
ده‌مامک ، ئاراسته‌کانی ڕۆشنیری کورد
گووتار ، ده‌مامک ، ئاراسته‌کانی ڕۆشنیری کورد
نوسینی : عه‌بدوڵا سڵێمان(مه‌شخه‌ڵ)ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات بشوبهێنین به ده‌ق ئه‌وا ڕۆشنبیر لێکده‌ره‌وه‌ی کۆده‌کان و دیاریکردن و ناسینی ئاراسته جیاوازه‌کانیه‌تی.ڕۆشنبیر ئه‌رکییه‌تی ڕاڤه بۆ ماهییه‌تی دیارده‌کان و کایه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان بکات.ئه‌رکییه‌تی له ڕووداوه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌کاندا ده‌نگ هه‌ڵبڕێ،(ده‌نگ هه‌ڵبڕینێک کهڕووداوهکان به‌ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ردا به‌رێت)،ئه‌رکییه‌تی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی پێنجه‌م له‌پاڵ هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمه‌لگه و ڕۆژنامه‌دا ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆی ببینێ.ڕۆشنبیر هه‌ر کاتێک که‌وته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌رکه مێژووییه‌کانیه‌وه ئه‌وا ئیتر ڕۆشنبیر نیه به‌ڵکو بهردیوانی حیزب و گوتاره‌کانیشی له ڕه‌وتی به‌رجه‌سته کردنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاک و خوده‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی تر ئه‌ڕوات.ئاراسته‌یه‌ک که ئیتر مرۆڤ و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی مرۆڤ نابنه جێی بایه‌خ و ژیانێکی شایسته به مرۆڤ،به‌ڵکو ده‌بنه ئه‌فسانه‌ی نێو نوسینه پڕ له مهعریفیهکانیانهوه!!. بۆ ڕۆشنبیر ئه‌وه گرنگه لێکترازانی جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگه له‌بواره‌کانی ئابووی و سیاسی بکاته بنه‌مای پرۆژه‌ی فیکری-ڕه‌خنه‌یی جیددی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و لێکهه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لوبی کۆی پێکهاته‌ی ئه‌و که‌شوهه‌وا تۆلیتاره خولقێنه‌ره.لێره‌شدا ڕۆشنبیرێکی بهدیسیپلینمان مه‌به‌سته که جڵه‌وه‌ی جوڵانه‌وه‌ی خۆی له‌ده‌سته.مه‌به‌ستمه ئه‌و قسه‌یه‌ی"ه.جاکسن براون"ی نوسه‌ری ئه‌مریکی بهێنمه‌وه که ده‌ڵێت " ڕۆشنبیر به‌بێ دیسیپلین وه‌کو ئهختهبوتێک وایه که له‌سه‌ر پێڵاوێکی پێچکه‌داری سههۆڵخزین بێت.جوڵه‌ی زۆر و زه‌به‌ندی هه‌یه،به‌ڵام تۆ هه‌رگیز نازانی که ئه‌و بۆ پێشه‌وه یان بۆ دواوه،یان تهنیشتاو ته‌نیشت ده‌یه‌وێت بڕوات."
