
ده‌نگی فێمینیستانه له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان
بانگه‌وازێک
له‌مه‌ڕ دروستبوونی به‌شێک به‌ناوی
ده‌نگی فێمینیستانه
له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان.په‌سه‌ندکردن‌و بڕیاردان له‌سه‌ر فره‌ژنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی باشوری کوردستانه‌وه، بۆ ئێمه زه‌نگی ترسناکیه‌و له وشیاری ئێمه‌دا ده‌زرینگێته‌وه. وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی سروشتی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه، هه‌ڵبڕینی ده‌نگی فێمینیستانه‌یه، ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یه که له‌پشت دروستبوونی بڕیاری دواکه‌وتووی له‌و جۆره ئیش‌ده‌کات.
ده‌نگی فێمینیستانه هه‌وڵدانێکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌ته‌نگه‌وه‌چوون، بۆ وه‌ستانه‌وه دژبه ته‌شه‌نه‌کردنی عه‌قڵیه‌تی دواکه‌وتوو له‌کۆمه‌ڵگه‌ی پێشکه‌وتوویی کوردستان.
ده‌نگی فێمینیستانه سه‌کۆیه‌کی ئازاده، له‌ژێر چه‌تری ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان کونجێک بۆ ئه‌و که‌سانه چۆلده‌کات، که خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی سیسته‌می پیاوسالاری ده‌که‌ن‌و له کێشه‌ی یه‌کسانی تاکه‌کان ده‌دوێن.
ده‌نگی فێمینیستانه له‌مڕۆوه پێشوازی له‌و نووسینانه ده‌کات، که خۆی به پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کانی کێشه‌جێنده‌ریه‌کان خه‌ریک‌ده‌کات. نووسینێک که حورمه‌تی تاکه‌که‌سی تێیدا پارێزراو بێت، دیالۆگێک که هه‌وڵی بته‌وکردنی که‌سایه‌تی بدات.
ده‌نگی فێمینیستانه وه‌ک یه‌که‌م پرۆژه، به‌ته‌مایه به مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ژنانی کوردستان دابچێته‌وه، به راچاوکردنی پرنسیپه‌کانی نووسین‌و بیرکردنه‌وه، که ئه‌مڕۆ پێویستن بۆ تێگه‌یشتن‌و ته‌فسیرکردن، رێچکه‌ی خوێندنه‌وه‌ی مۆدێرن بکات به کو‌لتوور. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش روو له‌که‌سانی پسپۆر‌و ئه‌کادیمی ده‌کات، که له بواره‌جیاجیاکانی زانسته‌مرۆییه‌کان ئیش‌ده‌که‌ن، که به‌ده‌نگ ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن، زانستیانه رۆشنایی بخه‌نه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژنانی کوردستان، تا پێگه‌ی کارکردنی ئه‌مڕۆمان بته‌و بێت‌و بتوانین قسه له‌سه‌ر داهاتوو بکه‌ین. چونکه به‌ڕای ئێمه ره‌نگه مێژووی بزووتنه‌وه‌که کۆمه‌ڵێک وه‌ڵامی ده‌ستاو ده‌ستی پرسیاره‌کانی ئه‌مڕۆی پێبێت، که ده‌کرێ له‌خۆمانی بکه‌ین، ئاخۆ بۆچی خه‌باتی ژنانی کوردستان ئه‌مڕۆ به به‌ربه‌ستگه‌یشتووه توانای گۆڕینی نیه.
به هیوای وه‌ده‌ستهێنانی داهاتووێکی رۆشن، که مرۆڤه‌کان له‌سایه‌یدا حه‌ساوه‌و خۆشگوزه‌ران‌بن.بۆ په‌یوه‌ندیکردن:
dengifeministane@yahoo.seده‌نگی فێمینیستانه
2009-07-10