خێره واده‌ڵێ ی یه‌ك تیپن؟!!…..عه‌تا قاجری
شیكردنه‌وه‌ی سیاسی و لێكدانه‌وی پێشهاته‌كان وه‌ك یاری پێكه‌وه نانی پارچه‌كانی یاریه‌كه ئه‌وه‌ی كه له‌یاری میكانۆی منداڵان ده‌یبنینن سه‌رئه‌نجام ده‌بێته خاوه‌نی وێنه‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی تر گرێ دان و په‌یوه‌ست كردنی گوفتارو كرداره‌كان لیره‌و له‌وێ ئه‌و به‌ر چاو ڕونیه‌مان لا دروست ده‌كات تا بتوانین خویندنه‌وه‌یه‌ك بۆ داهاتووبكه‌ین.
سه‌ره‌تا لێكدانه‌وه‌م بۆ ئه‌و لێداوانه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم كه باسی له‌وه‌كردبوو ده‌ستور چقڵی چاوی دوژمنانه له چوار چێوه‌ی تێوری موئامره تێپه‌ڕی نه‌كرد پێم وابوو ئه‌مه هه‌مان ئه‌و لۆ ژیكه‌یه كه له‌وڵاتانی نادیمكراتی باوی هه‌یه و بۆ شكاندن و سوك كردنی ئه‌وانی تره.
به‌لام واده‌رنه‌چوو به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وی ده‌ستوور بووه بنێشته خۆشه‌ی سه‌ر زمان و كه‌ره‌سته‌یه‌كی باشی ڕیكلام كردن و ئه‌و نوسینه زۆر‌و زه‌به‌نانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌په‌سندكرنی ده‌ستور واته دروستكردنی دیكتاتۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وی باز بازین له ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ری ده‌ستوره‌كه‌بكه‌یت شتێكی له‌و جۆر نا‌بینیت كه هه‌ر بۆنی ئه‌وه‌شی لێ بێت.
ڕه‌نگه به‌ڕواڵه‌ت ئه‌و بانگه‌شانه‌و هات و هاوارانه ئاسای بن و له نه فه‌سی دیمكراتی دا هه‌بن له‌گه‌ڵ كۆڵێك تی َ بینیش له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه نادیمكراتیه‌كه‌ی بانگه‌شه‌كه‌یان به‌ناوی گۆڕان ئه‌مه له‌كاتێكدا چه‌مكی گۆڕان وك ماڵه‌باجینه‌ی منداڵێك نی یه كه له‌به‌ر بوونی هه‌ڵه‌یه‌ك یاریه‌كه‌ی ته‌ختی زه‌وی ده‌كات به‌ڵكو گۆڕان كه‌م و زیادكردنه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌لاره‌ی كه به لافاوی خۆین بنیات نراوه به‌ڵام وروژاندنی سۆزی خه‌ڵك و كاركردن بۆ نابود كردنی هه‌موو شتێك و نیشانه‌ی پرسیاردانان له‌سه‌ر هه‌مووشت به‌تایبه‌تی له نۆیترین ڕونكردنه‌وه‌یان نیشانه‌ی پرسیاریشیان له‌سه‌ر خودی كۆمیسیۆن و تواناكانی دانا كه‌ئه‌مه‌ش خزمه‌ت كردنه به‌و لۆژیكه‌ی كه پێ ی وایه هه‌قیقه‌تی ڕه‌ها لای ئه‌وانه‌و ئه‌وان خاوه‌نینی له‌وانیش به‌ولاوه هه‌قیقه‌تێك بوونی نی یه كه ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌مه هه‌مان لۆژیكه كه دیكتاتۆر به‌رهه‌م دێنێت وه‌یان خزمه‌تی ده‌كات.
