ئه‌وانه ئه‌وپیاوانه بوون که‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان بنیات نا
نوسینی/ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه
وه‌رگێڕانی/خاڵه‌به‌کر….
ئه‌وانه ئه‌و پیاوانه بوون که‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان بنیات نا،ئیدی لاتان سه‌یر نه‌بێت سه‌رجه‌م لاپه‌ڕه‌کانی مێژومان خوێناوی بێت..فه‌رموون بابڕوانینه هه‌ندێک له‌وانه‌ی که‌داوێن پیسی و به‌دڕه‌ووشتی کرده‌و کۆششیان بووه‌و داوێن پیسیش لهدامێنیان که‌وته خواره‌وه!؟
له‌سه‌رده‌می نه‌فامی و ئیسلامی‌دا(جاهلي) عه‌ره‌ب به‌داوێن پیسی نێو‌و نێوبانگی هه‌بوو،هه‌ر وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه ئه‌و هۆزه‌ی خواستی بوایه ببوایه به موسوڵمان له پێغه‌مه‌ریان(د.خ) ده‌پرسی که چاره‌سه‌رێک بۆ پیشه‌ی له‌شفرۆشی و کرده‌ی پیاوه‌کانیان بدۆزێته‌وه چونکه ئافره‌ته‌کانیان له‌ڕێی ئه‌و پیشه‌یه‌وه بژێوی ژیانی خێزانه‌کانیان دابین ده‌که‌ن.
ئه‌مه ڕێکه‌وتێکی مه‌ڵاس ده‌رو ناکاو نه‌بووه کهململانێ بکه‌ویته نێوان نه‌فامه‌کان و نیوان پارێزه‌رانی ئابڕوو مهندێتیهوه که‌بریتی بوون له هۆزه عه‌ره‌به‌کانی به‌نی هاشم و مه‌خزوم و زه‌هره‌و چه‌ندین هۆزی تر،وه ئه‌وه‌ی له‌نیوان ئه‌م هۆزانه‌دا که به‌له‌شفرۆشی نێوزهندیان هه‌بوو،وه‌ک هۆزی به‌نی عه‌بد شهمس و سلول و هذیل،پاشانیش ئه‌و ململانێ یه ته‌شه‌نه‌ی کرد‌و ڕوو له‌به‌رده‌وام بووندا بوو تا ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رجه‌م هۆزه‌کانی عه‌ره‌ب موسوڵمانێتیان به‌گه‌ن(قبووڵ) کرد.
وه‌هه‌روه‌ها ناچێته خانه‌ی ڕێکه‌وته‌وه که زووربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی چوونه ژێر ڕکێفی ئهمهوێکانهوه که‌خاوه‌ن پێشینه‌ی له‌شفرۆشی و پهیداکهرانی له‌شفرۆش بووبن،چونکه ئه‌م شێوه پیشانه ڕق و بوغز‌و کینه ده‌هێنیته ئاراوه له‌کن ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی داوێن پاکین،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کهئابڕوو تکا ئیدی داوێن پاکیش له‌ده‌ست ئه‌چێت و ناپاکی و زۆرداری و تاوان و خه‌تا کاری و خراپه‌کاری لهژیاردا ده‌هێنیته ئاراوه،جا له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بابڕوانین و بزانین که‌داوێن ناپاکی چی له‌دامێن که‌وتۆته‌خواره‌وه.
1. (حه‌مامه)ی دایکی( ئه‌بو سوفیان) که‌هاوسه‌ری( حه‌ربی کوڕی ئومه‌یه‌ی کوڕی عه‌بد شهمسهو) نه‌نکی(معاویه)یه له‌شفرۆشێکی زرینگ ناو‌و بێ هاوتا بووه له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا(جاهلی).
