تارماییه‌کانی شۆڕشگێڕ
تارماییه‌کانی شۆڕشگێڕ
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ نێو ئه‌و دیو سه‌هۆڵبه‌ندێکی ته‌ڵخ
نوری حه‌مه ئهمینوهک ده‌زانین له نیوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابوردوه‌وه سیاسه‌ت شێوازی کاره‌کانی به ئاراسته‌یه‌ک کار پێکردووه، حیزبی کردووه به ته‌وه‌ره‌یه‌ک که‌وا جه‌ماوه‌رێک به خۆیه‌وه گرێ بدات، تا له ڕێیه‌وه به گوێره‌ی ئه‌و زمانه سواو‌و ته‌قلیدیه‌ی که ووتراوه‌و ده‌وترێت، خه‌بات و تێکۆشان بکاته کار و ڕزگار کردنی نیشتمانێش بکاته ئامانج. هه‌ڵبه‌ته دوای چه‌ندان ساڵ کار کردن به میتۆدی خه‌بات و تێکۆشان، وه‌ک کار و ڕزگار کردنی نیشتمانێش وه‌کو ئامانج، حیزب دێت و له وه‌همی دواین پۆینتی ڕزگار کردنی نیشتمانه‌وه له باتی ئه‌وه‌ی له نێو ته‌رحی گووتاری نوێ و دونیابینی خۆیدا بونیاده‌کانی کۆمه‌ڵگا بکاته ده‌ستپێکێک لێیه‌وه ده‌ست به خزمه‌ت کردن بکات، وه یان ڕوون تر بڵێین فۆرمه‌ڵه‌ی ژیان بکات له نێو ئه‌و دروشم و گریمانانه‌ی که تا ئه‌و کاته‌ی له ده‌ره‌وه، خۆی واته‌نی خوێنی له پێناودا ڕشتووه، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر له گه‌ڵ که‌وتنه نێو دیفاکتۆی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات و شاره‌وه، ده‌بینین له دوای ڕاپه‌ڕین، وه‌ک له دیمه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ونێک داچڵه‌کا بن به واقوڕمانه‌وه که‌وتنه روانین له خۆیان و له ژڵهژانی کۆمه‌ڵگا، له‌و گه‌رموگوڕییه‌ی خه‌ڵک وورد ده‌بوونه‌وه که له سه‌مای غوڵامێک ده‌چوو بۆ ئاغاکه‌ی، به‌ڵام خۆی له ناوه‌ڕۆکدا بارگه‌ی مانایه‌کی وای هه‌ڵنه‌گرتبوو، به‌ڵکو ئه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ی کلاسیکیانه بوو له نێو ئاستی مه‌عریفی ئه‌وکاتی شۆڕشگێڕه‌کانه‌وه، ئه‌وه که‌ڕنه‌ڤاڵی مه‌رگ و ژیان بوو، ئه‌وه ئاڵسکانێکی هه‌نگ ئاسا بوو له ده‌وری کوره‌ی باره‌گای حیزبه‌کان، بۆ بینینی پاڵه‌وانی نێو ئه‌فسانه‌کان، بۆ گوێ گرتن له په‌یام، له کوێنده‌رێی ده‌ستپێکه‌وه، له‌و هیوانهی که له نێو کولێره‌ی سرووده گه‌رمه‌کانه‌وه ده‌گه‌یشت، له چاوه‌روانی دانانی سکه‌یه‌ک، ئه‌ندازیارێکی سیاسی شۆڕشگێڕ بێت و بڵێ ئیتر لێره‌وه خۆمان شه‌مه‌نه‌فه‌ری خۆمان ده‌ئاژوین به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ.
