا. که‌واته ئه‌وه‌ی له جڤاکی کوردییدا رابردوو، ئێستا و ئایینده‌ی تاکی کورد دیارییده‌کا، خودی ئه‌و ئه‌و ره‌وته به کۆمه‌ڵییه‌یه که به بزاڤی رزگاریخوازی کورده‌وه ناودێر ده‌کرێت. جێگه‌ی سه‌رنجدانیشه، هه‌رچه‌نده هێشتا که‌م که‌س هه‌یه سه‌رنجبدا، به هۆی مانه‌وه‌ی ئه‌و پێکهاته گشتییه‌ی کورده‌وه تا ئێستاش ئه‌و سه‌رچاوه و که‌سایه‌تییانه‌ی که ئاراسته‌کانی ئه‌و ئه‌و بزاڤه دیارییده‌که‌ن، نه‌ریتی باوی خێڵ و مرۆڤه ئاکار خێڵه‌کانن.
له‌وه‌ش بترازێین، سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای تێکه‌ڵبوون به شیعره‌وه، ره‌نگه من سه‌ره‌تا وه‌ک به‌رته‌کێک به‌رانبه‌ر ئه‌و دژه نووسین و نه‌ریته باوانه‌ی خێزان و ژینگه‌که‌مه‌وه، هانام بۆ شیعر بردبێت. ره‌نگه به هۆی ئه‌وه‌ی که من له‌و ژینگه‌یه‌دا هه‌ستم به ته‌نیاییه‌کی ناوه‌کی قووڵکردبێت، بۆیه وه‌ک منداڵێکی بێ‌ماڵ خدووم به شیعره‌وه گرتبێت. ره‌نگه له‌و ته‌مه‌نه‌دا هه‌راسانبوونم به ده‌ست گه‌رمای هاوینی ئه‌و ده‌ڤه‌ره و گه‌رده‌لوو و خۆڵبارانه‌کانی، که بۆ من له نه‌ریته قوڕس و غه‌داره‌کانی خێزان و ئه‌و ژینگه‌یه ده‌چوو، یان ره‌نگه له داخی ئه‌و سه‌رئێشانه‌ی که دوای هه‌موو هوڕه‌بایه‌ک له هاویندا تووشی ده‌بووم، یان ره‌نگه به هۆی مه‌راقی نه‌بوونی قه‌ڵه‌م ره‌نگ، که بۆن و ره‌نگه‌کانی پاکه‌تی قه‌ڵه‌م ره‌نگ چێژێکی له راده‌به‌ده‌ری پێده‌به‌خشیم، یان دۆشدامانم به‌رانبه‌ر سه‌رهه‌ڵگرتنی گه‌رده‌لوول بێت که تا چاوبڕکا سه‌یرم ده‌کرد، ره‌نگه به هۆی حه‌ز نه‌کردم به تێکه‌ڵاویی و گه‌مه نه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵانی ئاوزه‌ی خۆمه‌وه بێت، که دواجار له‌و ته‌مه‌نه‌دا ده‌بوو شتێک هه‌بێ خۆمی پێکه‌وه بخافڵێنم و … تاد، په‌نام بۆ شیعر نووسین بردبێت. نازانم!
وه‌لێ وێڕای ئه‌مانه‌ش، شیعر کرده‌یه‌که له دۆشدامان به‌رانبه‌ر به پرسیاره‌کانی ژیان و گه‌ردوون، یان بوونایه‌تییدا له دایک ده‌بێت. هه‌روه‌ک شیعر زایه‌ڵه‌ی زمانه. شیعر له بێده‌نگیی زماندا، سه‌فه‌رێکی ناوه‌کییه. لێره‌وه من له سه‌ره‌تاوه، هه‌روه‌ک ئێستاش، له نێوان ئه‌و ژیانه رووکه‌شه‌ی که مرۆڤه سروشت ده‌ره‌کییه‌کان و نه‌ریته باوه‌کان باڵاده‌ست بوون و ده‌بن، له‌و بێده‌نگییه زایه‌ڵه‌داره جێ‌نشین بووم.
