وه‌همی به‌شداری(کردن)یان(نه‌کردن)له …
وه‌همی به‌شداری(کردن)یان(نه‌کردن)له سیسته‌می
هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانیدا!
کازم قدرئهم ڕۆژانه ڕۆژی قیژه‌قیژی بازاڕی دیموکراسی و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌که‌یانه،له قه‌ڵه‌مێکی لاکه‌وته‌ی نێو ئه‌م ناوه‌نده‌وه تا ده‌گاته سیاسییه‌کان و تا ئه‌و قه‌ڵه‌م و نوسه‌رانه‌ی خۆیان به پێشه‌نگی گه‌وره‌کردنی (فکرو ڕۆشنبیری) و..تاد ده‌زانن،خه‌ریکی به‌خشینه‌وه‌ی وههم و فریوکاری ئاینده‌یه‌کی باشترن.سیسته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داری هه‌ر وه‌ک چۆن بازاڕێکی پڕ ژاوه‌ژاوی بۆ ساغکردنه‌وه‌ی کاڵاکانی هه‌یه،به دیوهکهیتریدا سه‌رخان_بازاڕێکی مه‌عنه‌ویشی هه‌یه بۆ کڕینی زه‌ین و ئه‌خلاق و ویژدانی مرۆڤه‌کان. ئه‌وه‌ی بۆرژواکان و قه‌ڵه‌مه‌کانیان له‌م بازاڕه‌دا وه‌ک هه‌میشه،چ ده‌که‌ن و سه‌رقڵی داڕشتنی چ سینارێو نمایشی چ شانۆگه‌رییه‌کن بۆ دنیای نابه‌رابه‌ری خۆیان،بۆ(چه‌په‌کان) کۆمۆنیزم نه‌ک مانا‌و بایه‌خێکی هه‌یه،به‌ڵکو له دیدی کۆمۆنیستیدا گێلکردن و سه‌پاندنی کۆیله‌تی و به‌ربه‌ری سوڕێکیتری ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی سه‌رمایه‌یه به سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا،بازاڕی هه‌ڵبژاردن که‌م و زۆر په‌یوه‌ندی به کۆمۆنیزمه‌وه نییه.ئه‌وه‌ش که تاکو دوێنێ چه‌پ بووه‌و ئه‌مڕۆ گه‌رده‌لوولی بازاڕ ده‌یبات،له ڕونگه‌ی ئازادییه‌وه مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی و که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه به هۆی ئاڵوگۆڕی فکرییه‌وه،ئه‌و مافه‌ی لێزه‌وت بکات و سوکایه‌تی به که‌سایه‌تی بکرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و لێڕامانه،(چه‌پ)کۆمۆنیزم بکه‌وێته نێو ته‌ڵه‌ی ئه‌و بازاڕه‌وه‌و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی به ئاشتبوونه‌وه له نێو ئه‌و زه‌لکاوه‌دا ببینێت!له ڕوانگه‌ی هه‌ندێک بیرۆکه‌ی ڕوکهشگهریی و نامارکسیستییهوه، له چه‌شنه‌کانی:یه‌که‌م:چه‌پ و کۆمۆنیزم له پهراوێزدایهو ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زه‌مینه‌یه‌که بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و چوونه نێو خهڵکو کۆمه‌ڵایه‌تیبوونه‌وه‌ی،دووه‌م:ئه‌وه که ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ناکرێت پێی بڵێین هه‌ڵبژاردن و میلیشیا هه‌یه‌و زه‌مانه‌ت نییه‌و شه‌فافییه‌ت نییه‌و…!خه‌ریکی گه‌مه‌یه‌کی ترسناکن!ئه‌م دوو ڕوانگه‌و بنه‌مایه که به‌ڵگه‌و بنه‌مایه‌کی کۆنکریتی به‌شێك له چه‌پ و کۆمۆنیزم بوو بۆ ڕه‌وایه‌تیدان به به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن،لاوازترین و نابیناترین میکانیزم و بیرۆکه‌یه که نه‌ک کۆمۆنیزم کۆمه‌ڵایه‌تی ناکاته‌وه،به‌ڵکو لادانێکی پایه‌ییه له چه‌مکی شۆڕش و میکانیزم و سیسته‌می شورایی کۆمۆنیزم ، ده‌ستبردن و گه‌مه‌کردنه به میکانیزمه گهندهڵاکانی بۆرژوازی. .خاڵی یه‌که‌م هیدی هێدی و له پرۆسه‌یه‌کدا کۆمۆنیزم ده‌باته‌وه نێو باوه‌شی ناسێونالیزم و ئاوێزانبوون له گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانی و پاماڵکردن و له بیرکردنی چه‌مکی شۆڕش و سیسته‌می شورایی،ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش له نێو مێژوودا ئه‌زموون کراوه‌و بێجگه‌ی شکست و لادان بۆ کۆمۆنیزم ئهنجامێکیتری نه‌بووه.خاڵی دووه‌میش که به‌شدارینه‌کردن بۆ هه‌بوونی هێزی میلیشیایی و فه‌زای (نائازاد)و به‌شداریکردنی(ئازادانه‌ی)خه‌ڵک ده‌گێڕێته‌وه،دیدێکی ته‌واو به‌رته‌سک و ڕووکه‌شیی بۆ ئازادی هه‌یه.له بیری ده‌چێته‌وه ئازادی له هیچ شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا نییه،ئه‌گه‌ر شتێکیش هه‌بێت ناوی ئازادی لێبنێین،ئه‌و ئازادییه ته‌نها له کاڵاو بازاڕ‌و فرۆشتنی هێزی کاری کارگهردایه.
