
25ی ته‌موز ….. عومه‌رمحمه‌د
25ی ته‌موز
رۆژێكی چارهنوسسازویهكلا كه‌روه‌ی ناكۆكیه‌كان
عومه‌رمحمه‌د
Omerm2006@yahoo.comپێموانیه هیچ میلله‌تێك له‌دنیادا هێنده‌ی كورد زه‌ره‌ری له ستهمكاریو ناداد په‌روه‌ری كردبێ . چ ناداد په‌روه‌ری حكومه‌ته‌كانی دهولَهتی عێراق بووبێ له رابوردودا چ ستهمكاریو ناداد په‌روه‌ری ده‌سه‌ڵاتی كورد بووبێ له میانه‌ی هه‌ژده‌ساڵی رابوردودا.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌له‌مانی كوردستانوسهرۆكی هه‌رێم له‌ریگه‌ی خه‌ڵكه‌وه له 25ی ته‌مووزدا، تێپه‌ڕینی قۆناغێكی له راده به دهرههستیاروگرنگه، بۆیه ناشێت هاونیشتمانی به‌خه‌م ساردیه‌وه ته‌ماشای بكات، چونكه ئه‌م هه‌لبژاردنه له‌ده‌ستی خه‌ڵك خۆیدایه‌و ئهگهركهمێك بیری بداتێ له‌توانایدایه وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی دروستبكات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌پاش هه‌ڵبژاردن په‌شیمانی دادی كه‌س نادات، تاخولێكی تردهسهڵاتی سیاسی ئه‌گه‌ر به‌م ئه‌دا نادیموكراسیهی خۆیه‌وه بمێنێته‌وه سبه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك خراپ بهكاردههێینێتهوهودهتوانێ جێپێی خۆی قایم بكاتوتۆتالیتاریزم بكاته ئه‌لته‌رناتیڤی دیموكراسیه‌ت، ئه‌گه‌ر بۆخه‌ڵك ئه‌م قوناغه گرنگوچارهنوسسازبێت ئه‌وا بۆده‌سه‌ڵاتی سیاسیش گرنگتره، به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵك جاههرچۆنێك به‌ده‌ستی بهێنێ بۆئهودهبێته ده‌ستكه‌وتێكی گهورهوبههۆیهوه ده‌توانێ به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ر ئاقارێكی دیموكراسی‌و پێشكه‌وتووخوازانه سوكانی ده‌سه‌ڵات به‌لای تۆتالیتاریزم‌دا وه‌رچه‌رخێنێ، هه‌ركه‌سێكیش ده‌نگی لێبه‌رزبێته‌وه ده‌لێت من ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان‌م.. ئهگهرلهرابردوودا، بێگویدانه هه‌ستی جه‌ماوه‌ر ده‌سه‌ڵات سوربووبێت له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی وێنه دزێوه‌كانی خۆی‌و له‌سه‌رگرتنی گردۆڵكه‌یه‌ك درێژه‌ی به شه‌ڕ وسته‌مكاری دابێت، بێئه‌وه‌ی باكی له‌خه‌ڵكی كوردستان هه‌بووبێ، ئه‌وا له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا هاوڵاتی ده‌توانێت فشار بخاته سهرقهواره سیاسیه‌كان بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا پێ له به‌ره‌كه‌ی خۆیان زیاتر رانهكێشنو رێز لهخۆیانو ئه‌ومتمانه‌یه بگرن كهجهماوهرى ده‌نگده‌ر پێیان ده‌به‌خشێت، ئهگهرهاونیشتمانی رێز له‌ده‌نگی خۆی بگرێت، با ده‌سه‌ڵاتیش نیازی خراپ بێت، ئهوادهتوانێ به‌فشاری خۆی بیخاته‌وه ناو قالبهكهی خۆیهوهوسنوری بۆ دیاری بكات، بێگومان ئه‌گه‌ر خۆمان ناسی ده‌توانین وێنه دزێوه‌كانی رابوردووش به مۆزه‌خانه‌ی مێژوو بسپێرین‌و وێنه‌ی داهاتوومان جوان بكه‌ین، روخساری دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ریی خۆمان نیشانی دونیا بده‌ین .
هه‌رچه‌نده ده‌بینین كه ئه‌گه‌ری به‌شدارییه‌كی زۆری خه‌ڵك هه‌یه بۆ ههلبژاردنو چونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌رچاوانه ململانێی‌و كێبڕكێیه‌كی گه‌رمی قه‌واره سیاسیه‌كانه. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌نده گرنگ نیه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ر بۆچی‌و له‌سه‌رچی ململانێ ده‌كات..؟! ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ده‌نگی بۆده‌دات چۆن گرنتی ئه‌وه‌ی لێوه‌رده‌گرێ سبه‌ی خۆزگه به رابوردو نهخوازێو نه‌لێ سه‌د ره‌حمه‌ت له كفن دز.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه گرنگ نیه كه قه‌واره‌ی سیاسی زۆرتر‌و لیستی جیاواز لهمهیداننو ركابه‌ری یه‌كترین، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه كه خه‌ڵك ئه‌و ملاملانێیانه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار كه لهرابوردویاندا جگه‌له سته‌مكاری شتێكی تریان بۆنههێناین، ئێستا پێكه‌وه به لیستێك دادهبهزنو به‌رانبه‌ر بهركابهرهكانیان سهنگهرێكیان گرتووه، هه‌لبژاردنی ئه‌مجاره جیاوازیه‌كی به‌رچاوی هه‌یه، جگه له‌چوار حزبه‌كه لیستی گۆران ركابه‌رێكی سهرسهختو جدی تره له قه‌واره‌كانی تر، له‌راستیدا ركابه‌ری لستی گۆران به‌رانبه‌ر به‌هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار لهلستێكی هاوبه‌شدا مه‌سه‌له‌یه‌كی سادهوساكارنیه، چ لایه‌نگری ئه‌و لستهو چ ره‌تكردنه‌وه‌ی ناشێت به‌هۆی مه‌سه‌له لاوه‌كیه‌كانه‌وه بێ له‌سۆزه‌وه یان لهرقهوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، گرنگه ده‌نگده‌ر ئه‌و راستیه‌ی له‌لا رونبێت كه‌وا به‌لای كه‌مه‌وه به‌هۆی ئه‌و كورسیانه‌ی لستی گۆڕان به‌ده‌ستی ده‌هێنێ په‌رله‌مانی داهاتوو له‌خه‌و رادهچلهكێنیو ده‌یكه‌نه جێگه‌ی ململانێ واته ئه‌و كێبه‌ركێیه‌ی ئه‌مرۆ له‌ناو خیابان ده‌یبینین سبه‌ی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانه، خۆ ئهگهربێتو كاندیداكانی لستی گۆڕان شایسته‌ی ئهودهنگانهبن كه‌پێیان ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر باره‌كه وا كه‌وته‌وه ئه‌وا په‌رله‌مانیش چالاك ده‌بی ولانی كه‌می ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانی تیدا به‌رجه‌سته ده‌بێ .