مرۆڤه‌کان ئه‌وانه‌ی گیزهیهک بوون له که‌ڕنه‌ڤاڵی ئاڵسکان له نێو شه‌قام و به‌رده‌م باره‌گاکاندا، کات تێپه‌ڕی و ئیتر لێیان شێوا ئه‌وه ئه‌وان خه‌ونیان به چییه‌وه ده‌بینی؟ ژیان یان نان؟! نه‌یان زانی بۆیه له ژێر لێوه‌وه ده‌یان ووت (نان)، چونکه هه‌مویان گوێیان له قۆڕه‌ی سکیان بوو، چونکه قۆڕه‌ی سک قه‌ڵه‌م ده‌خه‌وێنێ و گوون ده‌خه‌سێنێ و پردی نێوان کتێب و ژیانیش دهههڕۆژێنێت، بۆیه لاره لار به‌رده‌م باره‌گای هیواکانیان چۆڵ کرد‌و به‌ره‌و ماڵ ملی ڕێیان گرت، ئه‌و به‌ره‌و ماڵ بوونه‌وه‌یه به‌ره‌و ماڵ بوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کجاره‌کی نه‌بوو، ئه‌وه ڕامکردنی نێو پلانێک بوو که دیبلۆماسی وههم له‌ودیوی شوراکانه‌وه نه‌خشه‌یان بۆ کێشا، نه‌خشه‌یه‌ک له ده‌سته‌پاچه بوونی گۆڕان و ژیانه‌وه به ئاراسته‌ی به‌رزه‌فت کردنی مادی و مینۆکی شار، که گه‌ر به ووردی سه‌رنج بده‌ین دواتر ئه‌م هاوکێشه‌یه به چه‌ندان شێوه گۆڕانی به سه‌ردا دێت، به چه‌شنێک جارێک له شێوه‌ی پاڵدان به پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆنه‌وه که ده‌کرێت بشوبهێنرێت به ده‌سته‌و تاقمێکی مافیاگهرا که له ژێر سامی ئهفسانهگهرای ئه‌وه‌وه ده‌په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ڕاوه‌ڕوت کردن و دزین و ئاودیوکردنی سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمان.
نایبینی له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕین، هه‌ر له فریشتهکهیانهوه تا شه‌یتانه‌کانیان خه‌باتی نهگۆڕیبێتهوه به سامان، ئه‌م شێوازه‌ش له سیاسه‌ت وایکرد که ناشیاو ترین مۆدێلی سیاسی بهێنێته ئاراوه که تا ئێستا مێژووی مرۆڤایه‌تی که‌م شێوازی وای به خۆیه‌وه بینیبێت، ئه‌مه‌ش وایکرد له ئه‌نجامی هه‌ڵئاوسانی قه‌باره‌ی مافیاکان، بستێک خاک نه‌مێنێته‌وه له‌و هه‌رێمه بۆنی گه‌نده‌ڵی نه‌گرێت. سه‌ره‌نجام له نێو مێژووی خه‌باته‌وه له بڕی ڕووبار کۆمه‌ڵێک هه‌ژدیها هاتنه ده‌ره‌وه‌و که‌وتنه خواردن و تاڵان و بڕی به هه‌ر چوار ده‌وردا، که هه‌ر به ته‌واوی بیریان چوو ئه‌رکیان چییه‌و ئه‌و به‌رپرسیاره‌تیه‌ش له سه‌ر شانیانه ده‌شێ چۆن بێ، هه‌ر بۆیه کاتێک لایه‌ن و گروپێک له‌و گروپانه له ئه‌وپه‌ڕی شانازی به هێزی خۆیدا په‌لاماری گروپێکی تری ده‌دا ئه‌وه له ناوه‌ڕۆکدا به‌ند بوو له سه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ی که له نێوان دوو گروپی مافیادا ئاماده‌یی هه‌یه، له نێوان مافیاکانیشدا چه‌ندان شه‌ڕ و ئاشتی و ڕێکه‌وتن هه‌یه، به‌ڵام هیچ له‌و ڕێکه‌وتنانه نرخی ئاغزه جگه‌ره‌یه‌کی نییه که هه‌ندێک جار دوای مژێکی دراماتیکی له ژێر پێڵاوه‌کانیان دهیتلیقێننهوه. هه‌روه‌ها له نێو ڕێکه‌وتن و ئاشتی مافیاکانی دونیادا له یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی تێپه‌ڕ ناکات که ئه‌ویش (ژماره)یه، ژماره‌ش ئه‌و هۆکاره سه‌ره‌کیه بوو که ته‌واوی شه‌ڕ و ئاشتی و ڕێکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی له سه‌ر وه‌ستا بوو، هه‌ر له ژماره‌ی دۆلار و سه‌ر و شار و شاخه‌وه تا ژماره‌ی کورسی و ڤێلاو قه‌ڵاو وه‌زاره‌ته‌کان و هتدا..
