
خـــــــــــــــــــودا
خـــــــــــــــــــودا
قوبادی جه‌لیزاده
باخێك بوو پیاسه‌ی ده‌كرد ….
لێوان لێو له گوڵ ،
ئه‌و گوڵانه‌ی كه‌س له‌سه‌ر زه‌وی نه‌یدیون !به ته‌نیشتییه‌وه. چه‌ند رووبارێك له هه‌نگوین و شه‌راب ،
ره‌ت ده‌بوون.
فریشته‌كان به‌رووتی مه‌له‌یان تێدا ده‌كرد .
له ژنانی گه‌ڕه‌ك نه‌ده‌چوون !
په‌لكه زێڕینه‌یه‌ك له‌نێو باخه‌دا ده‌هاتوو ده‌چوو ، گوتی :
ئهمهشنهیه .
ئه‌من له ئێوارانی وڵاته‌كه‌ی خۆمدا ،تووشی نه هاتبووم .!له‌ناو ده‌ستی خودادا ، نه شمشێر هه‌بو نه ئاگر
چاوه‌كانی بریقه‌یان ده‌هات له میهر
بزه‌ی له بزه‌ی كۆرپه‌یه‌كی نووستوو ده‌چوو .ووتم گه‌وره‌م :دۆزهخهكهتان چه‌ند لێره‌وه دووره ؟
گوتی: دۆزه‌خ له بنباڵی پێغه‌مبه‌ره‌كانه‌وه ، هاتۆته ده‌رێ !
خودا مه‌مكه‌كانی رووت كردبوو ،
په‌پووله‌ی پێ ژیر ده‌كرده‌وه !