
هه‌رێمێک له نامۆبون……کوێسستان عومه‌ر زاده
له‌م هه‌رێمه
جگه‌له سڕینه‌وه‌ی
نیگا پر شه‌رمنه‌کانی ژیان
ڕه‌نگێ نیه به‌لامدا تێپه‌ڕێ
به‌په‌یژه‌ی ته‌مه‌نما سه‌رکه‌وێ و
تاڵ تاڵ قژه کانم کۆ کاته‌وه
هه‌ر چی هه‌یه شه‌ڵاڵی نامۆبونه
من
له‌نێو گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی ته‌نیایی
بۆ ته‌نیایی بون ده‌مرم
وه‌خته سوێم بێته‌وه
بۆ ده‌ستێکی پڕ له هه‌ڵمی هه‌تاو
ده‌گه‌ڕێم
خامه‌یه‌ک بم نوسێته‌وه
ده گه‌ڕێم
بۆ دڵۆپه نه‌رمه‌کانی باران
بۆ میهره‌بانی فریشته‌کان
له نێو ئێواره‌یه‌کی
مات‌و پیردا
ده‌گه‌ڕێم
خۆم به هه‌ناسه‌ی
ئه‌و فێنک ده‌که‌وه‌مه
کچێنی به‌یان
به قه‌ده‌رێک ده‌سپێرم
له‌و قه‌ده‌رانه‌ی
منیان ، له غه‌ریبیدا
ون کرد ، دڵمیان
به نیگای خهیاڵهکانهوه
سڕکرد.
لێره له هه‌رێمی نامۆ بون
من خۆم نیم ،
پیا سه‌یه‌کی مه‌ستانه‌ی
ژن بون نه‌بێ
نه سروه دڵم دهلاوێنێنه خۆشه‌وسیتی
بۆ ته‌نیایی
به‌رده‌وام
له‌ودیوو په‌نجه‌ره‌کانه‌وه
دهستهکام دهگوشئ
چ گوناهین ئێمه
له‌م هه‌رێمه له‌م ههرێمهکوێسستان عومه‌ر زاده