پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن یا پلاتفۆرمی ڕیفۆرم ؟
پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن یا پلاتفۆرمی ڕیفۆرم ؟
عه‌دنان که‌ریم
نزیکه‌ی مانگێک له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مه‌سعود بارزانی له‌هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه کات وڕۆژی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ په‌رله‌مانی کوردستانی ده‌سنیشانکرد. بڕیاریشه هه‌مان کات و ڕۆژ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌ڵببژێردرێت. ئه‌ڵبه‌ته پێش ده‌ستپێکردنی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ی ڕه‌سمی و ته‌نانه‌ت زۆر پێش ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مانیش جموجۆڵی سیاسی و بزووتن و بانگه‌شه‌ی ناڕاسته‌وخۆ هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی گۆڕه‌پانی کوردستانی به‌خۆوه خه‌ریک کردوه.
ئه‌م گوژم و تینه‌ی ئه‌م ماوه‌یه ژیانی سیاسی له کوردستانی عێراقدا به‌خۆوه ده‌یبینێت له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بایه‌خی تایبه‌تی ئه‌م خۆله‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له کوردستاندا. دیاره ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌م هه‌ژانه سیاسیه خۆبه‌خۆ به‌مانای ئه‌وه نیه که په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌و دامه‌زراوه و ده‌زگا کاریگه‌ره‌یه که سه‌رچاوه‌ی بڕیاری سیاسی بێت له‌کوردستاندا و هه‌ر ئه‌وه‌ش خۆی سه‌ره‌کیترین گرفت و که‌م وکوڕی سیستمی سیاسی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه له‌ماوه‌ی 17 ساڵی ڕابوردوودا. که‌واته بایه‌خی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌بایه‌خ و جیگا و توانای خودی په‌رله‌مانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت به‌ڵکوو کاکڵی مه‌سه‌له‌که له‌وه‌دایه که هه‌ڵبژاردن بووه به بوارێک بۆ کێشمه‌کێشێکی سیاسی نوێ له‌کوردستاندا له نێوان پلاتفۆرمی سیاسی جیاجیادا که خه‌ریکه سیمای سیاسی کوردستان به‌گشتی بباته ژێر پرسیارێکی گه‌وره‌وه. له‌پشتی کێبرکێ بۆ کورسی په‌رله‌مانیه‌وه سیماکانی کێبڕکێیه‌کی سیاسی ستراتیجی و چاره‌نووسساز به‌دی ئه‌کرێت که ته‌نانه‌ت زۆر پێدراوی ( معطیات ) ی تا ئێستا نه‌گۆڕی گۆڕه‌پانی سیاسیی کوردستانیش ئه‌باته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له کاتێکدا ئه‌کرێت که زۆرێک له مه‌له‌فه سهرهکیاکنی ئه‌م قۆناغه‌ی گۆمه‌ڵگای کوردستان له شوێنێکدا گیریان خواردووه وناوه‌ڕۆکی کێشمه‌کێشه سیاسیه‌کانی ناوخۆی گۆڕه‌پانی کوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه و چه‌ندینی تره.
له‌په‌یوه‌ند به مه‌له‌فی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا وێنه‌که به‌م شێوازه‌یه :
1 / هێشتا زۆر لایه‌ن و کیاناتی سیاسی عێراقی و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ش که به هاوپه‌یمانی ئێستا و ده‌یان ساڵه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان ئه‌ژمێردرێن ( حیزبی ده‌عوه و ویفاقی نیشتیمانی و لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ، بۆ نموونه ) ، ساغ نین له‌سه‌ر به‌ڕه‌سمی ناسینی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو قه‌واره‌یه‌کی یاسایی و ده‌ستووری تایبه‌ت . دیاره مه‌به‌ستی من ته‌نها ناو و فۆرم و شێوه نیه به‌ڵکوو زیاتر دانپیانانه له‌ڕووی بڕواهێنانی قووڵه‌وه به تایبه‌تمه‌ندی بارودۆخی کوردستان به هه‌موو مافه سیاسی و دهستوریهکانیهوه. ته‌نانه‌ت نزیکترین هێزی عێراقیش له‌و بواره‌دا له یه‌کێتی و پارتیه‌وه که ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقه له‌ڕوانگه‌یه‌کی ئاشکرای ته‌کتیکیه‌وه له‌و بواره‌دا هه‌ڵوێست وه‌رئه‌گرێت.