وێڕای ئه‌مه‌ش، وه‌ک له پێشتر گوتم، له‌و ته‌مه‌نه منداڵیی و ژینگه دژه رۆشنبیرییه‌دا، شێواز و ئاکاری مامۆستا عومه‌ر مه‌عروف به‌رزنجی رۆڵێکی کارای هه‌بوو له ورووژاندنی مه‌یل و هه‌ستی خۆشه‌ویستی من به‌رانبه‌ر به شیعر. بێنه به‌ر چاوت، له گوندێکی دووره ده‌ست و داخراو به نه‌ریت و سنووره خێڵه‌کییه‌کان بۆ یه‌که‌م جار، به پێچه‌وانه‌ی نه‌ریتی رووشکێن و ترسناکی مامۆستایانی کورد، له جیاتی دار حه‌یزه‌ران و مڕو مۆچییه‌وه، مامۆستایه‌ک رۆژانه له بری خوێندنه‌وه‌ی وانه‌یه‌کی بێتام و سه‌پاندنی ئه‌رکی به‌یانی به‌سه‌رماندا، سه‌ره‌تای وانه‌کانی به زمانێکی شه‌پۆڵداری دڵ‌بزوێن به خوێندنه‌وه‌ی کۆپڵه شیعری ورووژێنه‌ر ده‌ستپێبکا، چتۆ شادییه‌ک به خوێندکارانی ساوا ده‌به‌خشێ؟ به‌ڵێ، ئه‌وکات بۆ من و بگره چه‌ند هاوپۆلێکی تر، مامۆستا عومه‌ر مه‌عروف به‌رزنجی، به ره‌خنه‌گرتن و پووچکردنه‌وه‌ی نه‌ریته چه‌وته‌کانی خێزان و جڤاک به‌رانبه‌ر منداڵ و خودی خۆیان و پاشانیش خوێندنه‌وه چه‌ندان شیعر، وه‌ک ئه‌فسانه‌یه‌ک وابوو. هه‌ر بۆیه ئه‌و مامۆستایه تاکه مامۆستایه‌ک بوو که وایلێده‌کردم رۆژانه به جه‌سته‌یه‌ک له خه‌یاڵ و سۆزه‌وه بچمه مه‌کته‌ب. به کورتی ئه‌و مامۆستایه له‌و ماوه‌ی که له‌و گونده‌دا مایه‌وه، به باسکردنه‌کانی له‌سه‌ر شیعر، خوێندنه‌وه‌ی شیعر، ئه‌و کتێب و شیعره ده‌ستنووسانه‌ی که به ئێمه‌ی خوێندکار ده‌دا، زیاتر به‌ره‌و جێنشینبوون له‌و بێده‌نگییه‌ی شیعری بردم. لێره‌وه ستایشێکی منداڵانه بۆ مامۆستا عومه‌ر مه‌عروف به‌رزنجی.
ئه‌رسه‌لان مه‌حمود: بوونه‌وه‌رێكی دره‌وشاوه؟..یان باڵنده‌یه‌كی به‌خته‌وه‌ر، ئه‌و باڵنده‌یه‌ی هێلانه‌یه‌كی شوێنگیری نیه‌و مه‌یلی چجۆره فڕینێكی مه‌ودا دیاری نیه‌و، بۆ كۆێ بچێ ڕێگاكان له‌به‌رده‌میدا ئاوه‌ڵان، ئێ ئه‌وه‌ی كامه‌رانی ئێوه‌ی ته‌ڵخ كردوه‌و ده‌كات چییه؟..ئه‌و مانایه كامه‌یه هه‌ندرێن ده‌یه‌وێ به‌بوونی ببه‌خشێ و، چخه‌ونێكه خه‌ون به‌تۆوه ده‌بینێ؟.. ده‌بێ ئێوه چییه‌كتان له‌م مه‌مله‌كه‌تی درۆ‌و ده‌له‌سه‌و بێ ئه‌مه‌گی و، حزب و فه‌رمانڕوایه‌تیه‌كی هیچوپووچ، سته‌م و زۆری كه‌سانێكی چه‌قبه‌ستوی ……، شاری بێ جه‌ژن، ئاهه‌نگی بێ خۆشی، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان له‌نووسین و هۆنراوه‌كانتدا ده‌یانجار باستان لێوه‌كردووه، جێهێشتبێت؟.. ئێوه پێتان وایه لێره( كوردستان ) ناهێڵن خۆشه‌ویستی هه‌ناسه‌بدات، باشه، كوڕیژگه‌یه‌كی یاخی، به‌ڵام شه‌رمن و، تاڕاده‌یه‌كی زۆر گۆشه‌گیر، ڕاوی ماسی و باڵنده‌ی چجۆره كه‌نار ده‌ریایی جیهانێك ده‌كات؟