ڕێبوار سه‌عید له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆفه‌دا
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار ڕێبوار سه‌عید ناوێکه، که به‌رده‌وام خۆی نوێ ده‌کاته‌وه. یه‌کێکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له ڕێگه‌ی میتۆد و ستایله‌وه خۆی له هاوپیشه‌کانی جیا ده‌کاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات تایبه‌تمه‌ندێتیی خۆی بپارێزێت. به‌رده‌وام له رووبه‌ری میدیای کوردییدا هه‌واڵی پێشه‌نگاکانی ده‌خوێنینه‌وه، که ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌پاڵ گرینگی‌دان به چۆنایه‌تییدا به‌رهه‌مهێنه‌رێکی باشیشه. به‌وته‌ی ڕه‌خنه‌گران هه‌ر پێشه‌نگایه‌کی نیگایه‌کی نوێیه له‌پانتایی هونه‌ری شیوه‌کاریدا.
له هه‌ر ده‌رکه‌وتنێکی نوێ‌دا به وزه و فۆرم و توخمی نوێوه خۆی نمایش ده‌کات.ڕێبوار سه‌عید وه‌ک بالوێزێکی شێوه‌کاری کورد له گه‌ڕاندایه به جیهاندا بۆ ناساندنی هونه‌ری کوردی و له‌و ڕێگه‌شه‌وه تراژیدیای نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌خاته ناو هێڵ و ڕه‌نگه‌وه. له‌وێوه هه‌موو ئه‌و ڕهههندانهمان پیشان ده‌دات، که بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌کو شیعر و ڕۆمان و موزیک نه‌یانتوانیوه ده‌ریخه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌کات تابلۆکانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده کۆمه‌ڵێک ئاڕاسته به‌ره‌و ده‌ره‌وه پێکبهێنن و کۆمه‌ڵێکی دیکه له ده‌ره‌وه بۆ خۆیان په‌یدا بکه‌ن. سه‌یر نییه کاتێ ده‌بینین هونه‌ری ئه‌و هونه‌رمه‌نده، نه‌ک هه‌ر لای ڕه‌خنه‌گرانی شێوه‌کاری، به‌ڵکو لای نووسه‌رانی دیکه‌ش بۆته جێگای بایه‌خ. خوێندنه‌وه‌که‌ی کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور بۆ تابلۆکانی نموونه‌یه‌کی به‌رچاوه، که‌دوایی ده‌گه‌ڕێینه‌وه کنی.
تا ئێستا ڕێبوار دوو جار له کۆبنهاگن پێشه‌نگای کردووه‌ته‌وه. جاری یه‌که‌م ساڵی 2001 و جاری دووه‌میش به‌هاری 2009 بوو، که‌سه‌نته‌ری که‌لتووری جیهانی بۆی کرده‌وه. به‌داخه‌وه ڕۆژی کردنه‌وه‌ی پێشه‌نگاکه نه‌متوانی ئاماده بم، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه بۆ ڕۆژی دوایی لای ڕۆماننووس و چیرۆک‌نووس کاروان کاکه‌سووری هاورێم به ڕێبوار گه‌شتم. هه‌ر له‌وێ ده‌رهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شانۆیی به‌توانا میدیای ره‌ووف بێگه‌رد و ئه‌نیتای شێوه‌کاری دانمارکی و دۆستی کورد له‌وێ بوون. پاشان که‌وتینه گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌هونه‌ر و بواره‌کانی دیکه، که به‌بێ به‌رنامه ده‌هاتنه پێش. پاشان چووین بۆ پێشه‌نگاکه‌ی. له‌وێ گه‌ڕانێکم به‌نێو تابلۆکاندا کرد، ئه‌وجا دووبه‌دوو واته ڕێبوار و من که‌مێک گفتوگۆمان سه‌باره‌ت به‌کاره‌کانی به‌گشتی و بڕێک له‌تابلۆکان به‌تایبه‌تی کرد، که له‌مه‌وه پتر سه‌رنجی منیان ڕاکێشا.
بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی داوای ژماره‌ی ته‌ل و ئیمه‌یلم لێ کرد، ئه‌ویش کارتێکی له گیرفانی ده‌رهێنا و پێی دام، که وێڕای ئیمهیل و ژماره‌ی ته‌له‌فۆن، ئه‌دره‌سی ماڵپهرهکهیشی تێیدا بوو. شه‌و کاتێ هاتمه ماڵه‌وه، چوومه نێو ماڵپهرهکهیهوه. ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌و کۆمه‌ڵه بابه‌ته بوون، که به‌کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی سه‌باره‌ت به‌کاره‌کانی نووسرا بوون، له‌ته‌ک هه‌ندێک چاوپێکه‌وتندا.
