
بینینێكی تری بێفه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ره‌س
بینینێكی تری بێفه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ره‌س
كامه‌ران سوبحانیهكهمجارم بوو، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆوه ئه‌كته‌رێك ببینم كه له حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووماندا یه‌كێك بوو له ناوه دیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌ی شانۆی كوردی، هه‌رچه‌نده له ته‌له‌فزیۆنه‌وه (میراتی و ته‌نه‌كه)و چه‌ن به‌رهه‌مێكی تری ئه‌وم بینییوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناو و ناوبانگی چه‌ندین شانۆییشم بیستوه كه حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س رۆڵی سه‌ره‌كی تێدابینییوه، كه دیارترینیان (گوڵه مێخه‌ك و مۆڵه‌ت وسهلهی نان كه‌ر)بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌شێكی زۆری وتار و نووسینه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌م خوێندوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچی هێنده‌ی ئه‌وه گرنگ نییه كه له نزیكه‌وه ئه‌و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ببینیت و ئاگات له شێواز‌و توانای ئه‌و بێت وه‌ك ئه‌كته‌رێك له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ و له كاتی ڕۆڵ بینین‌دا.
تا دواجار مانگی ڕابردوو ئه‌وم له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بینی و به ڕێكه‌وت هه‌ردووكمان له فێستیڤاڵێكی هونه‌ریی له شاری مانجسته‌ری به‌ریتانیا به‌شداربووین، من به شانۆگه‌ری (په‌یكه‌ر) و (حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س)یش به شانۆگه‌ری (بێفه‌ڕ)* ده‌كرێت بڵێم ئه‌و فێستیڤاڵه و ئه‌و دوو به‌رهه‌مه شانۆییه زه‌مینه‌یه‌كی باشی ڕه‌خساند بۆ هه‌ردووكمان بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چه‌ند جارێك و كاتێكی زۆر دیالۆگ له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسی هونه‌ریی بكه‌ین.
ده‌مه‌وێت به ڕاشكاوی بڵێم سه‌ره‌تا له قسهكردنمدا جۆرێك له دووره پهرێزیم هه‌بوو، ده‌مویست بزانم ئایا ئه‌و تێڕوانینی بۆ تێزه‌كانی شانۆ چۆنه؟ چۆن ده‌ڕوانێته كاری شانۆیی ئه‌م نه‌وه نوێیه؟ ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیریی شانۆیی له چ ئاستێكدایه؟ به‌ڵام ماوه‌ی نزیكه‌ی ده رۆژ له پێكهوهبوونمدا چه‌ندین پرس و گفتوگۆی هونه‌رییمان كرد، دواجاریش مۆنۆدراماكهی (بێفه‌ڕ)م بینی، جۆرێك له گه‌شبینی ڕووی تێ‌كردم، به تایبه‌تیش بۆ من زۆر گرنگ بوو كه له‌و نه‌وه‌یه‌دا كه‌سانێك هه‌بن وه‌ك ئه‌و به‌و تێڕوانینه هونه‌رییه سه‌یری به‌رهه‌می هونه‌ریی ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه ده‌ڵێم به‌شێكی نه‌وه‌كه‌ی ئه‌و ئێستا له شانۆی كوردیدا له هه‌شتاكاندا چهقیووهو ئاگایان له ڕه‌وتی نوێی كاری هونه‌ریی نییه!
