
نامەی ویژدان…..سه‌باح یاسین
مەبەست لە نامە ووشەی مرۆڤێکە بۆ مرۆڤێکی تر یان سەردەمێک بۆ سەردەمێکی تر . دوور نی یە ووشەی نامە لە ڕەگی ووشەی (ناوە) وە وەرگیرابێت ، چوونکە لە پشتی ووشەی نامەوە وویستی تاک یان گرووپ بەیان دەبێت . یەکەم ناوهێنانی ووشەی نامە لە ناوی پادشای سۆمەردا (ئۆرنامە) (2095 – 2011 پ.ز) بەدی دەکەین کە بە دانەری دەستووری یاسایی ناودەبرێت. شارستانی خۆرئاوایی کە دەستووری هەیە، دەستەواژەی (یاسا لە بەرد هەڵکەنراوە)ی لە هەڵکەنراوەی یاساکانی سۆمریەکانەوە وەرگرتووە. بەڵام بارزانی و تاڵەبانی کە بزووتنەوەی بەرگری بە پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی هەرێمی گەیاندوون. ڕێزیان نەک لە خوێنی ڕژاوی نەتەوەیەک بە گوێرەی یاسا نەگرتووە، بەلکە زۆر بە ئاسانی و ئاسایی وویستی کاڵ و کرچی خۆیان بە ناوی یاساوە له‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه به‌رگریکه‌ره سەپاندووە . یاسا لەسەر بەرد هەڵکەندن دەرئەنجامی کار و تێڕوانینی کشتوکاڵی و هاوتای ویژدانی مرۆڤه که جیاواز که‌لتوری بوون داهێناونە. ئه‌و داهینانه که‌لتوریه بووه که یاسای وه‌ک ده‌زگای گه‌ردوونی که‌لتوریان داڕشتووه.
تەنانەت مادسون که به‌یه‌کێک له دامه‌زرینه‌رانی ده‌زگایی ئه‌مه‌ریکی ده‌ناسرێت. بیروهکهی چیک و به‌ڵانسی (ره‌چاو و هاوتای) له ده‌ستوری ئه‌مه‌ریکیدا وه‌ک ڤێنتیلی هاوتا یاسا داناوه تا له‌و رێگه‌یه‌وه جیاوازی ده‌نگی ده‌سته‌ڵات و بێبدهستهڵات به گویره‌ی ئه‌و بنه‌ما ده‌زگایانه بپارێزێت. به‌وه کاره‌ش مادسۆن رێگرن له ده‌سته‌ڵات راهایی ئه‌مه‌ریکی گرتووه که بتوان توانای ئایدایلی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌سه‌رو یاساوه دابنێت.
بەڵام لە ووڵاتی ئێمەدا و پاش ئەو هەموو خوێن ڕژاندن و سووکایەتی کردنە بە مرۆڤ لە لایەن داگیرکەرە دینی و دنیاییەکانەوە. سەرکردە تەمەڵەکانی کورد لە سایەی خوێنی ڕژاوه‌وه، کاری سەدان هەزار مرۆڤی خۆ به‌خشیان کەمفرسەتانە بۆ خۆیان قۆرخکردوه و یاری بە هەست و نەستێکی مرۆڤی کورد ده‌که‌ن. به‌بێ ئه‌وه‌ی گوی به یاسا‌و ڕێساکانی ژیان بده‌ن و بێمانایانه سەروەتی نەتەوە بە موڵکی خۆیان کردوه. له‌وه‌ش زیاتر له رێگه‌یه تەلەفزیۆنە تەمەڵەکان و نووسەرە بێتامەکانیانهوه ده‌یانه‌وه به دنیا و میژوو بڵین که ئه‌وان سه‌ر له‌شکری به‌رگری کوردیان کردوه. لەگەڵ ئەوەشدا کە بۆ 18 ساڵ ئەچێت کورد له باری به‌رگری ده‌رچووه و هه‌وڵی خۆ بیناکردنه‌وه ده‌دا، ئه‌وان رێگرانه هه‌وڵی نه‌ک داهینانهوهی که‌لتوری کوردیان نه‌داوه، ئه‌وه‌ی که مابووش هه‌رزان فرۆشیان کردوه. ئاشکرایه که ئه‌وان خاوەنی چەندین کۆمپانیای سەیر و سەمەرەن و سهمهیهکانیان ده‌رئه‌نجامی ئارەقی ناوچەوان نه‌بووه و له باووباپیرانیانەوە ملیۆنەها دۆلاریان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. بەڵام سەرسواڵکەرانە و نه‌زانان سه‌رمایه نه‌ته‌وه و خوێن ڕژاو و کاری خۆ به خۆی نه‌ته‌وه به‌بی ویژدانانه بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان بەکار دەبەن. هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌وه بە پارەی نەتەوە وەلائی تایبەتی بۆ خۆیان به‌ناوی پێشمه‌رگه‌وه ئەکڕن. ئەوە کارەی ئەوان نەک ناڕەوایە بەڵکو تەمەڵترین شێوازی دزینی سەروەتی نەتەوەیەکە کە هه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه بیر له به‌کاربردنی ده‌که‌نه‌وه . له‌وه‌ش زیاتر ئه‌م هەژدەساڵ که تێپه‌ری ده‌بوو، بۆ ئه‌وان ده‌رسێک ببوایه و فیر ئه‌وه‌ی بکردنایه که ده‌ست له ماڵی نه‌ته‌وه، هه‌روه‌ک چوون مرۆڤێکی باڵخ ده‌ست به‌کار ده‌بێت ئه‌وانیش به‌و پاره‌ی که بردوویان و ناو ههمهجۆر کهمپانیهکانیان لیناوه. خۆیان وه‌ک مرۆڤێک تاقی بکردایه‌وه و هه‌وڵی داهینانی پڕۆژه‌یه‌کیان بدایه. بەڵام ئەم سەرکردە تەمەڵانە ئازایەتی ئەوەشیان نی یە بەو پارە دزراوانە مرۆڤی خۆیان وه‌ک مرۆڤێک تاقی بکەنەوە و کەمێک هەست بە ماندوبوونی بیرکردنەوەش بکەن نەک بە ماندوبوونی کار. تراژیدیای ناڕەسەنی مرۆڤی تێکشکاوە له بێ پرۆژەی ئه‌وان دا ته‌واو ره‌نگی داوته‌وه.