2.( زهرقاء)ی کچی وه‌هه‌ب،یه‌کیک بووه له‌و له‌ش فرۆشه به‌ناوبانگ و هه‌وه‌س بازو هه‌وادارانه‌ی ڕۆژانی سه‌رده‌می نه‌فامی،وه به زه‌رقا نێو‌و نێو بانگی به‌ربڵاو بوو،چونکه پێست ڕهشێکهی هێنده له‌تێری(تۆخ)ی ئه‌ڕوانی پێسته‌که‌ی به‌ره‌و شینباوی بردبوو،له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا زۆر هه‌رزان به‌ها فرۆش بوو،وهچهکهشی به وه‌چه‌ی به‌نو( ئهلزهرقاء) نێو‌و نێوبانگیان ده‌رکردبوو،ئه‌م( زه‌رقا)یه‌ش هاوسه‌ری ئه‌بی عاصی کوڕی ئومه‌یه بوو،دایکی ئهلحهکهمی کوڕی ئه‌بی عاص بوو،که پیغهمهر(د.خ) شاربه‌ده‌ری شاری مه‌دینه‌ی کرد،باپیره‌شی مه‌روانی کوڕی حه‌که‌م بوو،بهشێهوهیهکیش له‌سه‌ر زاران هاتوه ئه‌و ده‌مه‌ی مه‌روانی کوڕی حه‌که‌م ته‌ته‌رێک ده‌نێرێته کن ئیمام حسێن (س.ڵ) ئیمام حسێن پێی ده‌ڵێت له‌لایه‌ن ئه‌و زهرقایهوه هاتوویت که بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که داهاته‌که‌ی هێنده‌ی داهاتی بازاڕی عوکازه.
3. ئامینه‌ی کچی عه‌لقه‌مه‌ی کوڕی صه‌فوان دایکی مه‌روانی کوڕی حه‌که‌م نه‌نکی عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی مه‌روان کهبهنهێنی کرده‌ی سێکسی له‌گه‌ڵ ئه‌بی سوفیانی کوری حارثی کوڕی کلده ده‌کردو ئاکامی ئه‌و کرده‌یه‌ش له‌دایک بوونی مه‌روانی لێ‌دروست بوو،پاشان کهمهروانیان برده لای پێغه‌مه‌ر(د.خ)،پێغه‌مه‌ر فه‌رمووی ئه‌و پیسی کوری پیسی حه‌رام زاده‌ی مه‌لعونی کوڕی مهلعونهم لێ دوورخه‌نه‌وه،پاشان ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ی که پێغه‌مه‌ر نه‌عله‌تی لێ بکات له‌ئاینده‌دا ده‌بێت به ئه‌میری مـــــوئمنییین.!!!!
4. نابغه‌ی سه‌لمای کچی حه‌رمه‌له،به‌ئاشکرا له‌شفرۆشی ده‌کردو خاوه‌ن ده‌نگۆیه‌کی بێ هاوتا بوو،دایکی عه‌مرۆی کوڕی عاص کوڕی وائل بوو،که‌نیزه‌یه‌کی عه‌بدوڵای کوری جه‌دعان بوو،سه‌ربه‌ست وئازادی کرد‌و ده‌ست به‌رداری بوو،له‌هه‌مان ڕۆژی ده‌ست بهرداربونیا ئه‌بو له‌هه‌بی کوری عه‌بدولموته‌لیب و ئومه‌یه‌ی کوڕی خه‌له‌ف و هوشامی کوڕی ئهلموغیرهی مه‌خزومی و ئه‌بو سوفیانی کوڕی حه‌رب و ئه‌لعاسی کوری وائیلی ئه‌لسه‌همی گرتیانه خۆیان تا ئه‌و ده‌مه‌ی عه‌مرۆی له‌دامێن که‌وته خواره‌وه‌و ئه‌وانیش یه‌که یه‌که پاشه‌کشه‌یان لێ کرد‌و وێڵیان کرد،نابغهش کردی به نێوی ئه‌لعاصی کوڕی وائیله‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ که‌موکوڕی بژێوی و باربووی ژیانی عه‌مرۆی گرتبووه ئه‌ستۆی خۆی.
