
ده‌نگدان له‌نێوان ترس‌و چاوه‌ڕوانیدا
(سه‌عد حه‌ریری) له یه‌كه‌م لێدوانی دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی (لوبنان)دا وتی: لوبنان بردیه‌وه. ئه‌و رسته‌یه به‌ده‌ر له ناوه‌ڕۆكه گشتگیره‌كه‌ی نیشانه‌ی خه‌مخۆریی بوو بۆ هاوڵاتیان و كۆمه‌ڵگه‌ی لوبنان، چونكه خه‌می گه‌وره‌ی هێزه سیاسییه‌كان ئه‌وه بوو هێزه سیاسییه خاوه‌ن میلیشیاكان، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵا نه‌كه‌ن‌و په‌نا ببه‌نه به‌ر توندوتیژیی‌و زمانی چهكو لوبنان بگێڕنه‌وه بۆ دۆخی شه‌ڕی ناوخۆی هه‌شتاكان.
هه‌نووكه ئێمه‌ش له‌كوردستان له‌و خه‌مه‌دا ده‌ژین، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا له‌نێو سه‌ركرده قاڵاو به ئه‌زموونه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا كه‌سێك ده‌دۆزینه‌وه هێنده‌ی ئه‌و سیاسییه گه‌نجه‌ی لوبنان هه‌ڵگری گیانی خه‌مخۆری بێت بۆ ئاسایش‌و ئارامی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی؟ به‌شبه‌حاڵی خۆم من به‌گومانم له‌وه، زۆرینه‌ی هاوڵاتیانیش به ترس‌و نیگهرانییو به‌دگومانییه‌وه ده‌ڕواننه ڕاده‌ی خه‌مخۆریی هێزه سیاسییه‌كان بۆ پاراستنی ئاشتی‌و ئارامی ژیانی هاوڵاتیانو ئاماده‌ییان، به‌تایبه‌ت پارتی‌و یه‌كێتی، بۆ قبوڵكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر هاتو شكستیان هێنا.
نائاماده‌یی ئه‌م هێزانه بۆ قبوڵكردنی شكست به دیوه‌كه‌ی تردا مانای ئاماده‌بوونیانه بۆ په‌نابردنه به‌ر چهكو هه‌ڵبژاردنی شه‌ڕ، بوونی میلیشیای چه‌كداری پارتی‌و یه‌كێتی، ئه‌وه ده‌ڵێت. زمانی ئێستایانو رسته نه‌گوتراوه‌كانی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێت، سه‌رۆكی هه‌رێمیش به ڕوونی ئه‌وه‌ی پێ وتووین كاتێك ده‌ستووری هه‌رێمی كرده چقڵێك بۆ چاوی نه‌یاره‌كانی، ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه به‌شی زۆری رۆشنبیران، رۆژنامه‌نووسان، پزیشك، یاساناسان دادوه‌ر، پارێزه‌ران، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕه‌تیان كردۆته‌وه..؟!!
له ڕاستیدا ترس له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ترسێكی واقعیه‌و گریمانه‌كردنی دروستبوونی شه‌ڕو توند‌و تیژیی، به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌كان‌و بگره هه‌موو پرۆسه‌كه‌ش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
له‌م حاڵه‌ته‌دا هاوڵاتی ئازادانه‌و بێ ترس ناچێت بۆ ده‌نگدان، به‌ڵكو له‌كاتی چوونی بۆ به‌رده‌م سندوقی ده‌نگدان به‌رله‌وه‌ی بیر له‌و لیست‌و هێزه سیاسییه بكاته‌وه كه ده‌شێت گۆِرانكاریی پۆزهتیفو چاكسازیی له ژیانیدا بكات‌و ده‌نگی پێ بدات، جگه له‌وه‌ی بیر له نانبڕینی خۆی ده‌كاته‌وه بیر له مۆتهكهیهكیش ده‌كاته‌وه كه ده‌شێت ژیانی خۆیوكۆمهلگاكهی بكاته دۆزه‌خێ.
واته مۆته‌كه‌ی قبوڵنه‌كردنی ئهنجامهكانو دروستبوونی توند‌و تیژییو ئاشوب، كه‌وایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دۆخێكی ئارام‌و له‌بار بۆده‌نگده‌ر نه‌ڕه‌خساوه كه بڕیاری خۆی تیا بدات. لێره‌وه‌یه كه ده‌وترێت ئه‌و هێزانه نه بیر له ئێستا‌و ئایینده‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌نه‌وه‌و نه له بانگهشهكانیشیاندا راستگۆنو تاكه مه‌به‌ستیان دهسهڵاتو خێر‌و بێره‌كانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه.
