Skip to Content

Monday, October 14th, 2024
یه‌كێتیی دیارده‌ی گۆڕانه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا….محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی

یه‌كێتیی دیارده‌ی گۆڕانه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا….محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی

Closed
by July 11, 2009 گشتی

 

ئه‌وانه‌ی مێژووی یه‌كێتییان خوێندبێته‌وه‌، نزیك بن له‌و مێژووه‌ی تۆماریكردووه‌، یان ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتێدا بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ مێژووی ئه‌و حیزبه‌، ده‌زانن یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، خۆیی دیارده‌ی گۆڕانه‌‌و پێویستی به‌ بوونی ته‌وژمێكی تری ده‌ره‌وه‌ی خۆی نییه‌ تاوه‌كو گۆڕانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی دامه‌زرا گۆڕانێكی ریشه‌یی بوو له‌ ژیانی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی كوردستانی عیراق، ئه‌وێ‌ رۆژێ‌ كه‌ یه‌كێتیی دروستبوو له‌ كۆكردنه‌وه‌ی بیروڕا جیاوازه‌كان، كه‌سه‌ جیاوازه‌كان، سه‌ركرده‌ی نوێ‌‌و جیاواز ‌و به‌رپاكردنی شۆرشێكی تری جیاواز له‌ چاو شۆرشه‌كانی تر‌و به‌رهه‌می شۆرشه‌كه‌ی  جیاوازتر له‌ شۆرشه‌كانی تری كورد، ئه‌وه‌ی نابێت له‌ بیرمان بچێت‌و به‌شاهێدی ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتێن، ئه‌و حزبه‌ سه‌رمه‌شقی داهێنان‌و ده‌ستپێشخه‌ر له‌كاری حزبایه‌تی، دیبلۆماسیه‌ت، به‌رێوه‌بردنی حكومه‌ت‌و به‌ دامه‌زراوه‌كردنی حكومه‌ت‌و پاشان چاكسازی له‌ناو حزب، یه‌كێتیی‌و سكرتێره‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌ی هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ر له‌نوێبوونه‌وه‌‌و گۆڕانكردن له‌ جومگه‌ گرنگه‌كانی كاری حكومه‌ت‌و ژیانی سیاسی، ئه‌مانه‌ هه‌مووی به‌ گۆڕانێكی هه‌میشه‌یی داده‌نرێن، یه‌كێ‌ له‌ دروشمه‌ هه‌میشییه‌كانی یه‌كێتی، نوێبوونه‌وه‌یه‌، كه‌ كرداری نوێبوونه‌وه‌، گۆڕانێكی هه‌میشه‌ییه‌، ئه‌وانه‌ی داوای گۆڕان له‌ یه‌كێتیی ده‌كه‌ن، چ جۆره‌ گۆڕانێك، چ كردارێكی گۆڕان‌و چ گونجاندنێكی گۆڕان له‌گه‌ڵا واقیعی ئه‌مڕۆی كوردستان، گۆڕاندنی ڕاسته‌قینه‌‌و هاتنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵا بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان، باشترین گۆڕانه‌، گۆڕان به‌ خه‌یاڵی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌‌و كاردانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ند كه‌سێكدا نابێته‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌ ژیانی سیاسی وڵاته‌كه‌مان، نابێته‌ گۆڕانكردن له‌ حكومه‌ت‌و زیاتركردنی ده‌ستكه‌وته‌كان، نابێته‌ گۆڕانكردن له‌ ژیانی پارله‌مانی‌و كاراتربوونی پارله‌مانێكی دیموكراسی، نابێته‌ گۆڕانكردن له‌ زیاتر