5. سومیه‌ی کچی ئهلمهعطهلی ئهلنهوبیه،ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه له‌شفرۆشی کرده‌و پیشه‌ی بوو،له‌بواره‌که‌یدا خاوه‌ن ده‌نگۆیه‌کی بێ هاوتای هه‌بوو،که‌نیزه‌یه‌کی حارثی کوڕی کلده بوو،هه‌ریه‌ک لهوهچهکانیشی وه‌ک زیاد موڕه هه‌ڵگری نێوی هاوسه‌ره‌که‌ی عبێد کوڕی ئه‌بی سه‌رحی ئه‌لسه‌قه‌فی گهڵگرتبوو،هه‌ندێک جار به‌نێوی زیادی کوڕی عوبهیدوه بانگیان ده‌کرد، هه‌ندێک جاریش به‌نێوی زیادی کوڕی سومه‌یه‌و هه‌ندێک جاریش به‌نێوی زیادی کوڕی باوکی(ابن ابیه)،تائه‌و ده‌مه‌ی معاویه په‌نای برد بۆ هه‌ندێک شایه‌ت حاڵ که گه‌واهی بده‌ن که ئه‌و ده‌مه‌ی،سومه‌یه به‌فه‌رمی له بن ڕکێفی عوبه‌یدی کوڕی ئه‌بی سه‌رحا بووه ئه‌بوسوفیان هه‌واداری سومه‌یه بووه‌و له‌ته‌کیا هه‌وه‌س بازی کردوه،پاش نۆ مانگیش منداڵێکی له‌دامێن که‌وتۆته خواره‌وه‌و ناویان نا زیاد.له‌ئاکامیشدا معاویه پلانه‌که‌ی نیشانی پێکاو گرتیه خۆی،نه‌ک له‌به‌ر خۆشه‌ویستی و چاکه‌و پیاوه‌تی بگره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زیاد سه‌رپرشتیاری وڵاتی فارس و ئه‌هواز بوو تاوه‌کو دڵنه‌وایی باته‌وه.
له‌شفرۆشی له‌به‌رده‌وام بوندایه بۆ هێنانه‌کایه‌ی پیاوانی پووت و سوک و سه‌لیم تاوه‌کو ببنه سه‌روه‌رو که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر عه‌ره‌به‌وه.
6. مه‌رجانه‌ی کچی نه‌واف که که‌نیزه‌ی عه‌بدولڕه‌حمانی کوڕی حه‌سانی کوری ثابت بوو،زۆر له‌خوین ڕیژان خۆیان ده‌گه‌یاندێ،یه‌کێک له‌و که‌سانه زیادی کوری باوکی(زیاد بن ابیه)،له‌کاتێکدا عه‌بدولره‌حمان مه‌رجانه‌ی فرۆشت که سکی به‌حه‌رام زاده پڕ بوو،که‌چی سکه‌که‌ی دوانه بوو،دوو کوێله‌ی له‌دامێن که‌وتنه خواره‌وه،عباد و عوبه‌یدوڵا که‌که‌س نازانێت کێ باوکیانه،زیاد گرتنیه ئه‌ستۆی خۆی،له‌پاشه‌ڕۆژدا له‌سه‌رده‌می حوکڕانی معاویه‌دا عباد بوو به فه‌رمانڕه‌وای(والی) سجستان، وه عوبه‌یدوڵای کوری زیاد بوو به‌فه‌رمانڕه‌وای به‌صره،ئه‌مه‌ش ئه‌وه دهگهێێنیت و بۆ ئه‌و ڕاستیه‌مان کێش ده‌کات که نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب که‌سی شه‌ره‌ف مه‌ندی شک نه‌بردووه‌و تیا نه‌بووه کهلهپلهی دامه‌زراوه‌ییدا دایبمه‌زرێنن جگه له حه‌رامزاده‌کان نه‌بێت،لێ ته‌یری گوول عاشق بهداری ژه‌قنه‌بووته ده‌نا پیاوێک وه‌ک معاویه چۆن ئه‌توانێت پله‌وپایه ببخه‌شێته که‌سی خانه‌دان و ئه‌صڵ زاده.
ئه‌و کاته‌ی که عوبه‌یدوڵای کوڕی زیاد له‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تی معاویه‌دا فه‌رمانڕه‌وای به‌صرا بوو،یه‌زید فه‌رمانڕه‌وایی کوفه‌ی پێ سپاردو هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا که‌وته دژایه‌تی کردن و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ دژ به ئیمام حسێنی(س.ل) نه‌وه‌ی پیغهمهری نه‌ته‌وه(عه‌کاشه لێره‌دا مه‌به‌ستی لهپێغهمهری نه‌ته‌وه ئیمامی عه‌لیه/وه‌رگێڕ) تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئیمامی حسێن به عوبه‌یدوڵای کوری زیاد بڵێت زۆڵی کوڕی زۆڵ.
