بۆرژوازی کوردی، لهچینیک ده‌گه‌ریت…؟
تیبینی : ئه‌م ووتاره بۆ رۆژنامه‌ی بارزان یش نیردراوه، ئه‌مرؤ14.7 هه‌والێ ئه‌وه‌م پێگه‌یشت که ده‌سه‌لاتدارانی حکومه‌تی هه‌ریم، ههفتهنامهکهیان بۆ یه‌کجاری داخستووه، بۆیه به‌گونجاوم زانی له‌سایته بهریزهکهی ئیوه‌شدا بلاوببیتهوه که دووره له چنگیان که به‌داخه‌وه خه‌لکیکی زۆری کوردستان ناتوانن ده‌ستیان به ئه‌نته‌رنیت بگات.
بۆرژوازی کوردی، لهچینیک ده‌گه‌ریت…؟
ئه‌م ووتاره پێشکه‌شه بههاوڕییانی گیانبه‌ختکردووی کۆمۆنیست که له14.7 دا به‌ده‌ستی بۆرژوازی کوردی خهلتانیخوین کران.
جه‌مال کۆشش
بۆرژوازی کوردی له چینیکی کۆمه‌لایه‌تی ده‌گه‌ڕیت…
هه‌لبژاردن، په‌رله‌مانیزم، دیموکراسیمن هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌م بابه‌ته له چه‌ند خاڵدا گه‌لاله بکه‌م:
یه‌ک: شیوازی دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی په‌رله‌مانی له‌مڕۆی سه‌رمایه‌داری جیهانیدا، پیویسته بۆ کۆمۆنیسته‌کان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا وه‌ک هه‌میشه ریسوا بکریت، وه ره‌د بکریته‌وه، وه په‌ککه‌وته‌یی و ناکارایی بۆ به‌شداریکردنی خه‌ڵک و کریکاران له‌چاره‌نووسی سیاسیاندا بدریته به‌ر ره‌خنه‌ی شۆڕشگیرانه. میژووی ده‌سه‌لاتداره‌تی بۆرژوازی ئه‌وروپایی به دریژایی لانی که‌م دوو سه‌د ساڵ، ئه‌م ئه‌لگۆ ومۆدیلهی بۆ ده‌سه‌لات روونکردۆته‌وه، که له راستیدا دامه‌زراندن و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌زگای ده‌وله‌تی سه‌رکوتکه‌ری بورژوازی و پاراستنی زاڵمانه‌ی دهسهلاتیهتی. کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆی سه‌رمایه‌داری، به‌رهه‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی سیاسه‌تی ئه‌م ڕه‌وته‌یه له ئاستی جیهاندا. به‌رهه‌می پراتیکی ئابووری وسیاسیهتی زالی ئه‌م ره‌وته‌یه. به‌مانایه‌کی تر ، سیاسه‌تی زاڵ و بالاده‌ست به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆدا، له‌لایه‌ن باڵی نیولیبرالی دیموکراسی خوازه‌وه، کۆنترۆڵکراوه، ئه‌م باله ته‌واوی بورژوازی له‌ئاستی نیونه‌ته‌وه‌ییدا نوینه‌رایه‌تی ده‌کات. وه به‌هره‌مه‌نده له توانایه‌کی ئابووری وسیاسی وسه‌ربازی له‌ئاستی نیونه‌ته‌وه‌یی و نیوخۆیی وولاتاندا که بتوانیت ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه به شیوه‌یه‌کی مۆدیرن بکات. بۆ کۆمۆنیسته‌کان و هه‌لسوراوانی بزووتنه‌وه‌ی کریکاری، خه‌باتی سیاسی و تیوریی له دژی ئه‌م شیوازی به‌رهه‌مهینانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتداره‌تی بورژوازی به ڕه‌خنه‌گرتن له بونیادی ده‌وله‌ت و دیموکراسی بۆرژوازی و سیسته‌می په‌رله‌مانیزم تا ئالتهرناتیوی خۆیان له دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتی واقعی خه‌ڵک له ریگای نوینه‌رایه‌تی و به‌شداری هه‌موانه‌وه وه تواناییی بۆ لابردنی نوینه‌ران و ئه‌و میکانیزمه ئاشکرا و ئاسان و عه‌مه‌لی و که‌م تهکلتفانه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی جیخواستی کریکاران و خه‌ڵکی هه‌ژار په‌ره‌پیبده‌ن.