له‌و ده‌مه‌وه ئه‌وان وایان کرد خه‌ڵکی ماندو بێت، خه‌ڵک وێڕای له لایه‌ک قه‌یرانی ئابووری و قه‌یرانی حکومه‌تی ناوه‌ندی پێش‌و، هه‌روه‌ها دوچاری قه‌یرانی ناوه‌کیش بێته‌وه له پارچه پارچه بوونی هه‌رێم له نێوان ئه‌و تاقم و گروپانه‌دا له پێناو ده‌ستکه‌وتی داهاتێکی زیاتر، که زۆر جار له سه‌ر ڕێک نه‌که‌وتن له سه‌ر چه‌ند سفرێک ببنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ژیانی چه‌ند ملیۆنێک که‌س، ئه‌وه‌بوو زۆر بێده‌ربه‌ستانه له نێوه‌ندی شاره‌وه به قورس ترین چه‌ک بکه‌ونه وێزه‌ی یه‌کتر و به هه‌موو لایه‌کیانه‌وه له سه‌ر ئاستی ژماره‌ی گشتی باجی چه‌ندان هه‌زار قوربانی به‌خشی له ژێر ناوی شههیدا، شه‌هیدو قوربانییه‌ک که (کازانزاکی) واته‌نی گه‌ر ژێری کڵاوهکانیانمان بپشکنایه جگه له سه‌ری کورد هیچی تری له ژێردا نه‌بوو. وێڕای ئه‌وه‌ش نه‌ستی هه‌ر یه‌که‌مان گه‌ر بێته پشکنین خۆشمانی له گه‌ڵدا بێت ته‌رمی سه‌دان که‌سی تیا فڕێدراوه که مه‌حاڵه بۆ ئه‌به‌د له بۆگه‌نی ڕزگارمان بێت، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه گه‌مه‌یه‌ک بوو پیاوه (شۆڕه سوار و جه‌نگاوه‌ره‌کان) نواندیان من هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه به ته‌واوی له گه‌ڵ هه‌ڵگری ئه‌و دوو ئاوهڵناوهدا ناکۆک بووم که له بڕی ده‌کرێت بڵێین (مه‌رگدۆست) من له شوێنی تردا باسم له‌وه کردووه ده‌کرێت مه‌رگدۆسته‌کان یه‌که‌یه‌کی چالاک بن له شۆڕشدا به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن یه‌که‌یه‌کی چالاک بن له به‌ڕێوه‌بردندا، کورد ده‌شێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره نه‌کاته‌وه جه‌نگاوه‌ر بکاته‌وه به به‌ڕێوه‌به‌ر، ده‌شێ جه‌نگاوه‌ر وێڕای مه‌دالیای وه‌فا، ئاستی وه‌زیفیشی له ئه‌رکی خزمه‌تی سه‌ربازی زیاتر تێنه‌په‌ڕێت.
