په‌یوه‌ندیه‌کانی ناوخۆی ڕێکخراو ….. ئاسۆ حامدی
ته‌وه‌ره‌یه‌کی گرنگ له په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌کانی ڕێکخراو بریتیه له‌وه که هه‌موو ئه‌ندامانی ڕێکخراو له گشت ئاسته‌کاندا وه‌کو تیم کار بکه‌ن؛ ئه‌مه‌ش تاکه گورزی کوشنده‌یه له گه‌نده‌ڵی ئیداری له کۆمه‌لگاکاندا که وجودی هه‌یه، قوربانی یه‌که‌م له گه‌نده‌ڵی دا کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هه‌ژارن، کاتی ئه‌وه‌یه به درێژی باسی بکه‌ین:
کارکردن وه‌کو تیم
مرۆڤ به کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ژی، ڕێکخراوبوون به‌شێکی گرنگی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه. جا چ له ژیانی ئاسایی بێت یان له ڕێکخراوێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی بێت یان هه‌ر له کاردا و له کارگه و کارخانه وکۆمپانیا دا بێت، ئه‌وا کارکردن وه‌کو تیم هیزو توانای مرۆڤه‌کان له گشت دا سهرکهتووتردهکات و به هێزوتوانایه‌کی زۆر دێنه مه‌یدان. ده‌ڵێن له کارکردن‌دا یه‌ک کۆ یه‌ک له دوو زیاتره.
لیره‌دا چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کی باس ده‌که‌ین، کارکردن وه‌کو تیم له کاره سه‌ربازیه‌کان و هێرش بردن بۆ سه‌ر دوژمنان و ڕزگارکردن و به‌رین کردنی ناوچه ئازادکراوه‌کان تا ده‌گاته کاری وه‌رزشی به‌نموونه تیمه‌کانی فوتباڵ و تیمه‌کانی مۆسیقا و نواندن. هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گه‌ر که‌سه‌کان وه‌کو تیم کاربکه‌ن ئه‌وه سه‌رکه‌وتووتر ده‌بن. ئه‌مانه له په‌ندی پێشینان و قسه‌ی نه‌سته‌ق ده‌چن. به‌ڵام له زانستی نوێ‌دا و به‌تایبه‌ت له په‌یوه‌ندیه ناوخۆییه‌کان گرنگترین کاریگه‌رییان هه‌یه.
بۆ کارکردن وه‌ک تیم پێویسته له سه‌ره‌تا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک ڕوون بکرێنه‌وه تا زیاتر ڕوونی به باسه‌که بدات؛
چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌کی له کارکردن وه‌کو تیم ؛
1. کراوه بوون له کار و چاڵاکیه‌کاندا.
2. باوه‌ڕ به‌یه‌ک بوون.
3. شانازی کردن به یه‌ک و به ڕێکخراو.
4. گه‌رم و گوڕی له کار و چاڵاکیه‌کاندا
5. کارکردن به لێپرسراویه‌تی و پاراستنی مافه‌کان هه‌ر که‌س به گوێره‌ی لێپرسراویه‌ته‌کانی
6. لێپرسینه‌وه له کار و چاڵاکیه‌کاندا و هه‌ڵسه‌نگاندنی دروست بۆیان.
7. کادیر و کارمه‌نده چاڵاکه‌کان ده‌بێ پاداشتی کاره‌کانیان وه‌ربگرن.
8. که‌سه بێ توانا و که‌مته‌رخه‌مه‌کان ده‌بێ ڕوو به‌ڕووی پرسیار و وه‌ڵام ببنه‌وه.
9. کاری تیم وه‌کو زنجیره‌یه‌کی به‌رهه‌م هێنان ده‌بێ خاڵه لاوازه‌کانی له نێو ببرێن.
10. ده‌بێ هه‌مووان هه‌وڵی داهێنان و نوێخوازی بکه‌ن له کاره‌کان و پرۆسێسه‌کانی به‌رهه‌م دا تا بتوانن پێشبڕکێ بازار و ده‌وروبه‌ر بکه‌ن و ده‌بێ شانازی به به‌رهه‌م و کاره‌کانیان بکه‌ن و له سه‌دا سه‌د له پشت کاره‌کانیان و به‌رهه‌مه‌کانیان بوه‌ستنه‌وه.