کاره‌سات وتراژیدیاکانی ئه‌مرۆی کۆمه‌ڵگای ئینسانی، شه‌ڕ، هه‌ژاری، نه‌خۆشی ، نه‌خوێنده‌واری، نه‌زانین، دواکهووتوویی. بی مافی و ئاپارتایده‌کان، خۆی راسته‌وخۆ ئاکامی باڵاده‌ستی ئه‌م ڕه‌وته‌یه له جیهانی ئه‌مرۆماندا، وه ڕزگاری کۆمه‌ڵگای ئینسانی، په‌ککخستنی پرۆژه‌و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م ڕه‌وته دێت له بواری ئابووری و سیاسه‌ت و کۆمه‌لایه‌تیدا. ئه‌رکیکی بنچینه‌یی کۆمۆنیسته‌کانه که ئه‌م شێوازی دهسهڵاتدارهتیهی بۆرژوازی نه‌ک وه‌ک فورسه‌ت بۆ هه‌لسوران، به‌ڵکه وه‌ک پایه‌یه‌کی نا شه‌رعی بوون له روانگه‌ی بێدهسهلاتکردنی خه‌ڵک له به‌شداری جاره‌نووسی ژیانی خۆی، نه‌ک وه‌ک شێوازێک بۆ تاکتک و دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمه‌کانی جه‌ماوه‌ری بوونه‌وه، به‌ڵکه وه‌ک لیسه‌ندنه‌وه‌ی ئیراده‌و ملکه‌چکردن بۆ یاساکانی کاری ده‌وله‌تی بۆرژوازی …به‌هه‌موو تواناوه روونکردنه‌وه‌ی پێویست بده‌ن. ئه‌م مۆدیله‌ی ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی، لانی که‌م له‌ناوه‌ندی ئه‌وروپادا، هه‌ر له‌م ڕیگای ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه، هتله‌ری فاشیستی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یاند. وه دیاره هه‌ر له‌م 10 ساڵه‌ی کۆتاییدا نزیک به‌ته‌واوی ئه‌وروپا، حزبه ڕاستره‌وه‌کانی هینایه نیو دهسهلاتهوهو له هه‌ندێک وولاتدا به‌ته‌واوی حکومه‌تیان دامه‌زراند، وه هه‌ر له‌م مانگه‌دا دوو ڕیسوایی گه‌وره‌ی تر که به‌هیزبوونی به‌ره‌ی ڕاست له ئه‌وروپا و له په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا نیگه‌رانیه‌کی قووڵیان له‌لای خه‌ڵکی ئه‌وروپا په‌یداکردووه، ئه‌وه‌ی که به‌دایکی سیسته‌می په‌رله‌مان ناسراوه،یانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ئه‌و فه‌زاحه‌ته سیاسیه‌ی تیا قه‌وماوه، که به ئابرووتکانی گشت سیسته‌می په‌رله‌مانی نیودهبرێت، له‌لایه‌ن خودی بورژوازییه‌وه. سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردن، به‌تایبه‌ت له‌مرۆدا له‌گه‌ل خۆشگوزه‌رانی، مافه بنه‌ره‌تیه‌کانی ئینسان، ئازادی یه‌کاندا نایه‌ته‌وه. به‌ڵکه شه‌رعیه‌تدانه به ده‌سه‌لاتی بورژوازی که له‌سایه‌یدا، کۆیله‌یه‌تی کار، بی‌کاری هه‌زاران، هه‌ژاری و بیمافی، شه‌ڕ وکووشتار، نه‌خوێنده‌واری و نه‌زانین و ژیردهستهیی ژنان و نان برینی په‌ککه‌وته‌کانی به‌ریوه‌ده‌برێت.