گووتاری ڕۆشنبیری گووتارێکی جیدییه و ده‌سه‌ڵات و ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات جێگا‌و ڕێگایه‌کی گرنگی تیایدا هه‌یه.ڕۆشنبیر بێههدادان ده‌بێ له‌هه‌وڵی ده‌رخستنی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت نه‌ک مکیاجکردنی. گووتاری ڕۆشنبیر پێداگرتنه له‌سه‌ر نیشاندانی سته‌م و نادادپه‌روه‌رییه‌کانی گۆمه‌ڵگا و فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌پێناو به‌مۆدێرنه‌کردنی کۆمه‌ڵگا و قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی دیموکراسی و به‌رقه‌راربوونی مافه‌کانی مرۆڤ ..تاد.چ له‌وه ساناتر نییه بانگه‌شه‌ی ڕۆشنبیر بوون بکه‌ی،به‌ڵام زۆر قورسه گوتاری ڕۆشنبیریت به‌ئاراسته‌ی فریودانی خه‌ڵکی هه‌ژار ته‌یار بکه‌ی و دواجاریش گهمهکانت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه تێزێک بنیاد بنێی که لێکدانه‌وه و تێگهیشتنهکانت بخاته ژێر پرسیاره‌وه. وه‌کو ئه‌وه‌ی که زۆر ئاگایانه له‌لایه‌ن به‌شێک له‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که تا دوێنێ وه‌لائیان بۆ بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری کوردی هه‌بووه و ته‌نانه‌ت کاریگه‌ری زۆر جدیشیان هه‌بووه له‌سه‌ری،که‌چی ئه‌مڕۆ به‌مشێوه یان به‌وشێوه چ به‌نووسین یان به چاوپێکه‌وتن خه‌ریکی بانگه‌شه‌کردنی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رزه‌مینێکی به‌خته‌وه‌ری سیاسین که بڕوای ئه‌وان پشتیوانی له لیستی "گۆڕان" و خودی به‌کاریزماکردنی "نه‌وشیروان مسته‌فا"ش به‌یه‌کێک له ئه‌رکه پێشوهختییهکانیان داده‌نێن .ڕێبین هه‌ردی و مه‌ریوان وریا قانیع و به‌ختیار عه‌لی(ئه‌مه‌یان تۆزێک شه‌رمنتر) له گۆشه‌و وتار و چاوپێکه‌وتنه‌کانیاندا ڕاشکاوانه ئه‌م گووتارهیان به‌ڕووی هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان و بڕگه‌ی هه‌ڵبژاردنی کوردستان وه‌ک کۆلاره هه‌ڵداوه‌ته ئاسمانی ڕۆشنبیری کوردییه‌وه. کاریگه‌ری ئه‌م نوسه‌رانه به‌حوکمی چالاک بوونیان له بزاوتی ڕۆشنبیری کوردی هێنده متمانه و کرێدتیان بۆ خۆیان کۆکردۆته‌وه که ده‌توانن گوردانێکی گه‌وره به‌دوای هه‌ڵوێسته سیاسییه‌کانیانه‌وه بکێشنه پای پشتیوانی کردن له ڕه‌وتێکی سیاسی دیاریکراو که‌ئه‌مه‌ش خه‌ونێکی دێرینیان بوو.ئه‌م پهلکێشکردنهش نه‌ک گوڕدان نییه به ئاڵوگۆڕێکی بنه‌ڕه‌تی، به‌ڵکو دووباره کردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی ده‌ورانی گه‌شه‌ی "کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان"ی 1977 – 1984 و ده‌رخوارددانی هێزی ڕۆشنبیری کورده بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی دیاریکراو و ئه‌نجامه‌که‌شی له جاری پێشوو باشتر نابێت.
خاڵی وه‌رچه‌رخان له بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،ڕاپه‌ڕین و شۆڕش،خه‌باتی چه‌کداری و هه‌ره‌س و شکست، شوێنی وه‌دیارکه‌وتنی ئه‌و ڕووه ڕاسته‌قینانه‌ن که له‌هه‌ڵوێست نواندندا ده‌رده‌که‌ون.ڕۆشنبیره ده‌مامکداره‌کان(ئه‌وانه‌ی گوریسی پاوانخوازیان تا دێت ئه‌ستوورتر ده‌بێت) هه‌رگیز ڕاسته‌وخۆ ناخزێنه نێو گوردانه‌کانی ده‌سه‌ڵات و هه‌میشه وا ده‌نوینن که ئۆپۆزیسیۆنن و ڕه‌خنه‌گری جیدین،وه‌لێ کاتێک خودی ده‌سه‌ڵات و ئۆرگانه‌کانی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ونه به‌ر ڕق و قینی خه‌ڵک ،کاتێک که ئیتر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ناچاریان ده‌کات هه‌ڵوێسته‌کانیان بگۆڕن، ئه‌وا به خشکه‌یی و دواتریش به جۆرێک له ئاڵؤزی و هه‌ندێکجاریش به‌شه‌رمه‌وه بانگێشه‌ی پێچه‌وانه‌یی ده‌ده‌ن و بیانوهکانیشیان هه‌لومه‌رجی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی کورد و دیموکراسیبوونی فه‌زای سیاسی کوردستان و شه‌قبردنی سه‌هۆڵبه‌ندانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو زلحیزبه‌که‌ی کوردستانه.