
له په‌راوێزی وه‌رگێڕانه ئه‌ده‌بیه‌كاندا
له په‌راوێزی وه‌رگێڕانه ئه‌ده‌بیه‌كاندا
رۆمانه‌كان چۆن ئه‌كرێنه كوردیلهوانهیه ئه‌مڕۆ له‌هه‌مه‌موو كاتێك گونجاوتر بێـت بۆ گفتوگۆی كێشه‌و و ئاسته‌نگیه‌كانی وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بی , یاخود ئاوڕدانه‌وه له‌و ده‌قانه‌ی به‌زمانه‌كانی تر نوسراوه‌و ئێمه به‌كوردی ئه‌یخوێنینه‌وه , چونكه ژماره‌ی ناونیشانی كتێبه وه‌رگێڕراوه‌كان به‌ڕه‌وت و خێراییه‌كی باشه‌وه ڕۆژانه له بازاڕی كتێبفرۆشیه‌كاندا زیادئه‌كات , هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یش بی َهیچ پێشینه‌و ئه‌زمونێكی كاری وه‌رگێڕان له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ده‌ستیانداوه‌ته وه‌رگیڕانی ئه‌ده‌بی به‌گشتی و ڕۆمان به تایبه‌تی . بێگومان پرسیاری ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره وه‌رگێڕانه چی پێ به‌خشیوین ؟ چه‌ند شاكاری جوانی خستۆته سه‌ر ره‌فه‌ی كتێبخانه‌كانمان و تا چه‌نده ئاشنای كردوین به‌ئه‌زمونی نوسه‌رانێكی تر كه له سیاق و شوێن و كاتێكی جیاوازدا نوسیویانه ؟ پێداویستیه‌كی مه‌عریفی ئه‌مڕۆی ئه‌ده‌بی كوردیه . چونكه هه‌ر ته‌ماشایه‌كی سه‌رپێی ئه‌و خه‌رمانه ئه‌ده‌بیه‌ی له فه‌رهه‌نگ و زمانه جیاوازه‌كانی جیهانه‌وه كراوه‌ته كوردی هانده‌رێكی باشه بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆیه‌كی له‌م جۆره , خۆشبه‌ختانه ئه‌م بواره‌ی ئه‌ده‌بی كوردی ئه‌مڕۆ له‌هه‌موو كات و سه‌رده‌مێكی تری پڕ به‌رهه‌متر و به بڕشت تره , به‌ڵام ئه‌م بڕشت و پڕبه‌رهه‌میه هه‌ر وا بێ گرفت وكه‌مو كوڕی نیه , كه‌م نین ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌وه‌رگێَڕانیدا به‌ڕاستی مافی خۆی پێنه‌دراوه , له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بكرێتـه كوردی , (هه‌ڵپڕوسكێنراوه‌ته ) سه‌ر زمانی كوردی . دیاره ئه‌مه هه‌ركێشه‌ی ئێمه نیه به ته‌نها , به‌ڵكو كێشه‌ی هه‌موو فه‌رهه‌نگ و كه‌ڵچه‌ره زیندوه‌كانی جیهانه , تا وه‌رگێڕاینش بمێنێـت ئه‌م كێشانه هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بن و هه‌میشه ڕوبه‌ڕوی چه‌ند پرسێكی تری وابه‌سته ئه‌بنه‌وه , وه‌ك ئه‌وه‌ی :- كێ و چ ده‌زگایه‌ك مافی دیاریكردنی پاكی و دروستی به‌رهه‌مێكی وه‌رگێڕراوی هه‌یه ؟ چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕانی جوان و داهێنه‌رانه جیابكریـَته‌وه له‌و كارانه‌ی كه به‌ڕاستی قه‌یرانێكی بۆ ده‌قه‌كه دروستكردووه ؟ یان به‌ده‌رله‌وه‌ی تا ئێستا وه‌رگێڕراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی , كێ دێـت بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیار و ده‌رخسته‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌مان بداتێ كه پێویسته وه‌ربگێڕرایه و هێشتا كه‌س ده‌ستی بۆنه‌بردووه , كێن ئه‌وانه‌ی سیاسسه‌تی ڕۆشنبیری وڵاته‌كه دائه‌ڕێژن و بزوتنه‌وه‌ی وه‌رگیڕان به جۆرێك ئاراساته ئه‌كه‌ن تا ببێتـه ته‌واوكه‌رێكی تری پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و ڕۆشنبیری وڵاته‌كه به‌گشتی .. ئه‌شێت هه‌موو ئه‌م پرسانه به‌شێك بن له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه له هه‌رگفتوگۆیه‌كی تێر‌و پڕ له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بیدا بكرێت .. به‌ڵام ئه‌م نوسینه ته‌نها پرسی ( به‌كوردیكردنی ) ده‌قه‌كان وه‌رئه‌گرێت , یاخود ته‌نها ئه‌وبه‌شه‌ی كرده‌ی وه‌رگێڕان گفتوگۆ ئه‌كات , كه دواین وێستگه‌ی كاره‌كه‌یه‌و خۆی له (كوردانه داڕشتنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه) دا ئه‌بینێته‌وه , بۆ وه‌رگیڕانی ده‌قی ئه‌ده‌بیش ئه‌م پرۆسه‌یه ڕۆڵ و گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه , چونكه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ئه‌ده‌ب له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ و زه‌وق و ئاستی چێژبینین و سایكۆلۆجیای وه‌رگرتندا ده‌رگیره , هه‌ر گرفتێكی ستاتیكی له‌داڕشتنه‌وه‌و ( به‌كوردی كردنی ) ده‌قێكدائه‌شێـت له هه‌موو ئه‌م بوار و ئاستانه‌دا كاریگه‌ری هه‌بێت و ببێته هۆی تێكدانی ئه‌و په‌یوه‌ندی و كه‌مه‌ندكێشیه‌ی پێویسته خوێنه‌ر به ده‌قی ئه‌ده‌بیه‌وه گرێ بدات , ئه‌نجامه سروشتی و چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی كێشه‌یه‌كی وه‌هایش هه‌مووجارێك به‌مه‌رگی ئه‌م په‌یوه‌ندیه كۆتایی دێت , كه ئه‌شێـت هه‌م به تۆراندن و هه‌م به فڕاندنی خوێنه‌ریش ناودێری بكه‌ین .
بۆ وه‌رگێڕ , هه‌رچه‌نده زمان‌زان بێت , شاره‌زای بواره‌كه‌و خاوه‌ن سه‌لیقه‌ی زمانه‌وانی بێت , وه‌رگیڕانی ئه‌ده‌بی , یاخود گواستنه‌وه‌ی شیعریه‌تی زمانی ده‌قێك كه له زه‌مین و كات و كۆنتێكستێكی جیاوازدا نوسراوه كارێكی پڕمه‌ینه‌تی و سه‌رئێشه‌یه , له دوای هه‌موو ( لێزانی و شایسته‌یی و تواناكانی تری وه‌رگێڕ ) تاقه‌ت و حه‌وسه‌ڵه‌و زه‌وقێكی له‌باری ئه‌وێت , هه‌ر ئه‌م هه‌ستیاریه زیاد له پێویسته‌یه وای كردووه تیۆریسازێكی وه‌ك ( جیرار جنیت ) له كتێبی ( لاپه‌ڕه‌كان) دا له‌باره‌ی وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بیه‌وه بڵێت "باشتر وایه بۆ وه‌رگێڕ بێ هیچ گومان و دودڵیه‌ك ئه‌وه‌ی قبوڵ بێـت كه ئه‌و به‌كارێكی پڕ زیان هه‌ڵئه‌سێت , به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا هه‌وڵبدات به باشترین شێوه ئه‌نجامی بدات , وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شتێكی تر دابهێنێت " , كه‌واته هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بی بۆخۆی كارێكی پڕته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه , كه‌م جار ڕێ ئه‌كه‌ویـَت ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن , له ئه‌نجامدا به‌رهه‌مێكی جوانمان پێش كه‌ش بكه‌ن , چونكه پاراستنی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی له‌م پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌دا , به‌هۆی ره‌چاوكردنی كۆمه‌ڵێك ڕێسا‌و ڕێوشوێنه‌وه ئه‌بیت كه په‌یوه‌ندیان به‌زمانزانینه‌وه نیه , ئه‌وه‌نده‌ی كه په‌یوندی به سه‌رله‌نوێ خوڵقاندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه به‌گشتی , دیاره ئه‌مه‌یش پرۆسه‌یه‌كی سۆزداریه پێش ئه‌وه‌ی عه‌قڵانی بێت , ئه‌ده‌بیه زیاتر له‌وه‌ی كه زمانه‌وانی بێت , پێویستی به‌هه‌موو هه‌ستیاری و زیره‌كی وبه‌هره‌كانی وه‌رگێڕ هه‌یه وه‌ك چۆن بیه‌وێت خۆی ده‌قێكی وه‌ها بنوسێت . كه‌واته – وه‌رگێڕی ئه‌ده‌ب – پێویسته كرۆك و ئه‌تمۆسفێری گشتی ده‌قه‌كه بگوزاێته‌وه , نه‌ك ئه‌و وشانه‌ی كه هه‌ڵگری واتایه‌كی فه‌رهه‌نگین , چونكه هه‌میشه ده‌قی ئه‌ده‌بی , به‌وناوكۆییه زمانه‌وانی و مه‌عریفی و و سۆزداری و شیعریه‌ی وشه‌كانی تیا ئه‌خاته گه‌ڕ , بۆ هه‌موو وشه‌یه‌ك واتای خوازراوی خۆی هه‌یه , ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕ وریا و به‌سه‌لیقه نه‌بێت ئه‌م بواری وشه‌و میتافۆره هه‌میشه ته‌ڵه‌زگه‌ی هه‌ڵه‌كانی ئه‌و ده‌بێت . ئێستاكه بابپرسین ئایا ئه‌م هه‌موو گرفت و ئاڵۆزیانه بۆ هه‌موو وه‌رگێڕێك قابیلی تێگه‌یشتنه ؟ به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر ..
باوه‌ڕێكی زاڵ و باو هه‌یه كه پێی وایه وه‌رگێڕانی پاك و دروستی ده‌قێكی ئه‌ده‌بی زۆر زه‌حمه‌ت و مه‌حاڵه , قه‌ت بڕوای به‌وه‌رگێڕانێك نیه كه به‌شێكی ( جوانی و واتا و خه‌یاڵی ) تێكسته‌كه‌ی له‌ده‌ست نه‌دابێت , به‌ڵام كه ڕۆمانێكیش ئه‌كرێته كوردی دورنیه هه‌ر یه‌كه له ئێمه به تامه‌زرۆیی و چڵێسیه‌كی بێ ئۆقره‌وه حه‌زبكه‌ین به‌ر له هه‌موو خوێنه‌رێكی تر بیخوێنینه‌وه , چونكه قه‌ت ناشێـت به‌دگومانیمان به‌رامبه‌ر خراپ وه‌رگێڕان وامان لێبكات سڵ له ئه‌ده‌بی وه‌رگێڕراو بكه‌ینه‌وه , ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌ب وه‌رنه‌گێڕرێـت ئه‌وا بێ ئاگا ئه‌بین له به‌شی هه‌ره زۆری به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگ و زمانه جیاوازه‌كانی دنیا , چونكه هه‌موكه‌سێك ته‌مه‌ن و توانایه‌كی سنورداری هه‌یه بۆ ئاشنا بون به‌زمان و فه‌رهه‌نگی میله‌تانی تر , ئه‌گه‌ر به‌ته‌ما بین هه‌میشه له ڕێگای زمانی یه‌كه‌م و ڕه‌سه‌نه‌وه ده‌قه‌كان بخوێنینه‌وه , ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه چیرۆكی ته‌مه‌نمان كۆتایی پێ دیـَت بێ ئه‌وه‌ی لانی كه‌می ئه‌و ده‌قانه بخوێنینه‌وه كه به وه‌رگیڕان ئه‌شێت ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌یمان بۆ بڕه‌خسێت , هه‌ربۆیه تا ئاره‌زوی خوێندنه‌وه بمێنیـَت وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بیش هه‌ر وا ده‌مێنێت .
