
زمانی يه‌کگرتوو و ئه‌سڵی عيللهت..!….. موحسين جوامێر
هه‌روه‌ک له ژماره 644 ی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆگرامه‌کانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له لێدوانێکی تايبه‌ت به ڕۆژنامه‌ی نيوبراودا، ڕايگه‌ياندووه : به بڕياری ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران و به نووسراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، تا پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تايی له هه‌ولێر و سلێمانی؛ به‌شی کرمانجیی ژوور و بادينی ته‌رک ده‌کرێت و له دهۆکیش به‌شی سۆرانی. ئه‌مه‌ش دوای شه‌پۆڵیک ناڕه‌زاییی له‌لايه‌ن قوتابييانهوه له‌دژی ئه‌م پرۆسه‌يه به‌رپا بوو، به بيانووی ئه‌وه وانه‌که قورسه، قوتابی تێناگا و مامۆستاش مه‌ته‌ڵه‌کانی بۆ هه‌ڵنايه‌ت.
که منداڵێکی بیانی دێته سوێد، به‌ساڵێک فێری زمانی سوێدی ده‌بێت، بگره ده‌بێته ته‌رجومانی دايکوباوکیشی. گه‌وره، ئه‌گه‌ر زيت و وريا بێ و داڵغه‌ی وڵات و ئاواره‌یی سواری ملی نه‌بێ، به سێ چوار ساڵ باش فێری ده‌بێت.. هۆيهکهيشی، جگه له تێکه‌ڵی و پێويستی و ئاره‌زوو، ئه‌و به‌رنامه تۆکمه و ڕێکوپێکهيه که بۆ هه‌ر قۆناغ و ته‌مه‌نێک، حسێبی تايبه‌تیی بۆ کراوه و هه‌موو ڕێ و شوێنی زانستی و ده‌روونیی بۆ گیراوه‌ته به‌ر.. هه‌ڵبه‌ت منداڵيش به حوکمی توانا و یارای خۆڕسکی ( الإستعداد الفطری ) زوو فێری زمان ده‌بێ، هه‌ر چه‌ندی زمانه‌که له ژينگه‌ی ئه‌ويشه‌وه دوور بێت. بۆ تام و يادهوهريش ده‌ڵێم، له 1983 دا که ماڵم له تورکيا بوو، نه‌وره‌سی کوڕم يهکساڵ و شتێک بوو، له هیکڕا وشه‌ی ( گه‌ل ـ وه‌ره ) ی تورکیی له ده‌م ده‌رچوو، سه‌نگه‌ری نۆبه‌ره‌م ـ له پۆلی يه‌که‌م ـ له يهکهمهکان بوو. ئێمه له‌هه‌ولێر، به‌ر له‌وه‌ی سهربهعهگالێک بببینین، به‌عه‌ره‌بی خوێندمان، فێريشی بووين، زۆرمان لێ بوون به ئه‌ديب. به‌شه‌ر له منداڵییه‌وه، به‌هه‌ر زمانێک بخوێنێ، فێری ده‌بێ، هه‌ڵبه‌ت شێوه‌ی دهررزوتنهوهش ده‌ور ده‌بينێت. ئه‌دی نا‌بینیت منداڵی سلێمانی و دهۆک له مه‌کته‌بی تورکی ده‌خوێنن، ئه‌ی بۆ تورکی زه‌حمه‌ت نييه.؟!
وه‌لێ بۆچی زمانی يه‌کگرتوو له‌شاری دهۆک، بووه‌ته عزرائیل و ته‌وقی عهزازيل و زه‌نده‌قی ئه‌و ميللهتهيان پێ بردووه؟ هۆيهکهی ناگه‌ڕیته‌وه بۆ زمانی خویندن که به‌هه‌ڵه پێی ده‌وتری ( سۆرانی )، هه‌رگیز، چونکه ئه‌گه‌ر وا بووايه ئه‌ی بۆ زمانی عه‌ره‌بی ئاسان بوو و بێ هیچ کێشه‌يه‌ک فێری ده‌بوون.؟ به‌ڵکوو ده‌توانم بڵێم له دهۆکدا که‌ڵه‌زانا و ئه‌ديبی عه‌ره‌بیی ئاوا هه‌يه، ڕه‌نگبێ به ده‌گمه‌ن له شاری مووسڵدا په‌يدا ببێت. پێم وايه هۆيهکه له دوو خاڵ به‌ده‌ر نييه، نه‌بوونی به‌رنامه‌يه‌کی پوخته و داننه‌نان به‌و زمانه‌ی که سه‌د ساڵه پێی ده‌خوێندرێ، له‌به‌ر هه‌ر هۆيه‌ک بێت، که هه‌ر يه‌ک له‌مانه‌ش بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆيه و ناوناوه له نووسينهکانمدا ئاماژه‌م پێی داوه.
له‌م به‌ينه‌دا، ديار بوو يه‌کێتیی مامۆستايانی کوردستان له کۆبوونهوهيهکیدا بڕياری دابوو که ده‌بێ يه‌ک شێوه‌زاری کوردی به‌رقه‌رار بێ، هاوکات مامۆستا ئاراس به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆکرامی خوێندن، سه‌باره‌ت به هه‌وڵی دروستبوونی زمانی يه‌کگرتووی کوردی، وتبووی ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت بڕياری ده‌رکرد، وه‌زاڕه‌ت ڕايدهپهڕێنێ و وه‌زيريش ئه‌مر به من ده‌کا و منيش جێبه‌جێی ده‌که‌م. ڕاستييهکهی، مشتی نێو هه‌مبانه و ئه‌سڵی عيللهتهکه که زمانه‌که‌ی قه‌له‌نده‌ر و به‌دبه‌خت کردووه و هه‌موو جار ده‌بێ بێینه‌وه سه‌ر سفر، ئه‌و بانگه‌شه و دهستهواژهيهيه که تێیدا باس له دروستبوونی زمانی يه‌کگرتوو ده‌کرێ، بێ ئه‌وه‌ی ده‌رک به‌وه بکرێ که زمان هه‌رگیز لهمهعمهل دروست ناکرێ، چونکه ديارده‌يه‌کی کۆمهڵايهتییه و خۆڕسک په‌يدا ده‌بێ، به‌ڵام ده‌کرێ له کۆڕ و کۆمه‌ڵاندا پۆشته‌وپه‌رداخ بکرێت. خۆشبه‌ختانه ئێمه‌ش ـ که سه‌رمان له‌خۆ شێواندووه ـ ئه‌و زمانه‌مان هه‌يه و چه‌ندين به‌ره‌ی پێ به‌خێو کراوه، چ له سۆران يان له بادينان يان له ته‌وێڵه و پاوه.
2008/02/12
mohsinjwamir@hotmail.com