سینه‌مای ژێر زه‌مینی ئێران…..و: هیوا ئه‌مانی
سینه‌مای ژێر زه‌مینی ئێران
ن: باربۆد تاهری
و: هیوا ئه‌مانی
سینه‌مای ژێر زه‌مینی له وڵاتگه‌لی جیاوازی جیهان، پێناسه‌ی تایبه‌تی و جیاوازی هه‌یه. بۆ نموونه هه‌ر ئێستاكه له ئا‌مریكا بڕیار وایه فستیڤاڵێك له سینه‌مای ژێر زه‌مینی به‌ڕێوه‌بچێ كه له ڕاستیدا به مانای سینه‌مای جیا له پێوانه ئیستیدیۆییهكانه، به نموونه‌یه‌ك له سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ پێناسه ده‌كرێ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ئه‌م مانایه له وڵاتگه‌لێكی دیكتاتۆری كه له‌ژێر سوڵته‌ی حكومه‌تی ئیدۆلۆژیكدایه، مانایه‌كی تری هه‌یه. ماناكه‌ی سینه‌مای ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگ هه‌ڵبڕین، سینه‌مای لهقاودهره و سینه‌مای جیا له پێوانه‌یی و سانسۆڕی حكومه‌تیه. ئێمه‌ش سینه‌مای ژێرزه‌مینی ئێران له‌م ریزبه‌ندیه‌دا داده‌نێین.
له ساڵی ٢٠٠٤ به‌ملاوه، به دامه‌زراندنی سینه‌مای ژێرزه‌مینی له‌لایه‌ن موسلم مه‌نسوری، هه‌وڵی گروپێك له ده‌رهێنه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی له تاراوگه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه بووه كه به یارمه‌تی و پشتگرتنی ده‌رهێنه‌ران و خوێندكارانی سینه‌مایی له ئێران، هه‌لومه‌رجێ بره‌خسێنین فیلمگه‌لێك به شێوه‌ی شاراوه بۆ ئه‌وان دروست بكه‌ین؛ دواتر به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م فیلمانه چ به شێوه‌ی خام و چ به شێوه‌ی مونتاژكراو، له نیشاندانی ئه‌وان له كۆبونه‌وه جیاوازهنێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، زانكۆكان، ناوه‌نده فهرههنگیهكان، هه‌وڵ بده‌ین وێنایه‌كی ڕاسته‌قینه له‌و شته‌ی كه له كۆمه‌ڵگای سانسۆرلێدراو و پۆلیسی ئێمه ڕوده‌دا نیشان بده‌ین.
دوای ئه‌وه‌یكه موسلم مه‌نسوری فیلمگه‌لێكی به شێوه‌ی شاراوه له ئێران دروست كرد، دروست كردنی ئه‌م شێوه فیلمانه كه‌م و زۆر درێژه‌ی پێدراو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكه‌وه به‌دواداچونی بۆكراو تائێستا چه‌ند فیلمێك له‌م شێوه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كهسینهمای ژێرزه‌مینی ئێران له‌گه‌ڵ دوو كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌ره‌وڕووه، یه‌كیان كێشه‌ی ئه‌منیه‌تیه كه دروست كردنی ئه‌م شێوه فیلمانه له ئێران، بۆ ده‌رهێنه‌ر كێشه‌گه‌لێكی به دواوه‌یه.
له ساڵی ٢٠٠٥، مۆنا مولاخانی له تاران له‌كاتی فیلمبهرداریدا ده‌ستگیر ده‌كرێ و تائێستا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به‌و له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.
كێشه‌یه‌كی تر كه سینه‌مای ژێرزه‌مینی ئێران له‌گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕووه، كێشه‌ی ماڵیه كه هیچكه‌س بۆ فیلمی ژێرزه‌مینی سه‌رمایه‌گوزاری ناكات، به‌ڵام به له‌به‌رچاو گرتنی ته‌واوی ئه‌م كێشه و گرفتانه، زۆربه‌ی خوێندكارانی هونه‌ر، ڕوویان كردۆته دروستكردنی فیلمی شاراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه بۆ دروستكردنی فیلمێكی دۆكیۆمێنتاری له‌گه‌ڵ كێشه‌گه‌لێكی زۆردا به‌ره‌وڕوون به‌ڵام هه‌روا به بزوتنه‌وی هونه‌ر و سینه‌مای ژێرزه‌مینی ئێران به‌رده‌وامی ده‌به‌خشن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ڕژێم بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵی ده‌ستی داوه‌ته هاوشێوه‌سازی بۆ سینه‌ما و هونه‌ری ژێر زه‌مینی و هه‌وڵ ده‌دا هه‌ندێك له به‌كرێگیراوانی خۆی وه‌ك ده‌رهێنه‌ری ژێرزه‌مینی له‌قه‌ڵه‌م بدات تا ڕوخساری سینه‌مای ژێرزه‌مینی ناشرین بكا و به‌ر به گه‌شه‌ی بگرێ.
ئێمه بۆ پشتگیری له سینه‌مای ژێرزه‌مینی ئێران هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، بێ پشتیوانه نه‌مێنی و به كێشه‌ی ماڵی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی له هه‌ناسه و توانا نه‌كه‌وێ. هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانین له ده‌ره‌وه ی وڵات، له ته‌نیشت ده‌رهێنه‌رانی ژێرزه‌مینی ئێران ڕابوه‌ستین تا به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێ دروستكردنی فیلمه شاراوه‌كان به‌رده‌وام بێت و داواكاری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و زوڵم لێكراوی ئێمه بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی ئینسانی و ئازاد، له‌لایه‌ن دووربینی فیلمبهرداریهوه وێنا بكرێ.
١٦/٥/٢٠٠٩
٢٨/خاكه‌لێوه/١٣٨٨