ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ…..به‌ندی عه‌لی
به‌ندی عه‌لی .. هاوینی 2009
-1-
ئه‌گه‌ر ووڵات
ببێ به‌ڕه‌شماڵی خێڵ و
عه‌شاماتیش
به‌کۆمه‌ڵێ بت په‌رستی
چڵ چڵ و لق لق و په‌ل په‌ل
سه‌یرو سه‌مه‌ر نه‌بێ لاتان
ئه‌گه‌ر هه‌ندێ زاتیش ببن
به‌لات و عوززات و هوبه‌ل
-2-
مێژوو تۆپێکی جیوه‌یه‌و
خل بۆته‌وه
ئه‌وه ده‌ستی من و تۆیه
خاوی ده‌کا یاخو خێرا
ئه‌وه کێشمه‌کێشی نێوان من و تۆیه
شێوه‌ی ڕوخساری ده‌گۆڕێ و
پێچاوپێچ یان ڕاستی ده‌با
منی یاخی له‌وه‌ستان و
تۆی هه‌راسان له‌سروه‌با
ئه‌ی بته خوا
-3-
کێ پێی ووتی ، ئه‌م دونیایه
بوخچه‌یه‌کی داخراوی
په‌نهانی سه‌ر پشتی گایه‌و
حیکمه‌تی کۆدی کردنه‌وه‌ی
هه‌ر له‌جوڵه‌ی
په‌نجه ئه‌فسوناویه‌کانی ئه‌تۆ دایه
کێ پێی ووتی ، ئه‌م زه‌مانه
ده‌هری دروێنه‌ی مێخه‌که
دوای چاندنی دڕک و جه‌خار
ئاخر چۆن هه‌نگی ته‌ته‌رو
په‌پوله‌ی هه‌راشی به‌هار
پۆلێن ده‌کرێن له‌گه‌ڵ نه‌سڵی
کولله‌حاجی و دووپشک و مار
کێ پێی ووتی
عه‌ماره‌پۆی سه‌رت پڕکه
له‌داهێنانی دانسقه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵ
ئه‌ی خه‌می سه‌خت
ئه‌ی دڕکه‌زیی ڕق و کینه
جامی سه‌رلێو له‌ئیره‌یی
ئه‌ی تاکی تاقانه‌ی مه‌زن
ئه‌ی خودی زگماکی مه‌حاڵ
-4-
مرۆڤه دنیا دیده‌کان
وا ده‌بێژن
گورگ و وورچ و پڵنگ و شێر
سه‌ر به‌لیستی
گیانه‌وه‌ره دڕنده‌کانی جه‌نگه‌ڵن
به‌ڵام هیچیان
ناگه‌نه ئاستی که‌مه‌ری
ئه‌و که‌سانه‌ی ، بۆ کورسیه‌ک
چه‌ند ڕووبارێ خوێن ده‌ڕێژن