دیاره ئه‌وه‌ی له‌م نوسینه‌دا به‌رامبه‌ر كرده‌ی وه‌رگێڕان ده‌یوروژێنرێت پرسیارگه‌لێكی پیشه‌یی نین له هیچ وه‌رگێڕێك , ئه‌وه‌نده‌ی كه چاوه‌ڕوانیه‌كی تامه‌زرۆیانه‌یه له‌و تێكستانه‌ی ئه‌كرێنه كوردی , چونكه بۆ ئه‌وه‌ی دروستی و پاكی تێكستێكی وه‌رگێڕراو بدۆزینه‌وه پێویستمان به بینینی هه‌ردوو ده‌قی ره‌سه‌ن و وه‌رگیڕراوه‌كه‌یش هه‌یه , كات و ورده‌كاریه‌كی زیاتریش بۆ پیاچونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگێڕانه‌كه …, به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا گفتوگۆی ئه‌كه‌ین ئاستی (به‌كوردیكردن ) ی ده‌قه‌كه‌یه , ئه‌و لێزانی و توانا‌و سه‌لیقه‌یه وه‌رگێڕ بۆ به كوردی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی به‌كاری بردووه . هه‌موو وه‌رگێڕێك دوای خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتن و دوباره خوێندنه‌وه ده‌قێك ئه‌كاته كوردی , هه‌موو باش تێگه‌یشتنێك و باش خوێندنه‌وه‌یه‌كیش به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكی پێ بكرێته كوردی , به‌ڵام هه‌موو به‌كوردی كردنێك به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكی جوان و پڕ چێژی ئه‌ده‌بی ببه‌خشێته خوێنه‌ره‌كه‌ی .. ئه‌م به‌كوردیكردنه لای ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان , لێزانی و هونه‌رمه‌ندیه‌كی زیاتری ئه‌وێـت له وه‌رگێڕان له هه‌ر بوارێكی تری زانستی و فكری و …هتد
بۆنمونه , ئه‌گه‌ر وه‌رگێڕێك توانی رسته‌یه‌كی هه‌واڵی بگوازێـته‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی , ئه‌وا مه‌رج نیه ئه‌و دنیابینی و خه‌یاڵ و مێنتا‌ڵیتی و هه‌ست و نه‌سته‌ی ئه‌م رسته‌یه به‌زمانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی هه‌لگریه‌تی به‌ئاسانی بگوزارێته‌وه سه‌ر زمانی كوردی .. چونكه به‌كوردی كردنی دنیابینی كرده‌یه‌كی زۆر زه‌حمه‌تتره له‌وه‌ی هه‌ر به ( وه‌رگێڕانێكی ئاسایی ) بكرێت , , ئه‌م گرفته له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه زمانه‌وانیه‌كان و واتا فه‌رهه‌نگیه‌كانی وشه‌كاندایه , وه‌ك ئه‌وه‌ی مۆنان ئه‌ڵێت " پێویسته وه‌رگێڕ بزانێت یابانیه‌ك وه‌كو به‌ربه‌ریه‌ك پێناكه‌نێت , له به‌رده‌م دیمه‌نێكی دیاریكراودا زه‌رده‌خه‌نه‌ی ئینگلیزێك جیاوازه له‌زه‌رده‌خه‌نه‌ی فه‌ره‌نساییه‌ك …" , ئه‌گه‌ر ئه‌م نمونانه وه‌رگێڕینه سه‌ر واقعی زمان و ڕۆشنبیری كوردی . بۆنمونه ( گواستنه‌وه‌ی دیمه‌نی ماچ گۆڕینه‌وه‌ی كچێك له‌گه‌ڵ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی له‌پێشچاوی باوك و دایكی ) له‌هه‌ر كه‌ڵچه‌رێكی ئه‌وروپیه‌وه بۆ سه‌ر زمانی كوردی , هه‌موو ئه‌و جیاوازی وناكۆكیانه دێتـه رێگه‌ی كه له نێوان كه‌ڵچه‌ری كوردی و وڵاتێكی ئه‌وروپیدا بۆماچ گۆڕینه‌وه‌ی كچ و كوڕێك هه‌یه , یان گواستنه‌وه‌ی جنێوی پاڵه‌وانی ڕۆمانێكی كوردی كه به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵێت ( سه‌گی پیس ) بۆ سه‌ر زمانی ئه‌مریكاییه‌كان كه به‌چاوی ڕێز و هاوڕێیه‌تیه‌وه له‌گه‌ل َسه‌گدا مامه‌ڵه ئه‌كه‌ن .. هه‌مان ئه‌و ناكۆكیانه دێته ڕێگه‌ی كه پێگه‌ی سه‌گ وه‌كو ئاژه‌ڵێكی ماڵی به‌وه‌فای خزمه‌تگوزار لای ئه‌وان , هاوكات شتێكی گڵاوی نه‌عله‌تی لای ئێمه‌یش دروستی كردووه .. كه‌واته وه‌رگێڕ هه‌ر ته‌نها وشه‌و رسته‌و واتا ناكاته‌كوردی , به‌ڵكو خه‌یاڵ و كۆنتێكست و هه‌موو ئه‌و پاشخانه رۆشنبیری و مێژوییه‌یش ده‌گوازێـته‌وه كه ده‌قه‌كه‌ی له‌سه‌ر راگیراوه , ئه‌مه گه‌ر بیه‌وێت به‌ڕاستی ده‌قێك بكاته كوردی ..
