
دوو مێژوو و یـه‌ك حـه‌قـیـقـه‌ت!…..تـاهـیـر حـه‌ســه‌ن
دوو قســــه لـه‌گـه‌ڵ ( نـه‌وشـیـروان مـسـتـه‌فا )
دوو مێژوو و یـه‌ك حـه‌قـیـقـه‌ت!
جه‌نابی نه‌وشیروان مسته‌فا!
له 28ی حوزه‌یرانی 2009دا په‌یامێكتان ئاڕاسته‌ی دۆستان و لایه‌نگران و پشتیوانانی لیسته‌كه‌ی خۆتان كرد. له‌و په‌یامه‌تدا ده‌ڵێی: ( وه‌ك و خۆتان ده‌زانن ئێمه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی نوێ بنیات بنێیین. كۆمه‌ڵێكی دیموكراتی, كۆمه‌ڵێكی كراوه, كۆمه‌ڵێك كه معاره‌زه قبووڵ بكات, كۆمه‌ڵێك كه بیروباوه‌ڕی جیاواز له‌یه‌كتری قبووڵ بكه‌ن. كۆمه‌ڵێك كه ڕه‌نگی جیاواز, ده‌نگی جیاواز , بیروبۆچوونی سیاسی جیاوازی تیابێت. له‌به‌ر ئه‌وه داواتان لێ ده‌كه‌م كه له‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه, له‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا به هه‌موو تواناتانه‌وه په‌یڕه‌وی یاسا بكه‌ن. و……..
به نیسبه‌ت بنكه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه داواتان لێ ئه‌كه‌م كه ڕۆژانه له دوای سه‌عات ده‌وه هه‌وڵبده‌ن موكه‌به‌ره و ته‌سجیل و ڕادیۆ به ده‌نگی به‌رز نه‌كه‌نه‌وه یاخود به ته‌واوی دایبخه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی دراوسێكانتان به هیچ جۆرێك نه‌خه‌نه ناڕه‌حه‌تیه‌وه. نیوه‌ڕوان خه‌ڵك ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان به تایبه‌تی له‌م كاته گه‌رمه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئیسراحه‌ت بكا. داواتان لێ ئه‌كه‌م هه‌تا ده‌وروبه‌ری سه‌عات چوار ئه‌و داموده‌زگایانه‌ی كه ئه‌توانن بانگه‌شه‌ی لێوه بكه‌ن به بێده‌نگی كاری پێبكه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانێت ئیسراحه‌ت بكات. ئێمه ئه‌بێت هه‌وڵ بده‌ین كۆمه‌ڵێكمان هه‌بێت, ئه‌م كۆمه‌ڵه یه‌كتری قبووڵ بكا سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كتریا………..( سایتی سبه‌ی).
ئه‌و قسه باقوبریقانه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی تۆیه. به‌ڵام له به‌دشانسی تۆدا هاوكاته له‌گه‌ڵ مێژوویه‌كی ترتدا, مێژوویه‌ك كه هه‌تا ئانیشكت له‌خوێنی شۆڕشگێڕترین ئینسانه‌كانی كوردستاندا هه‌ڵكێشا, مێژوویه‌ك كه به‌بێ فشاری هیچ كه‌سێك خۆت به ده‌ستی خۆت بۆخۆتت تۆمار كرد.