ئێمه ده‌زانین به گوێره‌ی ئه‌و بۆچونه‌ی سه‌ره‌وه مێژووی دوای ڕاپه‌ڕین له سه‌ر ئاستی به‌ڕێوه‌بردندا پڕن له‌و هه‌ڵانه‌ی که به ته‌نها ماف به‌خشینه بهجهنگاوهران و به‌شداری پێ کردنیانه له به‌ڕێوه‌بردندا، بۆیه جه‌نگاوه‌ریش له زهنییه‌تی خۆیه‌وه له وێنه‌یه‌ک زیاتر هیچی تری لا نه‌بوو ژیانی پێ ووێنهڕێژ بکات، ئه‌ویش داتاشینی دوژمنێک بوو، تا هه‌میشه هونه‌ری جه‌نگی خۆی له‌سه‌ر تاقی بکاته‌وه. جه‌نگاوه‌ره‌کان خاوه‌نی ده‌رونێکی نا ته‌ندروستن، ئه‌وان ده‌شێ به ڕێزه‌وه پشکنینی سایکۆلۆژییان بۆ بکرێت، چونکه هه‌ندێک جار له‌وانه‌یه ببنه مه‌ترسیش بۆ سه‌ر گیانی منداڵ و خێزانه‌کانیشیان، به گشتی ئه‌و پێناسه‌یه هه‌ڵده‌گرن که مهرگدۆستێک ده‌یبه‌خشێت به چۆنیه‌تی نمایشی مه‌رگ، نمایشی مه‌رگیش له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابووردوو هێنده‌ی مرۆڤه‌کانی ئاماده کرد بۆ مه‌رگ، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ ژیان، چونکهمهرگ و ژیان ئه‌وه‌نده له یه‌کتر نزیک بووبوونه‌وه به ئاسته‌م جیات ده‌کردنه‌وه، به شێوه‌یه‌ک هه‌ر له په‌یوه‌نی نێوان شۆڕشگێڕ و سیاسه‌تێکی قۆرت ده‌چوو، له بناغه‌شدا ئه‌م تێکه‌ڵی و ماخۆلانهی مه‌رگ و ژیان به ده‌وری یه‌کدا به‌ند بوو له سه‌ر قۆرغ کردنی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که ژیان لێیه‌وه هه‌ناسه‌ی وه‌رده‌گرت و له نێو خواستی مه‌رگدۆستدا گیرسا بووه‌وه، بۆیه ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵگای له برسێتییه‌وه دوچاری قه‌مچ بوونه‌وه کرد له نێو ده‌ستی گروپ(حیزب)دا، دواجار به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بیویستایه ده‌یخسته نێو چهماندنهوهو به‌ره‌و پشت کردن و بچوک کردنه‌وه‌وه. ئه‌وه بوو دوای چه‌ند ساڵێک له وون بوون له ناو ستراتیژیه‌تی ڕاپه‌ڕین و هیوای نێو ده‌ستی حیزب، هه‌موو شتێک هه‌ر به ته‌واوی ئاوه‌ژو بوویه‌وه‌و حیزب ده‌ستی کرد به بۆیه کردنی هه‌رچی ده‌ر و دیوار‌و دره‌خت و چیا هه‌یه، ده‌ستی کوتایه نێو هه‌رچی ڕۆح له‌به‌رو بێ ڕۆح هه‌یه، هه‌ر یه‌ک له‌و شۆڕه‌سوارانه‌ی که له نێو ئه‌فسانه‌وه گه‌ڕابوونه‌وه له کاتێکدا سه‌رباز بوون و له کاتێکیشدا پۆلیس و حاکم، ئه‌وه‌ی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بینرا به کورتییه‌که‌ی کۆمیدی ترین تراژیدیا بوو. کاتێک هه‌ندێک جار ده‌ماندی بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر تاوانێک ئه‌ندامێکی حیزبی یان پله‌دارێکی عه‌سکه‌ری هه‌ڵده‌ستا له جێی پۆلیس لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر تاوانه‌که ده‌کردو له جێی دادوه‌ر حوکمی به سه‌ردا ده‌سه‌پاند، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی گشت مۆڕاڵێکهوه ژماره‌یه‌ک زۆر بێ ئه‌وه‌ی دادگا ببینن بوونه قوربانی خواستی (ڤهمپایهرهکان)ی نێو حیزب،
ڤهمپایهر تێر له خوێن ناخواته‌وه ئه‌و هێزی له خوێندا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، سێبه‌ر و هه‌ژمونی له خوێندا به‌رجه‌سته ده‌کات، جا بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه مسۆگه‌ر بکات که خۆی له نێو شانشینێکی خوێناویدا ببینێته‌وه ده‌ر و دیوار و شاخ و شار سوور ده‌کات. خوێن له دیدی دراکیوڵه و ڤهمپایهرهکانی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بۆ دوو مه‌به‌ست به کار ده‌برا، مه‌به‌ستی یه‌که‌م ئه‌وه بوو خانه‌واده‌کان له ڕێچکه‌ی خوێنی قوربانییه‌کانیانه‌وه بێنه نێو گه‌مه‌ی ڤهمپایهرهوه ئه‌وانیش سه‌ره‌تایه‌ک دروستکه‌ن بۆ هاتنه پاڵ سێبه‌ری ڤهمپایهر، تا له جوڵانی سۆزی خانه‌واده‌یه‌که‌وه بۆ قوربانییه‌که‌یان ڕقیشیان بجوڵێت بۆ ئاماده‌باشی به‌خشینی خوێنێکی زیاتر، که له هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا لای هه‌موو ئه‌و گرووپانه قوربانی به (شه‌هید) ناوزه‌د کراوه، شه‌هیدیش زۆرجار مه‌به‌ستێک بووه له نێو ئیراده‌ی حیزبه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه نه‌ک قوربانی، ئه‌گه‌رنا چی واده‌کات له نێو هه‌موو لایه‌نه‌کاندا کۆمه‌ڵێک به شه‌هید ناونووس کراون که له ڕاستیدا به کاره‌سات و مه‌رگی ئاسایی و یان له ژێر به‌رداشی شه‌ڕی براکوژیدا کوژراون و ده‌ستی حیزب له پشت سووڕدانییهوه هه‌بووه.