ده‌مێک یه‌که‌م نووسینم خوێنده‌وه، هێنده بابه‌تییانه و ئه‌کادیمییانه نووسرا بوو، هێنده به‌قووڵی چووبووه ناو ورده‌کارییه‌کانه‌وه، پاڵی پێوه نام، که بڕیار بده‌م سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان بخوێنمه‌وه. هه‌ر ڕۆژێک هه‌لم بۆ بڕه‌خسایه و کات یارمه‌تیی بدامایه، یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌م ده‌خوێنده‌وه، تا به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێک له خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ته‌کان بوومه‌وه. له‌گه‌ل خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێکدا کۆمه‌ڵێ سه‌رنجم لا درووست ده‌بوون، یا ڕاستتر بێژم کۆمه‌ڵێک بۆچوون و تێڕوانینم به‌رچاو ده‌که‌وتن، که پێویست بوو هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بکه‌م و هێڵ به‌ژێریاندا بهێنم.
ده‌مێک له خوێندنه‌وه‌یان بوومه‌وه، کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه و بڕگه و ڕسته‌ی پر بایه‌خم لا درووستبوو، که به‌گشتی گوزارشت له کاره‌کانی ڕێبوار سه‌عید ده‌که‌ن له‌گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه، که ده‌شێ بکرێنه دیدگا، یا پێناسه‌یه‌ک بۆ خوێندنه‌وی هونه‌ری شێوه‌کاری به‌گشتی و کاره‌کانی ڕێبوار به‌تایبه‌تی.
وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا ئه‌و نووسینانه هه‌ر یه‌که‌یان چه‌مکێکی کردبووه بابه‌تی خوێندنه‌وه و تێڕامان، بۆ نمونه یه‌کێک یا چه‌ند که‌سێکیان له‌باره‌ی ڕه‌نگه‌وه، یه‌کێک بزووتنه‌وه‌ی فیگوورهکان، یه‌کێکی دی باگراوندی تابلۆکان، یه‌کێکیش جه‌سته‌و لایه‌نی دیکه‌ی کردبووه بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی. چه‌ند دانه‌یه‌ک هێنده به‌قووڵی و ئه‌کادیمی نووسرا بوون، که بڕێکیان تێگه‌یشتنی زه‌حمه‌ت بوو بۆ که‌سانی دوور له بواری شێوه‌کار، چ وه‌ک هونه‌رمه‌ند چ وه‌ک ڕه‌خنه‌گر، به‌تایبه‌تیش بۆکه‌سێکی وه‌ک من.چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌و تێکستانه:
دکتۆره زه‌ینه‌ب به‌حرانی ڕه‌خنه‌گری شێوه‌کار و مامۆستا له زانکۆی نیۆیۆرک سه‌باره‌ت به پرۆژه‌ی په‌یڤ و ڕه‌نگ ده‌ڵێت:
ڕێبوار هونه‌رمه‌ندێکی کورده و له هه‌نده‌ران ده‌ژی، سه‌باره‌ت به ژینگه‌ی کوردی ده‌دوێت، که تژییه له کێشه‌ی په‌راوێزکردن له ده‌ره‌وه، له نێو جیهانی جوانییدا.
له شوێنێکی تردا ده‌ڵیت: سه‌باره‌ت به ڕێبوار که مه‌تریالی زیندوو و گووزارشتی خۆماڵی و ڕه‌نگی دانسقه به‌کار ده‌هێنێت، ئه‌مانه هه‌مووی سیرامیک و چنینیی ده‌ستی کوردیمان دێنێته‌وه یاد. هونه‌ری کوردیی هاوچه‌رخ به‌شێکه له هونه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی نێوین، که پێوه‌ندییه‌کی تووندوتۆڵی له ته‌ک دیرۆک و ژینگه‌دا هه‌یه.
له ته‌ک ئه‌وه‌ی ڕێبوار که‌ره‌سته و ته‌کنیکی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌ورووپی به‌کار ده‌هێنێت، به‌لآم ئه‌مه نه‌بووه‌ته چاولێکه‌رییه‌کی دوای نوێخوازی، بۆیه تابلۆکانی ئاوێنه‌ی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یین.
سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه‌ی که له کاره‌کانی ڕێبواردا به‌دی ده‌کرێن و به وه‌رگرتنێکی زیره‌کانه‌ی داده‌نێت له هونه‌ری ئه‌ورووپییدا و ده‌ڵێت: له‌و ده‌مه‌ی سنووره‌کان ده‌که‌ونه ژێر پرسیاره‌وه، ده‌بینین چوارچێوه‌ی شووناسنامه و پێداگرتن له‌سه‌ر لایه‌نی گۆڕینی بێ‌کۆتایی، خه‌سڵه‌تێکی هاوبه‌شه له به‌رهه‌می زۆرێک له‌و هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیرانه‌ی له ڕۆژئاوا ده‌ژین.با بزانین پرۆفیسۆر مارتن بیتس سه‌رۆکی زانکۆی میدڵ سیکس له له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به ڕێبوار سه‌عید چی ده‌ڵیت:
ده‌مێک به ڕێبوار ده‌گه‌یت، وا هه‌ست ده‌که‌یت به ئاشتی و خۆشنوودی و زه‌رده‌خه‌نه و ساده‌یی ده‌گه‌یت. له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ژیانی تژی بوو له ناخۆشی و چه‌رمه‌سه‌ریی گه‌وره، لێ ژیانی ڕێبوار ئامێتهیهکه له خۆشه‌ویستی و جوانی، ئه‌م ڕووداوه تالانهی به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌ی ڕێبواردا هاتوون گه‌وره‌ترین تراژیدیان، که له‌ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا بینیومانن.
