لیستی گۆڕان: له نێوان خۆشباوه‌ڕی و هه‌ڵبژاردنی سیاسی‌دا…!
لیستی گۆڕان: له نێوان خۆشباوه‌ڕی و هه‌ڵبژاردنی سیاسی‌دا…!
( ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستگیری یه‌كانی كۆمه‌ڵێك له ڕۆشنفكرانی چه‌پ و لیبرال بۆ لیستی گۆڕان)
موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا
mozafar_as@yahoo.comئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به ساده‌یی لیست ،قه‌واره، یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وێنا بكه‌ین، تا زۆر ڕۆشن ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌ركه‌وێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م لیسته به وێنه‌ی ئۆرگانی جه‌سته‌یه‌كه كه توشی سه‌ره‌تان هاتبێت و به ته‌واوی به‌جه‌سته‌كه‌دا ڕۆچوبێته خواره‌وه.بۆیه ئیتر ئه‌م جه‌سته‌یه كه هیچ چاوه‌ڕوانی یه‌كی ژیانی لێناكرێت و ده‌بێت به بارگرانی و دردو مه‌ینه‌تو خه‌مو خه‌فت هه‌م بۆ خودی ئه‌و كه‌سه‌و هه‌م بۆ هه‌ر كه‌سێكی تر كه چاوه‌ڕوانی ژیان له‌و جه‌سته‌یه ده‌كات.ته‌نانه‌ت نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو ئیتر ئه‌گه‌ر هه‌ر ئۆرگانێكی ئه‌وجه‌سته سه‌ره‌تاناوییه ببڕی به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ت بیبه‌خشی به كه‌سێكی تر .
واقیعه‌ن لیستی گۆڕانیش ئۆرگانێكی ئه‌و جه‌سته سه‌ره‌تانه‌یه‌و نابێت هیچ كه‌س چاوه‌ڕوانی ژیانی لێبكات .هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بڵێین كه لیستی گۆڕان به حوكمی ڕۆڵی به‌رچاوو تاقانه‌ی ئێستای سه‌رۆكه‌كه‌ی ،به‌ر له غه‌زرینی به دڵی یه‌كێتی نیشتمانی به حیساب بێت ئه‌گه‌ر وا دابنێین كه تاڵه‌بانی مێشكی یه‌كێتی بێت.
بۆیه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچون و لێكدانه‌وانه‌ی كه پێیان وایه لیستی گۆڕان ،كه ناوی گۆرانه، ئه‌مه هه‌مان شێوه‌و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و جوڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ڕێكخرابوو و داوای گۆڕانیان ده‌كرد له ژیان و گۆرزه‌رانیان كه گیرۆده ببون به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی و حزبه قومی و ئیسلامی یه هاوچینه‌كانیانه‌وه.
له هه‌قیقه‌تدا هه‌روه‌ك چۆن جوڵانه‌وه‌ی قومی و حزبه‌كانی هیچ په‌یوه‌ندیان نییه به ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه بۆ لابردنی سته‌می قه‌ومی ئاواش لیستی گۆڕان هیچ په‌یوه‌ندی به‌و جولانه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌ی خه‌ڵكییه‌وه نییه كه به هه‌زار شێوه ده‌ریان بریوه به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نه‌وشیروان و هاوبیرو و هاوچینه‌كانی دوێنیی.