11. په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و نێوان ئه‌ندامانی تیم کاری تیم ئاسان و به‌هیزتر ده‌کاته‌وه.
12. تواناکان ده‌بێ به جوانی له کاردابه‌ش کردندا ڕه‌نگ بده‌نه‌وه ئه‌وکات هیزی ڕێکخراو چڕ و پڕ ده‌بێته‌وه.
13. له هه‌موو کاته‌کاندا به توندترین ئاستی به‌رهه‌م هێنان و گه‌شه‌دان به تواناکان بۆ ڕێکخراو ده‌بێ هه‌مووان له‌کار دا بن.
توانای هه‌موو ڕێکخراوه‌یه‌ک له توانای ته‌واوی که‌سه‌کانی دایه و له توانای ئه‌وانیش به هێز تره چونکه کاری کۆمه‌ڵ له کاری تاک به‌هێزتره، له ڕابه‌ره‌وه تا کادیر و ئه‌ندامانی خواره‌وه‌ی ده‌بێ درک به‌مه بکه‌ن.
ڕێکخراو لێره‌دا بارستاییه‌کی چڕه و یه‌ک پێناسه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه به‌گوێره‌ی ڕێکخراو ئامانجی ڕێکخراو ده‌گوڕێت به‌ڵام ئه‌مه ڕاسته‌وانه له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێکخراوێک دێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی له کۆمه‌ڵگای ئیستادا کۆبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له کار و کارخانه و کۆمپانیاکاندا پێ ویستیه‌کانی ژیان و گوزه‌ران هه‌مووی له تیمی جیاجیا دا کۆکردۆته‌وه یان شوێنی کار و ژیانی دیاری کردوون. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان بتوانن به ئینسانی بژین ئه‌وا ناچارن له زۆر حاڵه‌تدا ڕۆڵ بگێرن چونکه هیزی کاریان ده‌فرۆشن ( دوای کاتی کار مرۆڤه‌کان ئازادن له ژیانی تایبه‌تی خۆیاندا). ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه له دونیای سه‌رمایه‌داری دا مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕۆتینه. دوای کاته‌کانی کار خاوه‌نکار و شێف و مدیر و هتد هه‌موویان فلسێکی قه‌ڵپ ناهێنن. ئه‌گه‌رچی له کوردستاندا پانتایی زۆرتریان هه‌یه چونکه یاساکانی کار و قه‌رارداده‌کانی کار یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه‌و هه‌رو ته‌واوی کۆمه‌لگا مستههلکه (به‌رهه‌مهێن نیه) و سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن کاریگه‌ری له‌ته‌واوی ژیان و کاری مرۆڤه‌کان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه که مرۆڤه‌کان ڕۆڵ ناگێڕن و له باره‌گای حزب و دائیره‌کان که‌سێکن و له ماڵه‌وه که‌سێکی ترن.
له ڕێکخراوه‌کانی تر که مرۆڤه‌کان به ئیختیاری خۆیان کاره‌کان ده‌که‌ن سیمای تریان هه‌یه. هه‌رچه‌نده چۆن جیاوازی مرۆڤه‌کان مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاساییه ئه‌وا خواست و داواکاریه‌کان و پێویسته‌کانیشیان جیاوازن.
کارکردن وه‌کو تیم له کاره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی که‌ره‌سته‌و ئامرازه‌کان به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌داری له ده‌ستی مرۆڤ له گشت دا ده‌رچووه، هه‌موو کۆمپانیا گه‌وره‌کان پشت به خودی که‌ره‌سته خاوه‌کان ده‌به‌ستن، به‌ڵام له هه‌ندێ ڕشته‌ی به‌رهه‌مێنانی خودی ئه‌م کۆمپانیایانه ئه‌وا مرۆڤ هه‌روا نماینده‌ی ته‌واوی تیمه‌کانه. له پارت و ئه‌حزابه سیاسیه‌کاندا ئه‌وا به ئاسانی له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک دیاره، ئه‌و حزبانه‌ی بنه‌مای کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه ئه‌وا ته‌مه‌نی مێژوویان درێژ‌و تواناکانیان هه‌ر ده‌مێنن. نموونه سوسیال دیموکراته‌کان و سوسیالیسته‌کان و ئه‌حزابه کانی تری مه‌زهه‌بی یان حزبه ناسیونالیسته‌کانی ئه‌م دواییانه.
