
دوا هه‌ناسه شپرزهکانی 2007…. خاڵه به‌کر
1. ڕێم پێ مه‌ده.
ئه‌گه‌ر هاتوو..،
قه‌ڵه‌مه‌که‌م ئازاد نه‌بوو..!
له‌گه‌ڵ هزرو هه‌ڵسوکه‌وت و تێڕوانینما ڕاستگۆ نه‌بوو..
ڕێم پێ مه‌ده،
هه‌رچی حه‌رفی ووتارو قه‌سیده‌مه،
بیکه به تیر..،
به‌بێ که‌وان..!
بیهاویژه به‌ره‌و سنگم..!
لێ،ئاگاداری دڵت به..؟
هێشتا تێیدام..!!
چونکه..،
له‌نیوه وه‌رزێکدا حه‌وت کاژی عیشقم تیا فڕێدان.
2. تۆویی سێوی لێوه‌کانت.
خاکت به‌سه‌ر..!
ده‌هری عیشقێکت،
بهپژانی شه‌کره سێوی لێوه‌کانت برد به‌هه‌ده‌ر..
خاکت به‌سه‌ر..!
هێند موتاڵای ده‌ستوری یاسای عیشقم کرد،
به‌ندێکم تیا به‌دی نه‌کرد..،
ئۆههنگم کاته‌وه‌و،له‌به‌رده‌م (ئیفرۆدیت) ــا*، لێ خۆش بوونم ڕاگهێێنم،
باوان شێواو،
بڕوا ناکه‌م،
تیغی زوبانی کوولت،
له گه‌ڵ هه‌وری چڕی ئاسمانی لێوه‌کانی بێ سهمهرت،
بۆ لۆژیکی گوفتارو ساباتی هیچ خۆره‌تاوی عیشقێک بشێن..
ئه‌و تۆوه سێوانه‌ی لێوه‌کانت وه‌شاندنی به‌بێ ڕێنوێن،
له نێو باغیی، به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ته‌ماویی دڵما، بوون به‌شه‌تڵ و
بهڕۆندکی چاوانی حه‌قیقه‌تی عیشق نه‌بێت،به‌هیچ ڕۆندکێک ئاو نادرێن..!
زامه‌کانیان..
به‌هیچ (هه‌توان)ــــه* عیشقێک ساڕ‌ێژ ناکرێن..
جــــــــــا،لێم گه‌ڕێ،
با سه‌رقاڵی هۆنینه‌وه‌ی ئه‌م شیعره بم..،
نه‌با،به‌بێ سه‌مه‌رو سهفاکانی تۆ..!!
دووعا خوازی،
له تۆوه سێوه‌کانی هه‌گبه‌ی (لهب)*ت و دوا هه‌ناسه شپرزهکانی 2007 بکه‌م،
نه با به‌بێ تۆ..!!
پیرۆزبایی له سه‌وداسه‌رانی فهلهنتاینی 2008 بکه‌م!!!
3.لێ له‌مه‌و دوا.
ئه‌ی سوێسکه ده‌سته‌مۆکه‌ی دامێنی پاژنه‌ی عیشق و دامێنی ژین..!
ئه‌ی سوێسکه ده‌سته‌مۆ خزاوهکهی نێو تۆڕی شپرزه‌یی ڕاوچیانی به‌نێو ئه‌وین..،
پێش توانه‌وه‌ی گه‌ردیله شه‌کره‌کانی نێو ئاوی کانی لیخنت..،
چوار وه‌رزی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ،
له‌دووتوێی هه‌ناسه‌ی گهرویهکا بوویت..!
شیعرێکی جریوه زوڵاڵی(جاویدان)* بوویت..،
له‌دوو توێی دوو په‌نجه‌دا..،
خامه‌یه‌کی به‌بڕشت و زرینگ ناو بوویت..،
لـــــێ،له‌مه‌ودوا،
له‌دوو توێێ دڵێکا
سوێسکه‌یه‌کی سه‌ره‌ڕۆیت..!!
له‌سه‌ر زاریش،
گه‌رویه‌کی بێ هه‌ناسه‌ی خۆ به‌خۆیت..!!!
4.مخابن.
جا،من چی بکه‌م…!
خۆ من جارێ..،
لهشیعرهکهی فهلهنتاینی 2007 نه‌بوومه‌ته‌وه..
ژ به‌ر هه‌ندێ چۆن بتوانم..!؟
پاش،کردنی گه‌رمیانی دڵ به کوێستان..،
شیعرێکی نوێت بۆ 2008 بۆ بهۆنمه‌وه..
به‌ڵێن ئه‌ده‌م،
شیعره‌که‌ی فهلهنتاینی 2009 م…!
شیاوت بێت..!
شایسته‌ی تۆی پاژنه‌ی ژین و، ئارامییم بێت،
شه‌رمه‌زاری مه‌هزه‌له‌ی شه‌هامه‌تت نه‌بێت،
وێنه‌و خه‌یاڵ و هۆرمۆنی مۆسیقاکه‌ی هاوشانی ڕه‌وتی ڕه‌وتت بێت..،
زریانی خه‌میش وێڵ نه‌که‌م،
ئه‌گه‌ر هاتوو..
ده‌رگای سروه‌ی خه‌مم بکووتێت..!
5. لهحهناتا.