…هه‌ندرێن: مرۆڤ که هه‌ر له منداڵییه‌وه له شێوێنێکی تر و که‌سێکی تردا جێ‌نشین بوو، هه‌میشه له باڵه‌فڕێ و جووله‌یه‌کی ناوه‌کییدایه. به‌مجۆره له ئاستی زماندا بوونه ئه‌ویترێکی ئیدیالی، دۆخێکه له نێوان خه‌ونبین به جیهانێکی تژی له چرپه و ساتمه‌کردن له جیهانێکی مردۆخ، که له‌وێدا کۆت و به‌نده‌کانی نه‌ریت و "سته‌م و زۆری که‌سانێکی چه‌قبه‌ستووی شاری بێ جه‌ژن" روحت په‌لبه‌ست ده‌که‌م. کاتێکیش ئه‌و ته‌رزه بوونه بوو به بوونه‌وه‌رێکی زمانیی، ئاوێزان به زایاڵه‌ی په‌یڤ، روح ده‌بێته کوانووی سووتانی حه‌سره‌ت و خۆزگه له بن نه‌هاتووه‌کان. ئه‌و چه‌شنه بوونه قه‌ده‌ری وایه که دۆخی هه‌نووکه‌ی ژیانی ببێته شه‌پۆڵێک له پرسیار، دڵه‌ڕاوکێ، گنگڵدان، بێزاریی و هاوکاتیش چێژی له هیکڕا. به‌مجۆره خۆ نواندنی وه‌ک "بوونه‌وه‌رێکی دره‌وشاوه" و "باڵنده‌یه‌کی به‌خته‌وه‌ر" له نه‌بوونی ئه‌و ماڵه دایه که ئه‌و بوونه دره‌وشاوه‌یه یان باڵنده به‌خته‌وه‌ره له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی له سه‌فه‌رێکی ناوه‌کییدایه. منێک که هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییدا هه‌ستم کردبێت که وێنه‌ی منداڵی من له شوێنێکی تر، ماڵێکی تره و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی مێردمنداڵییدا به‌ره‌و ئه‌و گه‌ڕانێکی گاڤ وێڵی فڕاندم و دواجاریش به‌ره‌و شاخ و له‌وێشه‌وه ئه‌و هه‌راسان له ژینگه‌ی منداڵ دایه ده‌بێته "دره‌وشانه‌وه"یه‌ک که سه‌رچاوه‌که‌ی له گه‌ڕانی به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌دایه که منداڵی فرچی پێوه گرتووه. لێره‌وه ئه‌وه بوونه‌وه‌ره"دره‌وشاوه" و باڵنده "به‌خته‌وه‌ر"ه، له له ئاماده‌یی ئه‌و دۆخه‌ی بووندایه که هه‌میشه له خه‌ونی ئه‌و وه‌رزه‌دایه که ئه‌و شوێنه‌ی به‌رایی خۆی، که ته‌نیا له بێده‌نگی زماندا ماوه‌ته‌وه، شکۆمه‌ند بکا.
که‌واته بوونی من له نێوان بێداربوونه‌وه و خه‌ونبیندا، ته‌نیا له "دره‌وشانه‌وه"ی ئه‌و چرکه‌ساته‌دایه کاتێک زمان ئه‌و شوێنه‌ی منداڵیی، خاکی یاده‌وه‌رییه له نماییشێکی کتوپڕدا ده‌سازێنێ و ئاوه‌ڵای ده‌کاته‌وه. جێگیربوون له‌و جیهانییه زمانییه‌دا، خۆکردنه بوونێکی "دره‌وشاوه"یه له زایاڵه‌ی زماندا.
بۆیه لێره‌دا ئه‌و مه‌مله‌که‌ته‌ی که تۆ باسی ده‌که‌ی، وێنه‌ی ئه‌و جیهانه واقیعییه که ته‌نیا شوێنێکی زمانییه، خاکی یاده‌وه‌رییه. گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و "مه‌مله‌که‌ته"ش ته‌نیا بۆنکردنی شوێنپێیه‌کانی یاده‌وه‌ریی منداڵی، خاکی وێران، تاڵانکراو و نیگه‌رانی هه‌وه‌لین چاوکردنه‌وه‌ی زمانه. به‌مجۆره، له کن من، ئه‌و "مه‌مله‌که‌ت"ه، جیهانێکی هاورده‌یی، شوێنێکی زمانییه، نه‌ک ماڵی کۆتایی زمان. دواجار ئه‌و "بوونه‌وه‌ره دره‌وشاوه" له نێوان ئه‌و شیعرییه‌ته بۆرژان، وه‌نه‌وزه‌ی زمان، و "مه‌مله‌که‌ته چه‌قبه‌ستووه"دا، له نێوان باڵگرتن و سه‌نگرانه‌وه‌دا، ته‌نیا ژنه ده‌بێته که‌نار، شوێنی خه‌ونه‌کان.