هه‌ر حزبیکی سیاسی ئه‌گه‌ر وه‌کو تیم کاری نه‌کرد و ڕه‌گێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوو ئه‌وا مێژوو له ده‌ست ده‌دات و هه‌ر به په‌راوێزی ده‌مێنێته‌وه. کارکردن وه‌کو تیم دوور نیه له ئیراده‌گه‌ری و خۆ به‌ستانه‌وه به ئامانجه‌کانی ڕێکخراو لێره‌دا ڕێکخراو به‌هیز و پۆڵاین و قایم دێته مه‌یدان ئه‌گه‌ر هه‌مووان به ئیراده‌وه کار بکه‌ن ئه‌وا وه‌کو جه‌سته‌یه‌کی پته‌و به ئاسانی تێکناشکێن.
وه‌ک تیم کارکردن ئه‌رکێکی قورسه و هه‌ر ئاوا ئاسان نیه ئه‌گه‌ر هه‌مووان به هه‌مان لێپرسراویه‌تیه‌وه سه‌یری ئه‌رکه‌کان و مافه‌کانیان له ڕێکخراو دا بکه‌ن ئه‌وکات ئاسان تره. له لایه‌نی پراکتیکی ئه‌مه له سه‌دا سه‌د له‌گه‌ڵ کار دا دێته‌وه، هه‌موو سیسته‌مه‌کانی هه‌لسه‌نگاندن و پشکنین بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی تیم ده‌توانن کاره‌کان کۆنترۆڵ بکه‌ن و که‌سه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنرێن و هه‌رکه‌س حه‌قی خۆی وه‌ربگرێ. له بازاڕی ئازاد و ڕێکخراوه سیاسیه‌کاندا به تایبه‌ت ئه‌م ڕێکخراوانه‌ی که دیموکراسی تیادا به‌رقه‌راره ئه‌وه توانای که‌سه‌کان و ستراتیژی ئه‌وان بۆکاره‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌گێرن.
ڕه‌نگه بۆ هه‌ندێ ڕێکخراو و سیسته‌می تر یۆتۆپیا بێ و که‌سی به‌توانا و ماستاوچی هیچ جیاوازیان له هه‌لسه‌نگاندن نه‌بێ بگره پێچه‌وانه‌ش بن.
خاوه‌ن تواناکان هه‌ر به‌دیار ده‌که‌ون، هه‌ر مه‌یدانێکیش توانای خۆی ده‌وێ، به‌ڵام که‌سه ڕابه‌ره‌کان تواناکانیان بێ سنووره و ده‌توانن له هه‌موو مه‌یدانێکدا تواناکانیان بخه‌نه کار. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مانه که‌من و له زۆر کۆمه‌ڵگا هه‌ر ده‌ست ناکه‌ون.
ڕابهرانیش وه‌کو شوفێر یان هه‌ڵسوڕێنه‌ر و داینه‌مۆ ده‌توانن کارکردن وه‌ک تیم له کارگه‌و کارخانه و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانیاندا گه‌شه پێ بده‌ن.
هه‌ر ئه‌وان ده‌توانن له کاتی کاردابه‌شکردن و دیاری کردنی که‌سه‌کان له شوێنی شیاودا هیزو توانای ڕێکخراو به‌ده‌ره‌وه بناسێنن.
ئه‌مه لایه‌نی ناوه‌رۆکی په‌یوه‌ندیه کانی ناوه‌خۆیه به‌ڵام دیارده‌کانی له‌م ناوه‌رۆکه که‌مترنین که ئه‌ویش بۆ ئێو جێ ده‌هێڵم تۆزێ بیری لێ بکه‌نه‌وه.
هه‌ر بۆیه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کان له گشت دا باسێکی قوڵه و ڕه‌گه‌کانی بریتین له تێکهه‌ڵکێشانی کۆمه‌ڵناسی و فه‌لسه‌فه و سایکۆلۆژی ئینسانه‌کان و تواناکان له ئاستی جیاجیادا.
یه‌نوه‌ری 2008