پرۆسه‌ی ( به‌كوردیكردن )كه به‌شێكه له‌هه‌ر كارێكی وه‌رگێڕان و پێویسته دواین وێستگه‌ی تێپه‌ڕینی ده‌قه‌كه بێـت بۆ سه‌ر زمانی كوردی , مه‌رج نیه به هاوته‌بای له‌گه‌ڵ هه‌موو وه‌رگیڕانێكدا ده‌رچێت , ئه‌شێـت ده‌قێك به‌ئه‌مانه‌ته‌وه و به‌باشی وه‌رگێڕرابێـته سه‌ر زمانی كوردی , به‌ڵام له ئاستی (به‌كوردیكدرن ) دا لاوازبێت , چونكه هه‌موو جارێك وه‌رگێڕه‌كان له‌به‌رده‌م وه‌رگیڕانی ڕسته‌یه‌كدا ئه‌و پرسیاره‌له‌خۆیان ناكه‌ن ( گه‌ركوردێك ئه‌م گۆزارشه‌ی ده‌ربڕیایه چۆنی ئه‌وت ؟ یاخود گه‌ر كوردێك له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌ڵوێسته‌دا توڕه‌بوایه چۆن جنێوی ئه‌دا و … چۆن ئه‌گریا ؟) .
سروشتی ئه‌م پرۆسه‌ی به‌كوردی كردنه چه‌نده بۆ وه‌رگێڕ قورس و گران و ئاڵۆزه , دۆزینه‌وه و هه‌ست پێكردنی بۆ خوێنه‌ر ئه‌وه‌نده ئاسانه , زۆر جار هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساتی خوێندنه‌وه‌دا ئه‌م كێشه‌یه خوێنه‌ر ئه‌تۆرێنێت , یان به جۆرێك سه‌رنجی ڕائه‌كێشێت تا ته‌واوكردنی ده‌قه‌كه به‌خۆیه‌وه هه‌ڵی ئه‌واسێت بێ ئه‌وه‌ی تێبگات له‌و ئه‌فسونه نهێنیه‌ی چێژی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی هێنده شیرین كردووه له‌لای . له‌كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ته‌كاندا به‌هۆی هاوڕێیه‌كمه‌وه ڕۆمانی (نی‌نا ) ی ( سابت ره‌حمان ) م ده‌ست كه‌وت و خوێندمه‌وه كه حه‌مه‌كه‌ریم عارف كردویه‌تیه كوردی , ئه‌گه‌ر چی شڕۆڵی كتێبه‌كه و چاپه‌ناشیرینه‌كه‌ی به ڕاستی ماندوكه‌ر بوو , به‌ڵام تاماوه‌یه‌كی زۆر نه‌م ئه‌توانی تێبگه‌م له‌و چێژه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه پێی ئه‌به‌خشیم , ئه‌وكات باوه‌ڕمان وه‌هابوو مه‌یلی چه‌پڕه‌وی هه‌رزه‌كارانه‌ی خۆمان وای كردووه ڕۆمانه‌كه به‌و جۆره شیرین بێـت به‌لامانه‌وه .. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای چه‌ند ساڵێكی ترخوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه خۆی تێیگه‌یاندین جوانی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی و به (كوردیكردن) ه‌كه‌ی بوو , كه من زۆر دره‌نگ تێگه‌یشتم له‌وه‌ی چه‌نده زمانی دووهه‌م و جوان داڕشتنه‌وه‌ی ده‌قێك , ئه‌شێت ئه‌ده‌ب جوانتر بكات ..سێ ڕۆمان و سێ نمونه‌ی جیاواز :
ڕۆمانی ( سه‌مفۆنیای مردوه‌كان ) ی عباس معروفی , له لایه‌ن رزگار ئه‌مین نه‌ژاده‌وه كراوه‌ته كوردی , ئه‌م رۆمانه وه‌ك نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوی گواستنه‌وه‌ی كۆنتێكستی چیرۆك و گفتوگۆ و زنجیره‌ی روداوه‌كان ده‌ر ئه‌كه‌وێت , ئه‌گه‌ر چی بونیادی رسته‌كورته‌كانی و شێوه‌ی داڕشتنی خوازه و میتافۆره‌كانی زۆر له ژێركاریگه‌ری زمانه فارسیه‌كه‌یدایه .. به‌ڵام لێزانانه كۆی گشتی فه‌زا و حكایه‌ت و روداوه‌كانی كردۆته كوردی , به‌جۆرێك من وه‌كوخوێنه‌رێك هه‌ستم نه‌ئه‌كرد ئه‌م ڕۆمانه چنراوی خه‌یاڵی نوسه‌رێكی فارسی زمانه . كه‌ش