Skip to Content

Monday, September 16th, 2024
سه‌ردانم بۆ کوردوستان…..جه‌بار حه‌مه‌د

سه‌ردانم بۆ کوردوستان…..جه‌بار حه‌مه‌د

Closed
by July 3, 2009 گشتی

سه‌ردانم بۆ کوردوستان
جه‌بار حه‌مه‌د
Rzgar_4@yahoo.com

به‌شی دووه‌م:
فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و به‌واسیته‌ پێشوازی کردن.

له‌ فڕۆکه‌خانه‌ له‌ گه‌ڵ کاک عه‌بدولسه‌مه‌د،ئه‌گه‌ڕاین بۆ ناوی ئه‌و نوسینگه‌یه‌ی که‌ تکته‌که‌م لێ کریوه‌،نه‌مان بینی.چوینه‌ پرسگه‌ وتی ئه‌وه‌ته‌ له‌وڕیزه‌ ئاوا برۆن. من ئه‌ڕۆشتم و بۆ نوسینگه‌ی زۆزك ئه‌گه‌ڕام به‌ڵام نه‌بوو،ئه‌وه‌ی کابرای پرسگه‌ پیشانی داین دۆزیمانه‌وه‌.پرسیارمان کرد وتییان ئه‌م فڕینه‌ پوچه‌ڵ بۆته‌وه‌و ناشزانین بۆ که‌ی ئه‌بێت.ئه‌مه‌ شتێکی زۆر ناخۆش بوو،،چۆن شتی وا ئه‌ بێت؟!!!!،،ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی که‌ پرنتم کردبوو پێم بوو، پیشانم دان.وتم ئێوه‌ دڵنیان که‌ ئه‌م فڕینه‌ ئه‌مڕۆ نیه‌؟ وتیان به‌ڵێ،،،ئه‌ی من ئێستا چی بکه‌م؟ زۆر سه‌یر وه‌ڵامیان داینه‌وه‌ وتیان خۆت ئه‌زانیت،ئێمه‌ نازانین.جارێکی تر لێم دووباره‌ کردنه‌وه‌و کاغه‌زه‌که‌م پیشان دان،ئه‌م نوسینگه‌یه‌‌ ئێوه‌ن؟به‌ڵێ!!! ئه‌ی ئێوه‌ ناچنه‌ ژێر هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌که‌وه‌؟نه‌خێر!!!بیستبووم ئه‌م کۆمپانیایه‌نه‌ی خه‌ڵک بۆ کوردوستان  ئه‌به‌ن جێگه‌ی متمانه‌ نین.به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ وابوون،تۆ بڵێی ئێسته‌ش وابن؟ژماره‌ ته‌له‌فونێک له‌سه‌ر کاغه‌زه‌که‌ بوو ته‌له‌فونم کرد، که‌س وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.به‌ کا‌ک عه‌بدولسه‌مه‌دم وت با ته‌له‌فون بۆ ئه‌و براده‌ره‌م بکه‌م که‌ تکته‌که‌ی بۆ کڕیوم،پێی بڵێم که‌ شتێکی وا هه‌یه‌،به‌ڵکو ئه‌و چاره‌یه‌کی له‌لا‌ بێت. بۆ ته‌له‌فوون پاره‌ی ئاسنم پێنه‌بوو ،ئه‌و براده‌ره‌ له‌ جزدانه‌که‌ی ورده‌ی ده‌ر هێنا.ته‌له‌فونم بۆ براده‌ره‌که‌م کرد ،هه‌ر سه‌ری سوڕما، وتی چۆن شتی وا ئه‌بێ؟ ئێمه‌ له‌م قسانه‌دا بووین، دیاربوو من ده‌نگم به‌رز بوو،ئاگام له‌ خۆم نه‌مابوو،که‌سێک  لێمان هاته‌ پێشه‌وه‌، به‌کوردی وتی ئه‌وه‌ چیه‌؟ وتمان ئه‌م زۆزکه‌ له‌ کوێیه‌؟ وتی ئه‌وه‌تا له‌ولاتانه‌وه‌،،، ئه‌ها ئه‌و هه‌موو کورده‌.(ئێمه‌ له‌ شڵه‌ژانی خۆماندا که‌سمان نه‌بینیبوو)،،،کارت ڕاست بێت….