بێفه‌ڕ، نووسین و ده‌رهێنان و نواندنی خۆی بوو، كارێك بوو هه‌وڵێك بوو بۆ ئیشكردنێكی تایبه‌تییانه له‌گه‌ڵ ئه‌وگرفت و پرسه هه‌مه‌لایه‌ن و كه‌ڵه‌كه بووانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه ڕۆژانه هه‌مان پرس و چیرۆك له ڕێگه‌ی رۆژنامه و میدیاكانه‌وه بینه‌ر و خوێنه‌ری ئێمه‌ی پێئاشنان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له بێفه‌ڕ وه‌ك شانۆگه‌ریی بینرا، به‌ده‌ر له توانستی هونه‌ریی ئه‌و وه‌ك ئه‌كته‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموون، یاریكردنێكی جیوهییانه بوو به هه‌ست و یاده‌وه‌ریی و بینینگهی بینه‌ر، به جۆرێك به زمان و فۆڕمێكی تههریجیانه بینه‌ری ده‌خسته ناو چوارچێوه‌ی ئه‌و كێشه و بابه‌ته‌ی كه له‌سه‌ر زمانی پاڵه‌وانی مۆنۆدراماكهوه باسی لێوه ده‌كرد، ئه‌م به‌كارهێنان و كاركردنه له زمان و ته‌كنیكی نواندن واده‌كات بینه‌ر زیاتر به دوای حیكایه‌تی نمایشهكهوهبێت، ئه‌م ڕیتمه له كاری شانۆیی ده‌توانین ناویبنێن دۆزینه‌وه‌ی ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان بینه‌ر و ئه‌كته‌ر له ئاستێكی نۆڕماڵ و مام ناوه‌ندیدا، ئه‌وه دۆزینه‌وه‌ی ئاستێكه له به‌رهه‌مهێنانی زمان كه پهیوهندیكه نه له ئاستێكدابێت بینه‌ر ون كات له نێوان بیركردنه‌وه له مانا و شفرهكانی جوڵه‌ی ئه‌كته‌ر، نه له ئاستێكی ساده و ساكاری وادابێت دابڕابێت له هونه‌ر و ته‌كنیكی هونه‌ریی، به بڕوای من ئه‌م حاڵه‌ته دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی زیره‌كانه‌یه بۆ ڕاوكردنی بینینی بینه‌ر له چوارچێوه‌یه‌كی كارێكی هونه‌ریی دیاریكراودا.
له بواری ده‌رهێنان و سینۆگرافیا و ته‌كنیكی ته‌خته‌ی شانۆ سه‌رنجی تایبه‌تیم له‌سه‌ر بێفه‌ڕ هه‌یه، به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی (چاودێری جوڵه‌یی) ئه‌كته‌ر، كه ده‌رهێنان له به‌رامبه‌ر وه‌زیفه‌ی ئهكتهردا چ چاوێكی هه‌بێت بۆ ڕێكخستنی جوڵه و لایه‌نه‌كانی نمایشه‌كه، له سیاقی ئه‌و نمایشه‌ی كه بینه‌ر له هۆڵێكی شانۆییدا ده‌یبینێت.
دیاره ئه‌م مۆنۆدرامایه له‌و ئاستانه‌دا بێ كه‌موكوڕی نه‌بوو، ڕه‌نگه هۆكاری ساده‌یی دیكۆر و جۆری نواندن و ئه‌و فۆڕمه كاركردنه‌ی ئه‌و چ وه‌ك ده‌رهێنه‌ر چ وه‌ك ئه‌كته‌ر یاریده‌ده‌رێك بێت بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م شێوازه له كاركردن، هه‌رچه‌نده زمانی نواندن و جوڵه‌ی ئه‌و به‌رده‌وام وه‌ك ئه‌كته‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌یوویست گرفته‌كانی تری نمایش به توانا و ته‌كنیكی نواندن كۆنتڕۆڵ بكات، به‌ڵام به‌ده‌ر له‌و لایه‌نه جوان و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی وه‌ك نواندن و ته‌كنیكی نووسینی مۆنۆدراماكه و شێوازی گشتی شانۆییه‌كه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا له ڕووی ده‌رهێنان و پێكهاته‌ی پانتاییه شانۆییه‌كانه‌وه هه‌ندێ گرفتی هه‌بوو، ڕه‌نگه دیارترین گرفتیش له‌م ڕه‌گه‌زانه بۆ نه‌بوونی چاودێرێكی وردی پڕۆڤه و جوڵه‌ی ئه‌كته‌ر و نمایشه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، كه له سه‌ره‌تاوه ئه‌و نهیتوانییو وه‌ك ده‌رهێنه‌رێك چاودێركی وردی جوڵه‌كانی خۆی بێت تا بتوانێت به‌سه‌ر ئه‌م له‌مپه‌رانه‌دا زاڵ‌بێت.
*بێفه‌ڕ له ڕۆژی 14/5/2009 له هۆڵی (centar ctockport college town) له مانجسته‌ر نمایشكرا