په‌نجه‌یه‌ک بۆ ده‌سته‌کان….سه‌رکه‌وت حه‌مه ڕه‌شید
هه‌موو ده‌زانین مێژووی (ده‌ست) زۆر درێژه و له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ خوڵقاوه ده‌سته‌کانیش له خواروو سه‌رمانه‌وه به هه‌ردوولادا ڕوواون و شان به شانی گه‌وره‌بوونی جه‌سته‌مان گه‌شه‌یان کردووه و به‌هێز بوون وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکی دیکه‌ی جه‌سته. ده‌ستیش رۆلێکی گرنگ و به‌نرخی هه‌یه له ژیانی هه‌ر تاکێکدا بگره له ئه‌ندامه‌کانی تر زیاتر چالاکبوه و ئیشی کردووه.
هه‌ر له سه‌ره‌تای بونه‌وه (ده‌ست)به شوێن ئاژه‌ل و ڕووه‌کدا گه‌ڕاوه و پاروویه‌کی بچڕیوه بۆ تێربوون و به‌رده‌وامی ژیان و له‌کاتی هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک که ڕووبه‌ڕوومان بۆته‌وه هه‌ر ده‌ست بووه به‌رگری لیکردوین، هه‌روه‌ها ده‌ست قه‌ڵه‌می گرتووه و به‌رهه‌می (هزر و ئه‌قڵ و خهێال و زانستی) گواستۆته‌وه. به بارێکی نیگهتیڤیشدا هه‌ر ده‌ستبووه جه‌نگاوه و شه‌ڕ و کوشتاری به‌رپاکردووه.
به کورتی (ده‌ست) وه‌ک خزمه‌تکاری هه‌موو تاکێک هه‌م گوڵ هه‌لده‌گرێت و هه‌م شمشێر. به‌ڵام چی (ئیشی) ده‌سته‌کان له یه‌کدی جیا ده‌کاته‌وه؟ یاب له چی کاتێکدا مرۆڤ (ده‌ست) له هیچ شتێک ناپارێزێت؟
که منداڵ بووم هه‌رجارێک داپیره ته‌شتێ هه‌ویری هه‌ڵده‌گرت و ده‌یبرده بۆ سه‌ر تهنوو، به خیرایی دوای ده‌که‌وتم و یه‌ک کولێره‌ی گه‌وره‌م لێوه‌رده‌گرت. حه‌زمده‌کرد ده‌ستیشی پێوه بخۆم. کورد به‌م شێوه‌یه وه‌سفی خواردنیکی به‌له‌زه‌ت ده‌کات (ده‌ستی پێوه ده‌خورێت)ده‌شێت ئه‌مه ڕیزێک بێت بۆ ئه‌رک و ماندووبونی ده‌ست، له‌مه‌ش زیاتر هه‌ست به هیلاکی و به‌رهه‌می ده‌ست ده‌که‌ین و ده‌ڵێین (ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر زگی تێره) ئه‌گه‌ر چی له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا (ده‌ست) ئه‌رکی له جاران که‌متر بۆته‌وه به‌تایبه‌تیش له کۆمه‌ڵگا پیشکه‌وتوه‌کاندا به‌ڵام له مێژووی دوور و نزیکی میلله‌تی ئیمه‌دا ده‌ستی ماندوو ئیجگار زۆرن . ئه‌م ده‌ستانه هه‌تا جارێک له‌سه‌ر زگی تیربون ده‌یان و سه‌دان جار (ده‌ست له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ) ده‌رکه‌وتون. یاخود به بارێکی تردا ئاراسته‌یان گۆڕاوه و ڕوویان کردۆته ئاسمان و چاوه‌ڕوانبون خودا (ده‌ستێکی تر)مان بداتی یان (ده‌ستیک بخاته ژیر باڵمان)
ئایا ئه‌م بێ ئومێدیه که تا ئێسته‌ش دریژبۆتهوه هۆکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پچرڕانی په‌یوه‌ندی ده‌ست و هێز یان چی؟
(ده‌ست) که‌م تا زۆر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌سته و هه‌موو توخمه‌کانی ژیاندا هه‌یه، ئایا په‌یوه‌ندی نیوان ده‌ست و ئاسمان چییه؟ ئه‌و ده‌ستانه‌ی هه‌میشه ده‌پاڕێنه‌وه هی کێن؟
بیگومان هه‌ر که‌سێک ئازاده چۆن په‌یڕه‌وی ئاینی خۆی ده‌کات و له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێته‌وه قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌مه نییه، به‌ڵکو کێشه‌که له‌وه‌دایه ئه‌م لایه‌نی ڕۆحییه گۆڕاوه و به شێوه‌یه‌کی نا دروست کاری کردۆته سه‌ر واقیعی کۆمه‌ڵگای ئێمه، به‌جۆرێک له هه‌موو کاره ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیاکانیشماندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. له زۆر ویستگه‌دا (ده‌سته‌وه‌ستان)ین و چاوه‌ڕێین (ده‌ستیکی تر) بێت و ده‌رگایه‌کمان لێبکاته‌وه.