ده‌توانرێت ده‌یان نمونه‌ی تر له ئاستی جهان بهێنینه‌وه له‌سه‌ر بێ ناوه‌ڕۆكی و بێ ڕه‌بتی لیستی گۆران به ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی یه‌وه.بۆ نمونه ئه‌و هه‌رواو هوریایه‌ی كه خه‌دامی جێگری سه‌رۆكی سوریا چه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر سازیدا كاتێ كه هه‌ڵات ورایگه‌یاند كه به زوترین كات ڕابه‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی سوریا ده‌كات بۆ ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و به‌شار ئه‌سه‌د.یاخود ته‌حه‌روكه‌كانی موسه‌وی له دژی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له مانگی ڕابردودا كه ئاڵای سه‌وزی ئیسلاحاتی به‌رزكردبۆوه‌و توانی سواری شه‌پۆڵی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیرَان ببێت .له كاتێكدا جوڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئیرَان بۆ ڕوخانی سه‌رجه‌م ڕژێمی ئیسلامی یه نه‌ك بۆ ئیسلاحات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هه‌قیقه‌ته، كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشان به‌گشتی،وڕابه‌رانی جوڵانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی یه‌كان و ڕابه‌رانی سۆسیالیستی كرێكاری وكۆمۆنیستی باش ده‌زانن وه بێگومانیشه كه خه‌ڵكانێكی زۆریش هه‌یه به‌م هه‌رواوهوریایه‌ی لیستی گۆران خۆشباور ده‌بێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا له هه‌مویان زیاتر پێی سه‌رگه‌رم بوونه ڕۆشنفكرانی ورده بۆرژوازی چه‌پ وهه‌تا ده‌گاته هه‌ڵسوراوانێكی سیاسی كه ده‌یه‌و نێوێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌نانه‌ت بانگێشه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاریان ده‌كرد و له پڕێكدا له ڕیزه‌كانی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چونه ده‌ره‌وه‌و كردیانه هه‌راو ده‌یان ووت كه ئه‌م حزبه له‌سه‌ر خه‌تی كۆمۆنیزمی كرێكاری نییه‌و خه‌ریكی پینه‌وپه‌رۆ كردنی، به حیسابی خۆیان ،جوڵانه‌وه‌یه‌ك بون به ناوی كۆمۆنیزمی كرێكاری یه‌وه. كه‌چی زۆری نه‌برد له ناكاو، وه‌ك ده‌ڵێن، به قودره‌تی قادر، 180 پله بایان دایه‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك ڕه‌خنه‌ی ناكۆكی سیاسی و فكری ریشه‌ییان هه‌بێت ،نه‌ك هه‌ر گۆڕان به‌ڵكو وه‌رچه‌رخان و وتیان ئێمه ئیتر كۆمۆنیزمی كرێكاری نین. ئیستاش هه‌ندیكیان به شه‌رمه‌وه خۆییان سه‌رگه‌رمی لیستی گۆران كردووه.
به‌ڕای من تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه به‌م كه‌سانه‌وه‌و ئه‌مانه به‌شێكیان توشی خۆشباوه‌ری سیاسی هاتوون . وه پێیان وایه كه لیستی گۆڕان جیایه له باڵی ڕیفۆرمی یه‌كێتی .یاخود ده‌ڵێن لیستی ڕیفۆرم خۆ هه‌ر نه‌وشیروان نی یه و ئه‌مه بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌قی خه‌ڵكی كوردستانه له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی پارتی و یه‌كیتییه.وه ده‌یه‌یان به‌هانه‌ی پروپوچی له‌م جۆرانه.
به‌ڵام به بڕوای من ئه‌م هاورێ چه‌پانه كه هه‌میشه خه‌و به كاری هاوبه‌شی چه‌پ و یه‌كێتی چه‌پ و ئه‌مانه‌وه ده‌بینین تا ئێستا سێ چوارێكیان لێده‌رچێت كه چه‌ند قسه‌یه‌كی نارۆشن و بێ ئاسۆیان كردوه ئه‌وانی تر نه وه‌ك تاك نه به وێنه‌ی رێكخراو هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌نواندوه‌و ژێر به‌ژێریش خۆیان خزاندۆته لیستی گۆڕانه‌وه.هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌م پێدا ئه‌مه له ئاستێكی گشتیدا هه‌ڵبژاردنێكی سیاسییه .وه نیشاندانی وه‌رچه‌رخانێكی تره به لای راستداو هاوئاسۆیییه له‌گه‌ڵ لیستی گۆران‌دا.