دوو: سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردن، هیچ مهرجیک نیه دیموکراسی رایج و ناسراوی ئه‌مرۆی لیبکهویتهوه، یانی هه‌ر ئه‌و فهرهمانرهوایهتیهی که ئیستا له وولاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوادا به‌تایبه‌ت په‌یره‌و ده‌کریت پیاده بکریت. وه به‌زۆری که لهوولاتانهی هاوشیوه‌ی عیراقن، باشترین شیوه‌یان ده‌توانین وه‌ک تورکیا و کوه‌یت بیت. ئه‌مه‌ش ڕیکدیتهوه له‌گه‌ل ئه‌رکه‌کانی ده‌وله‌تدا. چونکه له‌م سیسته‌مه‌دا پرسیار له‌سه‌ر سه‌روه‌ری خودی ئینسان نیه، پرسیار له‌سه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌کان وژیان و جاره‌نووسی ئینسان نیه. پرسیار ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خودی دیموکراسیش نیه، به‌ڵکه مه‌سه‌له‌که به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی به‌سه‌رمایه‌وه هه‌یه، به‌ده‌سه‌لات و بهدهولهتهوه هه‌یه، دۆزینه‌وه‌ی وه‌لامی گونجاوه بۆ ڕیژه‌ی حزبه بۆرژواییه‌کان له ده‌سه‌لاتدا. ئیستا ئیدی ڕیککه‌وتنیکی گشتی بۆرژوازی له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه هه‌یه بۆ ده‌سه‌لات به ئیسلامی و ناسیۆنالیست وچه‌پ و لیبراله‌وه، ده‌وله‌تیش جیگای هه‌موانی تیا ده‌بیته‌وه. ده‌وله‌تیش ئه‌و ماشێنه ده‌ست لێنهدرواوهی بۆرژوازییه که فورسه‌ت ده‌دات. شهر بکات، تیرۆر بکات، دزی بکات، نانی خه‌ڵک ببریت، سه‌رکوتی نارازییان بکات…هه‌ر حزبیکی بۆرژوازی په‌یدا ده‌بیت، هه‌ر کۆڕوکۆمهڵیکی سیاسی و که‌سایه‌تیه‌کی لیهاتوو سه‌ر ده‌رده‌کات، چاو ده‌برێته په‌رله‌مان و خۆی تیا تاقی ده‌کاته‌وه. کۆمۆنیسته‌کان، بابه‌تیکی دییان هه‌یه. شه‌رت نیه مل بده‌ن به‌م پرۆسه و ڕیکه‌وتنه‌ی بۆرژوازی. ئه‌وان له هه‌موو هه‌لومه‌رجیکدا مه‌سه‌له‌ی ڕزگاری و ئازادی ئینسانیان هه‌یه. ئه‌وان خه‌ریکی شۆڕشن. مه‌سه‌له‌ی شۆرش بۆ ئه‌مان ئه‌و شته‌یه بچنه ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه یان نا؟ له روانگه‌ی پرۆسه‌ی شۆڕشه‌وه ، ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کان دیاریده‌کریت. ئه‌و شته که پیویسته بکرێت نه‌کراوه، ئه‌و شته‌ی مه‌رج نیه بکرێت ، ده‌کرێت. لهخاڵیکی تردا دیمه‌وه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه.
سێ: ئاڵوگۆڕیکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر چینی بورژوازیدا له کوردستانی عیراقدا هاتووه، که خۆی به‌ناونیشانی چینیک ڕێکبخات وهه‌وڵبدات له‌گه‌ل بازاڕی جیهانی و نیۆخۆیی بیته‌وه. بۆرژوازی ئه‌م چینه پیویستی به‌خۆ ئارایشتدانهوهیهکی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی هه‌یه که له‌مه‌وقعیه‌تی ڕابردوو تیپهڕێنی و ته‌واو وه‌ک چینیک که پشتی داوه به‌سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکی و نه‌خشه‌و پلانی بانکی جیهانی په‌یره‌وده‌کات، بسازێنیت. ئه‌و ئاڵوگؤرانهی ئه‌م چینه‌ی کوردستان ده‌یه‌وێت ستراتیژی خۆی بکاته ئاسۆی هه‌موو خه‌ڵک و خه‌ڵک له‌ده‌وری ئه‌و ئالتهرناتیفه سیاسیانه کۆبکاته‌وه یان ده‌نگ به‌و سیاسه‌تانه‌ی بدات که ئه‌مرۆ له‌ئه‌جندای دایه. ئه‌م ئاڵوگۆرانه له‌لایه‌ک له‌ئاکامی سه‌رکوت و بیمافی وبهتالانبردنی سامانی کوردستانه‌وه‌یه، وه له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ڵخراندنی خه‌ڵکییه به‌ده‌وری سیاسه‌تی فیدرالی وده‌ستووری هه‌ریم، مه‌سه‌له‌ی کورد له ده‌سه‌لاتی مه‌رکه‌زی وئه‌گه‌ره‌کانی به‌رده‌می، بابه‌تی ناوچه کیشه له‌سه‌ره‌کان، عیراق دوای کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا وجیگای وریگای نیوده‌وله‌تی کوردستانی عیراق….دان. .ئه‌و ئالوگۆڕ و کێشمهکیشانهی که بۆرژوازی له نیو حزبه سیاسیه‌کانیدا ڕووده‌دات، به‌رهه‌می ئه‌م ئالوگۆرهیه و ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کانی بۆرژوازیه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک چینیک سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ڕابگرێت و ته‌کانی پیبات و شه‌رعیه‌تی وه‌ربگریته‌وه. بۆرژوازی له‌کوردستانی عیراقدا، ته‌مه‌نیکی کورتی نیه، به‌لام ده‌وره‌یه‌کی ته‌واو نوێیه بۆ بۆرژوازی کورد که پیویسته هه‌ڵبژاردن و ئالتهرناتیوی خۆی تیا ساغ بکاته‌وه. ڕێککه‌وتنی ستراتیژی نیوان یه‌کیتی و پارتی، سه‌ره‌تایی ئه‌و هه‌لبژاردنه بوو که بۆرژوازی کورد بۆ ده‌سه‌لات وحوکمڕانی خۆی که هه‌موومان ده‌زانین راسته‌وخۆ له‌ژیر چاودیری و رینوینی ئه‌مه‌ریکا دا بووه ده‌ستیپیکرد. دیاره بۆرژوازی کوردی ته‌نها له‌م دوو حزبه‌دا ناتوانریت رابه‌ره سیاسیه‌کانی کۆبکرینه‌وه، به‌لام مه‌سه‌له جه‌وهه‌رییه‌کانی بۆرژوازی کوردی ته‌نها ئه‌مانن ده‌توانن نوینه‌رایه‌تی بکه‌ن و ئه‌مه‌ش ئیستا هیچ پیویست بهریسوایی ناکات، ده‌سه‌لاتداره‌تی 18 ساڵه‌ی ئه‌م دوو حزبه ناکۆکی قوولی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ل ئامانجه‌کانی خه‌ڵکدا ئاشکراتره له هه‌ر نووسینیک. کاتیک بۆرژوازی کوردی به‌شێوه‌ی ئابووری –سیاسی و سه‌ربازی -کۆمه‌لایه‌تی خۆی ساز ده‌دات ئیعتمادێکی پته‌و ده‌دات به چینه‌که‌ی که لیاقه‌ی ده‌سه‌لاتداره‌تی پێببه‌خشێت. یه‌کیتی و پارتی باشترین وپر سه‌لامه‌ترین لایه‌نن که چینی سه‌رمایه‌دار متمانه‌ی خۆی پیبدات.