مه‌به‌ستی دووهه‌میش ئه‌وه‌یه که‌وا خوێن بهوپیرۆزییه ڕابگیرێت که راسته‌وخۆ گوزارشت له ناخ و خه‌یاڵی ڤهمپایهر ده‌کات و هه‌میشه سه‌روه‌ری و شانازی و شایسته بوونیان وه‌ک مێردێکی هه‌میشه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵگا ببه‌ستنه خوێنه‌وه. “ئێمه خوێنی شه‌هیده‌کان له پشت شهرعییهتمانهوهیه”، “ئه‌م ئه‌زمونه‌ی هه‌مانه به خوێنی شه‌هیده‌کان هاتووه‌ته به‌رهه‌م” هتدا..
بۆ ده‌شێ حیزب به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه به خوێنی شه‌هیده‌وه بکات؟ ئه‌کرێ خوێنی شه‌هید کۆنتراکتێک بێت له نێوان حیزب و خاناواده‌ی شههیدا، ئه‌ی ئه‌گه‌ر واش بێت که‌ی ئه‌م کۆنتراکته ته‌واو ده‌بێت؟ هه‌ڵبه‌ته به ڕای من به ده‌رهێنانی ئابووری له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌دا ئه‌م دۆخه باش ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت و سیستماتیزهی ئه‌و ئابوورییه‌ش به شێوه‌یه‌کی گونجاو بکرێت من پێم وایه خانه‌واده‌ی ئه‌و قوربانیانه حاڵیان له ئێستا باشتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر به جۆرێکی تر ئه‌نالیزه‌ی پێکهاته‌و سروشتی حیزب بکه‌ین، وێڕای گه‌مه ڤهمپایهری و دراکیوڵهییهکانیان، ده‌بینین له ناو چه‌قی شاردا بازنه‌یه‌کی کێشاوه تیایدا تێکۆشانی گۆڕیوه بۆ تێکۆشه‌ر و خه‌باتی گۆڕیوه بۆ خه‌باتگێڕ، هه‌روه‌ها له ڕووی خۆ ئاماده کردن به ناو ئاخن کردنی کاره‌کانی به تیۆر‌و ستراتیژیه‌تی نوێ که ده‌بوو له باشترین حاڵه‌تدا به بوونیادنانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه ده‌ستی پێ بکردایه که په‌یوه‌ستن به ژیانی کۆمه‌ڵگاوه، نه‌ک به که‌ڵه‌که کردنی سه‌رمایه‌ی خوودی و پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری. ئێمه ده‌زانین له نێو هه‌موو کۆمهڵگایهکداچهندان جۆر گرووپ و ده‌سته‌و تیم هه‌ن که هه‌ریه‌که‌یان له نێو ستراتیژیه‌تێکی دیاری کراودا کار ده‌که‌ن، بگره هه‌ر یه‌که‌یان ئه‌رکێکی تایبه‌تی له سه‌ر شانه هه‌ر بۆ نموونه تیپێک له بواری وه‌رزشدا میتۆدی کاری به‌رز ڕاگرتنی گیانی وهرزشگهرایه له گه‌ڵ به‌خشینی چێژ بۆ هانده‌رانی. وه یان تیپێکی هونه‌ری ئاراسته‌ی کاریان خزمه‌تی هونه‌رو سه‌رشار کردنی ژیانه له چێژ و جوانی. سیاسه‌تیش هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ئه‌رکێکی دیاری کراوی نه‌بێت مانای نییه، ئێمه ده‌زانین