2 / لیژنه‌ی هه‌موارکردنی ده‌ستووری عێراق تا ئێستا نه‌یتوانیوه کاره‌کانی کۆتایی پێ بێنێت و ئه‌نجامیان بدات ولهمیشیاندا مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و ناوه‌ند یه‌کێک له‌سه‌ره‌کیترین گرفته‌کانه. دیاره هیچ گرفتێک به‌مانای مه‌وزوعی له‌ئارادا نیه به‌ڵکوو کرۆکی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که به‌ڕه‌وینه‌وه‌ی کێشه‌ی تیرۆر له‌عێراقدا هێزه عێراقیه‌کان به‌ئاشکرا بۆ مه‌له‌فی کورد خۆیان ئاماده ئه‌که‌ن . له‌م بواره‌شدا هێزه نه‌ته‌وه‌ییه عه‌ره‌بیه‌کان و ئیسلامی به سوننی و شیعه‌یانه‌وه ، هاوڕان ، یا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هاوڕان ، له‌سه‌ر لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری ئه‌و مافانه‌ی به هه‌رێم دراون.
3 / ماده‌ی 140 و ناوچه جێ ناکۆکیه‌کان له جێی خۆیان ڕاوح ئه‌که‌ن . ئه‌وه ڕای زۆربه‌ی چاودێره سیاسیه‌کانی مه‌له‌فه‌کانی عێراق و کوردستانه. تای ته‌رازووی کێشه‌که له‌مباره‌وه به‌زیانی مادی 140 و هه‌رێمی کوردستانه. چاره‌نوسی لیژنه‌ی ماده‌ی 23 ش نمونه‌یه‌کی تری ئاشکرایه له‌م بواره‌دا و ده‌ری خست که مه‌سه‌له‌که بوون یا نه‌بوونی ماده‌ی ده‌ستوری نیه له‌م بواره‌دا به‌ڵکوو بوونی نیه‌تی خراپ و نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسیه بۆ چاری ئه‌م مه‌له‌فه.
4 / هه‌ڵوێستی ئه‌مریکاش نادیار نیه. ئه‌وان جگه له دهسکێشانهوهی بهرهبهرهیان له فایلی عێراق له‌چوارچێوه‌ی سیتراتیجیهتی نوێی دیموکراته‌کاندا، به‌و ئه‌نجامه گه‌ییون که دامه‌زراندنه‌وه‌ی سیستمێکی ناوه‌ندی به‌هێز و هاوپه‌یمانیه‌کی پایه‌داری نێوان سونه و شیعه‌کان و دانی چرای سه‌وز بۆ هێنانه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان بۆ ناو شانۆی سیاسی و ده‌سه‌ڵات له‌عێراق له‌ژێرناوی ئاشته‌وایی نیشتیمانیدا کلیلن بۆ به‌دیهێنای ئارامی له‌ووڵات وگه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان له‌عێراقدا دوای چه‌ندین ساڵ بنبه‌ست له‌م بواره‌دا. ئه‌میشیان تازه نیه و ڕابووردوی مه‌سه‌له‌که ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاتی ڕاپۆرته‌که‌ی به‌یکه‌ر – هامیلتون. به‌هه‌رحاڵ له نه‌خشه ڕێگای نوێی ئه‌مریکا بۆ عێراق شوێنی مه‌سه‌له‌ی کورد بایه‌خی له‌جارانیش که‌متره.