له‌دوای ئه‌م په‌ره‌گرافانه‌ی سه‌ره‌وه كاتی ئه‌وه هاتوه ئێمه‌ش به‌هه‌مان لۆژیكی گومان و گۆمان له‌و ڕه‌فتارانه‌بكه‌ین كه بووه‌ته به‌شێك له خه‌سڵه‌تیان و به‌تایبه‌تی دوای قۆستنه‌وی دایكه ئه‌نفال و منداڵ خوا ده‌زانی چی تر یش… بپرسین و بڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌مه فرمێسكی تیمساح ئاسا نی یه؟
شین كردنه بۆهه‌لیزه‌كه نه‌ك حیسن نی یه؟
ئه‌ی چی یه؟
ئه‌گه‌ر ئێوه زۆرینه دێنن ئه‌ی ئه‌م هات و هاواره‌ی بۆ چی یه له‌كاتێكدا ده‌ستور به‌ده‌نگی زۆرینه؟
ئه‌ی خێره له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وی ده‌نگی ئێوه دوسته‌كانی وه‌ك هه‌یئه‌ی عوله‌مای به‌ناو ئیسلام و به‌ره‌ی ته‌وافوق و كۆنه‌به‌عسیه‌كان و شۆڤێنیه‌كان به‌یه‌ك ئاواز له‌گه‌ڵتان خۆیندیان؟
مه‌گه‌ر ئێوه باسی ده‌ستوری كوردستان ده‌كه‌ن یان عێراق؟
ئه‌وه زانیمان ئێوه شینی چی ده‌كه‌ن ئه‌ی ئه‌وان چی؟
به‌ڕاستی سه‌رم له دڵسۆزیان سوڕماوه له‌و كاته‌ی كه له كه‌ناڵی ئاسمانی جه‌زیره به‌ڕیز نه‌وشیروان مسته‌فایان كرده پاڵه‌وان له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا شۆڤێنه‌یه‌كانی عه‌ره‌ب قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستوری كوردستان ده‌كرد.له خۆمم پرسی تۆبڵێت ئێمه نه‌مان زانیبێ بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مانه یه‌كه‌ی گرتبێت و ئه‌وان داواكه‌ری مافه‌كانمان بن و وه‌یان ویژدانیان پاش چل ساڵ ژه‌نگ به‌ری دابێت؟!!
به‌هه‌رحاڵ ده‌مه‌وێت ئه‌و ده‌رئه‌نجامه بده‌مه ده‌سته‌وه كه پاش كۆكردنه‌وه پارچه‌كان پێ ی گه‌یشتم لیستی گۆڕان گه‌مه‌یه‌كی چه‌نده سه‌ر ده‌كات سه‌رێكی ئه‌وه‌یه ئه‌وان به‌و شێوازه كاركردنیان ده‌یانه‌وێت كارله ڕای هاوڵاتی ساده‌بكه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به جۆرێك له جۆره‌كان خۆیان توڕه‌ن له ده‌سه‌ڵات و هه‌موو ده‌روازه‌یه‌كی بۆ ده‌كه‌نه‌وه تا ڕقی خۆی تیا خاڵی بكاته‌وه و به‌و جۆره كۆمه‌ڵه‌ده‌نگێك به‌ده‌ست بهێنن.سه‌رێكی تر توڕه‌كردنی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نگرانی لیستی كوردستانیه تا كاردانه‌وه‌یان هه‌بێت و ڕه‌فتار گه‌لێكی ئه‌و تۆ بكه‌ن كه به فشاری ده‌سه‌ڵات و زه‌برو زه‌نگ لیك بدرێته‌وه ئه‌مه‌ش جگه له به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ ئه‌و پاساوه‌یان ئه‌دات به‌ده‌سته‌وه كه ئه‌گه‌ر هاتوو كورسیه‌كانیان كه‌م بوو لایه‌نگرانی خۆیانی پێ ڕازی بكه‌ن وه‌یان هه‌رنا هه‌مان ئه‌زمونی میرحسینی مووسه‌وی دوباره‌بكه‌نه‌وه‌و كۆی پرۆسه‌كه‌ببنه ژێر پرسیار.
بێگومان به‌شێكی ئه‌م ئه‌جندایه خزمه‌ته به‌كه‌س ولایه‌نی تر به‌تایبه‌تی مالكی و عه‌ره‌به شۆڤێنه‌یه‌كان كه كاریان گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستانه و هێنانه گۆڕێ ی سه‌ركردایه‌تیه‌ك كه به زمانێكی نه‌رمتر قسه‌بكات وه‌یان له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی بشێوی كۆی پرۆسه‌كه‌بخاته ژێر پرسیار‌و تاله‌و ڕێگه‌یه له شه‌رعیه‌ت و له هه‌یبه‌تی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مریكا و وڵاتانی دراو سێ و ناو چه‌كه هه‌ریه‌كه‌ش له‌جێ ی خۆی سود مه‌ندێكی تره چونكه به بڕوای ئه‌وان ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه سه‌رچاوه‌ی كیشه‌ن بۆ عێراق و خزمه‌ت به ئاسایشی عیراق ناكه‌ن چونكه هه‌رچی كه‌یسێك بگری كوردتێدا لایه‌نه هه‌ر له‌ماده‌ی سه‌دوچل و نه‌وت و ده‌ستورو و پێشمه‌رگه و كێشه‌ی په‌ككه وپه‌ژاك و هتد……..
ئه‌مه‌ته‌نها ئه‌و به‌شانه‌ی وێنه‌كه‌یه كه‌قسه‌مان له‌سه‌ركرد زۆرشتی تر هه‌یه كه‌بواری باسكردنی نی یه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر چاوێك به‌مێژوو دا بخشێنینن ئه‌وا ته‌واوی وێنه‌كه وه‌ك رۆژی رون دیار ده‌بێت هه‌ربه یاری چی و یاریگاشه‌وه، بۆیه ده‌پرسم تیپه‌كه‌تان ناوی چی یه؟