گۆڕان و ئۆپۆزیسۆن دوو چه‌مکی نوێ له کۆمه‌ڵگای کوردییدا
گۆڕان و ئۆپۆزیسۆن دوو چه‌مکی نوێ له کۆمه‌ڵگای کوردییدا
ئاراس وه‌هاب _ دانیمارک
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هیچ ڕۆشنبیر و مرۆڤێکی ئاسایی ناتوانێت نکووڵیی لێ بکات، ئه‌وه‌یه، که کۆمه‌ڵگای ئێمه وا بۆ یه‌که‌مجار ئۆپۆزیسۆن ده‌ناسێت، به‌لآم شێوازی ئه‌م ئۆپۆزیسۆنه چۆنه و ئاڕاسته‌کانی به‌ره‌و کوێن و چۆن دینامیکییه‌تی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه کۆمه‌ڵێک پرسیاری جدیین و له ئێستاوه بوونه‌ته به‌شێک له مینیتاڵییهتیی ئێمه.
کۆمه‌ڵگای ئێمه له حاڵه‌تی گۆڕان دایه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین چۆته ناو قۆناغی گۆڕانه‌وه. یه‌که‌مجاره کۆمه‌ڵگای کوردی به‌سه‌ر تێڕوانینی جیاوازدا دابه‌ش ببێت، که پێشتر ته‌نها به‌سه‌ر دوو حیزب‌دا دابه‌ش ده‌بوو، ئه‌و دوو حیزبه‌ش هه‌مان شت بوون، به‌لآم له‌وه‌دا جیاواز بوون، که کامیان پڕۆژه‌کان ده‌گرێته ده‌ست، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه که‌م و زۆر بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵگابن، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه له دژیشی به‌کار ده‌هاتن. به مانایه‌کی دیکه کێبڕکێی ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌میشه بۆ ئه‌وه بووه کامیان کۆمه‌ڵگا بخاته ژێر کۆنترۆڵی حیزبی خۆیه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو تواناکانیدا بگرێت، نه‌وه‌ک ئه‌و توانایانه بخاته کار بۆ خۆشگوزه‌رانیی کۆمه‌ڵگا. ده‌توانین بڵێین پڕۆژه‌کان هه‌مان پڕۆژه بوون، به‌لآم هاوولآتی ناچار ده‌کرا ده‌نگ به یه‌کێک له‌و دوانه بدات، که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پڕۆژانه دانرابوون. گۆران هه‌ر له ئێستاوه ناوه‌رۆک و ژماره و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی خستۆته ناو پرسیاره‌وه. که‌واته ئۆپۆزیسۆنی راسته‌قینه و گۆڕانی هه‌مه‌لایه‌نه دوو چه‌مکی له یه‌کتر جیا نیین، به‌ڵکو ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و هیچیان به‌بێ ئه‌ویدیکه‌یان ناتوانێت بوون و سه‌نگی خۆی بسه‌پێنێت.
گۆڕان له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، که ترسه‌کان شکان. ئه‌مساڵ ساڵی ده‌رکه‌وتنی گۆران بوو. هه‌لوێستی (ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی _ ڕه‌گ) و هه‌ندێک کادیر و که‌سانی دیکه‌ی ناو ده‌سه‌لآت زه‌مینه‌یان بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به ده‌نگی به‌رز زیاتر خۆش کرد. شکانی ئه‌و ترسه خۆی گۆڕانه. به‌ڵێ، گۆڕانه له‌وه‌ی ده‌توانین بوێرانه‌تر و ڕوونتر بۆچوونه‌کانمان بڵێین. ڕاشکاوانه‌تر ڕه‌خنه بگرین. گۆڕان هه‌موو ده‌نگه یاخییه‌کانی کۆکرده‌وه و کردنی به هێزێکی گه‌وره‌ی فشار. له سایه‌ی ئه‌و فشاره‌دا ئێمه ده‌توانین جیاوازییه‌کانی خۆمان نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لآت، بگره له‌گه‌ڵ یه‌کتریشدا نمایش بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هاوولآتییان له که‌ناڵی سه‌ته‌لایت و ڕۆژنامه و گۆڤاره سه‌ربه‌خۆکاندا ڕاشکاوانه ڕه‌خنه ده‌گرن و به سه‌رۆک ده‌ڵێن دیکتاتۆر و به وه‌زیر ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵ، ئه‌مه له ئه‌نجامی گۆڕان و کرانه‌وه‌ی ده‌سه‌لآت نییه له ئاستی کۆمه‌ڵگادا، به‌ڵکو دروستبوونی زه‌مینه‌یه‌که، که تێیدا توانای ڕه‌خنه و پرۆتێست هه‌یه.