له‌بیرته؟. 9ساڵ به‌ر له‌ئێستاو هه‌ر له‌م ڕۆژ ومانگه‌دا, تۆله نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستاندا رابه‌رایه‌تی خواست و داوای جمهوری ئیسلامی ئێرانتان كرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی حیزبی ئێمه له كوردستان. له‌م ڕاستایه‌دا لیوا( نه‌زه‌ر عه‌لی ئه‌كبه‌ر) تان ڕاسپارد, كه داوای یاسایی له‌سه‌ر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق له دادگای سلێمانی تۆمار بكات و داوا بكات كه: (به‌و هۆیه‌وه حزبی ناوبراو ڕاپرسی له نێو خه‌ڵكدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات و ئیمزای خه‌ڵك كۆده‌كاته‌وه, ده‌بێ هه‌ڵسوڕانی ئاشكرا‌و قانوونی قه‌ده‌غه بكرێت. چونكه ئه‌و كاره دژی ده‌ستووری عێراقه و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌خاته مه‌ترسی پارچه‌پارچه‌بوونه‌وه) !. خۆشبه‌ختانه ئه‌و ڕۆژگاره, پشتیوانی فراوانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ئازادیخوازانی كوردستان له ئازادی سیاسی و ڕاده‌ربڕین, ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به ڕووی نه‌خشه‌كه‌تاندا داخست و نه‌یانهێشت به‌سه‌ر ئه‌نجام بگات.
تۆیه‌ك كه ئێستا له بازاڕی فریوكاری هه‌ڵبژاردندا واده‌و به‌ڵێنی بنیاتنانی كۆمه‌ڵێكی نوێ ده‌ده‌یت. كۆمه‌ڵێكی دیموكراتی, كۆمه‌ڵێكی كراوه, كۆمه‌ڵێك كه معاره‌زه قبووڵ بكات, كۆمه‌ڵێك كه بیروباوه‌ڕی جیاواز له‌یه‌كتری قبووڵ بكه‌ن. كۆمه‌ڵێك كه ڕه‌نگی جیاواز, ده‌نگی جیاواز , بیروبۆچوونی سیاسی جیاوازی تیابێت. كه‌وتیته گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌ی زه‌برو زه‌نگ و چاوسوور كردنه‌وه‌و هه‌ڕه‌شه. یه‌كه‌مین هه‌نگاوت بڕینی ئاو‌و كاره‌باو ته‌له‌فۆنی باره‌گاكانی كۆمیته‌ی ڕابه‌ری و مه‌كته‌بی سیاسی وباره‌گای ڕادیۆ و كۆمیته‌ی سلێمانی بوو!. به‌وهۆیه‌وه كه نه‌ده‌كرا له نێو كۆڵانێكدا ته‌نیا ئاو‌و كاره‌بای باره‌گاكانی ئێمه ببڕدرێ, بۆیه ئاو‌و كاره‌بای ته‌واوی كۆڵان ودراوسێكانتان پێكه‌وه بڕی, كه ئێستا لوتف ده‌نوێنی وخه‌می نیوه‌ڕۆ خه‌وی ئه‌وانته؟!. ده‌توانی پێم بڵێی تاوانێك كه ئێمه هه‌مانبوو چی بوو؟!. ئایا تاوانێكی ترمان هه‌بوو جگه له‌وه‌ی كه ئێمه ده‌نگێكی جیاواز, ڕه‌نگێكی جیاواز, بیروبۆچوونێكی سیاسی جیاواز بووین؟!. تاوانی ئێمه هه‌ر ئه‌و نیگه‌رانیه‌تان بوو له پێشێلكردنی ده‌ستووری ئه‌وكاتی عێراق كه به ( نه‌زه‌ر عه‌لی ئه‌كبه‌ر) تان نووسیبوو. بۆیه دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسیش نه‌تهێشت ده‌ستووری لكاندنه‌وه‌ی ئیجباری كوردستان به مه‌ركه‌زه‌وه پێشێل بكرێ و له‌نووسینه‌وه‌یدا به‌شداربوویت. من له‌وه تێناگه‌م تۆ بۆچی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمت پێ خراپه؟, خۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقدا كه خۆت به‌شداربووی له نوسینه‌وه‌یدا دوو قاشی یه‌ك ترۆزی تاڵ وكرمێن!!.