به‌ڵام جگه له‌م هاوڕێ چه‌په ڕۆشنفكرانه توێژێكی تری ڕۆشنفكر هه‌ن كه له ڕۆژنامه‌كانی رۆژنامه‌و ئاوێنه‌و و هاووڵاتی و ده‌زگا ئیعلامی یه‌كانی تر خه‌ریكی ته‌نزیر كردن و تیۆرداتاشینن بۆ گۆڕان و لیستی گۆڕان . ئه‌مانه پیان وایه له ئاینده‌دا ئاڵا شینه‌كه‌ی لیستی گۆڕان باڵ ده‌كێشێت و ئاسمانی كوردستان ساف ده‌كات و كوردستان ده‌كاته سوید و سویسرا . ئاخر له كوی و له كه‌ی و چ برگه‌یه‌كی میژووی دا بووه له سایه‌ی سه‌رۆكی لیستێكی موته‌هه‌م به تاوانی قه‌تل و عامی سه‌دان مرۆڤی كۆمۆنیست و ئازادیخواز، هه‌ر له پشت ئاشان و قرناقاوه تا بڕینه‌وه‌ی قاچ و ده‌ستی مرۆڤه زیندوه‌كان هه‌تا ده‌گاته تیرۆری ئاشكرای 5 مرۆڤی كۆمۆنیست له 14-7-2000 ئازادی سیاسی و راده‌ربرین و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌رار بێت..!ئێستا ئه‌م ڕۆشنبیره پۆست مۆدێرن و به‌ناو لبیرالانه كه تا دوێنی خه‌ریكی پارانه‌وه‌و لاڵانه‌وه بوون له باره‌گای به‌رپرسه پله پێنج و شه‌شه‌كان تا ئاوڕێكیان لێ بده‌نه‌وه بۆ چاپكردنی كورته چیرۆك و په‌خشانه شیعره‌كانیان. به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌مانه‌ش بونه ڕه‌خنه‌گران و به باڵاهه‌ڵدانی لیستی گۆڕان و سه‌ركرده قاتله‌كه‌ی به فریاد ڕه‌سی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن.وه له‌م ڕێگایه‌شدا كارێكی شه‌ریفانه‌تریشیان له ئه‌ستۆ گرتوه‌و به‌لشه‌فیزم، كه مه‌زنترین و به‌رهه‌قترین بزوتنه‌وه‌ی ئینسانی بوو ئه‌مانه ده‌یشوبهێنن به فاشیزم و تیرۆریزم و دكتاتۆریه‌ت .
ئه‌مانه‌ش به‌م بانگێشت و تیور داتاشینه‌یان به گشتی هه‌ڵبژاردنی خۆیان كردووه. هه‌ربۆیه ره‌خنه‌كانیشیان له خودی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی و ئیسلامی یه تیرۆریسته‌كان له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له چوارچێوه‌ی ئه‌و ره‌خنه بێ بنه‌مایانه ناچێته ده‌ره‌وه كه فه‌یله‌سوف و مونه‌زره‌كانی سی ئای ئه‌ی و ڕاوێژكاره‌كانی بۆش و بلیر له ئیسلامی سیاسی یان ده‌گرت.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی تیور داتاشین و بانگێشته‌كانی ئه‌م دوو ته‌یفه له ڕۆشنفكرانی چه‌پ و پۆست مۆدیرنیست كه دژی هه‌مو حزبێكن كه بۆنی چه‌پ و كۆمۆنیستی لێ بێت ، ده‌بێت باش بزانن خودی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ی نه‌وشیروان خۆی له خۆیدا ته‌حه‌زوبه‌و له هه‌مان كاتدا ته‌حه‌زبێكه بۆنی فاشییزمی لێدێت.چونكه خۆ دونیای سیاسه‌ت هه‌ر به‌رنامه نییه .مه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی یه‌كێتی باسی مه‌ده‌نییه‌ت و یاسای پێشكه‌وتنخوازی و 35 سه‌عات كار و مافی ژنان و مافی مرۆڤ و هه‌موو ئه‌مانه ناكات؟؟؟!.