جێگیركردنی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان، نابێته‌ گۆڕانكردن له‌ ئه‌دائی حكومه‌ت‌و سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ زیاتر به‌ دامه‌زراوه‌كردنی دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌تی كوردستان، نابێته‌ گۆڕانكردن له‌ باشتركردنی بژێوی خه‌ڵك، نابێته‌ گۆڕانكردنێكی هه‌میشه‌یی له‌ پێكه‌وه‌ژیانی دیموكراسیانه‌، گۆڕانكردن به‌ هۆڕن لێدان‌و قیژه‌ی هه‌زره‌كاران‌و هه‌راسانكردنی خه‌ڵك‌و پێشێلكردنی یاساكانی هاتوچۆ ناهێته‌دی، به‌ڵكو ئه‌وكاته‌ گۆڕان دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌به‌رنامه‌یه‌كی واقیعی‌و تۆكمه‌یی، له‌گه‌ڵا هه‌ڵومه‌رجه‌كانی ئێستای كوردستان بێته‌وه‌، نابێت هه‌ڵومه‌رجه‌كه‌ له‌ گۆڕان ڕابكات، گۆڕان به‌بێ‌ به‌رنامه‌ی به‌دوایدا بگه‌ڕێتن ئه‌وكاته‌ گۆڕان دروست ده‌بێت كه‌ له‌گه‌ڵا هه‌ڵومه‌رجه‌كه‌دا موتوربه‌ بكرێت، بۆیه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، له‌دایكبووی واقیعی كوردستانه‌، پرۆژه‌‌و به‌رنامه‌كانی له‌كاری دیموكراسی‌و سیاسی‌و حزبایه‌تی هه‌ڵقوڵاوی ناوناخی خه‌ڵكه‌، ئاینده‌ی كاره‌كانی بۆ خه‌ڵكه‌، یه‌كێتیی هه‌میشه‌ ئه‌و حزبه‌یه‌ كه‌ گۆڕانی كه‌سه‌كانی له‌ گۆڕینی بیروباوه‌ڕیان له‌ بیركردنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ كاری حزبایه‌تی‌و ئیداره‌دانی ژیانی حزبایه‌تی‌و دام‌و ده‌زگاكانی، له‌ گۆڕانی به‌رنامه‌ی حزبایه‌تی ‌و هه‌تا ئایدۆلۆژیای حزبایه‌تی، گۆڕینی له‌ ماركسییه‌وه‌ بۆ سۆسیال دیموكراتی، هه‌مووی قبوڵبووه‌‌و كردویه‌ته‌ به‌رنامه‌ی خۆیی، ئه‌مانه‌ هه‌مووی گۆڕانێكن كه‌ یه‌كێتی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ حزبی هه‌رسكردنی گۆڕانكارییه‌ گه‌وره‌كان ناسراوه‌، گونجاندنی له‌گه‌ڵا ئه‌و بارودۆخه‌ی رووبه‌ڕووی بۆته‌وه‌، گۆڕانی له‌ ژیانی خۆیداكردووه‌، پایه‌كانی حزبایه‌تی خۆی هه‌میشه‌ نۆژه‌ن‌و نوێكردۆته‌وه‌ به‌ گۆڕانه‌ ژیرییه‌كانی، دوای هه‌ر شكستێك كه‌ تێیكه‌وتبێت به‌ گۆڕانێكی داناوه‌ كه‌ یه‌كێتیی له‌ قه‌یرانێكه‌وه‌ ده‌ربازیكردووه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنێكی تری گه‌وره‌‌و دانانی تاجه‌ گوڵینه‌یه‌كی تری پڕ به‌رهه‌م له‌ سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی تری ڕابردوو، بۆیه‌ دیارده‌ی گۆڕان هه‌میشه‌ له‌هه‌ناوی یه‌كێتـیدا نه‌چۆته‌ ده‌ره‌وه‌، دیارده‌ی گۆڕان‌و كرداری گۆڕان هه‌میشه‌ له‌ منداڵدانه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵا دروستبوونی خۆیدا تا به‌ ئه‌مرۆ ده‌گاته‌ پیتاندووه‌، كه‌ ناكرێت ئه‌و هه‌ڵه‌‌و حوكمه‌ خراپه‌ به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بسه‌پێنین كه‌ ده‌بێت له‌ ده‌ره‌وه‌ گۆڕان بۆ یه‌كێتی ئاماده‌بكرێت، چونكه‌ یه‌كێتیی خۆی دیارده‌ی گۆڕانه‌ له‌ كورستان‌و ناوچه‌كه‌دا… 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.