ئه‌وه چۆنه نۆ ساڵ به‌ر له ئێستا‌و هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا له‌سه‌ر بیروبۆچوونی جیاواز و ڕه‌نگی جیاواز و ده‌نگی جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا, ئاوی خواردنه‌وه و كاره‌باو ته‌له‌فۆنت لێ بڕین, كه‌چی ئێستا واده‌ی بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه موعاره‌زه قبووڵ بكات به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌یت؟!. له بیرته هاوڕێیه‌كی ئێمه لێی پرسیت كه بۆچی ئاو‌و كاره‌باو ته‌له‌فۆنه‌كانی ئێمه‌تان بڕیوه, تۆبه‌حه‌رف ووتت : ( كاره‌باو ئاوی خۆمانه‌و نایده‌ین به ئێوه؟!). به‌ویژدانت, كه شكم له به‌خه‌به‌ربوونی هه‌یه. تا ئێستا له‌سه‌رانسه‌ری دنیاداو له‌سه‌ركوتگه‌رترین و دیكتاتۆرترین ووڵاتدا گوێت له ده‌سه‌ڵاتدارێك بووه به ئاشكرا بڵێ ئاو‌و كاره‌بای ووڵات هی خۆمه‌و به‌شه‌رتی لایه‌نگری له‌ده‌سه‌ڵات و بیركردنه‌وه‌م ده‌یده‌م به دانیشتوان؟!. كه‌سێك ئاوی خواردنه‌وه له نه‌یارانی سیاسی خۆی ببڕێیت, چۆن ده‌توانێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه به ڕه‌نگ و ده‌نگو بیری جیاوازه‌وه دابمه‌زرێنێ؟!.
له بیرته؟. قۆناغی دووه‌می هێرشه‌كه‌تان بۆ سه‌ر ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگ وبیره جیاوازه‌ی كه ده‌ڵێی, چۆن ده‌ست پێكرد؟. زۆر ده‌مێك نیه, هه‌ر له‌م ڕۆژ وساته‌وه‌خته‌دا بوو, سه‌دان چه‌كدارتان گه‌مارۆی ماڵ‌و باره‌گاكانی ئێمه‌یان دا‌و بۆماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك توونترین ئابڵۆقه‌تان له‌سه‌ر دانا. له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 200كه‌ستان له میوان وكه‌سوكاری هاوڕێیان كه بۆلای ئێمه ده‌هاتن, یان له‌لای ئێمه‌وه ده‌ڕۆیشتن, ده‌ستگیر كرد. ته‌نانه‌ت ده‌ستان له منداڵ و پیره‌ژنیش نه‌پاراست. به‌بێ پرسی دراوسێكان كه ئێستا به‌ڕواڵه‌ت خه‌می ئیسراحه‌تی نیوه‌ڕوانی ئه‌وانته, سه‌ربانه‌كانیانتان كرده سه‌نگه‌رو دامه‌زراندنی چه‌كداره‌كانتان!. 9ساڵ به‌ر له ئێستاودروست به نۆ ڕۆژ پێشه‌وه, واته له 14/7/2000 دا, فه‌رمانتدا به چه‌كداره‌كانی سه‌رسه‌ربانه‌كان وچواڕیانی عه‌قاری سلێمانی ته‌قه له هاوڕێیانی ئێمه بكه‌ن و به‌م شێوه‌یه 5 ئینسانی دڵ پڕله‌هیواتان له‌چاوتروكاندنێكدا خه‌ڵتانی خوێن كرد!. هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان, به‌ڵكوده‌ستتان به‌سه‌ر ته‌رمه‌كانیشیاندا گرت و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و فرسه‌ته بده‌ن به دایكوباوكی گیان له‌ده‌ستچووان ئاخرین نیگای جگه‌رگۆشه‌كانیان بكه‌ن و چاوه‌كانیان ماچ بكه‌ن, هه‌ر ئه‌و شه‌وه كردتانن به ژێر گڵه‌وه و سه‌ردانی گۆڕستانیشتان له دایك‌و خۆشك و براو هاوڕێكانی قه‌ده‌غه كرد!.