تا دواجار له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئه‌سڵی خۆیان ده‌گیرسێنه‌وه و ده‌مامکه‌کانیان فڕێ ده‌ده‌ن و ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان وه‌ده‌رده‌خه‌ن.دیدگای سیاسی ئه‌م ڕۆشنبیرانه‌ی کورد به‌درێژایی چه‌ندین ساڵی ڕابردوو له‌غه‌یری هه‌وڵدان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به که‌موکوڕییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی شتێکی دی نه‌بووه.ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش بانگێشه‌ی بۆ ده‌که‌ن جگه له درێژه‌پێدانی هه‌مان دیدگا و خه‌ونبینین شتێکی دی نیه.به‌ڵێ ته‌نها له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا کانزا ئه‌سڵییه‌کان ده‌رده‌که‌ون.ڕۆشنبیرانی کورد ئه‌گه‌ر له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌سه‌ر دوو میلیشیای حیزبی غه‌یره حیزبی‌دا دابه‌ش بوبێتن و قهلهمفرۆش و نوسه‌ری حیزبی هه‌ر زوو خۆیان له ڕادیکاڵیزم جیا کرده‌وه و که‌وتنه پیاهه‌ڵدانی حیزب و سه‌رکرده .ئه‌وا به‌شیکی به‌رچاوی نوسه‌رانی ڕادیکاڵیزمی لیبڕاڵیش که‌به‌شێکی به‌رچاو له‌و نوسه‌ره لیبڕاڵانه ده‌گرێته‌وه که ساڵانێکه خه‌ریکی ته‌غزییه کردنی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری کوردین،جارێکی تر و به شێوه‌یه‌کی تر خه‌ریکن ماهیه‌تی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و که‌وتوونه‌ته‌وه گووتنه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و به‌یت و بالۆره کۆنانه‌ی کهبهقهولی خۆیان کاتیان به‌سه‌ر چووه و به‌که‌ڵکی ئه‌م ڕۆژگاره‌مان نایه‌ن.بالۆره‌ی چوونه به‌ر دامێنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی.به‌بڕوای من ئه‌و کات ئه‌م نوسه‌رانه ده‌یانتوانی نقومی شکۆ بن که‌له‌به‌رامبه‌ر په‌یامی مێژوویی ڕۆشنبیردا دوو ڕوو نه‌بوونایه و ئیزدواجییه‌ت له هه‌ڵوێسته‌کانیان نه‌بوایه.
ئێستا با بپرسین ئاراسته‌کان به‌ره‌و کوێن؟
بۆ هه‌ر چاودێرێک که‌تۆزێک به‌ئه‌مه‌که‌وه له دوایین هه‌ڵوێسته‌کانی به‌شێک له ڕۆشنبیره جدییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له کوردستان وورد بێته‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که هه‌ڵوه‌سته کردنی ئه‌و نوسه‌رانه له‌سه‌ر لیستی "گۆڕان" جگه له دووباره کردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆو گه‌مه باو‌و کۆنه‌کانی کلتووری کوردیله بواری سیاسه‌تکردن شتێکی دی نیه..به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه و دروستکردنی کاریزما و پیاهه‌ڵدانی، درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌و کلتوره له‌لایه‌ن ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌وه مه‌ترسیداره،چونکه نه‌وه‌یه‌ک له خوێنه‌ر و ئه‌دیب و ڕۆشنبیر ده‌بنه قوربانی.هاوکێشه‌کان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه و جه‌لاد و قوربانی له‌یه‌ک تای ته‌رازوودا ده‌بن و ئیتر بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری کوردی به‌ره‌و ئاقارێکی تر ده‌بات و دووچاری شکست و نووچدان ده‌بێت.