5 / حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی پرشنگداری بنیات نه‌نا که ببێت به چرایه‌ک له ناو خه‌ڵکی ناوچه‌که‌دا یا به‌تایبه‌تی گه‌لانی عێراق بکات بهزهخیرهیهک بۆ پشتگیری له‌مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی کوردستان. هه‌ر بۆ نموونه دروستکردنی ئه‌حزابی کارتۆنی تورکمانی له‌که‌رکووک و کڕینیان به‌پاره به‌ناوی لایه‌نگری له مه‌سه‌له‌ی کورد ، په‌یوه‌ندی نێوان کورد و تورکمانی ئاڵۆزتر کرد. بوونی مه‌سه‌له‌ی کورد به جێگه‌ی پشتیوانی گه‌لانی عێراق ئه‌توانێت ببێت به ئامرازێکی فشاری به‌هێز به‌سه‌ر سه‌ری حکوومه‌ت و هێزه سیاسیه عێراقیه‌کانه‌وه تا نه‌توانن له‌ژێر باری پێویستیه‌کانی دان نان به‌مافه‌کانی گه‌لی کورددا خۆیان بدزنه‌وه. ئه‌وه‌ش لهلایهنێکیدا به‌ستراوه‌ته‌وه به نموونه‌یه‌ک که له‌کوردستاندا بنیات ئه‌نرێت و نموونه‌ی تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌و باره‌وه سه‌رکه‌وتووبێت.هه‌رچی ئاستی ناوخی کوردستانیه ئه‌وه ئه‌توانم بڵێم که تاقیکردنه‌وی تائێستای ده‌سه‌ڵاتی کوردی خه‌ریکه به‌بنبه‌ست ئه‌گات. ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه له‌ئه‌نجامی ئه‌دای سیاسی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه تووشی ئهزمهیهکهی جه‌وهه‌ری بووه:
1 / جگه له‌وه‌ی که خه‌ڵک ئه‌م دهسهلاتدارهتیه سیاسیه‌ی کوردستان به هی خۆی نازانێت تا هاتووشه به بێ په‌یوه‌ند به ژیان و چاره‌نووس و به‌رژه‌وه‌ندی خۆشی ده‌زانێت. ئه‌و هه‌سته به‌رهه‌می سیاسه‌ت و به‌رنامه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمه چ له‌کاتی له‌تبون و 2 ئیداره‌ییه‌که و چ له‌دوای یه‌کگرتنه‌وه‌یان. جگه له‌و فاکته‌ره‌ش تاقیکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک خۆی وناڕهزایهتیان له‌م بواره‌دا و ده‌وری میدیای ئه‌هلی وفشارێکی سیاسی که‌له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته و نمونه‌یه‌کی چالاک‌تر بۆ کێشمه‌کێشی سیاسی که له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقدا له‌ئارادایه ده‌وریان بووه که په‌یوه‌ندی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات بگات به خاڵی ئه‌زمه.
2 / سیستمی سیاسی کوردستانی عێراق نه په‌رله‌مانیه نه سه‌رۆکایه‌تیه و نه حکومیه به‌و مانایه‌ی که سه‌رۆکی وه‌زیران مه‌رجه‌عی سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات بێت. هه‌موو خه‌ڵک به‌و ڕاستیه ئاشنا بوونه که هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ته‌نانه‌ت هه‌ردوو به‌شی ده‌سه‌ڵاتدار له‌مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردوولادا که باڵێکی نزیک به سه‌رۆک و خانه‌واده‌ی سه‌رۆکی هه‌ردوولان چاره‌نووسی سیاسی کوردستان به په‌رله‌مان و حکومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌کان و هه‌ردوو حیزبیشه‌وه دیاری ئه‌که‌ن و ههلئهسووڕێنن. ئیتر نه وتارێکی ماوه ماوه‌ی لێپرسراوی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی هه‌ردوو لا یا ته‌سریحاته ڕۆژانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی و ته‌نانه‌ت سه‌رۆکی هه‌ردوولا ئه‌توانن ئه‌و ڕاستیه له میشکی خه‌ڵک بسڕنه‌وه. ئه‌وڕاستیه به‌رهه‌می تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دوور و درێژی خه‌ڵکه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا که زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵک که‌وتووه و زه‌حمه‌ته به‌و جوره ته‌سریحات و وتارانه بڕه‌وێنه‌وه. له‌ڕاستیشدا په‌رله‌مان، به‌تایبه‌تی تا ئێستا، جگه له ده‌زگایه‌ک بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه تاڵه‌ی ژیانی خه‌ڵک و ووڵات وخامۆشکردنی ئه‌وان به‌قازانجی هه‌ردوو حیزب شتێکی تری تیا بهستهنهبووه.