له‌بیرته؟. ڕۆژی دوایی واته 15/7 نه‌قیبێكی ئاسایش ت نارده لای ئێمه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌تان كرد, كه ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان ساز بكه‌ن و بچن بۆ سه‌ر گۆڕستان, هه‌موو خۆپیشاندانه‌كه ده‌ده‌نه به‌ر ده‌ستڕێژی گوولله‌و ده‌ست له هیچ شتێك ناپارێزن!. بۆ ئه‌م كاره جه‌سورانه‌یه‌شتان جه‌ریده‌ی (كه‌یهان) ی چاپی تاران دای له‌بنی هه‌مانه‌كه‌و ده‌ستخۆشانه‌ی جمهوری ئیسلامی ئێرانی پێگه‌یاندن .
تۆ ده‌زانی كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك هه‌تا سه‌ر لووتیان هاتووه له دژی بێ قانوونی و نه‌بوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی. بۆیه ئه‌م ماوه‌یه زۆر قسه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی قانوون و سه‌ربه‌خۆیی دادگا ودادپه‌روه‌ری ده‌كه‌یت !. ده‌توانی پێم بڵێی به بڕیاری كام دادگا‌و دادوه‌ر, ئاو‌و كاره‌بای باره‌گاكانی ئێمه‌ت بڕی؟!. له‌كام هۆڵی دادگاوه ڕێگه به تۆ درا سه‌دان چه‌كدار بڕژێنیته سه‌ر سه‌ربانی دراوسێكانی ئێمه و ماڵه‌كانیان بكه‌یته مه‌یدانی جه‌نگ و سه‌روو ماڵیان بخه‌یته مه‌ترسیه‌وه ؟!. به‌پێی كام قانوون, كام عورف وعاده‌ت, كام ویژدانی ئینسانی, پێنج گه‌نجی پێنج ماڵتان خه‌ڵتانی خوێن كرد‌و ته‌رمه‌كانیشتان نه‌دانه‌وه؟!. به‌هه‌ق كه‌سێك ئه‌مه كرده‌وه‌و كارنامه‌ی 9ساڵ به‌ر له ئێستا‌و له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆیدا بووبێت, ده‌كرێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێبكرێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كراوه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی مۆدرێن ودادپه‌روه‌ر بنیات بنێت؟!.
خۆ قه‌دناشێ ئه‌وه‌شت له‌بیر چووبێت, كه له‌سه‌ر داوای ئێوه و بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه وه‌فدێكی ئێمه‌و ئێوه كه ( ئه‌وكات جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بوویت و ڕاسته‌وخۆ خۆت سه‌رپه‌رشتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ده‌كرد) له‌ئاسایشی گشتی بڕیار بوو دابنیشین. له‌یه‌كه‌مین هه‌نگاودا فه‌رمانت دا به لێپرسراوانی ئاسایش كه وه‌فدی ئێمه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن . به‌هه‌ق له‌وه شه‌رمهێنه‌ر تر چی هه‌یه؟!. ئه‌و ڕه‌فتاره له عورف وعاده‌ت وپره‌نسیپی چ جۆره حزبێكدا جێگای ده‌بێته‌وه؟!. زه‌مانێكی دوورودرێژ له نێوسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا بوویت و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند جارێك گفتوگۆتان له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسدا كردووه‌و خۆت وه‌فدی مفاوز بوویت و چوویته‌ته به‌غدا. هیچ جارێك له‌و جارانه ڕژێم وه‌فدی ئێوه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر كردووه؟!.
ئێستا زۆر باس له‌وه ده‌كه‌یت كه ته‌واوی ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی ده‌ست ده‌خه‌نه كاره‌كانیانه‌وه كه بێشك وایه. باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه جێگای ڕه‌خنه‌ته, كێ ئه‌و هه‌قه‌ی به تۆداو به عینوانی چی فه‌رمانت دا به وه‌زیری ناوخۆ و مه‌سئولی ئاسایشی گشتی كه وه‌فدی ئێمه ده‌ست به‌سه‌ر بكات؟!. خۆ تۆ نه سه‌ره‌ك وه‌زیران بوویت, نه وه‌زیری ناوخۆ بوویت, نه دادوه‌ر بوویت, نه‌هیچ پله‌وپایه‌یه‌كی حكومیت هه‌بوو!. كێ دووعای لێكردوویت؟!. ئاوی چ سه‌رزه‌مینێكی دیموكراسیت خواردۆته‌وه تا له پڕێكدا ببیت به فریادڕه‌سی هێنانی حكومه‌تی قانوون و یاسا‌و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خه‌ڵكی كوردستان؟!.