ئه‌ی سهرکردکان که به ناو گەورن، ئیوه دەزانن کە حامورابی لە 4500 پ.ز وتوویەتی (مەلیک بۆی نی یە زەوی وزاری کەس داگیربکات) بەڵام ئێوە زەوی جوتیار و نەتەوەیەکتان داگیرکردووە و گرد و یاڵ نەماوە بە ناوی خۆتان و نەوەکانتانەوە تۆمار نەکرابێت ، چاو برسێتی ئێوە وای لە دایکم کردووە لە تەمەنی 77 ساڵیدا بڵێت : سەدام بۆ کوێی برد؟ ئەزانن دایکم ئەو ئافرەتەیە کە مێردەکەی لە ئەیلولدا بەردی لەبەردەم تونێلەکەی دەربەندیخاندا ڕۆکرد. کاتێک که باوکیشم گریرابوو و مەحکەمەی عورفی بەڵگە دژی باوکم نەبوو. حاکم به باوکمی وتبوو : ئەگەر بەرقیە بۆ عبدالکریم بکەیت و بڵێیت عبدالکریم زەعیم ئەوحەدە و مەلا مستەفا خائینە، ئەوا بەرت ئەدەین و دەتوانی بگەڕێیتەوە بۆ ناو ماڵ و مناڵی خۆت. باوکم وتبووی من کاری وا ناکەم و تا مردیش ئەیووت پاره چڵکی دەستە دێت و دەڕوات .
ئەو کاتەی کە باوکم سجن بوو دایکم تەمەنی 30 ساڵ بوو. خاوەنی 7 منداڵی تەمەن لە نێوان 1 بۆ 15 ساڵیدا بوو. دایکم نەک هەر ناچار بووە ئێمە بە خەیاتی بەخێو بکات. بەڵکو چالاکانە لە بزووتنەوەی بەرگری ئەو سەردەمەشدا بەشداری کردبوو. لە بیرمە بەهیە معروف و مامۆستا ئەنجوم و ست ڕووناک لە ماڵی ئێمە کۆبوونەوەیان ئەکرد. گەنم و شەکریان بۆ ماڵە شەهیدەکان ئەبرد و پیتاکیان بۆ کڕینی ئەرز بۆ ماڵی علی عەسکەری کۆ ئەکردەوە. لە ساڵی 1974 ئێمه‌ش پێشمەرگە بووین و لە 1976 لە دروستکردنی شانە سەرەتاییەکانی یەکێتی نیشتمانیدا ڕۆڵی چالاکمان گێڕا . لەو کاتەشدا کە فوئادی برام پلانی بۆ (عەمەلیەی موحافیز) دائەڕشت، دایکم نانی بۆ ئەنوەری تۆفیق هەورامی و فاخر وەک هەموو ماڵە گوندییەکی تر که چۆن 40 ساڵ نانی پ.م دا، ئامادە دەکرد. فاخر و بەهرۆز و دلێری سەی مەجید و عەبەی خورشە که لەو عەمەلیەیەدا بەشداربوون و نه ده‌بوو هیچ که‌سێکی تر به‌شدار بێت. کاتێک که ده‌رکه‌وت هه‌ندێک ههتیمهچه و جاسو لا به‌لا بۆ جێگای عه‌مه‌لیه‌که هێنرابوون. ده‌رئه‌نجام کۆمەڵێک که‌س گیران و ئەحمەدی موهەندیس و شەماڵ و سمە قاسم و یاسینه رهشییس لە سێدارە دران. من هه‌ر به تۆمه‌تی فوئاد ختط گیرام و لەژێر شریقەی سەڵیەی کڵاشینکۆفدا ڕامکرد . بەڵام دایکم و باوکم و براکانم 18 مانگ لە خوارووی عێراق سجن کران و هەتا شەڕی کەنداویش هەر ترسی ئەنفالیان هەبوو . کەچی تەلەفزیۆنی خاک کە درامایەکی درۆی بە ناوی گەردەلوولەوە ناره‌وایان هه‌موو یاساکانی ژیان پیشیل کرد تا له‌وه ریگه‌یه‌وه مه‌به‌ستی نا مرۆڤی و به‌رده‌وام دان به ئه‌نفاڵ سه‌روه‌ت بدرێت. له‌وش زیاتر هیچ حساب نه‌ک بۆ ئەکتەرە زیندوه‌کان به‌ڵکو بۆ مردوو کانیش نه‌کراو و ئه‌و ئهوراقانیه که له ئهمهنهکه ده‌ست ده‌سته‌ڵاتی کوردی که‌وه‌ت هه‌موو شارایه‌وه. وه‌فایی یه‌کیتی نیشتمانی له‌و ناچێت له وه‌فای ئه‌یلو و ئاشبه‌تاڵ بۆ کورد زیاتری تیدا بێت.
