ده‌ستور و بازنه‌ی بیركردنه‌وه‌ی لیستی گۆڕان
زیاتر له ساڵێكه پڕۆژه‌ی ده‌ستور بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌زاره‌ها تێبینی و پێشنیاز و ره‌خنه‌و گله‌یش گه‌یشتۆته به‌رده‌م لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستور ، ماوه‌یه‌كی زۆریشه زۆربه‌ی ورده‌كارییه‌كانی تواو بووه و ده‌كرا زۆر زووتر ده‌ستور بخرابوایه ده‌نگدان و بڕیاری له‌سه‌ر درابوایه ، به‌و مانایه‌ی ده‌ستور به كۆلهگهیهكی زۆر گرنگ و بنچینه‌یی داده‌ندرێ بۆ رێكخستنی سیستمی حوكم له وڵات‌دا .
هه‌ندێ لایه‌ن و كه‌سایه‌تی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور له‌م ساته وه‌خته‌دا و به‌م شێوه‌یه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌م به نایاسایی ده‌زانن ، هه‌م پێیان وایه ئه‌م ده‌ستوره هه‌نگاوێكی زۆر پڕ مه‌ترسییه بۆ ئێستا و ئایندهی حوكم له كوردستاندا. پێیان وایه په‌رله‌مان له به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی یاسایی به‌سه‌رچووه ، بۆی نییه له ماوه‌ی بهسهرچوویدا هیچ پڕۆژه یاسایه‌ك بڕوێنێ ، به تایبه‌تی پڕۆژه یاسای ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان .
ره‌نگه زۆربه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بین كه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌بوایه زۆر زووتر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی بڕواندبوایه و نهیخستبایه دوا ساته‌كانی ته‌واوبوونی واده‌ی یاسایی په‌رله‌مان .
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌وتونه‌ته دژایه‌تی كردنی ده‌ستور نه‌یانتوانیوه واقعیانه له شه‌ریعی بوون یان ناشهریعییهتی ده‌ستور بدوێن ، ئه‌گه‌ر ناقانونی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ی ده‌ستور له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه كه په‌رله‌مان له ماوه‌ی درێژكراوه‌ی ته‌مه‌نیدا پڕۆژه‌كه‌ی پهسندكردوه ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه ده‌كرێ وه‌ك خۆی سه‌یر بكرێ ، ناكرێ له یه‌ك كاتدا په‌سندكردنی بوودجه به ئاسایی و یاسایی وه‌ربگریت ، به‌ڵام په‌سندكردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستور به نا ئاسایی و نا یاسایی لێكبده‌یته‌وه ، ئه‌گه‌ر قه‌راره ماوه‌ی درێژكراوه‌ی په‌رله‌مان به نایاسایی بزانیت و پێت وابێت ناكرێ په‌رله‌مان له‌و ماویه‌دا هیچ پڕۆژه یاسایه‌ك تێپه‌ڕێنێ ، ده‌بێت بۆ هه‌ردوو پڕۆژه‌ی بوودجه‌و ده‌ستوریش یه‌ك قه‌رار و یه‌ك قسه هه‌بێت ، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌دا وه‌ك چۆن تۆ پێت وایه مه‌سه‌له‌ی بوودجه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌و ناكرێ له سه‌ر ئه‌وه‌ی واده‌ی په‌رله‌مان ته‌واو بووه په‌سندكردنی پهكبخرێ ، به هه‌مان شێوه‌ش ناكرێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش له كیس بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پڕۆژه‌ی ده‌ستوریش بخرێته ده‌نگدان .
.
ئێستا ناكۆكی هه‌رسێ لایه‌نی سه‌ره‌كی كه بریتین له ئیسلامییه‌كان و چه‌په‌كان و ده‌سه‌ڵات كه وه‌ك لایه‌نی ناوڕاست خۆی ده‌نوێنێ به لایه‌كدا كه‌وتوه ، وێڕای هه‌بوونی چه‌ندین تێبینی له لایه‌ن هه‌رسێ لایه‌نه‌وه ، به‌ڵام كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كرێ له‌م قۆناغه‌دا ده‌ستور به‌م شێوه‌یه بڕیاری لێبدرێ .