عه‌قڵی تراژیک به‌رهه‌مهێنه‌ری کاره‌ساتگه‌لێکی هێنده دزێون که به‌شه‌ر ده‌بێ باجێکی گه‌وره‌ی بۆ بدات.ئاراسته‌یه‌ک که ئه‌و نوسه‌رانه‌ش گرتوویانه‌ته‌به‌ر ئه‌نجامه‌که‌ی له ئێستاوه دیار و ڕۆشنه و باجه‌که‌شی به‌پله‌ی یه‌که‌م له ڕووی سیاسییه‌وه له‌باربردنی خه‌ونی کورده که میلله‌تی کورد به‌حوکمی لاوازی ئاگایی سیاسی ده‌بێت له‌م هه‌لومه‌رجه دژواره‌دا ئه‌و باجه قورس و مێژوییه بدات.من گومانێکم له‌وه‌دا نه‌بووه و نیشه که ئه‌و نوسه‌رانه ئه‌گه‌ر له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا له‌بری فوو پیاکردن به زوڕنای لیستێکی دیاریکراو(لیستی گۆڕان) له‌هه‌وڵی ئهوهدابوونایه بزووتنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری کوردی سه‌قامگیرتر ڕاوه‌ستاوتر خه‌ریکی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه مێژووییه‌کانی خۆی بوایه دوور له شکست و نووچدان بزووتنه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر پێی خۆی ڕابگرتایه،ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه مێژوویه‌کی پرشنگداریان بۆ خۆیان تۆمار ده‌کرد،نه‌ک خاڵێکی ڕه‌ش له‌سه‌ر ته‌وێڵی مێژوویان بهێڵنه‌وه و خه‌تاکه‌ش بکرێته ئه‌ستۆی ناڕۆشنی بارودۆخه‌که و تێپه‌ڕبوونی خێرای ڕووداوه‌کان.به‌رهه‌مهێنان و ئیفرازکردنی کۆمه‌ڵێ گووتاری شادیهێن چلۆن ده‌توانێ گووتاری کاریزما بشارێته‌وه و مه‌ترسیگه‌لێک که‌له‌ئاینده‌دا به‌ڕێوه‌یه جێگاوڕێگایه‌ک له‌لێکدانه‌وه‌ی فیکری و سیاسییه‌کانیاندا نه‌بێت.ئه‌گه‌ر ڕۆڵی سه‌رکرده‌ی کاریزمی له کوردستاندا ڕۆڵێکی گرنگ و چاره‌نوسساز بێ،ئه‌وا له چه‌ند ساڵی داهاتوودا "گۆڕان" ی بنه‌ڕه‌تی له‌بری به مۆدێرنکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان،شوێن له‌قبوونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌بێت بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌کی تر!!
ئێمه که بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردی و ده‌سه‌ڵاتی 18 ساڵه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێممان ئه‌زموون کردووه و ئاگایی سیاسیمان هێند بڕ ده‌کات و هێنده هۆشیارین ده‌رکی ئه‌وه بکه‌ین که‌ئه‌گه‌ر میراتگری ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی له کوردستان "نه‌وشیروان مسته‌فا" یان "جه‌وهه‌ر نامیق" بێت ،ئه‌وا جگه له به‌دبه‌ختی کورد و له‌بارچوونی خه‌ونه مێژووییه‌کانی کورد هیچی تر نیه،هۆیه‌که‌شی ئاشکرایه که ئه‌م سه‌رکردانه له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا نه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردییه‌وه نه‌بوونه،به‌ڵکو که‌سانێکی ئاکتیڤ و بڕیارده‌ری ئه‌و ناوه‌نده سیاسییانه بوونه که ئه‌مڕۆ قۆرخی ده‌سه‌ڵاتیان کردووه و خۆیان به خاوه‌نی شه‌رعی خه‌ونی کورد ده‌زانن.
سه‌ره‌نجام ئه‌و ڕاستییه ده‌رکه‌وت که سه‌رقافڵه‌ی ڕۆشنبیرانی کورد " به‌ختیار عه‌لی، مه‌ریوان وریا قانع و رێبین هه‌ردی و ئاراس فه‌تاح "ڕاشکاوانه ئومێدی میلله‌تی کوردیان( دیاره خۆیان نه‌ک میلله‌تی کورد) به لیستی "گۆڕان"ه‌وه به‌ستۆته‌وه و ڵێڵییه‌ک نه‌ماوه له‌به‌رده‌م خوێنه‌ری کورد تا بزانێت ڕاستییه‌کان له کوێن و به‌ره‌و چ ئاقارک ده‌بردرێن.خراپیش نییه ئه‌م کورته وتاره‌م به‌م قسه‌یه‌ی ماتماتیکزان و زانا و فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی ڕێنیه دیکارت کۆتایی پێبێنم که ده‌ڵێت " ئه‌وه‌نده به‌س نییه که عه‌قڵێکی باشت هه‌بێت،به‌ڵکو ئه‌وه گرنگه که به چاکی به‌کاری بهێنیت".
ڤانکۆڤه‌ر/ که‌نه‌دا
03-06-2009