واته ئه‌م هێزانه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵاتگرتن یا مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا به لاوه گرنگه، ئه‌وه‌نده ڕاگرتنی ئارامی‌و ئاسایش‌و پێشخستن‌و خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌یان لا گرنگ نییه، گه‌ر وا نییه كۆمه‌ڵگه بۆچی له‌م ترسه‌دا بژیێت؟ ئایا ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌و ترسه دروست ده‌كه‌ن به ڕاستی شایسته‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنن؟
ئه‌مه درێژه‌و به‌رده‌وامیی ئه‌و بۆچوونه‌یه كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و به‌شداریی سیاسی (گه‌رچی رواڵهتییو كهمو كورتیشه) كورت ده‌كاته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن و شكستی لیسته‌كان. له دۆخێكی ئاوا ناته‌ندروستدا له ئێستاوه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان روونه كه له باشترین حاڵه‌تیدا وه‌همی خێر‌و خۆشی‌و چنینه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وت ده‌خزێنرێته مێشكی ده‌نگده‌رانه‌وه‌و ئه‌گه‌ره خراپه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌شێت كوردستان ببێته ئه‌و مهعبهدهی شه‌مشون به‌سه‌ر خۆیی‌و دوژمنه‌كانیدا ڕوخاندی.
به‌م مانایه ده‌كرێت بڵێین لیست‌و هێزه‌كان له جه‌مسه‌رێكی هاوكێشهكهدانو كۆمه‌ڵگه‌ش له جه‌مسه‌ره‌كه‌ی تر، سه‌ركه‌وتن و شكستی لیسته‌كانیش له تاكه جه‌مسه‌رێكدا كاریگه‌ریی نییه‌و دواجار سودمه‌ند و زیانمه‌ند لیستیكی ناو جه‌مسه‌ره‌كه نییه به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌یه كه یا هه‌ندێك چاكسازی له ژیانیدا ده‌كرێت یاخود دیسان له چاوه‌ڕوانیدا ده‌مێنێته‌وه.
دابه‌شبوونی هاوڵاتی ساده به‌سه‌ر لیسته جیاوازه‌كاندا له گهڕانیایهتی له دووی چه‌ند ئامانج‌و خواستێكی ونبوودا كه پێی وایه له‌و هێزه سیاسییه‌دا ده‌یدۆزێته‌وه كه لایه‌نگری ده‌كات یا ده‌نگی ده‌داتێ. ئه‌و ئامانجه ونبووانه له چڕترینو كورتترین ده‌ربڕیندا بریتین له خۆشگوزه‌رانی، ئاشتی‌و ئازادی. هێزه سیاسییه‌كانیش هه‌ر چییه‌ك دهلێنو دهكهنو چۆن وردی ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت به‌ڵینی به‌دیهاتنی ئه‌م خواسته سه‌ره‌كییانه بده‌ن به هاوڵاتی. بۆیه گرنگ سه‌ركه‌وتنی لیستێك یا هێزێكی سیاسی نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه لیست‌و هێزی براوه كاتێك ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست چه‌نده راستگۆیهو چه‌ندێ ئاماده‌یه ئه‌و خواست‌و به‌ڵێنانه ده‌سته‌به‌ر بكات. ئه‌وه سه‌ركه‌وتن نییه كه به دروشمی بریقه‌دار متمانه‌ی هاوڵاتییان به‌ده‌ست بهێنرێتو دواتر ده‌سخه‌ڕۆ بكرێن، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنه كه متمانه‌ی خه‌ڵكی نهدۆڕێنرێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو هێزی ده‌سه‌ڵاتدار له‌ماوه‌ی هه‌ژده ساڵدا متمانه‌ی زۆربه‌ی هاوڵاتیانیان دۆڕاند.
چ كاتێ هێزێكی سیاسی ده‌توانێت خۆشحاڵا بێت به‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوه! حه‌تمه‌ن ئه‌و ده‌مه‌ی كه توانیبێتی بڕوای خه‌ڵكی به‌ده‌ست بهێنێتو متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی بردبێته‌وه. ئه‌و ده‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه ده‌یباته‌وه كه ڕێز له ئاسایش‌و ئارامییه‌كه‌ی بگیرێت‌و هیچ هێزێكی سیاسیی چ له ده‌سه‌ڵاتدا یا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆیان نه‌بێت مهترسیو گومانی لا دروست بكه‌ن، ئه‌و ده‌مه كۆمه‌ڵگه ده‌یباته‌وه كه هێزه سیاسییه‌كان به جیدی‌و راستگۆیییهوه له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه‌كه ململانێ دهكهنو پرۆژه ده‌خه‌نه روو، كۆمه‌ڵگه ئه‌وكاته ده‌یباته‌وه كه دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان خه‌ڵكی وه‌ك ئێستا بتوانن بڕژێنه سه‌ر شهقامهكانو لێپرسینه‌وه‌یان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانیان.3.7.2009