ئه‌م گه‌مه‌کردنه له ئاگهییهوه بێت یان له نا ئاگهییهوه ،باکگراوندو هۆکارگه‌لێکی سیاسی فکریی مێژوویی و سایکۆلۆژی هه‌یه،که به بێ په‌یبردن و ئاسۆدارکردنی هه‌ر یه‌کێک له‌و ڕه‌هه‌ندانه و ناسینی خه‌سڵه‌ته‌کانی که ئاماژه‌م پێدا، مه‌حاڵه کۆمۆنیزم له خۆشخه‌یاڵی و فه‌رهه‌نگ و فه‌لسه‌فه‌ی ناسێونالیزم و بۆرژوازی خۆی داماڵێت.(بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها زاراوه‌سازی نه‌که‌م،به بێ خاڵبه‌ندیکردن ،هه‌وڵ ده‌ده‌م به شێوه‌یه‌کی گشتی ڕۆشنایی بخه‌مه سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌و ته‌وه‌رانه).ئه‌وه‌ی که کۆمۆنیزم په‌راوێز که‌وتووه ده‌بێت له نێو سیاسه‌ت و فکرو پراکتیکی کۆمۆنیستی و له نێو مێژوودا بۆی بگه‌ڕێین و هه‌وڵبده‌ین وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه،له پراکتیکی کرێکاریی و ئاست و گه‌شه‌ی ئه‌و چینه‌دا لاوازی و هه‌ڵکشان و داکشانه‌کان ده‌رکبکه‌ین،نه‌ک بادانهوهو سه‌وڵ لێدانی دژهشهپۆل و دواجار خزان و ڕۆچوون و باوه‌شکردن به فه‌رهه‌نگ و سیسته‌م و میکانیزمه ژه‌نگن و گه‌نده‌ڵه‌کانی ناسێونالیزم و بۆرژواکان.ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شورا_ئه‌م میکانیزمه کرێکاریی و کۆمۆنیستییه دووره ده‌سته‌و هێشتا زه‌مینه‌ی گه‌شه‌و شێوه‌گرتنی نه‌ڕسکاوه،تۆزقاڵێک نه ڕه‌وایه‌تی ده‌ست لێهه‌ڵگرتنی به کۆمۆنیزم ده‌دات و نه گومان لێکردن و خستنه‌ژێر پرسیار!وه‌ک چۆن بۆرژواکان سیسته‌می دیموکرسی و په‌رله‌مانییان هه‌یه‌و هه‌رگیز بۆرژوایهکمان نه‌بینی و نابینین به لای سیسته‌می شوراییدا باداته‌وه،ده‌بێت بۆ کۆمۆنیزمیش ئه‌م پره‌نسیپه کرێکاریی و مارکسیستییه هه‌رگیز جێی گومان و دڵه‌ڕاکێی زه‌لیلانه نه‌بێت. ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی و کۆمۆنیستی لاوازه،ئه‌گه‌ر کۆمۆنیزم ناکۆمه‌ڵایه‌تیه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ک کرێکار‌و کۆمۆنیستێک هه‌یه،نابێت ده‌م و ده‌ست و دڵمان له ئاستی پره‌نسیپ و ئامێره بنچینه‌ییکانی کۆمۆنیزم و مارکسیزمدا بله‌رزێت.مارکس سازشهه‌ڵنه‌گر بوو،به ده‌نگی به‌رز به بێ ئه‌وه‌ی ڕۆخساری سوور داگه‌ڕێت ته‌واوی سیسته‌م و فه‌رهه‌نگ و مۆراڵی سیسته‌می ناشیرینی سه‌رمایه‌داری خسته‌به‌ر ڕه‌خنه‌ی وێرانکاری و ڕادیکاڵی.کۆمۆنیزمیش ده‌بێت هه‌ر ئه‌و کاره بکات که مارکس کردی.بنه‌ما بۆ کۆمۆنیزم ئه‌وه نییه له سه‌رده‌مه‌کانی(لاوازی)و بێڕهونهقیدا به لای فه‌رهه‌نگ و سیسته‌می بۆرژوازی و ناسێونالیستیدا داکشێت، به‌ڵکو ده‌بێت کۆمۆنیزم له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا،له کاتی به‌هێزی و بێهێزیدا،ڕه‌خنه‌ی ڕیشه‌یی و سه‌رتاپاگیری سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بێت.له‌و قۆناغانه‌دا که له باری پراکتیکه‌وه لاوازه،ده‌بێت له باری تێوری سیاسی و فکرییه‌وه نه‌ک پاشه‌کشه بکات به‌ڵکو ده‌بێت ڕه‌خنه‌کانی تیژترو بڕنده‌تر بکات. حه‌قانییه‌تی کۆمۆنیزم،شێوه‌کارو میکانیزمه‌کانی، ئاسۆ‌و ئامانجه‌کانی ،هه‌رگیز له پێگه‌ی به‌هێزی و بێهێزی و تهریکبوونهوهو ئه‌و شته پوچوو بێ نێوهڕۆکانهوه نه‌هاتووه، به‌ڵکو حه‌قانییه‌تی خۆی له نابه‌رابه‌ری و زه‌لکاوی سیسته‌می چینایه‌تییه‌وه وه‌رگرتووه،له نامۆبوون و ناکۆکی چارههڵنهگرو خورافاتی سه‌رمایه‌دارییه‌وه وه‌رگرتووه.