دڵم کانگای به‌هه‌شتێک بوو..،
لهحهناتا..،
هه‌رچی حۆری تێدا بوو..،
به‌هه‌شت ده‌ری کردن..!
چونکه تامی ماچی لێوه تهنکهکهت،
چونکه ئاشنابوونم، بهلێوانی، گۆزه‌ی هیلالی جه‌سته‌که‌ت،
ببوون….
بهجۆگهلهی..،
شهرابولطههوراکهم..!!
له‌دۆزه‌خی ئه‌م ژینه‌دا..!!
ببوون بهباغی ئیره‌م و
ببوون به کونجی مه‌ی زهدهکهم..،
6. وه‌ردیان.*
(وه‌ردیان) ێ بوویت..!
کلیلی قفڵی کۆت و زنجیر‌و پێوه‌ندم بوویت..!
هه‌ناسه‌ی ئازادیی،ئه‌م ته‌مه‌نه‌م بوویت..،
خه‌رامانی مێرگ و نێرگزهجاڕو گزنگی خۆره‌تاوم بوویت..،
په‌لکه زێڕینه‌ی،
ده‌م ئێوارانی به‌هاری، دڵێکی له باڵی کۆرپه په‌پوله ناسک‌تر بوویت..
به‌زمانی مناڵییش،
پرچی ئایشێ و فاتمه بوویت..،
7. خورپه.
درۆ ئه‌که‌م ..،
ئه‌گه‌ر بڵێم یادت ناکه‌م..
جار ناجارێ،
لهزیهنما دێیت و ده‌چیت
بهداوێکی ئه‌ندێشه‌ما ههڵدهزنیت
نه‌ک ئه‌و ههڵزنانهی جاران..
نه‌ک ئه‌و یاده‌ی،
که،خورپه‌ی سڵاوه کتووپڕهکهت عه‌رشی ئیمپراتۆریی دڵمی هه‌ژان..!
8. ژێوان نیم.
ژێوان نیم،
ئه‌گه‌ر دههرێک ڕووباری ڕۆحت ئاوێته‌ی چه‌می ڕۆحم بوبێت..!!
ژێوانیش نیم..!
ئه‌گه‌ر چه‌ند کاژێرێک..،
دڵتم هاوده‌می،
هاژه‌ی شه‌پۆل و
نه‌رمه گریانی ئۆرجانیزمی،
سه‌ر پێخه‌فی له‌یاد چووت بێت..!!
ژێوانیش نیم..!
ڕووباری ڕۆحت پێ سپاردبم،
ژێوانیش نیم..!
چه‌می ڕۆحمم به‌ده‌ریای ڕۆحت سپاردبێت.
9. من وه‌کو تۆ.
من وه‌کو تۆ، هه‌رگیزاو هه‌رگیز، نه‌باتی تاڵ
ناکه‌مه دیاری فهلهنتایین و سه‌ری ساڵ
تا، ئه‌و ڕۆژه‌ی فه‌نا ئه‌بیت،
خۆری وه‌فا ئه‌بارێنێ به‌سه‌ر (گڵکۆ)* تـــا ڕۆژی عیشقم
ڕۆشنایی شه‌وانی سه‌ر گڵکۆته مانگی ئاسمانی هه‌رده‌م شینم
هه‌ر وه‌ک جاران،
(چه‌نده دووربیت من له‌لاتم
که‌پری مێوی به‌رسیله‌و ترێتم)***
زریانی تووشی ووردترین و که‌ڵترین خه‌متم..،
پێده‌شتی به‌رینی وهرزهکانتم..!!
شنه‌و سروه‌و که‌روێشکه‌ی، گوڵه گه‌نمی ده‌م نزارتم..،
10. له‌م دۆخه‌دا.
ئه‌ی سوێسکه شپرزه‌که‌ی دامێنی دامێن و دامێنی پاژنه‌ی ژین..،
له‌م دۆخه‌دا،
له‌حه‌نای ڕاستگۆیی ئه‌م شیعره‌دا،
کاممان سه‌ر نهویین…!
کاممان بمرین..،
کاممان،شه‌رمنده‌ی باران و ته‌رزه‌و پروشه‌ی به‌فرین
کاممان هه‌ڵوه‌دای شپرزه‌یی ئاره‌زوومه‌ندانی،
تۆڕی ڕاوچیانی به‌نێو ئهوینیین،
کاممان ڕووڕه‌شی( ئیفرۆدیت)ین
کاممان ڕووزه‌ردی فهلهنتاینییین،
جا،لێم گه‌ڕێ..!!
با،سه‌رقاڵی هۆنینه‌وه‌ی ئه‌م شیعره بم..،
نه‌با به‌بی سه‌مه‌رو سهفاکانی تۆ،
دوعاخوازی له تۆوه سێوه‌کانی زارت و دوا هه‌ناسه شپرزهکانی 2007 بکه‌م..،
نابا به‌بێ تۆ به‌خێرهاتنی فهلهنتاینی 2008 بکه‌م..!!
نه‌با به‌بێ تۆ دوعاخوازی له دوایین شیعرم بکه‌م.
—————————————-
*ئیفرۆدیت: خواوه‌ندی خۆشه‌ویستی.
*هه‌توان: مه‌رهه‌م.
* لهب: لێو
*جاویدان: نه‌مر،زیندوو.
*وه‌ردیان: ڕه‌قیبی زیندان، پاسه‌وان.
* گڵکۆ : گۆڕ