بەڕێزەکانم لە ئەمڕۆدا کە دەبینم کارە دزێوەکانتان نەک هەر دژی یاسا‌و ویژدانن بەڵکە ڕێگریشن لەوەی کە ئەم مرۆڤە هەڵبژاردن بهگویر بیر هاوتا و جیاوازی خۆیان وه‌ک مرۆڤیک ئازدا بکه‌ن . ئه‌و رێگریتان وا ده‌کات بپرسم چیتان بۆ منداڵ کورد کردووە. نازنم که ئێوه خۆتا ناو ناوه سه‌رکرده‌ی، ده‌بێن قوتابخانه‌وه بازارهکانتان چ ژیانێکی بۆ مندڵ و گه‌وره‌ی ئه‌م وڵاته ره‌خساندوه و ئه‌م مرۆڤ چه‌ند له مەترسی ئەنفال و سووکایەتی پیکرد دور که‌وتۆته‌وه ؟؟
لە ڕوانگی خوێنی ڕژاوو نەتەوەیەکی تێکشکاو و بەرگریکەرەوە داوا لە تاڵەبانی و بارزانی و سەرۆکی هەموو پارتە دینی و دنیاییەکان دەکەم، کە ویژدانیان بجووڵێت و خۆ لە درۆکردن و خۆ هەڵخەڵەتاندن و بازرگانیکردن بە خوێنی مرۆڤەوە بەدوور بگرن، و ڕێگە بدەن با ئەمڕۆ مرۆڤی کورد بۆ خۆی پرۆژەی خۆداهێنان دابهێنێ ، و ئێوەش ئەگەر ئازان پارەی مفتتان لە بانقەکاندایەو خاکێکی زۆرتان داگیر کردووە. بڕۆن ئیتر یخیه ئه‌م نه‌ته‌وه‌ی به‌ر بده‌ن و ده‌ست بهکاسپی بکه‌ن ، تا که‌مێک له مانای ژیان وه‌ک مرۆڤ بگه‌ن.
هەر لەو ڕوانگەیەشەوە داوا لە خوێنەر و دەست و پێوەندەکانی دەوروبەری تاڵەبانی و بارزانیش دەکەم، لە گەڵمدا هاودەنگ بن و دەنگ بە نەوشیروان مستەفا و کەمال میراودەلی بدەن و چاوی چێک و باڵانسیشیان لەسەر دابنین. به‌ڵکو ئه‌وان ئه‌و گۆرانه بکه‌ن که کورد وه‌ک پڕۆژه‌ی ده‌زگای ده‌سته‌ڵات بیر لیده‌کاته‌وه. به هیواشم به‌رزانی و تاله‌بانیش دوربینان بیر له داهاتووی ده‌نگ دان بکه‌نه‌وه و هه‌وڵی فڕۆ فێڵ نه‌ده‌ن . چوونکه دەترسم که باوکم لە گۆڕەکەوە وەلاِمێکی تر بە حاکمی عورفی بداته‌وه. چوونکه ئێمه هه‌واڵی ئه‌مڕۆمان بۆ مردو و خوین رژاوه‌کان ره‌وانه کردوه و پیان وتوون. خه‌م مه‌خۆن ئیمه هه‌ر وه‌ک جاران به‌رگری ده‌که‌ین و ئیسک و پروسکی بابانیهکانی گردی جوگهیان به‌ملاو وبهلادا فریدا و له هه‌وڵیر دێرینش که مکیاچی زۆر ده‌وێت ناچار که ئاسه‌واره‌کان ره‌شکه‌نه‌وه. نه‌وتیش هه‌ر وه‌ک ئاسه‌واره دیرینه‌کان له بازاری ره‌ش و سپی‌دا ده‌فرۆشیت و ئێمه بیر له به‌رمیله نه‌وتی زستان ده‌که‌ینه‌وه.