له سیسته‌مێکه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که ته‌واوی دنیابینی و جوڵه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و گه‌نده‌ڵی و ناشیرینکردن ده‌بات.بۆ(مارکس)یش هه‌روابوو، ڕه‌نگه مارکس له به‌یانکردنی ناکۆتا قووڵ و شۆڕشگێڕانه‌و سازش هه‌ڵنه‌گری کۆمۆنیزمدا ته‌نهاترین مرۆڤی دنیا بووبێت، به‌ڵام ئه‌م(تهنهاترینه)نه‌ک ئه‌وی له بانگه‌وازکردنی ئیده‌ی شۆڕشگێڕی و کۆمۆنیزمدا به‌دگومان ده‌کرد، به‌ڵکو بۆ هه‌تایه وه‌ک مرۆڤ و دوا فه‌یله‌سوفی مه‌زنی به‌شمه‌ینه‌تان و مرۆڤایه‌تی و کۆمۆنیزم،به قوڵترین تێوری زانستی و شۆڕشگێڕانه،به بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له ده‌وروبه‌ری بداته‌وه تاکو له بوونی(هێزی) کۆمۆنیزم و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی دڵنیا بێت،سه‌رتاپای دنیابینی و په‌یوه‌ندییه‌کانی سیسته‌می چینایه‌تی سه‌رمایه‌داریی خسته به‌ر ڕه‌خنه‌ی بێڕه‌حمانه‌ی کرێکاریی و کۆمۆنیستی.بۆ هه‌میشه به زیندوویی مانه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی(مارکس)یش ته‌نها بۆ ئه‌و ڕه‌خنه ڕیشه‌یی و سه‌رتاپاگیرییه‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی ده‌گێڕێته‌وه.ئه‌م بۆچوونه:بۆ ئه‌وه‌ی کۆمۆنیزم کۆمه‌ڵایه‌تی بێته‌وه،ده‌بێت بچێته نێو بازاڕی بۆرژواکان و خه‌ڵکی و کرێکاران له ڕێگه‌ی بازاڕه‌وه ئاشنایان بێت،له باری سایکۆلۆژییه‌وه به‌زه‌یی به خۆیدا دێته‌وه، ته‌ریکبوونه‌وه‌ی ده‌بێته گومان و خۆخواردنه‌وه‌و لادان،ده‌بێته نائومێدی و دواجار کاتێک به خۆی ده‌زانێت له سه‌ر سفره‌ی پیسی بۆرژواکان ده‌خوات.هه‌روه‌ها له باری تێوری سیاسی و فکریشه‌وه هێنده لاواز‌و نابینایه ته‌نها بستێک به‌رده‌می ده‌بینێت.واته له جیاتی ئه‌وه‌ی شیکاریی بۆ شێوازی کار‌و پراکتیکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کرێکاریی و کۆمۆنیستی بکات،له هه‌ڵسووڕانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی ڕابمێنێت،ئاوڕ له په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی(وه‌کو بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی)له گه‌ڵ چینی کرێکار‌و ته‌واوی به‌شمه‌ینه‌تان بداته‌وه،هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌لومه‌رجی زاتی و بابه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی و کۆمۆنیستی بکات و ئاستی گه‌شه‌و داکشانی بزوتنه‌وه‌که ده‌رک بکات،که‌چی به‌بێ ڕه‌چاوکردن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تی بۆ ته‌واوی ئه‌و ڕه‌هه‌ندو کایه گرنگ و بنچینه‌ییانه،ته‌سلیمی(لاکهوتهیی و ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی)خۆی ده‌بێت و بۆ (ده‌ربازبوون و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ش) ڕووده‌کاته میکانیزم و نه‌رێتی گه‌نده‌ڵی ناسیونالیزم و بۆرژوازی.