بهحهسهنی به‌صریان ووت:ئه‌ی باوکی سه‌عید(حسێن)ی کوڕی عه‌لی کوژرا،ئه‌ویش به‌کوڵ گریا،گریانێک تاچاوهکانی ووشک بوون و لهبڕست که‌وت،پاشان ووتی(ئای که میلله‌تێکی ڕسواو پهژمردهو که‌ساس و داماوین کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی حه‌رامزاده‌و کوڕی سۆزانی کوڕی کچی پێغه‌مه‌ره‌که‌ی بکوژێت).
7. (قطام) ی کچی (شحنه) ی ئهلتمیمیه،ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ئافره‌تێکی هه‌وه‌س فرۆش و ئاره‌زوو فرۆش بوو به‌ئاشکرا لهکوفهفهدا نێێوو ناوبانگی هه‌بوو،پیره‌ژنێکی بردهریشی هه‌بوو(بردهر=ئه‌وه‌ی پیاوی هه‌وه‌س باز بۆ ئافره‌تی هه‌وادار ساز ده‌کات/وه‌رگێڕ) به‌نێوی له‌بابه،ئیدی ئه‌م لهبابهیه ئه‌وه‌ی خواستی بوایه ده‌یبرده خزمه‌تی قطام،باوکی له‌بابه (شه‌حنه) ی کوری عوده‌ی بوو، براکه‌شی نێوی(حه‌نظهله) ی کوڕی شه‌حنه بوو هه‌ردوکیان سه‌ر به لاده‌ره‌کان=ده‌ره‌کێکان=هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان=خوارج) بوون و له شه‌ڕی نههرهوانا کوژران،پاش ئه‌م کاره‌ساته دڵی(قطام) بوو به تهنوورو کوورهو به هیچ شتێک دانهدهمرکاو خامۆش نه‌ده‌بۆوه،له به‌ر هێندێ ئه‌و ده‌مه‌ی عه‌بدولڕه‌حمانی کوڕی ملجم هاته داواکاری و خوازبێنیی،قطام له‌بری هه‌موو پێشه‌کی و پاشهکیهک داوای ئه‌وه‌ی لێ کرد که گهرهنتنی کوشتنوو خوینڕشتنێ ئیمامی عه‌لی بگرێته ئه‌ستۆی خۆی و سێ هه‌زار درهه‌م و کاره‌که‌رو خزمه‌تکارێکیشی له‌خزمه‌تتدا بۆ دابین بکات،پاش کوشتنی ئیمامی (عه‌لی)ش که‌فوکوڵی سینه‌و دڵ و ناخی ئه‌م هه‌وه‌س بازو له‌شفرۆشه دانه‌مرکایه‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی گوێ بیستی کوژرانی کوڕی (ملجهم)یش بوو،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو هه‌واڵی ڕه‌وانه‌ی کن عه‌له‌وێکانی میسر کرد به‌تایبه‌تی بۆ کن(خه‌وله‌ی کچی عه‌بدوڵڵا،وه عه‌بدوڵڵاو سه‌عید که‌ده‌بنه وه‌چه‌ی عه‌مرۆی کوڕی ئه‌بی رحاب) ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عه‌مروی کوڕی عاصی کوڕی له‌شفرۆشی سه‌لمای کچی حه‌رمه‌له تاوه‌کو گوێ قوڵاغی هه‌واڵه‌که بن.
8. نهضلهی کچی ئه‌سماء الکلبیه،ئه‌میش هاوسه‌ری ڕه‌بیعه‌ی کوڕی عه‌بد شه‌مسه وه دایکی(عهتبهو شیبه)که له ڕۆژی به‌دردا کوژران،وهئهصفههانی له‌کتێبه‌که‌یدا(کتاب الاغاني-سترانه‌کان) باس له‌وه ده‌کات که شه‌وێک له‌شه‌وان ئومه‌یه‌ی کوڕی عه‌بد شهمس ده‌چێته ماڵی ڕه‌بیعه‌ی برای و ڕه‌بیعه‌ش له‌ماڵ نابێت و سکی براژنه‌که‌ی به عه‌تبه پڕ ده‌کات.