هێزی ئۆپۆزیسۆن له‌م زهمیهنهیهدا توانیویه‌تی چه‌مکی (یه‌کێک هه‌ڵبژێره) بۆ چه‌مکێکی دیکه بگۆڕێت، که (چی هه‌ڵبژێرم؟)ه. ئه‌گه‌ر له چه‌مکی یه‌که‌مدا هاوولآتی ته‌نها ئه‌رکێک به‌جێده‌هێنێت، که ده‌سه‌لآت به‌سه‌ریدا سه‌پاندووه، ئه‌وا له چه‌مکی دووه‌مدا هاوولآتی نه‌ک هه‌ر خۆی بکه‌ره، به‌ڵکو له به‌رده‌م ئه‌وه‌شدایه، که توانا فیکرییه‌کانی خۆی به‌کار بهێنێت، له‌وه‌ی چی هه‌ڵبژیرێت. که‌واته هاوولآتی چیی‌تر وه‌کو جاران ئه‌رکی ئه‌وه نییه ته‌نها بچێته به‌رده‌م سندووقی ده‌نگدانه‌وه و ده‌نگ به‌وه بدات، که بۆی دیاری کراوه، به‌ڵکو پێش ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنێکی دیکه‌ی هه‌یه، که چی هه‌ڵبژێرێت و بۆ هه‌ڵیبژێرێت؟ گۆڕینی هاوولآتی له که‌سێکی دیسپلینکراوی پاسیڤه‌وه بۆ ڕه‌گه‌زێکی ئاکتیڤی بڕیارده‌ر یه‌کێکه له‌و خالآنه‌ی، که هه‌ڵبژاردن له پڕۆسه‌یه‌کی میکانیکییانه‌ی حیزبیه‌وه بۆ پڕۆسه‌یه‌کی ده‌نگدانی راسته‌قینه ده‌گۆڕێت. لێره‌دا ئه‌و پڕۆژانه گرینگن، که ده‌توانن له‌ناو کۆمه‌ڵگادا گۆڕانگاری بکه‌ن و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و متمانه‌یه زۆر گرینگه، که هاوولآتی به‌و که‌سانه‌ی هه‌یه. لێره‌وه باکڕاوندی ئه‌و که‌سانه بۆ هاوولآتی ده‌بێته جێگای پرسیار. پرسیار له‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژده ساڵه چی کراوه و چی بینیوه؟ کێ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و کێ له دژی بووه؟ کێ له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی کۆنتڕۆڵی فیکر و ئه‌قڵ بووه و کێ له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌ی دیمۆکراتی و کرانه‌وه؟ به مانایه‌کی دیکه گۆڕان توانیویه‌تی مرۆڤی ئێمه له بڕیاردان ئازاد بکات. بۆ یه‌که‌مجار که‌لتووری هه‌ڵبژاردن و بڕیاردان لای هاوولآتی سه‌ر هه‌ڵده‌دات، چونکه خۆی بڕیارده‌ره و خۆی خاوه‌نی ئه‌زموون. به سروشتی خۆی فێری ئه‌وه ده‌بێت، که هه‌ڵبژاردن له‌وه ڕۆژه‌وه ده‌ست پێ ناکات، که ئه‌و ده‌چێته به‌رده‌م سندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵکو هه‌ڵبژاردن له‌و ساته‌وه ده‌ست پێده‌کات، که ئه‌م ده‌که‌وێته هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌سکه‌وته‌کانی ده‌سه‌لآت و ئه‌و گۆرانکارییانه‌ی له کۆمه‌ڵگادا کراون. ئایا ئه‌و دهسهلآتهیه هی ئه‌وه‌یه ههڵیبژێرێتهوه، یان لیستی دیکه به کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی نوێ و کاریگه‌ره‌وه ده‌رکه‌وتووه و به‌شێکی زۆری خواسته‌کانی ئه‌وی له خۆی گرتووه؟