به‌ براده‌ره‌که‌م وت، خه‌مت نه‌بێ دۆزیمانه‌وه‌ نیگه‌ران مه‌به‌.چوینه‌ به‌رده‌می نوسینگه‌که سه‌یرمان کرد له‌سه‌ری نوسراوه‌ زۆزک،له‌ولاشه‌وه‌ سلێمانی نوسرابوو که‌ خه‌ڵکێکی زۆر خه‌ریکی ناردنی جانتاکانیان بوون.له‌ کوڕی نوسینگه‌که‌م پرسی:ئێوه‌ ناوتان له‌و پرسگه‌یه‌ی ناو فرۆکه‌خانه‌ نیه‌؟ چۆن نیمانه‌! ئه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ خه‌رێک بوو به‌ هه‌ڵه‌ماندا به‌رن و بۆ شوێنێکی تریان ناردین؟ئه‌ویش پێی سه‌یر بوو،زۆر گله‌یم لێکردن به‌ڵام تۆ بڵیی سوودی هه‌بوو بێت؟ جارێکی تر ئه‌و پرسگه‌یه‌ ئاوا نه‌کات؟یان هۆی چی بوو پرسگه‌و ئه‌و نوسینگه‌یه‌ی تریش ویستیان به‌هه‌ڵه‌ماندا به‌رن؟تۆ بڵیی ئه‌مانه‌ ڕقیان له‌م نوسینگه‌ کوردیه‌ نه‌بێت؟
زۆر سوپاسی کاک عه‌بدولسه‌مه‌دم کردوو ئه‌وم به‌ڕی کرد.جانتاکانم ڕه‌وانه‌ کرد.ئه‌وخه‌ڵکه‌ی له‌وێبوون،وام ئه‌زانی هه‌موویان ئه‌ناسم.زۆر سه‌یربوو،لێیان ورد بوومه‌وه‌،گوێم لێگرتن،هه‌موو به‌ کوردی قسه‌یان ئه‌کرد.ژن و پیاو مناڵی زۆر،هه‌رگیز له‌ شوێنه‌کانی تر ئه‌وه‌نده‌م مناڵ نه‌بینیوه‌، که‌ له‌گه‌ڵ که‌سوکاریان سه‌فه‌ر بکه‌ن.دوو هاورێی خۆمم بینی یه‌کیان که‌سێکی خزمی خۆی به‌ڕێئه‌کرد،ئه‌وی تریان له‌گه‌ڵمان سه‌فه‌ری ئه‌کرد.له‌گه‌ڵ ئه‌وهاوڕێیه‌م پێش11 ساڵ له‌ تورکیا به‌یه‌که‌وه‌ بووین ئه‌و که‌وتبوه‌ سویسڕا.تا کاتی سواربوونی فڕۆکه‌ له‌ کافیتریاکه‌ دانیشتین ئه‌و دوو بیره‌ی خوارده‌وه‌ من ته‌نها شه‌ربه‌تێکم خوارده‌وه‌.زۆر قسه‌مان کرد،له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆرگه‌شتیار سوار فڕۆکه‌که‌ بووین. 
ئه‌مه‌ی که‌ ئه‌یان وت فڕۆکه‌یه‌کی بچووکه، وانه‌بوو. فڕۆکه‌که‌مان گه‌وره‌بوو،خزمه‌تیشی باش بوو.ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام،له‌ناو فڕۆکه‌که‌ هه‌موو ئه‌توت خزمین……ده‌نگی مناڵ زۆر ئه‌هات. خزمه‌تچیه‌کان تا فرۆکه‌که‌ نیشتۆته‌وه‌ هه‌ر خزمه‌تیان کردووین.به‌ڵام ئه‌و خواردنه‌ی که‌ بۆیان هێناین باش نه‌بوو.نازانم چۆن ڕه‌چاوی ئه‌وه‌یان نه‌کردبوو که‌ خه‌ڵکی کوردوستان به‌ گشتی چی ئه‌خۆن؟یان چیان پێخۆشه‌؟فڕۆکه‌ له‌ ئاسمانی کوردوستان نزیک بۆوه‌و نزم بۆوه‌. گڵۆپه‌کانی سلێمانی ده‌رکه‌وت،که‌ باوه‌ڕناکه‌م به‌سه‌ر هه‌رشاڕێکی جیهاندا به‌فڕۆکه‌ بڕۆیت،ئه‌مه‌نده‌ گڵۆپ ببینیت.ئه‌مه‌ زۆر دڵی خۆشکردین،هه‌موو ئه‌مان وت ئۆخه‌ی کاره‌با باشه‌.(به‌ڵام دووایی بۆم ده‌رکه‌وت که‌ نیوه‌ی ئه‌و گڵۆپانه‌ شه‌و به‌ زیاده‌ ئه‌سوتێ و زیاده‌ ڕۆییه‌،ماڵێک هه‌موو گڵۆپه‌کانی دا ئه‌گیرسێنێت، ژووره‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ پێویست بێت یان نه‌بێت. ئه‌وماڵانه‌ی که‌سه‌ردانم کردن هه‌مووی وابوون)،،،،بۆ؟؟
له‌فڕۆکه‌ دابه‌زین.به‌هه‌رسێ زمان کوردی عه‌ره‌بی ئینگلیزی،نووسراوه‌ (فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی)به‌ پاس بردیانین بۆ به‌رده‌رگای چوونه‌ژوره‌وه‌. ڕیزمان گرت بۆ پرسگه‌ی پاسپۆرت که‌ سێ په‌نجه‌ره‌بوو، خه‌ڵکه‌که‌ ئه‌چوه‌ به‌رده‌میان. پاسپۆرته‌که‌یان مۆر ئه‌کردو ئه‌یان وت له‌ ماوه‌ی 10 ڕۆژ ئه‌بێت بچیت بۆ ئاسایش تا ئیقامه‌ بکه‌یت.به‌ڵام هه‌ندێ که‌سیان لاداو وتیان دانیشن تا ئاسایش ئه‌تان بینێ(دووایی بۆم ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌وکه‌سانه‌ ئه‌وانه‌ن له‌ پاسپۆرته‌که‌یان نوسراوه‌ نابێ برۆن بۆ عێراق،دیاره‌ چاره‌یه‌کیان بۆ ئه‌مه‌ دۆزیوه‌ته‌وه‌).
له‌وێ ته‌واو بووم، چووم جانتاکانم وه‌رگرم زۆر زوو جانتاکان گه‌شتبوو. خه‌ڵک له‌سه‌ر کورسیه‌کان دانیشتبوون،بۆ پێشوازی که‌سوکاریان،به‌خێرهاتنه‌وه‌یان لێکردم.ڕوانیم که‌سی من دیار نه‌ بوو.فڕۆکه‌که‌ له‌و کاته‌ی که‌ به‌منیان دابوو کاتژمێرو نیوێک پێشتر گه‌یشت.ویستم منیش له‌سه‌ر کورسیه‌کان جێگایه‌ک بۆ خۆم بدۆزمه‌وه‌ و چاوه‌ڕێ بکه‌م .که‌سێک وتی بچۆ له‌ده‌ره‌وه‌ سوار پاس ببه‌ ئه‌بێ بچیت بۆ ده‌رگای چاوه‌روانی.وتم ئه‌ی ئێره‌ نیه‌؟وتیان نه‌ء. وتم ئه‌ی ئێوه‌ چی ئه‌که‌ن لێره‌؟ وتیان ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی که‌سوکارمان ئه‌که‌ین.وتم ئه‌ی ئێوه‌ چۆن هاتونه‌ته‌ ژوره‌وه‌؟که‌سێک به‌ڕاشکاوانه‌، وتی ئێمه‌ واسیته‌ین.منیش به‌ڕاشکاوانه‌ وتم جا عه‌یب ناکه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ واسته‌ ئه‌که‌ن؟ چومه‌ده‌ره‌وه‌، سوار پاسه‌که‌ بووم. جارێ به‌ ته‌نها هه‌ر خۆم بووم،کابرای شۆفێر به‌خێرهانی کردم،که‌وتمه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵی:
تکایه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ دوو کرته‌ بکه‌؟
 
چاوه‌ڕوانی به‌شی داهاتوو بن.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.