ده‌گیڕنه‌وه که ئه‌م (ئومه‌یه)یه گه‌شتێکی کردوه بۆ شام و له‌وێنده‌رێ له‌گه‌ل که‌نیزه‌یه‌کی (جوو)یه‌هودی سێکسی کردوه‌و کوڕێکیشی لێ بووه‌و ناوی ناوه (ذکوان) و نازناوی ئه‌بو عه‌مرۆی پێ به‌خشیوه‌و پاشان هێناویته مه‌که‌و په‌روه‌رده‌ی کردوه‌و ئازاد‌و سه‌ربه‌ستی کردوه‌و نێوی لکاندوه به‌نێوی خۆیه‌وه‌و چڕاندوێتی به‌گوێی خه‌ڵکاندا که ئه‌م (ئه‌بو عه‌مرۆ)یه باوک نشینی و جێی خۆی ده‌گرێته‌وه،به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاو کچێکی له ژنه‌کانی خۆی لێ ماره کرد،له‌م سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌دا(ئه‌بی حه‌دید)یش ئه‌ڵیت ئه‌وه‌ی (ئه‌بو ئومه‌یه) کردوێتی هیچ که‌سێک له‌نێو عه‌ره‌بدا نه‌یکردوه،که کچی ژنێکی خۆی به (ئه‌بو عه‌مرۆ) ی کوڕی ببخه‌شێت و ئاکامه‌که‌شی له‌دایک بوونی( ئه‌با موعیط) ی لێ بکه‌وێته‌وه،ئه‌م(ئهباموعیط)هش دهبێتهباپیری(وه‌لید)ی کوڕی(عه‌قه‌به)یکوڕی(ئه‌بی موعیط) که عوسمان(مه‌به‌ست لیره‌دا عوسمانی کوڕی عه‌فان)ه،عوسمانیش کردی به‌فه‌رمانڕه‌وای کوفه،لێ ئه‌م( ئه‌با موعیط)هلهشهوانی مه‌خمه‌لی و خواردنه‌وه‌و مه‌ستی و حهیولطهرهبدا خه‌وی لێ ده‌که‌وت و له‌کاتی نوێژی به‌یانیانیشدا وه ئاگا نه‌ده‌هات..کاروباری به‌ڕێوه‌بردنی موسوڵمانانێش ئه‌و جۆره که‌سانه ههڵیاندهسوڕاند..!!!
ده‌گێڕنه‌وه ئه‌و ده‌مه‌ی موسوڵمانه‌کان له‌ڕۆژی به‌دردا (عه‌قه‌به‌ی کوڕی ئه‌بی موعیط)یان به‌دیل گرت پێغه‌مه‌ر(ص) فه‌رمانیدا که بیکوژن(عه‌قبه)ش ووتی ئه‌ی محه‌مه‌د بیکه به‌خاتری خودا‌و سۆز‌و به‌زه‌ییت له‌دڵدا بێت،پیغهمهرێش (ص)فه‌رمووی تۆ هیچ نیت و که‌سێکی هیچ لهبارانهبوویت تۆ کوڕی یه‌هودیه‌کی سه‌ر به‌وه‌چه‌ی(صهفوریه)ییت.
9. (هند کچی عه‌تبه)ئه‌مه هاوسه‌ری ئه‌بی سوفیان بوو،له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا(جاهلی)به‌نهێنی نێوونێوبانگی له‌شفرۆشی و هه‌وه‌س بازی هه‌بوو، چوار که‌سیش جگه له ئه‌بی سوفیان خۆیان به‌خاوه‌نی معاویه‌ی کوڕی ئه‌زانی،هه‌ر یه‌ک له‌مانه (مسافیری کوڕی ئه‌بی عه‌مرۆی کوڕی ئومه‌یه) و(عه‌ماری کوڕی ئه‌لوه‌لیدی کوڕی ئه‌لموغیره) و ئه‌لعه‌باسی کوڕی عهبدولموطهلیب) و هه‌روه‌ها (ئه‌لصه‌باح مه‌ولا) ی گۆرانی بێژی (عه‌ماری کوڕی
له‌زاری ئیمامی (عه‌لی)یه‌وه ده‌گێڕنه‌وه(س.خ)کهسهروهختێک نامه‌یه‌کی ناردوه بۆ(معاویه) تیایدا نوسیویه‌تی(…له ڕوانگه‌ی گوتاره‌که‌ته‌وه ئێمه وه‌چه‌ی(عه‌بد مه‌ناف)ین هیچ چاکه‌و پیاوه‌تی و شانازیهکمان به‌سه‌ر یه‌که‌وه نیه…هه‌روه‌ها ئێمه‌ش..به‌ڵام هیچ کۆچه‌رێک وه‌ک که‌سیکی ئازاد‌و سه‌ربه‌ست نیه‌و ڕاستگۆییش به‌سانایی نالکێنرێت بهڕاستگۆوه..)له ڕوانگه‌ی ئه‌م گوزارشته‌وه ئه‌مه هێمایه‌کی ڕوون و ره‌وان و ڕاستگۆیانه‌یه به‌ناساندن و پیکه‌وه لکاندنی وه‌چه‌ی معاویه به وه‌چه‌ی عه‌بد مهنافهوه.