با شتێكی ترت بیر بخه‌مه‌وه. له‌بیرته چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له میانه‌ی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیتدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی ( كوردسات) , كه ئه‌وكات جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بوویت. بێژه‌رێكی گه‌نجی حزبه‌كه‌ت زۆر به‌شه‌رمه‌وه لێی پرسیت: تۆ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێی چی, كه خه‌ڵك هه‌ندێ ڕه‌فتاری حكومه‌تی هه‌رێم به ڕه‌فتاری به‌عس ده‌شوبهێنێ؟!. جه‌نابت وێڕای تووڕه بوونت له بێژه‌ره‌كه ووتت: ( ئه‌وه خه‌ڵكی كوردستانه ڕه‌فتاری به‌عس ده‌كه‌ن و فێری ڕه‌فتاری به‌عس بوون. ئه‌و كاته‌ی به‌عس له كوردستان بوو, ئێمه له ده‌ره‌وه‌و له شاخ بووین, ئه‌وه خه‌ڵكی كوردستانه له‌گه‌ڵ به‌عس ژیاوه‌و فێری ئه‌خلاقی به‌عسی بوون) !!. باشه ئه‌گه‌ر وایه بۆچی ئێستا ده‌ستت گرتووه به دامێنی ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌فتار به‌عسیه‌وه تا ده‌نگت پێبده‌ن و بتگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵات!!. سه‌یر له‌وه‌دایه زۆری نه‌برد هه‌ر خۆت مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ت, كه تا ئه‌وكات هێشتا ئه‌ندامی بوویت به ( مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی به‌عس) شوبهاند!!.
جـه‌نـابـی نـه‌وشـــیـروان مســـــته‌فـــا !
ده‌زانی مێژوو هاوكێشه‌یه‌كی پێكه‌وه گرێدراوه , تۆ ناتوانی هه‌ر كاتێك حه‌زت كرد‌و به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژت پێویستی
كرد, به‌شێكی بكوژێنیته‌وه و شتی تری له جێگا دابنێی. هه‌موو بزووتنه‌وه یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی, هه‌موو ڕه‌وتێكی فكری _ سیاسی مێژوویه‌كی هه‌یه, ڕاده‌ی ئینسانی بوونی ئه‌و بزووتنه‌وه‌و ڕه‌وته فكرییه, ڕیشه‌ی له جیهانبینی ئه‌و ڕه‌وته‌دایه بۆ ئینسان. بایه‌خی ئینسان له‌لای تۆ و بزووتنه‌وه‌كه‌تان 18ساڵه خه‌ڵك, به‌كوژرانی زیاتر له 10000 لاوی كوردستان له جه‌نگی ناوخۆتاندا ته‌جروبه‌ی ده‌كات, به كوژران و سووتاندنی زیاتر له شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ژنانی كوردستان ته‌جروبه‌ی ده‌كات, كه‌چی هێشتا ده‌ڵێی كێشه‌یه‌ك نیه له كوردستاندا ناوی كێشه‌ی ژنان بێت.!!.
من یه‌ك زه‌ڕڕه شكم له‌وه نیه, ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به ئه‌ندازه‌ی كافی ووریا نه‌بێت و چاره‌نووسی خۆی له نێو كێشمه‌كێش و پچڕینی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئێوه و یه‌كێتی و پارتیدا ده‌رنه‌هێنێ, هیچ باكێكتان له‌وه نیه جارێكی تر كوردستان له نێو جه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی خۆتاندا تووشی گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی ئینسانی بكه‌نه‌وه.تـاهـیـر حـه‌ســه‌ن
5/ 7 / 2009