چوار: پرسیاره سه‌ره‌کیه‌کانی مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لاتی کوردی له‌روانگه‌ی بورژوازی ته‌قلیدی کوردییه‌وه، دیاره، تا ئالتهرناتیفیکی تر له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره خۆی گه‌لاله نه‌کات و ڕیگایه‌کی تر بۆ رزگاری یان چاره‌سه‌ریکی تر نه‌دات، کوری هه‌مان ماڵه، کارمه‌ند وبهریوهبهری هه‌مان کارگه‌یه، بورژوازی کوردی، ترسی له‌سه‌ر کورسی نیه، ترسی له‌سه‌ر به‌شک و کارخانه‌ی نوێ نیه، ترسی له‌سه‌ر ئالتهرناتیفه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، ئه‌م بابه‌ته‌یه ده‌توانیت یه‌کیتی و پارتی بپوکینیتهوه. بتوینیتهوه. له‌ناویان به‌ریت. ئه‌وانی دی هه‌موان خودی بۆرژوازی کلاسیکی دامه‌زراوی کوردی ده‌توانیت به‌به‌رنامه‌و بهپرۆژهوه به‌هاوکاری لیسته‌کان یان به‌ته‌نها جیبه‌جی یان بکات. تاقیکردنه‌وه‌کانی په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌وروپا، نیشانی داوه که ئه‌م خۆنویکردنهوهیه چه‌ند پیویسته بۆ ده‌سه‌لات و هه‌ندێ جار وا هه‌ست ده‌که‌یت که تیهه‌ڵچوون رووده‌دات و وه‌زعه‌که شلۆق ده‌بیت به‌تایبه‌ت چه‌ند رۆژ پیش هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڵام دواتر ئاسایی ده‌بیته‌وه نه‌ک هه‌ر ئاسایی به‌ڵکه ره‌قیبه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک پرۆژه‌ی سیاسی بلۆکی هاوبه‌ش دادهمهزریینن. سویسرا ئه‌و میزاجه نیوترالهی جیهان به‌به‌رده‌وامی ئه‌م خۆ نیوکردنهوهو پرۆڤهکردنهی به‌رده‌وامی گه‌شه پێده‌دات. تا ئه‌و ده‌مه‌ی هیچ لایه‌نیک و لیستیک ئالتهرناتیفیکی تریان بۆ پرسی کورد نه‌داوه، مه‌ترسی جددی له‌ئارادا نیه. بۆرژوازی کوردی که به‌تازه‌یی خه‌ریکه خۆی له چینیک ده‌بینیته‌وه، ره‌وتیکی تریش به‌ته‌نیشتیه‌وه و له‌دامینی ئه‌وه‌وه خۆی گه‌لاله دکات به‌لام له‌هه‌مان چوارچیوه‌دا و له‌هه‌مان ئامانج وپرۆگرامدا، له ئاینده‌دا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م ڕه‌وته خۆی له چوارچیوه‌ی تهشکیلاتیهکی نوێ‌دا ببینیته‌وه، نزیک به‌حزبی جیابوه‌وه لیی له‌په‌رله‌مان پرۆژه‌و سیاسه‌تی هاوبه‌ش له‌هه‌ندی کیشه‌و بواردا به‌یه‌که‌وه ئه‌نجامبده‌ن. به‌لام ئه‌وه‌ی گرنگه تیگه‌یشتنیکی گشتی هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له جه‌وهه‌رییه‌کان . ناسیۆنالیسته کورده توند ره‌وه‌کان و ئیسلامیه هاوچه‌رخه‌کان و زه‌حمه‌تکیشه هاوپه‌یمانه‌کان وریزیک له رووناکبیر‌و پرۆفیسۆره تازه‌کانی ڕۆشنبیری کوردی ده‌بنه بلۆکیک له‌په‌رله‌مان و ئه‌گه‌ری گه‌وره‌بوونی ڕیکخراوهیش هه‌یه، به‌لام ئه‌م ده‌وره‌یه، ده‌وره‌ی خه‌تی مه‌لایی-جه‌لالی ده‌بیت وگشت بورژوازی و به‌هه‌موو باله نهخوازراوهکانیانهوه له‌پشت خۆی ڕاده‌گرێت. کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان پیویسته له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جه‌وهه‌رییه‌کان دیدی بنه‌ره‌تی و سیاسه‌تی خۆیان به خه‌ڵک وکریکاران بگه‌یه‌نن.
مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌ی کوردستان وپیکهینانی ده‌وله‌تی سهربهخو، مافه بنچینه‌یی یه‌کانی خه‌ڵک ، دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی هه‌لسورانی کۆمۆنیسته‌کان پیکده‌هینیت.