10. مه‌یسونی کچی بجدهلی ئهلکولهیبیه که ده‌بێته دایکی یه‌زیدی کوڕی معاویه،به‌نهێنی خۆی به‌کۆیله‌یه‌کی باوکی خۆی فێرکردبوو ئاکامه‌که‌شی سک پڕ بوونی (یه‌زید) ی لێ که‌وته‌وه،ده‌گێڕنه‌وه له‌سه‌ر وه‌ختێکدا (معاویه) له‌گه‌ڵ (مه‌یسون) ا،ده‌میان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا گیر ده‌بێت و(ده‌بێته شه‌ڕیان) (معاویه)ش له‌ئاکامدا ده‌ینێرێته‌وه بۆ مه‌ککه بۆ کن ماڵه باوانی،پاش سه‌روه‌ختێک (معاویه) (مه‌یسون)ی هێنایه‌وه بۆ شام و بۆی ده‌رکه‌وت که(مه‌یسون) سکی هه‌یه….!!!!
(یه‌زید) به‌ئیمامی (حه‌سه‌ن) ی ووت (س.ڵ)(حه‌سه‌ن) من ڕقم لێته‌و قێزت لێ ده‌که‌مه‌وه(حه‌سه‌ن) یش ووتی(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌یتان هاوبه‌شی باوکت بوو له‌کاتێکدا چووبوه بن کڵێشه‌ی دایکتهوهو سپیرمهکانیش=تۆوی پپیاو یه‌کیان گرت و تۆیان خسته‌وه.ئیمامی (باقر)یش ووتی(له‌باوک نه‌بویه‌ک له گه‌ڵ یحیای کوڕی زه‌که‌ریا به شه‌ڕ هات و له‌باوک نهبویهکیش له‌گه‌ڵ ئیمام حسێنی کوڕی عه‌لیدا به‌شه‌ڕ هات،نێردراوه‌کانی خودا‌و پێغهمهرهکانیش هه‌ر به‌ده‌ستی باوک نه‌بووه‌کان و کوڕی سۆزانێکان ده‌کوژرێن).
11. (ئامینه) ی کچی(عه‌لقه‌مه) ی کوڕی (صه‌فوان) که ده‌بێته دایکی (مه‌روان) ی کوری حه‌که‌م،ئه‌م زاته کاری سێکسی له گه‌ڵ (ئه‌بی سوفیان) دا ده‌کردو له‌ئاکامدا(مه‌روان)یشیان بوو،(ئهخرهج) ی کوڕی (عه‌ساکر) کهرێڕهوگهرو پیادهگهری(محه‌مه‌د ئهلقرظیه) ووتی(پێغه‌مه‌ری خودا نه‌فره‌تی له (ئه‌لحه‌که‌م)کرد‌و ووتیشی زۆر که‌من ئه‌و که‌سانه‌ی که مرۆی پیاوچاک و وه‌چه‌ی له‌بارو گونجاویان لێ ده‌که‌وێته‌وه) (ئایشێ) ش به (مه‌روان) ی ووت(خودا نه‌فره‌ت له‌باوکت بکات که تۆش سه‌ر به ئه‌ویت،تۆش که‌سێکی له‌وانه‌ی که خودا نه‌فره‌تی لێ کردوون،هه‌روه‌ها (ئایشێ) ووتی تۆ که‌سێکی له‌و که‌سه نه‌فره‌ت لێکراوانه‌ی که خودا لهقورئاندا له شه‌جه‌ره نهفرهتکراوهکاندا ڕیزبه‌ندی کردوون.
22/11/2007 PUKonlineسه‌رچاوه: