
هه‌تاوێكی پڕ له روح
جه‌لال به‌رزنجی
كه‌نه‌دا
2009له‌رۆخ مانه‌وه
روباری ناوهوت,
ده‌رژێته ناو ژیانێكی تر
زۆرت لێ نزیكه,
به‌ڵام هێشتا نه‌چوویته ماوی .هێزی وشه
له منداڵیه‌وه,
دالغهم بۆ باكوری ده‌بردم,
هه‌تا نه‌یبردمه ناودڵی زستان.
رانه‌وه‌ستا.ئاره‌زوێكی كۆن
له‌گۆڕه‌پانی به‌یانیه‌كی له بیركراو,
لیكی سێ‌و,
رژیایه سه‌ر وشه‌كانم,
دیمه‌نێكی غه‌مباری له زینمدا به‌جێهێشت .بای خه‌یاڵ
له‌وه‌ته‌ی بای خه‌یاڵم,
له دڵمه‌وه هه‌ڵی كردوه,
له هه‌وڵدان دایه شه‌رمی چیا بشكێنێت,
تا وه‌كو خۆی به‌رووتی,
به دنیایدا بگێرٍِێت. .گه‌وره‌ترین ترس
ترسی لێك دابڕان,
بۆ چاوتروكانێك جێم ناهێلێ.سێ خۆشی
یه‌كه‌مین
" ئاو رژاندن" .
دووه‌م
"په‌رت كردنی ماندوو بوون"
سێ یه‌میان,
" رۆیشتن"
.هه‌تاو
به‌رد مههاوێ,
پڕی ده‌ورت هه‌تاوه,
به‌روحی ده‌كه‌وێت.
خه‌ونی ماكۆك
ماكۆك,
له سه‌رگۆڕی قاچه‌كانی,
به‌خودای ده‌یگووت:
"خودایه,
بێ قاچ,
به‌و عاره‌بانه,
ئاسنه,
چۆن بچمه ژیان
خودای من,
خۆ ده‌توانی,
قاچیشت وه‌كو گیا بڕوانبایهوه
نازانم بۆ نه‌تكرد؟"هونه‌رمه‌ندی هه‌وران
له ئێواره‌ی هه‌میشه‌یی تاراوگهكهم,
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م خێرایی فلچه‌ی خه‌یاڵم,
ناگاته جوله‌ی خێرای دیمه‌نی هه‌وره‌كان !
تا بمكه‌ن به هونه‌رمه‌ندی خۆیان..دوا دیاری
له یادی ساڵرۆژی په‌نجاو پێنجه‌مینی,
له دایك بوونم,
ژنه‌كه‌م,
گۆچانێكی دار كنێری به دیاری بۆ ناردم."كلایمهت كێنگ"
دوای ئه‌وه‌ی كه‌سی تر تاقه‌تی نه‌ما
له نزیك ئه‌درێسی ئیمێله‌كه‌ی
نامه‌یه‌ك بۆ كه‌سێكی ناسیاوی بنووسێ,
دوای ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌هات
سه‌یری نه‌زری من كات,
بۆ به‌رده‌وام بۆنی جوانی,
ئاوڕوم دایه‌وه
هه‌موویان پێكه‌وه,
پهرێمزی گه‌رمتر كردنی بن زه‌ویان په‌مپ ده‌دا.