دوای هه‌ژده‌ساڵ له‌ده‌سه‌ڵات مادام هێشتا پاساو بۆ ستهمكاریو غه‌دری ئاشكرا ده‌هێننه‌وه، ئیتر وه‌ختی ئه‌وه هاتووه سنورێك بۆ ستهمكاریو گهندهڵیو دابنرێت‌و گۆڕان به‌سه‌ر هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته هه‌ستیاره‌كه‌ی هه‌رێم دابێت، ئه‌مه دژایه‌تی هه‌ردوو حزبی دهسهڵاتدارنیه، ئه‌گه‌ر به لۆجیكی دیموكراسیه‌ت هه‌لسوكه‌وت بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه بهرلهههركهسێك ئه‌وان به‌رپرسیارێتی مێژووییان له‌ئه‌ستۆیه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌میانه ده‌رفه‌تی دیموكراسیه نه‌ك ریگای تۆتالیتاریزم، ئه‌وه‌ی زه‌خیره‌ی ئه‌وانه خه‌ڵك‌و دیموكراسیه‌ت‌و مافه‌كانی مرۆڤه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لۆژیكه‌وه ده‌رفه‌تی تۆتالیتاریزم به‌رته‌سكتره، چونكه دهنگو ره‌نگی جیاواز ئه‌مری واقعهوبهههر نرخێك بووه پێی قایل بن بۆ خۆیان‌و كۆمه‌ڵگه‌و ئاینده‌شمان سودمه‌ند تره، توانا‌و ئیراده‌ی ئه‌وانی تر زه‌خیره‌ی كۆمه‌ڵگایه‌و سبه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردندا، به‌شداریی ده‌كه‌ن، كوردیش به‌شێكه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایهتیو له‌پاش راپه‌رینه‌وه ئومیده‌كانی ده‌كوژرێن‌و سیاسه‌تی ته‌سكی حزبایه‌تی رێگربووه له‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته مه‌ینه‌تباره، ژیانێكی نوێ‌و قۆناغێكی نوێ ده‌ست پێ‌بكا، ئیتر ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه جا به‌ده‌ست هه‌ر كهسو لایه‌نێكه‌وه بێ ده‌بێت ده‌رفه‌تی موماره‌سه‌ی دیموكراسیوههڵبژاردنی ئازادانه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵك وگۆڕینی ده‌سه‌ڵات به‌شێوازی ئاشتیانه و پێشكه‌وتووخوازانه بدات، بهرههمهێنانهوهو به‌پیرۆز ته‌ماشاكردنی نهریتو ره‌فتاره‌كانی به‌عس شایانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان نیه‌و ئه‌م دهورهیش درێژه‌ی هه‌بێت له داهاتودا هه‌وڵه‌كان بۆكورتكردنهوهی ده‌ستی به‌عسیزم چرتر ده‌بنه‌وه، بۆیه تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه، به سه‌ركه‌ووتنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ته‌نها ده‌ستكه‌وته‌كانی ناچنه گیرفانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بهڵكوههموولایهك لێی سود مه‌ند ده‌بن له‌پێشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی موجود كه خاوه‌نی میلیشیاوپارهو سه‌رمایه‌یه، ئه‌گه‌رهه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ڕێوه بچێ،ئه‌وا، به‌كرده‌وه ده‌یسه‌لمێنن تاچه‌نده له‌گه‌ڵ دروشموقسهی خۆیان ده‌رهه‌ق به‌ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگا راستگۆن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رپرسیارن له ههرةسو روخانی دیموكراسیه‌ت له‌م وڵاته‌دا، بێگومان ده‌بێ دان بهوراستیهشدا بنێن كه‌وا دكتاتۆریهتو تۆتالیتاریزم تاسه‌ر بۆكهسناچێته سه‌ر. كه‌واته لهدورێیانی ئه‌مجاره‌دا به‌تایبه‌تی پارتی دیموكرات‌و یه‌كێتی نیشتمانی ده‌توانن ئه‌وه‌ی چه‌ند ساله پروپاگه‌نده‌ی بۆدهكهنو ئهوپێشیلكاریانهشی پاساوی بۆ ده‌هێننه‌وه بهروونو شه‌فافی بیده‌نه ده‌سته‌وه، له‌ئێستادا هه‌رچی ده‌لێن به‌پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن ده‌ژمێردرێت،پاش ههلبژاردنوئهنجامهكان به‌قایل بوون یان مل نه‌دان سه‌نگی مه‌حه‌كه.