3 / سیستمێکی ئیداری که‌له‌م ووڵاته‌دا هه‌یه دیارده‌یه‌کی سه‌یر و ده‌گمه‌ن و که‌م وێنه‌یه. ئه‌م سیستمه نه‌ک بۆ که‌سێک که ژیان و گوزه‌رانی له‌ژێر مهرحهمهتیدا بێت و ناچار بێت ڕۆژانه هه‌لسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکات و بچێته ( خزمه‌تی ! ) به‌ڵکوو بۆ که‌سێک که به‌سه‌ردانیش بڕواته ئه‌م ووڵاته مایه‌ی بێزاریی قووڵ و به‌ڕاستی قێزه‌ونه. بیرۆکراتیه‌ت، گه‌نده‌ڵی، به‌رتیل، سووکایه‌تی به‌خه‌ڵک و ده‌یان دیارده‌ی تر سیمای ئه‌م ده‌زگا پان و پۆڕه ئیداریه‌ن که به‌ناوه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک و له‌ڕاستیشدا بۆ ئه‌زیه‌ت و ئازاردانیان کار ئه‌که‌ن.
قێزهونبوونی ئه‌م ده‌زگا ئیداریه که له‌ژیانی خه‌ڵکدا زۆر بایه‌خداره ته‌نها تایبه‌تمه‌ندی به‌شێک یا جۆرێک ده‌زگا نیه، ئه‌وه نیه له سلێمانی هه‌بێت و له هه‌ولێر یا دهۆک نه‌بێت به‌ڵکوو کارگه و کارخانه و قوتابخانه و خه‌سته‌خانه وئیداره‌ی به‌رهه‌مهێن و خه‌ده‌می و…. ، تاد له سه‌ره‌تانی ئه‌م دیارده‌یه بێبه‌ش نه‌بوون. تراجیدیهتی حاڵه‌ته‌که‌ش له‌وه‌دایه که ناڕه‌زایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه بووه به قسه‌ی سه‌رزاری هه‌مووان که‌چی ده‌سه‌ڵات مێشیش میوانی نیه و ته‌نها یه‌ک وه‌ڵامیان هه‌یه 🙁 له‌هه‌موو دنیادا گه‌نده‌ڵی و ئیداره‌ی خراپ هه‌یه !!!! ) .
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خه‌ڵک به‌و ڕاستیه گه‌یشتوون که: سیستمێکی سیاسی گه‌نده‌ڵ دایک و مامانی سیستمی ئیداری گه‌نده‌ڵه و هیچی تر !!!.
4 / سیستمی ئابووری و دارایی ئه‌م ووڵاته‌ش په‌یڕه‌وی له‌هه‌مان تراجیدی ئه‌کات. کێ مه‌یدانه‌کانی سه‌رفی بودجه دیاری ئه‌کات ؟ حیزب. کێ ڕێژه‌کانی به‌سه‌ر به‌شه‌کان و یه‌که‌کاندا دابه‌ش ئه‌کات؟ حیزب. کێ ده‌وری شوورای پلاندانان ئه‌گێڕێت ؟ حیزب. کێ جوری سیستمی ئابووری کوردستان دیاری ئه‌کات ؟ دیسان و دیسان حیزب !!!.