یاخیبوونی له‌و "مه‌مله‌که‌ت"ه بێ ماڵه،پرسیارکردنه له ناسنامه‌یه نادیارییه‌که‌ی ئه‌و شوێنه‌دا. به‌مجۆره من له‌ناو خه‌ونی زمان، خاکی یاده‌وه‌رییدا، وه‌ک سه‌راب بوونێکی "دره‌وشاوه"م. وه‌ک شوێنێکی سه‌رابیی نه‌بینراوانه گنگڵ ده‌ده‌م و له‌گوتنێکی نه‌بیستراودا جێگیریم، واتا به‌زایه‌ڵه‌ی شیعره‌وه‌به‌ره‌و مه‌وداکان خلۆر ده‌بمه‌وه. به‌شیعر له‌ناخی شه‌پۆڵه‌کاندا ده‌ژیم. شه‌پۆلی ماوه‌کانی نێوان ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، یان له‌دیار و نادیاردا ده‌ژیم.
له‌و نامۆبوونه، گه‌ڕان به دوای شکۆمه‌ندی شوێن، خاکی یاده‌وه‌رییدا، ته‌نیا ژن بوونی هه‌یه. ژن و شیعریش ویستێکه‌به‌ره‌و شوێن ته‌کانم پێده‌دا و بۆنی بوونم پێده‌به‌خشێ. لێره‌دا ژن: مێیایه‌تی شوێنه‌و نه‌رمی رۆناکیم پێده‌به‌خشێ. شیعر به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م جه‌سته‌یه.
به‌واتایه‌کی تر شیعر به‌رجه‌ستکردنه‌وه‌ی مێینه‌یی شوێنه. که‌واته‌ژن و شیعر له‌سه‌ر خاکێکی بێ شوێندا عه‌ده‌مێکی تره… ئه‌م خاکه‌ش بێ رۆناکی جه‌سته‌ی ژن نابینرێ. ژن، لێره‌دا راکێشانی نه‌رمییه‌که‌که ناخی نامۆییم ده‌بزوێنێ. ئه‌مه‌ش ئازارێکی به‌رده‌وام، چرپه‌چرپی تاراوگه‌یه و به‌چوونه‌ناو ئه‌و جه‌سته‌نه‌رمه‌نه‌بێ ناوه‌ستێ، که‌جه‌سته‌ی ژنه.
به‌مجۆره په‌رۆشخۆریی بۆ ئه‌و "مه‌مله‌که‌ت"ه تاڵانکراوه، مه‌یل و حه‌سره‌تی ئه‌و روحه منداڵییه‌یه که له زماندا جێنشینه. بۆیه ده‌ستبه‌ردار نه‌بوونی زمان، خه‌ونبینینی ئه‌و روحه منداڵییه‌یه له باڵه‌فڕێی په‌یڤدا. به ده‌م بێداربوونه‌وه له‌و خه‌ونه‌دا، شیعر ده‌بێته‌په‌یڤین له‌گه‌ڵ شوێندا: نێرینه‌له‌گه‌ڵ مێینه‌دا. دواجار "بوونه‌وه‌رێکی دره‌وشاوه" یان "باڵنده‌یه‌کی به‌خته‌وه‌ر"، زایه‌ڵه‌ی خوده له‌گه‌ڵ خاکی یاده‌وه‌ریی، زرینگانه‌وه‌یه له شه‌به‌نگی شوێندا. به‌مجۆره کاتێک من له مه‌وداوه‌رگرتنێک له‌و "مه‌مله‌که‌ت"ه‌دا له "دره‌وشانه‌وه"دا جێ‌نشین ده‌بم، خه‌ونیش ئه‌وها له زماندا باڵه‌فڕێ ده‌کا:
"باڵێك له رۆح و
جه‌سته‌شم رۆناكی هه‌نار.
من چیتر به راڤه‌ی سه‌رهاتی هه‌بوونێك سه‌رقاڵ نیم
ماڵه‌كه‌م ده‌نگێكه،
له سروودی باڵنده و زایاڵه‌ی ئه‌زموونێك."