واته کۆمۆنیزم ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به شێوه‌یه‌کی دروست پێگه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ببینێت، نه‌توانێت هۆکاری لاوازییه‌کانی ده‌ستنیشان بکات،هیچ گومانی تێدا نییه،به‌خۆی بزانێت یان نا، دواجار به‌ره‌و شوێنێک ده‌ڕوات که شوێنی ئه‌و نییه،به شتگه‌لێک ده‌بێت که هه‌موو شتێکه ته‌نها کۆمۆنیزم نه‌بێت.ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌و لاوازی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی و کۆمۆنیستی، هه‌م فاکته‌ری جیهانی هه‌یه‌و هه‌م فاکته‌ری نێو خۆیی.بۆیه به باوه‌ڕم،بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌وهه‌ری لاوازی و له په‌راوێزکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی کریکاریی و کۆمۆنیستی بگه‌ین،ده‌بێت قسه‌وباسێکی سیاسی و فکری و تێوریی جدی له باره‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌وه به ڕێبخریت.واته ئه‌وه‌ی که کۆمۆنیزم له دوای شۆڕشی مه‌زنی ئۆکتۆبه‌ره‌وه شکستی خوارد،کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له سه‌ر ته‌واوی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی و کۆمۆنیستی له ئاستی جیهانیدا دانا.واته شکستی کۆمۆنیزم وێسگه‌یه‌که،به‌بێ ده‌رککردنی ئاکامه‌کانی و به‌بێ ناسینی پێگه‌یه‌ک که ئه‌و شکسته به کۆمۆنیزمیدا،بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی و کۆمۆنیزم مه‌حاڵه ئاسۆی ڕوونی خه‌باتی خۆی بناسێت.به‌ڵام له گۆشهیهکیتریشهوه، حه‌قیقه‌تی ئه‌م شکسته به ته‌نها ناتوانێت په‌راوێزکه‌وتنی کۆمۆنیزم له کوردستان و عێراقدا پاساو بدات!بۆیه پێویسته به بێ ئه‌وه‌ی ترس و شه‌رم ڕێگه‌مان پێبگرێت،په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر سیاسه‌ت و پراکتیکی کۆمۆنیستی له نێوخۆدا.
بێگومان باسکردن له کۆمۆنیزم له کوردستان و عێراق له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا،به‌بێ له به‌رچاوگرتنی گراییشی کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی نه هیچ مانایه‌کی هه‌یه‌و نه ده‌توانین شتێک به نێوی کۆمۆنیستی مارکسیستی بناسین!(هه‌ڵبه‌ته دواتر تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌وه که کۆمۆنیزمی کرێکاریی له نێو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا،چۆن ته‌رجومه‌ی واقیع کراوه‌و ئه‌م حیزبه تاکو چ ڕاده‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به‌م کۆمۆنیزمهو چینی کرێکاره‌وه بووه)کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی ته‌نها ناوێکی ڕووت نییه ئاسان گوزارشتی لێبکه‌ین و له جه‌وهه‌ره‌که‌ی نه‌گه‌ین،به‌ڵکو کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی ڕووداوێکی مه‌زنی کۆمۆنیستی و مێژووییه،ڕوداوو منداڵێکه له نێو منداڵدانی مێژوودا له دایک ده‌بێت و پێده‌گات.وه‌ک چۆن شکستی کۆمۆنیزم په‌یوه‌ندی به پراکتیکی کۆمۆنیستی و دژه‌که‌یه‌وه هه‌یه له نێو مێژوودا،به هه‌مان شێوه کۆمۆنیزمی کارگه‌ریش ئه‌و گراییشه دژه ڕه‌وته(سه‌رمایه‌داری)بوو که له شکستی کۆمۆنیزم و ئۆکتۆبه‌ردا، دنیای ده‌خسته ژێر کاریگه‌ری خۆیه‌وه‌و مه‌رگ و هه‌ره‌سی کۆمۆنیزم و مارکسی ڕاده‌گه‌یاند.به‌ڵام کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه که دنیا مه‌ستانه زه‌ماوه‌ندی مه‌رگی کۆمۆنیستێکی درۆزنانه‌ی نمایش ده‌کرد،مۆدێلێک که زۆر له مێژبوو گیانی سپاردبوو، له قۆناغێکدا که بازاڕ زه‌ینی مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و تاریکی و به وههمکردنی به‌رابه‌ریی ده‌برد، ئه‌م گراییشه به به‌رچاو ڕوونییه‌کی بێوێنه‌وه،له ڕووی تێورییه‌وه،جارێکی‌تر کۆمۆنیزم و مارکسی بۆ نێو دنیای مادی گه‌ڕانده‌وه.کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی به‌بێ شه‌رمکردن و سازشکردن،ته‌واو وه‌ک مارکس،وه‌ڵامێکی ڕیشه‌یی و سهرتاپاگیربوو به سه‌رده‌مێکی تاریک،سه‌رده‌مێک بازاڕ خه‌ونی به‌رابه‌ریی و کۆمۆنیزم و مارکسی هه‌ڕاج ده‌کرد،ئه‌م گراییشه کۆمۆنیستییه جارێکی‌تر به میتۆد‌و ڕه‌خنه‌یه‌کی قووڵ له ته‌واوی سیسته‌م و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داریی،حه‌قانییه‌تی مارکس و کۆمۆنیزمی به‌رجه‌سته کرده‌وه،که ده‌توانم بێژم هیج سه‌رده‌مێک کۆمۆنیزم له باری تێورییه‌وه هێنده‌ی مێژووی کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی به‌رچاو ڕۆشن و خه‌سڵه‌ت مارکسیستی نه‌بووه.ڕه‌خنه‌کانی ئه‌م گراییشه له میللی گه‌رایی و ناسێونالیزم،له سیسته‌می په‌رله‌مانی و دیموکرسی،ڕه‌خنه‌کانی له ئایین،مافی به‌رابه‌ریی ژن و پیاو،مافی منداڵان،به‌رز ڕاگرتنی چه‌مکی ئازادی له به‌رامبه‌ر دیموکراسی بۆرژوازیدا،له پاڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا،له باری سیاسییه‌وه پاککردنه‌وه‌ی(فه‌رهه‌نگ و زمانی کۆمۆنیزم له خۆشخه‌یاڵی و بارگاویبوونی له هه‌ر مانا‌و به‌هاو ده‌لاله‌تێک،که که‌م و زۆر په‌یوه‌ندی به فه‌رهه‌نگ و زمان و به‌هاکانی ناسێونالیزم و بۆرژوازییه‌وه هه‌بێت)،هه‌موو ئه‌مانه‌و زۆر ته‌وه‌ری پایه‌یی و گرنگی‌تر خه‌سڵه‌تی ته‌واو مارکسیستی و شۆڕشگێڕیی ئه‌م ڕه‌وته بوو.
ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی بڕێک له په‌ڕگیری و ناکۆمه‌ڵایه‌تی بوونی کۆمۆنیزم له عێراق و کوردستان تێبگه‌ین،پێویسته له باری عه‌مه‌لییه‌وه ئاوڕ له ڕه‌وتی کۆمۆنیزمی کرێکاریی له نێو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقدا بده‌ینه‌وه،که بێگومانین کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی له سه‌ره‌تاوه‌و تاکو مێژوویه‌کی دواتریش له نێو ئه‌م حزبه‌دا چڕببووهو به دوای پراکتیزه‌کردنی پرۆگرام و سیاسه‌تی ئه‌م گراییشهوه بوو.ئه‌م ئاوڕ دانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه وا بێته به‌رچاو که له باسه سه‌ره‌کییه‌که لامداوه، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه به‌بێ تێگه‌یه‌شتن له پراکتیکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌و شێوه‌کارو میکانیزمانه‌ی که حزبی کۆمۆنیست کاری پێده‌کرد،به‌بێ ناسین و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و میکانیزم و سه‌رزه‌مینانه‌ی که له‌لایه‌ک کۆمۆنیزم کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کاته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش که ته‌ریکی ده‌کاته‌وه،چه‌پ و کۆمۆنیزم تووشی ئه‌و سه‌رگه‌ردانی و بێئاسۆییه ده‌بێت که من له‌و دوو خاڵه‌دا ئاماژه‌م پێ‌کرد.
سه‌ره‌تای راپه‌ڕینی 91 خه‌ڵکی کوردستان،ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تای فه‌زایه‌کی تاریک و ترسناکه و تارمایی ڕه‌شی بازاڕی ئازاد‌و ئازادی کوژ و سیسته‌می دیموکراسی،زه‌ین و فکری به‌شه‌ر داده‌پۆشێت،وه‌کو پێشتر ئامه‌ژه‌م پێدا،له گۆشه‌یه‌کی بچووکی نێو ئه‌و دنیا پڕ ژاوه‌ژاوه‌دا،کۆمۆنیزمی کرێکارومارکس_کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی له دایک ده‌بێت.ئه‌م ڕه‌وته له فه‌زای ڕاپه‌ڕیندا،فه‌زایه‌ک که ته‌واوی چه‌پی په‌راوێزیی و مۆدێل سۆڤێتی و ئه‌وانه‌ی به دوای گه‌ل و نیشتمانی به‌ختیاردا وێڵبوون و له باوه‌شی ناسێونالیزم و بازاڕه‌که‌یدا قه‌راریان ده‌گرت،بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به کاریگه‌ربوون و ئیلهام وهرکرتن له ڕه‌وتی کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی،په‌رچه‌می سیسته‌می شوراییان به‌رز ده‌کرده‌وه‌و شوراکانیان دروست ده‌کرد.به‌ڵام ده‌ست بردن بۆ دروست کردنی شوراکان و ئه‌وه که ئه‌و ئاراسته‌یه چه‌نده زه‌مینه‌ی واقیعی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕسکابوو، دواتر قسه‌یان له سه‌ر ده‌که‌م،به بۆچونی من شوراکان له یه‌ک په‌نجه‌ره‌وه به‌هاو مانا‌و خه‌سڵه‌ت کرێکاریی و مارکسیستی هه‌یه،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه:کۆمۆنیزم_کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و فه‌زا تاریک و ناسێونالیستییه که(چه‌پ)و ڕاستی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌لکێش ده‌کرد،بۆ چینی کرێکار‌و کۆمه‌ڵگه په‌رچه‌می سیسته‌می شورایی به‌رز ده‌کرده‌وه،واته له باری فکریی و تێورییه‌وه په‌رچه‌می کرێکاریی و کۆمۆنیستی بوو.به‌ڵام له باری عه‌مه‌لییه‌وه،ئه‌وه که چه‌ند زه‌مینه‌ی واقعی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ڕسکاو و له باربوو،کرێکاران و به‌شمه‌ینه‌تان چه‌نده ئاشنایی و وشیارییان به سیسته‌می شورایی هه‌بوو،شورا چه‌نده ببووه وشیاریی و به‌شدارییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی؟ به باوه‌ڕم هیچ! ئه‌وه‌ش که شوراکان له ته‌مه‌نێکی زۆر کورت‌دا سه‌رکوت ده‌کرێن و په‌رچه‌کردارێکی جه‌ماوه‌ری و کرێکاریی نابینین،ده‌لیلێکی زۆر ساده به‌ڵام جه‌وهه‌ریی و به‌رجه‌سته‌یه.شۆڕش و شورا کاری هه‌ر ڕۆژه‌و هه‌ر قۆناغێک نییه،هه‌ر کاتێک بمانه‌وێ بهرپاودروستی بکه‌ین،به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی مێژووییه، په‌یوه‌ندی به هه‌ل و مه‌رجی شۆڕشگێڕانه‌و پراکتیکی کرێکاریی و کۆمۆنیستییه‌وه هه‌یه له نێو مێژوودا.هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت که ده‌ستبه‌رداری شۆڕش و شورا بین،به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه شۆڕش_شورا،تا ئه‌و قۆناغه‌ی له باری کرده‌ییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه،ده‌بێت هه‌میشه له باری تێورییه‌وه په‌خش بکرێت و زه‌خیره‌و زه‌مینه‌ی ڕسکان و گه‌شه‌کردنی بخه‌مڵێنرێت.واته به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی کۆمۆنیسته‌کان تاکو ئێستاش،به‌بێ شیکاریی و خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌و ئه‌فسانه‌یی سه‌باره‌ت شوراکان به ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن، ده‌توانم بێژم له‌و قۆناغه‌دا نه زه‌مینه‌ی ده‌ستبردن بۆ دروستکردنی شورا هه‌بوو نه شوراکانیش له‌و ئاسته‌دا بوون که هاوڕێیانی کۆمۆنسیت ده‌یبینن،به‌ڵکو هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره بوو،ده‌لیله‌که‌شی بێئه‌زموونی گراییشی کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی بوو.هه‌ڵه‌ی کوشندهترییش ئه‌وه‌یه ،دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 93 حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق دروست ده‌کرێت،له ته‌واوی مێژووی هه‌ڵسوڕانیدا تا ساڵی(2000)و شاڵاوی یه‌کێتی بۆ سه‌ر بارهگهکانیان و تیرۆر کردنی پێنج پێشمه‌رگه‌ی کۆمۆنیست،میکانیزمی شورایی یه‌کێک له‌و بابه‌ته گه‌رم وگوڕانهی نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی حزبی کۆمۆنیست بووه،له به‌یاننامه‌و ڕۆژنامه لاواز‌و ڕوکهشگهرهکانێوه،تا ده‌گاته کۆڕوکۆبوونه‌وه‌و سیمیناره سیاسییه جۆراوجۆره‌کان،له نێو هۆڵی سیمیناره‌کاندا داوا‌و بانگه‌وازیان له خه‌ڵک ده‌کرد،بڕۆن شوراکان دروست بکه‌ن!بۆ ناڕۆن شوراکان دروست بکه‌ن!لێره‌دا ئه‌م پرسیارانه له کۆمۆنیزم ده‌که‌م ئه‌گه‌رچی هه‌ندێکیان له دوو توێی ئه‌م نوسینه‌دا وه‌ڵامیان وه‌رگرتووه:ئایا له سه‌ر بنه‌مای چ هه‌ل ومه‌رجێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و بانگه‌شه‌یه ده‌کرا؟بزوتنه‌وه‌ی کرێکاریی له چ ئاستێکی وشیاریی چینایه‌تی و ڕێکخراوبووندا بوو؟ ئایا وشیاریی شورایی هه‌بوو؟شورا به‌و جۆره دروست ده‌بێت؟یاخود له نێو مێژوویه‌کی پڕ کێشمه‌کێش و پێگه‌یشتوویی وشیاریی سیاسی و چینایه‌تیدا…؟
حزبی کۆمۆنیست سه‌رباری بانگه‌شه‌یه‌کی ڕادیکاڵی کۆمۆنیستی،به‌ڵام واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه له باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌رگیز نه‌بووه حزبێکی کرێکاریی،ئه‌و میکانیزمه نه‌بوو ببێته جێی ئومێد‌و متمانه‌ی کرێکاران و به‌شمه‌ینه‌تان و خه‌ڵکی ناڕازی کۆمه‌ڵگه له به‌رامبه‌ر ناسێونالیزم.به‌ڵام با بزانین بۆچی نه‌بووه میکانیزمی کرێکاران و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه‌ی کۆمۆنیزم،چونکه هه‌ر هێنده‌ی گوتمان حزبێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه،هیچ شتێک ڕۆشن نابیته‌وه.پێویسته په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر شێوه‌کارو پرۆژه‌کانی.یه‌کێک له کێشه خۆکوژییه‌کانی حزبی کۆمۆنیست له مێژوی خۆیدا ناکۆکی و کێشمه‌کێشی ده‌روونی نێوخۆیی بووه،کهههرجارهو پارچه‌یه‌کی لێبۆتهوهو به‌ره‌و شوێنێکی‌تر سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتووه.ئه‌وه که له حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌کدا ناکۆکی و جیاوازی و جیابوونه‌وه هه‌یه‌و ده‌بێت،کارێکی سروشتییه‌و ده‌بێت له ڕوانگه‌ی ئازادییه‌وه ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌کان له نه‌بوونی ئازادی سه‌رچاوه‌ی گرتبێت ترسناکه،ئه‌وه که ڕێژه‌یه‌ک له جیاوازی بیروبۆچون قه‌بوڵ نه‌کات،که بهباوهڕم به‌شی گه‌وره‌ی جیاوازی و له‌تبوونه‌کانی نێو حزبی کۆمۆنیست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رخوردو تێگه‌یشتنێکی ته‌واو به‌رته‌سک و ناته‌ندروست بۆ ئازادی و فه‌زایه‌ک،که خه‌سڵه‌تێکی نێگه‌تیڤی نێو حزبی کۆمۆنیست و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی هه‌م له عێراقداو هه‌م له ئێران‌دا بووه،که به بۆچوونم ده‌کرێت کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی و حزبه‌کانی بڕێک له جیاوازی بیروبۆچوون له فه‌رهه‌نگی سیاسی و فکریی خۆیاندا جێبکه‌نه‌وه. هه‌ر حزبێکی کۆمۆنیستیی ئه‌گه‌ر له ده‌روون و چوارچێوه‌ی ته‌شکیلاتی و سیسته‌می فکریی خۆیدا نه‌توانێت وه‌ها فه‌زایه‌ک دروست بکات،به خۆی بزانێت یان نا،دیکتاتۆرێکی بچووک له هه‌ناویدا خه‌وتووه یان په‌روه‌رده ده‌کات.
قه‌رار بوو کۆمۆنیزمی کارگه‌ریی گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ نێو چینی کرێکار‌و به‌شمه‌ینه‌تان،خه‌بات و ئاسۆ و ئامانجه‌کانی ئه‌م چینه موتوربه‌ی ئیده‌ی سۆسیالیستی بکات،وشیاری چینایه‌تییان بباته‌سه‌رو له نێو ڕێکخراوه کرێکارییه سه‌ربه‌خۆکاندا ڕێکخراویان بکات،کۆمۆنیزم بکاته خۆوشیاریی کرێکاران…و زۆر بابه‌تیتر.به‌ڵام حزبی کۆمۆنیست له کوێی ئه‌م پرۆژانه‌دا ڕاوه‌ستابوو!به باوه‌ڕم له هیچکوێی ئه‌م پرۆژانه‌دا قه‌راری نه‌گرتبوو،نه‌یتوانی هیچ یه‌کێک له پرۆژه‌کانی بێکاران،ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ژنان، کۆنگره‌ی ئازادی عێراق و تاد…نه‌ک به سه‌رکه‌وتن بگه‌یه‌نێت،به‌ڵکو به ئاستێکیان بگه‌یه‌نێت له کێشمه‌کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا حسابێکیان بۆ بکرێت.له‌و مێژووه‌دا ئه‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی پێدهناسرێتهوهو خۆی پێوه سه‌رقاڵ کردبوو،ڕه‌خنه‌یه‌کی وروژێنه‌رو ڕووکه‌شگه‌ر_نه‌ک قوڵ و فکریی_له ناسێونالیزم و دین بوو، به‌یاننامه، خۆ ته‌رخانکردن بۆ کاری ئاکسێونیستی،کردنه‌وه‌ی باره‌گه،خولی ڕاهێنانی سه‌ربازی،که(من ئێستاش تێناگه‌م بۆچی خولی سه‌بازییان ده‌کرده‌وه!)
لایهنێکیتر که پێویسته ئاماژه‌ی پێبکه‌م بانگه‌شه‌کانی حزبی کۆمۆنیسته،وه‌کو خولیای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات هه‌ر ئێستا،به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی به خه‌ون دیتنیشی هه‌بووبێت.شیعاری حکومه‌تی کارگه‌ریی و سۆسیالیزم،ده‌وڵه‌تی سیکۆلار بۆ عێراق و کوردستان،مافی به‌رابه‌ریی ژن و پیاو و زۆر بابه‌تیتر. قسه‌م له سه‌ر ئه‌وه نییه که ئه‌و شیعار‌و خواستانه مارکسیستی نیه،یان نابێت به‌رز بکرێنه‌وه،ئه‌وه نه‌بێت هه‌ندێکیان په‌یوه‌ندی به پێگه‌ی هێزه‌وه هه‌یه‌و ده‌کرێت به پێی هاوسه‌نگی هێز کاریان بۆ بکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت له په‌یوه‌ند ئه‌و بانگه‌شانه‌وه باسی لێوه بکه‌م،هاوشانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و سیاسه‌ت و پرۆژانه،کۆچی کۆمۆنیسته‌کان و حزبی کۆمۆنیست بوو بۆ هه‌نده‌ران!سه‌رباری هه‌ر فشار‌و لێدان و نه‌خشه‌ی تیرۆر کردنیان،ئه‌وه که کۆچ خه‌ون وخولیای هه‌ر مرۆڤێکه‌و ده‌بێت مافی ئازادانه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی هه‌بێت،به‌ڵام بۆ حزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ک که په‌رچه‌می ئه‌و ئامانجه به‌رزه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییانه‌ی به‌رز کردبێته‌وه‌و قه‌راری خه‌بات و تێکۆشانی دابێت،نه‌ک پاساو هه‌ڵگره به‌ڵکو به بۆچوونم نابهرپرسیارییهکی سیاسی و ئه‌خلاقی و مه‌بده‌ئی بوو که ئه‌م حزبه له به‌رامبه‌ر ئامانجه‌کانی خۆیی و ئه‌و ئومێدانه‌ی به خهڵکیدهدا ده‌یکرد. یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌شه نه‌کردنی حزبی کۆمۆنیست و بزاوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رهه‌ڵگرتنه خۆکوژییه.