و هه‌وای سۆزداری ناو ڕوداوه‌كان , په‌یوه‌ندی نێوان كاره‌كته‌ره‌كان و ئه‌و چاره‌نوسه تراژیدیه‌ی چیرۆكی زۆربه‌یانی پێ كۆتایی ئه‌هات , ئه‌و هه‌سته‌ی لای منی خوێنه‌ر دروست كرد كه هه‌ر بۆئه‌وه دانراوه ئه‌م وه‌رگێڕه به‌م شوێواز و زمانه‌ی ئێستای بیكاته كوردی , چۆنكه تۆنی چیرۆكبێژی ده‌قه‌كه و ته‌ونی چنراوی ڕوداوه‌كانی و ره‌وتی درامی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هێنده هه‌ماهه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازه زمانه‌ی به كوردی دایڕشتۆته‌وه , ده‌قه‌كوردیه‌كه‌ی كردۆته خاوه‌ن تام و چێژ‌و شێوازێكی تایبه‌ت و جیاواز , كه ته‌نها به‌م وه‌رگیڕانه‌یش ئه‌كرا شتی وه‌ها دروست ببێـت .
رۆمانی ( شیكاگۆ ) عه‌لا ئه‌سوانی , له لایه‌ن سه‌باح ئیسماعیل ه‌وه كراوه‌ته كوردی , له به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌پێشتر ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه‌یم خوێندوه‌ته‌وه و دواتریش وه‌رگیڕانه كوردیه‌كه‌ی , بێ دوودڵی ئه‌وه‌ی كاك سه‌باح كردویه‌تی وه‌رگیڕانێكی داهێنه‌رانه‌ی رۆمانه‌كه‌یه . به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رسامكه‌ر كردویه‌تیه كوردی , بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌و جوانی و تام و چێژه ئه‌ده‌بیه‌ی له‌ده‌ست دابێت كه نوسه‌ر له ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه‌یدا دایهێناوه . زمانی نوسینه‌كانی عه‌لا ئه‌سوانی ( لانی كه‌م له شیكاگۆ و باڵه‌خانه‌ی یاقوبیان ) زمانێكی زۆر تایبه‌ته , تا راده‌یه‌ك له زمانی ئه‌و مۆدێله نوسینه‌وه نزیكه كه ئه‌مڕۆ وه‌ك ( پۆست مۆدێرنیست ) ناو ده‌برێن و به‌رده‌وام به زمانساده‌یی و بازاڕیبون له گوزارش و دره‌بڕیندا تۆمه‌تبار ئه‌كرێن , هه‌موو ئه‌و شیعریه‌ته قوڵ و پاراو و ریتۆریكیه‌ی له ڕۆمانی عه‌ره‌بیدا باوه و خه‌ڵكانی وه‌ك ( حه‌یده‌ر حه‌یده‌ر و واسینی ئه‌عره‌ج و عبدالرحمن مونیف و ئه‌حلام مسته‌غانمی … )شاكاری جوانیان پێ داهێناوه , لای ئه‌م نوسه‌ره ئه‌گه‌ر ته‌واو فه‌رامۆشیش نه‌كرابێت , ئه‌وا گۆڕاوه , چونكه ئه‌م به‌زمانێكی ساده‌ی ڕاپۆرتی و خوڵقاوی ناو ڕوداوه درامیه‌كانی ڕۆمانه‌كه ده‌قه‌كه‌ی نوسیوه , هه‌ندێك جار وا هه‌ست ئه‌كه‌ین له به‌رده‌م گێڕانه‌وه‌ی ڕیپۆرتێری كه‌ناڵێكی ئاسمانیداین , كه زۆر زیره‌كانه وه‌رگێڕه‌كه‌ی ئه‌م زمانه ساده‌ی كرۆدته كوردی , به‌جۆرێك نه له‌ئاستی شیعریه‌ت و ئه‌ده‌بیه‌ته‌كه‌ی كه‌م كرۆدته‌وه , نه باریشی كردووه به‌شیعریه‌تێكی زیاتر له‌وه‌ی كه له‌ده‌قه‌كه خۆیدا هه‌یه , ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان هه‌وڵی وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بیان داوه ئه‌زانن راگرتنی ئه‌م هاوسه‌نگیه چه‌نده قورس و گرانه . هه‌ر ئه‌م وه‌رگێڕانه سه‌ركه‌وتوه‌یش وای كردووه وه‌ك ده‌قێكی كوردی ده‌ر بكه‌وێت , نه‌ك ئه‌وه‌ی كه سێك وه‌ری گیڕابێـت بۆ سه‌ر زمانی كوردی .