تاكه لایه‌ن كه سه‌رچۆپی ناڕزایهتییهكهی گرتوه لیستی گۆڕانه ، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه خۆی مشه‌وه‌ش كردوه ، كه‌وتۆته نێو گێژاوێكه‌وه بۆخۆشی نازانێ ده‌یه‌وێ بڵێ چی ، به شێویه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی كوردستانن كه‌وتونه‌ته نێو یه‌ك بازنه‌ی بیركردنه‌وه ، تا ئێستا جگه له‌وه‌ی ته‌نیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه كه یه‌كێ له گرفته هه‌ره گه‌وره‌كانی نێو ئه‌م ده‌ستوره ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می حوكم بریتییه له سه‌رۆكایه‌تی ، ئه‌مه‌ش به دیكتاتۆرییه‌ت ده‌زانن هیچ ئاماژه‌یه‌كیان بۆ لایه‌نه فكری و سیاسیه‌كه‌ی نه‌كردوه ، له كاتێكدا جه‌وهه‌ری پڕۆژه‌ی ده‌ستوره‌كه ده‌كرێ له‌و رووه‌وه سه‌یر بكرێت ، نه‌ك به‌و شێوه سه‌ر پێیه‌ی كه ته‌نیا وه‌ك ئامرازێك بخرێته چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها سیسته‌می حوكم له پڕۆژه‌ی ده‌ستوره‌كه‌دا زۆر به روونی دیاریكراوه كه په‌رله‌مانی كۆمارییه( واته سه‌رۆكایه‌تی) و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش به شێوه‌یه‌ك له نێوان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابه‌شكراوه ، له زۆر رووه په‌رله‌مان ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ، به هه‌مان شێوه‌ش له زۆر رووه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌سه‌ڵاتداره ، زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به راوێژ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جێگیركراون .
هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌شیان پشتیوان به خوا ده‌ست پێكردوه كه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه ده‌كرێ ئایندهی لیستی گۆڕانی وه‌ك ره‌وتێك پپَی دیاریبكرێ .
من پێم وایه ئه‌ركی هیچ كه‌سێك نییه رێگری بكات له ده‌رچوواندنی ده‌ستور به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه لایه‌نه گه‌ش و كه‌م و كوڕییه‌كان بۆ هاوڵاتیان روونبكاته‌وه و سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌رپشك بكه‌رێن له‌وه‌ی ده‌نگ به ده‌ستور ده‌ده‌ن یان نا ، چونكه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ده‌یكه‌ن جگه له‌وه‌ی جۆرێكه له رێگری كردن له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی نه‌ته‌ویی گه‌وره ، جۆرێكیشه له خۆسه‌پاندن كه ئهمكهش ده‌چێته خانه‌ی دیكتاتورییه‌ت.
ئه‌گه‌ریش پێیان وایه ئه‌وان له‌و هه‌ڵبژادنه‌دا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنن و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت ده‌كه‌وێته ده‌ست خۆیان وه‌ك له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوییان كردۆته‌وه ئه‌و خۆ مشه‌وه‌ش كردنه‌یان له چییه له‌سه‌ر ده‌ستور ، چ پێویست ده‌كات بچنه سه‌نگه‌ری عه‌ره‌ب و توركمانه شۆڤینییه‌كان و ئه‌و له‌كه‌یه به خۆیانه‌وه بنێن ، چ پێویست ده‌كات ریگه‌ی به‌غدا بگرنه به‌رو له دادگای فیدرالی شكایه‌ت به‌كه‌ن ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م جاره له مێژوودا كورد بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوری تایبه‌ت به خۆی ده‌دات .
له كۆتایدا زۆر گرنگه هه‌موومان له‌وه تێبگه‌ین كه سه‌رۆكی لیستی گۆڕان تێبینییهكانی چییه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستوری په‌سندكراو له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی روونبكاته‌وه تێبینی و بۆچوونه‌كانی چییه له سه‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاسادانانه ؟ تێبینی چییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت یاسایه‌ك دابندرێت ناكۆك بێت له گه‌ڵ حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام ؟.