خاڵێکی‌تر له لاوازییه کوشندهترهکانی حزبی کۆمۆنیست ئه‌وه‌یه‌و ئه‌وه بوو،که له دوای شازده ساڵ له دامه‌زراندنی هێشتا ده‌زگه‌یه‌کی ڕاگه‌یاندنی لانی که‌می به‌هێزی نییه که بووبێته پێگه‌و بابه‌تێکی جێبایه‌خی کۆمه‌ڵایه‌تی کرێکاران و کۆمه‌ڵگه،ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌یه‌کی نه‌بووه جێبایه‌خی نوخبه‌یه‌کیش.ئه‌م بابه‌ته واته نه‌بوونی ڕاگه‌یاندنێکی به‌هێزی کرێکاریی و کۆمۆنیستی،ئاوێنه‌ی به‌رته‌سکیی سیاسی و فه‌رهه‌نگی حزبی کۆمۆنیسته که په‌یوه‌ندی به‌رجه‌سته‌ی به دنیابینی و ته‌واوی پراکتیکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م حزبه‌وه هه‌یه.واته وه‌ک چۆن نه‌یتوانیوه ئاوێزانی خه‌بات و ژیانی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و ته‌واوی به‌شمه‌ینه‌تانی کۆمه‌ڵگه بێت،نه‌یتوانیوه کۆمه‌کیان پێ‌بکات و کۆمه‌کیان لێوه‌ربگرێت،نه‌یتوانیوه هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆش بدات،هه‌میشه له باری سیاسی و سایکۆلۆژییه‌وه خۆی له پێگه‌یه‌کی لاوازولهرزۆکدا بینیوه، میکانیزمه کاریگه‌رو کێشکارهکانی نه‌ناسیوه.کۆچی ئه‌م حزبه ئه‌و ئاوێنه‌و فه‌زا سایکۆلۆژییه‌یه که ده‌توانین باوه‌ڕ به‌خۆ نه‌بوونی حزبی کۆمۆنیستی تێدا ببینین.
بێگومانم له ژیانی حزبی کۆمۆنیست و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا زۆر ته‌وه‌رو جومگه‌ی پایه‌یی و ههستیارو ئاڵۆزتر هه‌یه که ده‌کرێت بیانوروژێنین و قسه‌ی جدییان له باره‌وه بکه‌ین،من لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م هه‌یه.باوه‌ڕیشم وایه به‌بێ پێداچوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی و فکریی قووڵ به مێژووی هه‌ڵسوڕانی ڕابردوودا زه‌حمه‌ته کۆمۆنیزم ڕێچکه‌ی دروستی سیاسی و خه‌بات و ئاسۆ‌و ئامانجه‌کانی ئێستا‌و داهاتووی ببینێت.ئه‌وه‌ش که ئه‌م حزبه‌و کۆمۆنیزم له کۆمه‌ڵگه ته‌ریک که‌وتۆته‌وه،ده‌کرێت لێره‌وه بیبینین نه‌ک گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو بازاڕی دیموکراسی.
له کۆتاییدا ئه‌وه‌ی به لامه‌وه گرنگه ئاماژه‌یه‌کی کورتی پێبکه‌م ئه‌وه‌یه:کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له سه‌ره‌تای ئاڵوگۆڕێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدایه،ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی که خه‌ریکه له هه‌یکه‌لی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری(هه‌رێمی کوردستاندا)دروست ده‌بێت،له کورت ماوه یان درێژ ماوه‌دا کاریگه‌ری له سه‌ر هاوکێشه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ده‌بێت،ئه‌و فه‌زایه حزب و بزوتنه‌وه سیاسی و جه‌ماوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌خاته به‌رده‌م کار‌و ئه‌رکی ڕۆژه‌وه،بۆچونم وایه جارێکی‌تر په‌نجه‌ره‌و زه‌مینه‌یه‌کی ئاواڵه بۆ بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ده‌کرێته‌وه،پێویسته کۆمۆنیزم به نه‌خشه‌و پرۆگرامێکی سیاسی ورد‌و بهرچاوڕوونهوه خۆی بۆ ئاماده بکات و ئاوێزانی ئه‌و ڕوداو و واقعییه‌ته تازه‌یه بێت که ده‌ستی پێکردووه… کازم قدر
04.07.2009