خه‌ڵک هه‌یه وه‌ک چۆن ده‌یه‌وێت به‌رجه‌سته‌ی بوونی خۆی له بوارێک له بواره‌کانی ژیاندا بکات هه‌روه‌هاش خه‌ڵک هه‌یه ده‌یه‌وێت بچێته به‌رده‌م ئاوێنه‌ی سیاسه‌ت، به‌ڵام کێشه‌که له‌وێوه سه‌رهه‌ڵده‌دا سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا تا ئێستا نه‌یویستووه ببێ به هونه‌ری به‌ڕێوه بردن، نه‌یتوانیوه کار بکاته ئه‌رک و خزمه‌تیش بکاته چێژ، نه‌یتوانیوه خۆی له ڕه‌مه‌کی مۆڵکایه‌تی داماڵێ و جیاوازییه‌ک له نێوان موڵکی خۆی و موڵکی گه‌لدا بکات، ئاوا به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها ده‌ستی کوتاوه بۆ به مۆڵک کردنی ژیان و هه‌موو پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌نده ڕوون نییه ئایا خۆی به به‌شێک له کۆ ده‌زانێت. له ناو حیزب‌دا سیاسی چالاک ئه‌و سیاسییه نییه که خاوه‌نی دونیا بینی نوێ و تیۆره‌ی نوێیه، به‌ڵکو سیاسی چالاک ئه‌و سیاسییه‌یه که هه‌رچی ئاراسته‌ی هه‌یه بۆ حیزبه‌و هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت به پایه‌یه‌کی بته‌و له ژێر که‌ژاوه‌ی سه‌رۆکدا.
سیاسه‌ت له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه به شێوه‌یه‌کی زه‌ق تر ده‌رک به مۆڕاڵ و هه‌ڵسوکه‌وته ناجۆره‌کانی کراوه له کاتێکدا ده‌بینین به میتۆدێک کاری کردووه به‌هاو بایه‌خی ژیانی گۆڕیوه بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی قوچه‌کی سه‌هۆڵێکی ته‌ڵخ که ئاسته‌م بوو بۆ چاوی کۆی گشتی ببینێ چی باسه له ئه‌و دیو دیواره‌کانیه‌وه، ئه‌مه له کاتێکدا له مانا مۆدێرنه‌که‌یدا کرداره‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌شێ ڕوون بێ له چییه‌تی کرداردا، به‌مه‌ش جگه له چێ کردنی سنوری دیوارێکی دژوار له نێوان خۆی و کۆمه‌ڵگا هیچی تری نه‌کردووه، هه‌ڵبه‌ت به‌رو پشتی ئه‌م دیواره‌ش دواتر بویه ئه‌و درامایه‌ی که له پشت په‌رده‌وه فێڵ له بینه‌ره‌کانی خۆی ده‌کات، چونکه گه‌ر دراماکه خاوه‌نی تێکستێکی به هێزیش بێت که کار له تێکۆشانه‌وه بکاته خزمه‌ت و تێکۆشه‌ره‌کان نوسیبێتیان، ئه‌وا تێکۆشه‌ره‌کانی ئه‌و دیو دیواره سه‌هۆڵییه‌کان له تاریکی پشت په‌رده‌وه بێ ئه‌وه‌ی خۆیان توانای نواندنی ڕۆڵی ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌یان هه‌بێت که سیاسه‌ت ده‌کات به خزمه‌ت، دواجار نواندن له دواخستندا ده‌گۆڕنه سه‌ر پیشاندانی تارماییه‌کان.15/06/2009