له واقعدا دونیای سیاسه‌ت ته‌نها دونیای خوێندنه‌وه‌ی كتێبه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كان نی یه. ئه‌وان ده‌بێت بزانن سیاسه‌ت به‌ر له‌هه‌ر شتێك پراتیكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینه كۆمه‌لایه‌تی یه‌كانه و هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی و حزبی به‌ڕابه‌ره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانییه‌وه ده‌ناسرێته‌وه.نه‌ك به‌ته‌نها به چه‌ندیتی ئه‌ندامه‌كانی و به‌رنامه‌كه‌یه‌وه.بۆیه هه‌موو حزب و جوڵانه‌وه‌و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ،ئیتر لیبرالی، یاخود سۆسیال دیموكراسی، یاخود قه‌ومی، هه‌تا كۆمۆنیستیش بێت ،به‌رابه‌رو رابه‌رایه‌تی یه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه‌و له‌وانه‌دا ته‌جه‌سوم ده‌كات.ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه لیستی گۆڕان له نه‌شیرواندا ته‌جه‌سومی كردووه .جا كه‌سانێك كه له دونیای سیاسه‌تدا مه‌ترێك پێش چاوی خۆیان نابینین و پێمان ده‌ڵین با سه‌یری رابردوو و رابه‌ری نه‌كه‌ین بابه‌رنامه‌كه بخوێنینه‌وه به بروای من ئه‌مه هه‌م كالفامییه و هه‌م خۆ هه‌ڵخه‌له‌تاندن و خه‌ڵك ته‌فره‌دانیشه.
هه‌روه‌ك باسمان كرد ئه‌م لیسته نه‌ك هه‌ر هیچ ره‌بتێكی به‌و جوڵانه‌وه ناره‌زایه‌تی یه به‌رهه‌قه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه نی یه كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوو دا دژی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یه‌كیتی و پارتی بوو، به‌ڵكو ئه‌م لیسته ئاكامی قه‌یرانی قولی سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی قومی به گشتی و، یه‌كێتی به تایبه‌تی یه.وه ئه‌م ئاكامه‌ش نه بۆ ئه‌وه‌یه كه چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌ی یه‌كێتی بكات ،نه‌خیر.. هه‌رگیز ..! به‌ڵكو ته‌نها بۆ شه‌ریكه به‌شی زیاتره له‌و ده‌فته‌رو بلۆكه دزراوای كه هه‌م له بانكی یه‌كێتی دایه هه‌م له بانگی پارتیدایه. به مانایه‌كی تر شه‌ڕی نه‌وشیروان هه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ی مۆڵكراوی ناو بانكه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و هیرۆخان، خانمی یه‌كه‌می عیراق نی یه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه زۆره‌شه كه له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌چێته بانكه‌كه‌ی بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌یانه‌وه.بۆیه شه‌ڕی نه‌شیروان و لیسته‌كه‌ی نه‌ك هه‌ر هیچ په‌یوه‌ست نیه به ڕه‌خنه‌و ناره‌زایه‌تییه عادلانه‌و ئازادیخوازانه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، له كرێكاران و زه‌حمه‌تكیشان و لاوان و ژنان و قوتابیانه‌وه..هتد ته‌نانه‌ت شه‌رو ململانێیه‌كی سیاسیش نییه .هه‌ركه‌س سه‌رنجێك له شێوازی بانگێشه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئاژیتاسیۆنه‌كانیان بكات نا سیاسی بوون و شێوازی چه‌ته‌و ڕێگری و شه‌قاوه‌یی و چه‌قۆ كێشی ئه‌مانه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی شه‌ریف و ئازادیخواز ئه‌مرۆ خۆش خه‌یاڵه و توشی خۆشباوه‌ری سیاسی هاتووه به‌م لیستی گۆرانه ده‌بێت هه‌رچی زووه هۆشیار بێته‌وه‌و ئاسۆی سیاسی دورو نزیكی خۆی تێكه‌ڵ به‌مانه و به سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌كات كه ئه‌مڕۆ له سایه‌ی ئه‌م حزبانه‌دا سازكراوه.
توڕ هه‌ڵدانی خۆشباوه‌ری به لیستی گۆڕان و بایكۆتی هه‌ڵبژارنه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه ناڕازی یه‌كان به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه چه‌ته‌و ڕێگرو چه‌قۆكێشانه ئه‌ركی ده‌سبه‌جێی هه‌موو كۆمۆنیسته‌كان و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی و كۆمۆنیستی و ڕابه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی خه‌ڵكه بۆ كۆتایی هینان به فه‌زایه‌كی نا مرۆڤانه كه‌به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا فه‌رزكراوه.
14-7-2009