رۆمانی (سه‌د ساڵ ته‌نیایی) ماركیز , له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن رستگاره‌وه كراوه‌ته كوردی , بێگومان كارێكی قورسه و ماندوبونێكی زۆری وه‌رگێڕه‌كه‌ی پێوه دیاره , له به‌ر ئه‌وه‌ی من هێشتا ده‌قه‌كه‌م به زمانه ره‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی نه‌خوێندۆته‌وه , ناتوانم له‌باره‌ی ئه‌مانه‌ت ودروستی وه‌رگێرانه‌كه‌یشیه‌وه هیچ بڵێم , به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ده‌قه‌كوردیه‌كه‌ی نیشانمان ئه‌دات , به‌ڕاستی نوسینێكه نه‌كراوه‌ته كوردی( وه‌ك ئه‌وه‌ی كوردێك نوسیبێتی ) , نه به هیچ زمانێكی تریش ماوه‌ته‌وه , یاخود كه‌مترین ئیشی له‌سه‌ركراوه بۆ ئه‌وه‌ی بكریـَته كوردی و پرۆسه‌ی به‌كوردیكردنی زۆر لاوازبووه , له هه‌ندێك شوێندا واهه‌ست ئه‌كه‌یت به وشه كوردیه‌كان رسته‌ی فارسی دروستكراوه , یان ئه‌وه‌ی كراوه‌ته كوردی ته‌نها مانا فه‌رهه‌نگیه‌كانی وشه‌كانه, نه‌ك مانا‌و خه‌یاڵ وكۆنتێكستی ده‌قه‌كه , بۆیه ئه‌م ڕۆمانه كه له ئاستی جیهاندا وه‌ك شاكارێكی ئه‌ده‌بی سه‌ده‌ی رابردوو ناوده‌برێت , كاتێك به‌م كوردیه ئه‌یخوێنینه‌وه , زه‌حمه‌ته قه‌ناعه‌ت به‌وه بكه‌ین ئه‌مه یه‌كێكه له ڕۆمانه به‌ناوبانگه‌كانی ماركیز . به‌ڕاستی شێوازه تایبه‌ته‌كه‌ی مارگیز له‌گێڕانه‌وه‌دا و خه‌یاڵه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی و گوزارشه جوانه‌كانی , له‌م رۆمانه‌دا هێنده هه‌ناسه‌كورت و لاواز كراوه , ئه‌توانین بڵێین ته‌واوی ده‌قه‌كه‌ی شڵه‌ژاندووه .
هه‌ڵبه‌ته باسكردنێكی كورت و خێرای به‌م جۆره , ناكاته هه‌ڵسه‌نگاندی كاری وه‌رگێڕانی ئه‌م سێ ڕۆمانه , ئه‌وه‌نده‌ی كه ئاماژه‌یه‌كه بۆ پرۆسه‌ی به‌كوردیكردنیان وه‌ك سێ نمونه‌ی جیاواز . وه‌بیرهێنانه‌وه و باسكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌و ( به‌كوردیكردن ) هێنانه‌وه‌ی نمونه‌كانیش , ته‌نها بۆئه‌وه‌یه گرنگی و هه‌ستیاریه‌كه‌ی ببینرێت له فۆرمۆله‌كردنی ده‌قێكی جوان‌دا , نه‌ك هیچی تر .. ئه‌گینا هه‌ر یه‌كه له‌م ڕۆمانانه شاكاری مه‌زنن و هیچیان بۆ ئه‌وه‌ده‌ست نادات به‌په‌له و سه‌رپێی باسبكرێن .
محه‌مه‌د حسێن