ئه‌وه که کۆمۆنیسته‌کان و به‌تایبه‌ت کۆمۆنیزمی کارگه‌ری ره‌دی ئه‌م پرۆسه‌یه‌یان داوه‌ته‌وه خاڵیکی پۆزه‌تیفی پراتیکیانه. جا هۆکارهکانینان هه‌رچیه‌ک بیت. به‌لام له‌دونیای ئه‌مرۆدا ئه‌و کاناڵ و موئههلاتانه پیکهاتووه که له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێگایه‌ک که بۆرژوازی ده‌یه‌وێت شه‌رعیه‌تی خۆی لیوهوهربگرێتهوه په‌یوه‌ندیمان ببستین به‌کریکاران و خه‌لکه‌وه. مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له کوردستانی عیراقدا، جیابوونه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و کێشمه‌کێشه‌کانی و ئازاد کردنی خه‌ڵکی کوردستان له بیناسنامهیی. له قهدهرونهزانین.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دی جۆری حکومه‌ته،حکومهتیکه که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌ستووریکی سکۆلاریستی دامه‌زرابیت، ده‌وله‌تیک که‌لانی که‌م جیابوونه‌وه‌ی دین له‌ده‌وله‌ت، یه‌کسانی ژن وپیاو، ئازادی سیاسی بیقهید وشهرت، بیمه کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی ده‌سته‌به‌ر کردبیت.
پینج: ئه‌گه‌ر بمانه‌ویت ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه له چه‌ند رسته‌دا کۆبکه‌ینه‌وه به‌مجۆره ده‌بیت، بۆرژوازی کلاسیکی نه‌گونجاوی کوردی ده‌وارنی رابردوو له کوردستانی عیراقدا خۆی ئیستا له شێوه‌ی چینیکدا به‌ستراتیژی ناسراوه‌وه ده‌بینیته‌وه، هیلی فه‌رمی ئه‌م چینه ده‌یه‌ویت پێشڕه‌وییه‌کانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ردا شه‌رعیه‌ت پێبداته‌وه له‌ڕیگای هه‌ڵبژاردنه‌وه . ئه‌م ڕه‌وته سه‌رکه‌وتوو بوو له‌م کاره‌یدا به‌تایبه‌ت له نه‌بوونی نارهزاییانی ستراتیژی به‌دیلی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌عیراقدا. هه‌موو لیسته‌کانی به‌شدار له‌په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م خاله هاوڕاییه‌کی بنچیینهییان هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش له‌نه‌زه‌ر هیلی فه‌رمییه‌وه سه‌رکه‌وتنه. کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان ئه‌رکیانه له‌روانگه‌ی شۆڕشی کۆمۆنستیهوه ڕووداوه‌کان و ده‌رفه‌تی ههلسورانیان ههلسهنگینن. کۆمه‌ڵگای مۆدیرنی ئه‌مرۆ گه‌لیک بواری کردۆته‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرۆسانه‌ی که بۆرژوازی دروستیان ده‌کات، په‌یوه‌ندی و لیکحاڵی بوون له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی کریکاری و خه‌ڵک په‌یدا بکه‌ین. ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان و عیراقه که ئالتهرناتیفیکی ستراتیژی بۆ چاره‌سه‌ری کیشه‌ی کورد له‌کوردستانی عیراق که پوکانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی کوردی به‌شوێنه‌وه‌یه بده‌ن که هاوکات له‌گه‌لیدا جۆر‌و وناوه‌ڕۆکی پایهیهیی ده‌ستوورو کار‌و سیاسه‌تی ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی که جیگا نیازی ده‌ستبه‌جیی ئیمه‌یه به‌خه‌ڵک بگه‌یه‌نن. ئه‌گه‌ر بۆرژوازی چینی خۆی په‌یدا کرد، ئه‌وه ئیمه‌ین له‌مه‌ودوا به شوێن چینی خۆمانه‌وه بین. ئاوات و ئاسۆ وشۆڕشه‌که‌ی پهرهپیبدهین .