ئایا ئه‌م (ده‌ست کورت)ییه له ئاستی دیارده و رووداوه‌کاندا له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ؟
ئایا ئه‌و ڕژێمانه‌ی که (ده‌ست درێژ)یان کردۆته سه‌رمان و داگیریان کردوین ته‌نیا به هێز شه‌ڕی ئێمه‌یان کردووه؟
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئێمه بۆ هێزی (ده‌ست) به‌م ێیوهیه نه‌بوه بۆچی به درێژایی میژوو به (ده‌ست) جه‌نگاوین؟ ئه‌وه نییه له کاتی که‌موکوڕی شکسته‌کاندا به‌رده‌وام گومان له (ده‌ستێکی شاراوه) ده‌که‌ین. له هه‌مان کاتیش‌دا به زمانی ده‌ربڕین ئه‌و حه‌قیقه‌ته ئاشکرا ده‌که‌ین که په‌یوه‌ندی نێوان (ده‌ست و پشت)مان پێگرتوو. ئه‌م گومانی (ده‌ست له پشته) ڕه‌نگه له‌وه‌وه هاتبیت که به‌رده‌وام وتوومانه نه‌یارانی کورد نایانه‌وێت (ده‌ستێکمان هه‌بێت پشتی خۆمانی پیبخورێنین) له ڕاستیدا ناحه‌زانی ئێمه له‌وه تیگه‌یشتوون که ئه‌و (ده‌ست)ه له هه‌موو شؤڕشه‌کانی کورددا به‌هێزبووه به‌ڵام به‌لای ئه‌وان گرنگ بووه (عه‌قڵێکمان نه‌بێت سه‌ری خۆمانی پێ تیمار بکه‌ین) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له نه‌بونی هۆشیاریدا ئه‌و (ده‌سته هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه) چونکه ئه‌وه هۆش و عه‌قڵه ئیش به ده‌سته‌کان ده‌کات و ئاراسته‌یان ده‌گۆڕێ و له یه‌کتریان جیاده‌کاته‌وه.
له ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵی ڕابردوودا هه‌ر خۆپیشاندان و گه‌نده‌ڵی هه‌بوبێت لایه‌نی (باڵاده‌ست) ده‌ڵێن ئه‌م گروپه و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه و ئه‌م رۆژنامه و نووسه‌رانه (ده‌ستێکیان له پشته) له هه‌مووی سه‌یرتر له شڕی ناوخۆدا خۆیان بۆ خۆیان و خه‌ڵکی به‌هه‌ڵویست و دڵسۆزیان پی تۆمه‌تبار ده‌کرد. ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشتمانه نه‌بوایه نه‌مانده‌توانی به جوانی ده‌ستی یه‌کتر ببینین؟
ئه‌گه‌ر نا بۆچی ئه‌و ده‌سته ڕه‌شانه نابینرێن و نادرینه دادگا؟ دادگایه‌کی دادپه‌روه‌ر. تۆ بڵێی هه‌ندێک (ده‌ستی پیس) ی نیوه‌ندی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت بۆیه ده‌سه‌ڵات نایانبینیت؟ یان تۆ بڵێی (ده‌ستی بێکار)ی و ده‌ستی زبری هه‌زاران پیری به‌دبه‌ختی ئه‌م نه‌ته‌وه نه‌بێت پشتی هه‌ندێک نووسه‌ر و رۆژنامه‌نوس و خه‌ڵکی خه‌مخۆری خوراندبیت؟
ئایا هاوڵاتی ئێمه هه‌ر بۆی نیه و نابێت به لایه‌نی (باڵاده‌ست) بڵێت ئه‌وه‌نده (ده‌ست) مه‌خه‌نه گیرفان و به‌ر پشتێنه‌کانتان ، ده‌ستێک بده‌نه ژیر باری گرانی ئه‌م نیشتمانه؟
ناتوانین جارێک په‌نجه‌یه‌ک هه‌ڵبڕین، په‌نجه‌یه‌ک بۆ رازی نه‌بون به هه‌موو (ده‌ست) و ده‌سه‌ڵاتێک ؟