ئه‌گه‌ر گۆڕان بریتی بێت له پڕۆسێسی نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌قڵ و به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵێک چه‌مکی دیکه، که پێشتر بوونیان نه‌بووه، ئه‌وا یه‌کێک له‌و چه‌مکانه‌ی گۆڕانی ئێمه له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌تی، چه‌مکی ناتوندوتیژیی (the fiercest)ه. ئه‌گه‌ر ڕه‌گوڕیشه‌ی ئه‌و که‌لتووره بۆ (گاندی) و (مارتن لۆته‌ر کینگ) بگه‌ڕێته‌وه و دواتر له کۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌کاندا وه‌کو پێویستییه‌ک سه‌رنجی لێ درابێت، به‌تایبه‌تی دوای سه‌رکه‌وتنی ئه‌زموونه گرینگه‌که‌ی (ماندێلا)، ئه‌وا لای ئێمه وا تازه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ده‌ست پێده‌کات. ئه‌گه‌ر چاوێک به مێژووی کۆن و تازه‌ی خۆماندا به‌تایبه‌تی و هی ناوچه‌که به‌گشتی بخشێنینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که گۆڕان هه‌میشه به هۆی خوێن ڕشتن و کوشتوبڕه‌وه به‌رهه‌م هاتووه. به واتایه‌کی دیکه هه‌میشه ده‌سه‌ڵاته‌کان به شۆڕشی سوور جێگه‌یان گیراوه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی تازه‌یان له بری دانراوه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و ڕامانه ئه‌م گۆڕانه‌ی ئه‌مڕۆمان، تاکه گۆڕانه به‌بێ خوێن و دوور له به‌کارهێنانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی پێ کردبێت و له جوڵه‌دا بێت. ئه‌م شیوازی ئێشکردنه هه‌تا ئێستا توانیویه‌تی ڕێگر بێت له‌وه‌ی ده‌سه‌لآت به‌ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو په‌نا بۆ توندوتیژی به‌رێت. که‌واته گۆڕان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه، که شێواز و پێکهاته‌ی وهلآمدانهوهش لای ده‌سه‌لآت دیاری بکات. ئه‌مه یه‌کێکه له‌و خاڵه پۆزیتیڤانه‌ی گۆڕان و ده‌بێت بایه‌خی پێ بدرێت و زۆر گرینگه به‌رده‌وامیی هه‌بێت. ئه‌م شێوازه ده‌توانێت له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا کاریگه‌ریی هه‌بێت، چونکه کۆمه‌ڵگای ئێمه به‌سروشتی خۆی له‌گه‌ڵ ئاڕاسته‌یه‌که، که پشت له خوێن و توندوتیژی و ڕوو له ژیان و ئاسووده‌یی و ئاسایشی ده‌روونی ده‌کات، به‌تیابه‌تی دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤی ئێمه له‌لایه‌ک شه‌ڕی ناوخۆ و له‌لایه‌کی دیکه‌ش سیسته‌می گه‌نده‌ڵی ماندووی کردووه و تینووی گۆڕانه. خاڵێکی دیکه‌ی پۆزیتیڤی ئه‌م شێوازه دامه‌زراندنی گیانی ناکۆکی و ڕکه‌به‌رایه‌تییه له‌نێوان تاکی کورد له‌سه‌ر بنه‌مای دیاڵۆگ، که هه‌تا ئێستا به چه‌ک ده‌کرا. لێره‌وه تاکی کوردی فێر ده‌بێت چێژ له بوونی جیاوازییه‌کان ببینێت و قووڵتر ناخی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌وی دیکه‌دا ده‌ربڕێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رامبه‌ره‌ی خۆی به دوژمن بزانێت.