له‌ڕاستیدا له وولاتێکدا که لانی که‌م له ساڵی 1963 تا 1991 به‌شێوه‌ی سیستماتیک و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌عس کوردستان خاپوور ئه‌کرا وته‌نانه‌ت له‌ساڵانی 1973 – 1980 شدا که زۆر پرۆژه‌ی ئابووی ستراتیجی له عێراقدا کرایه‌وه، که‌مترین بایه‌خ به کوردستان درا، و له‌کاتێکدا که ڕژیم 4000 گوندی ئه‌م ووڵاته‌ی سووتماک کرد و زیاتر له چاره‌که ملیۆنێک خه‌ڵکیشی کوشت و به‌دوای ئه‌وانیشدا ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی که خۆیان ده‌سه‌ڵاتداری فیعلی کوردستان بوون له 1991 به‌دواوه کوشنده‌ترین ئابڵوقه‌ی ئابووریان به‌سه‌ر کوردستانیشدا درێژه پێدا، با بزانین ئابووری سیاسی و سه‌رجه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌م بواره‌دا و له ووڵاتێکی به‌و شێوه‌یه ئه‌نجن ئه‌نجن کراودا چۆن بوو؟ .
دیاره ئه‌م لایه‌نه که‌متر جێی بایه‌خ و مشتومڕی ڕه‌خنه‌گرانی سیاسی ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت میدیای ئازاد بووه به‌ڵام گرنگیی گه‌وره‌شی هه‌یه. من نامه‌وێ کرۆنۆلۆجی به‌رنامه‌ی ئابووری ئه‌مان یا کارکردیان له‌م بواره‌دا به درێژی هه‌ڵبده‌مه‌وه و هه‌ڵی ده‌گرم بۆ بوارێکی گونجاو. به‌ڵام چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌می کورت به زیاتر له پێویست ئه‌زانم.
ئه‌مان سه‌ره‌تا به‌پلانی مارشالی ئاودیوکردنی زۆربه‌ی ژێرخانی ئابووری و که‌ره‌سه و ئالیات و ماڵ و موڵکی گشتی به جێماو له دوای ڕاپه‌ڕین ده‌ستیان به ده‌ستبردن بۆ فایلی ئابووری له کوردستاندا کرد. پاشان سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی گومرکیان ده‌ست پێ‌کرد که نرخی کاڵایه‌کی چه‌ند قات ده‌کرده‌وه تا ده‌گه‌یشته ده‌ستی هاووڵاتی. که‌سمان له‌یادمان نهچوهه که له‌نێوان زاخۆ و سلێمانی چه‌ند خاڵی گومرک هه‌بوو و هه‌مووشمان له‌یادمانه که دامه‌زراندن به کارمه‌ند و لێپرسراو له خاڵی گومرکدا چ پاداشتێکی گرنگ بوو و ویژدان کڕین له‌و کاته‌وه چۆن په‌ره‌ی سه‌ند. هه‌موو چاودێرانی ڕووداوه سیاسیه‌کانی کوردستان و ژۆرنالیسته ڕۆژئاواییه‌کان ئاگادار بوون که شه‌ڕی 1994 – 1998 به‌پله‌ی یه‌که‌م له‌سه‌ر داهاتی گومرکی برایم خه‌لیل بوو نه‌ک له‌سه‌ر جیایی له‌سه‌ر پلانی جیاواز بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان یا چۆنیه‌تی خستنه‌گه‌ڕی داهاتی بێشوماری گومرکه‌کان. له‌سه‌ر ئه‌وه بوو چه‌ندی بچێته گیرفان سه‌رکردایه‌تی هه‌رودوو لاوه نه‌ک بۆ گوێدان به ئه‌نفال و ستراتیجیه‌ک بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی لادێکان. ئه‌م سهرجهلهیه درێژه و به‌سه‌ر کۆمه‌که‌کان بۆ هه‌ڵه‌بجه و کیمیابارانکردنی کوردستان له ووڵاتان و ڕێکخراوه‌کاندا تێپه‌ڕده‌بێت و پاشان ده‌گا به داهاتی بڕیاری نه‌وت به‌رانبه‌ر به خۆراک و که‌یسی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه بیانیه‌کان که ( کۆتا – سهم ) یان بهسهرداسهپاندبوون بۆ حیزب. له‌دوای ڕووخانی ڕژێمیشه‌وه و پاش دیاریکردنی بڕی نه‌گۆڕی بودجه بۆ کوردستان و چۆنیه‌تی سه‌رفکردنی ئه‌و بڕه زۆری له‌سه‌ر نووسراوه و له زه‌یندا ته‌ڕ و پاراون بۆیه باسیان ناکه‌م.
ئه‌م سهرجهلهیهی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌بواری چۆنیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌روه‌تی خه‌ڵکدا، که زۆر به کورتی باسمکرد، دیوارێکی به‌رزی له نێوان ده‌سه‌ڵاتداره‌تی هه‌رێمی کوردستان و زۆرینه‌ی هاونیشتمانیاندا دروستکردوه. ئه‌وه به‌رهه‌می هاندانی که‌س یا نه‌یارانی سیاسی پارتی و یه‌کێتی نیه به‌ڵکو به‌رهه‌می دهسچزانی خه‌ڵکه له‌و ماوه دوور‌و درێژه‌دا به‌ئاگری ئه‌و سیاسه‌ت و ڕێباز و به‌رنامه ئابووریه‌ی ئه‌واندا.
5 / فایلێکی گرنگی تر که له‌پشتی کێشمه‌کێشه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌وه بایه‌خی هه‌یه مه‌سه‌له‌ی فایلدار و هاوکارانی پێشووی ڕژێمی به‌عسه له کوردستاندا. بۆ گه‌لێک که که‌م خێزانی هه‌یه ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ، به‌م یا به‌و شێوه پلاری ڕه‌شی دیکتاتۆریه‌تی ڕژێمی پێشووی به‌رنه‌که‌وتبێ و ساڵانێکی زۆری بوێت که برینه‌کانی سارێژ ببنه‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه ته‌نانه‌ت له‌باری مۆراڵی و مه‌عنه‌ویشه‌وه ئه‌وه‌ی پێ قبووڵ بکرێت ده‌یان که‌سی هاوکاری هه‌مان ژێم یا داموده‌زگاکانی، ئێستاش نه‌ک مابن به‌ڵکوو خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و پێگهبن له‌ناو هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمدا.
دیاره من قسه‌م له‌سه‌ر لایه‌نی یاسایی ئه‌م که‌یسه نیه که خۆی که‌یسێکی ئاڵوزه و چۆن باشه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت به‌ڵکوو قسه‌م له‌سه‌ر ساده‌ترین پره‌نسیپی ئینسانیه که هاوکاری جه‌لاد دیسانه‌وه بکرێته‌وه به ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر قوربانیه‌وه. نه سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی و نه‌به‌ره‌ی کوردستانی جاران مافی لێخۆشبوو‌ن له تاوانبارانی مه‌له‌فی وا گه‌وره‌یان نیه. جگه له‌وه‌ش مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نیه له‌وانه خۆش بن یا نا به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه ئایا پۆست و ده‌سه‌ڵات له ئاستی گه‌وره یا بچووکدا بدرێت به‌و که‌سانه یا نا؟.
ئه‌وانه و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی ئیستهرهمی سیاسی وه‌کوو گۆڕینی یاساکانی تا ئێستا کار پێکراو، ئازادیه فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ، سیستمی په‌روه‌رده و خوێندن ، بووژانه‌وه‌ی لادێکان و که‌رتی کشتوکاڵی ، گرانی و کرێ و ئاستی ژیان و گوزه‌رانی زۆربه‌ی خه‌ڵک و …. تاد، به‌ناچاری خۆیان ئه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئه‌جیندای سیاسی لایه‌نه جیاوازه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستاندا به‌ڵام له‌ئێستادا پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که: ئایا ئه‌و مه‌سه‌لانه چۆن وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و جگه له‌وه‌ش ئایا ئه‌و وه‌ڵامانه ته‌نها به‌شێکن له پروپاگه‌نده‌یه‌کی ڕووتی هه‌ڵبژاردن یا پلاتفۆرمێکی پایه‌داری سیاسی بۆ تێوه‌چوون له پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نی ڕیفۆرمی قووڵ له‌کوردستاندا که هیچ شتێک له‌به‌رده‌میدا به‌پیرۆز دانانێت .
ڕووداوه‌کانی ڕۆژانی پێش و دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ته‌مووزی ئه‌مساڵدا وه‌ڵامی به‌شی زۆری ئه‌و پرسیاره ئه‌ده‌نه‌وه.