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه ، خه‌ڵک چ وه‌ک تاک و چ وه‌ک کۆمه‌ڵ و لایه‌نی سیاسی(ده‌ستیان لێ هه‌ڵماڵیوه) و ره‌خنه ده‌گرن و ده‌نوسن و قسه له سه‌ر کێشه و گرفته‌کان ده‌که‌ن. به هه‌ر جۆرێک ئه‌م دهنگههڵبڕینانه خراپ ناکه‌ونه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵی بن له قسه‌ی (ده‌ستی خه‌ڵی) و ره‌خنه‌ی لاوه‌کی. که‌سانی (ده‌ستی ڕه‌نگینیش) هه‌ن دروستی ره‌خنه له سیسته‌م و شێوازی حوکمڕانی ده‌گرن و به په‌رۆشه‌وه به دوای چاره‌سه‌ری کێشه‌کاندا ده‌گه‌ڕێن له هه‌مان کاتدا تێکڕای ئه‌و ده‌نگانه‌ی ناڕازین له ده‌سه‌ڵات قسه له گۆڕانکاری ده‌که‌ن، به‌ڵام نازانین چ گۆڕانێک؟ ئه‌وانه‌ی هێنده (ده‌ست بڵاو)ن له ره‌خنه‌ی جۆرا و جۆر قسه‌ی ڕه‌نگاو ره‌نگ، هێدنهش به (ده‌ست و بازوون) له گۆڕانی ئه‌م واقیعه‌دا ؟
ئایا ده‌یانه‌وێت جێگۆڕکی به ده‌سته‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات بکه‌ن یاخود گۆڕانی سیسته‌م؟ یان چی پلان و پرۆژه‌یه‌کیان هه‌یه بۆ تیگه‌یشتن له کێشه‌کان و چاره‌سه‌رکردنیان؟
به مانایه‌کی تر به (ده‌ستی پڕ)ه‌وه هاتون یان یان ده‌یانه‌وێت به (ده‌ستی به‌تاڵ)ه‌وه گۆڕان بکه‌ن؟
ئایا ئه‌و ده‌ستانه‌ی که سبه‌ینی پله و پایایهک ده‌گرنه ده‌ست هه‌مان ده‌سته‌کانی جه‌سته‌ی کۆمهڵگانین ؟ ئایا پییان وانیه گه‌ر له ژیر ڕکێفی (عه‌قڵ)دا (دست نه‌ده‌ینه ده‌ست)ی یه‌کتر به یه‌کجاری (ده‌ستمان له بنی هه‌مانه‌که‌وه دردهچێ)
له هه‌مووی گرنگتر، ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی گۆران ده‌که‌ن له نوێنه‌ره‌کانیان، ئایا ئه‌وه‌یان له به‌رچاو گرتوه یان هه‌ستیان به‌وه کردووه (ده‌ستێکی قورس)تر ساڵه‌هایه ملی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی جهڕاندوو که ئه‌ویش ده‌ستی که‌لتوری باوه؟
ئایا (ده‌ستێکی کرده) نه‌بێت و ئه‌و (ده‌سته نهشکێنیتهوه) چی گۆڕانێک رووده‌دات؟ که زۆربه‌ی کێشه‌کان له ژێر قورسایی عه‌قڵی ئه‌و کلتوورهدایه ؟
له پێش هه‌موویانه‌وه (ئازادی تاک) که یه‌کسانه به کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به مانایه‌کی تر هیچ کۆمه‌ڵگایه‌ک مه‌ده‌نی نییه ئه‌گه‌ر (تاک) تییدا ئازاد نه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پاریزراو نه‌بێت.
به لای ئێمه‌وه گۆڕانی کلتور و سیسته‌م گرنگه نه‌ک ده‌سته‌کان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌کرا هیچ گۆڕانێک روونادات ته‌نها پله و ده‌سه‌ڵاته‌کانن (ده‌ستا و ده‌ست) ده‌که‌ن و هیچی تر.
17-04-2009