تابلۆکانی ڕێبوار و کاره گرافیکییه‌کانی دیرۆکی په‌وه‌ندیی نێوان دژه‌کانمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه، نێوان شادومانی و مه‌ینه‌ت، ژیان و فه‌نابوون، خۆشه‌ویستی و ڕق. له‌ته‌ک ئه‌م دژانهشدا له‌ته‌ک ئه‌م ڕقه‌دا له کاره‌کانی ڕێبواردا، لێ ئێمه تیایاندا هه‌ست به‌خه‌سڵه‌تی ڕکه‌به‌رایه‌تی و کینهبهرایهتی ناکه‌ین، به‌ڵکو له‌بری سووکایه‌تی، هه‌ست به خۆشی و ناخۆشی ده‌که‌ی. له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر میلله‌ته‌که‌ی ڕێبواردا هاتووه، به‌هۆیه‌وه ناسۆری بووه‌ته به‌شیک له که‌لتووری نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ڵام هێزی ڕه‌نگ له کاره‌کانی ڕێبواردا وا ده‌کات، که مرۆڤه‌کان بپارێزێت و به‌زیندوویی له یاده‌وه‌ریی ئه‌وانه‌ی ڕێچکه‌ی ڕه‌نگ هه‌ڵده‌گرن بیانهێڵێته‌وه، که ئه‌مه‌ش ئاهه‌نگی ژیانه و هه‌موو ڕه‌نگێک به‌شداری له درووست‌کردنی ژیاندا ده‌کات.سه‌وسه‌ن فه‌لاح
ده‌مێک له زهنماندا ڕه‌نگی ڕه‌ش و ڕه‌نگه کراوه‌کانی دیکه یه‌کانگیر ده‌بن. ئه‌وه گوزارشت له جۆگرافیای هونه‌رمه‌ند ڕێبوار سه‌عید و ڕێڕه‌وه هونه‌رییه جواراوجۆرهکهی ده‌کات.
له کاره‌کانی ڕێبواردا شێوازێک هه‌یه، که ئاوێنه‌ی هزریه‌تی له‌ناو ڕووبه‌ری جۆگرافیادا، تا له‌کۆتاییدا شارستانییه‌کی نوێ، که ده‌توانین له ڕێگه‌یه‌وه ڕێڕه‌وێکی نوێ له ئه‌زموونه هونه‌رییه‌کاندا بدۆزینه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له بوونی هونه‌رمه‌ند و ره‌وته تایبه‌تیه‌کانی ده‌کات.فه‌یسه‌ڵ لوعه‌یبی هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی عێراقی سه‌باره‌ت به ڕێبوار ده‌ڵێت:
زۆرنین ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی، که سومبول و ئاماژه‌ی ژینگه‌که‌یان له خزمه‌تی کاره هونه‌ره‌کانیاندا به‌کار ده‌هێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر که‌م ئه‌و هه‌وڵانه سه‌رکه‌وتوو ده‌بن لهگوزارشتکردن له که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌که‌یان له‌ڕووی که‌لتووری و شارستانییه‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه تا ئێستاش له ده‌وری درووستبوون و خهمڵاندندایه وه‌ک بزافێکی گشتی به‌رامبه‌ر ڕه‌وته هونه‌رییه‌که‌ی ڕۆژئاوا.
ڕێبوار سانایی، جوانی و قووڵییمان بۆ ده‌رده‌خات ئه‌و پێشنیاره‌مان بۆ ده‌کات به‌ناو بازاره‌کانی کوردستاندا بگه‌ڕێین، که پڕن له شمه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌رسوورهێنه‌ر.
ڕێبوار هونه‌رمه‌ندێکی میللییه و به‌خاکه‌که‌یه‌وه به‌نده، مووزیکی کوردی، سه‌ما، چاوی کیژه جوانه‌کان، به‌رائه‌تی منداڵ، بۆنی به‌هارات، بازاڕی سه‌وزه و میوه و فرۆشیاره‌کانی گوڵ و باڵنده‌ی پێشکه‌ش کردین، هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ پێکهێناینهوه و قووربانییهکانیشی بۆ زیندوو کردینه‌وه.نه‌عیمه محمد ماسته‌ر له بواری سیرامیکدا:
نه‌عیمه سه‌باره‌ت به جیاوازیی کاره سیرامیکه‌کانی ڕێبوار له‌ته‌ک هاوپیشه‌کانیدا له هه‌مان بواردا ده‌ڵێت: ڕێبوار جۆریک له ته‌کنه‌لۆجیای جیاواز به‌کار ده‌هێنێت، وه‌ک شووشهکردنی کاره‌کان، دوور له‌ڕێگه ته‌قلیدییه‌کان، که هونه‌رمه‌ندانی سیرامیک یا گڵجۆش به‌فراوانی به‌کاری ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێت به‌و ئه‌نجامه‌ی درووستبوونی سیسته‌مێکی هونه‌ری تازه[له‌نێوان کۆن و نویدا] به‌هۆی تێکهلاویی هه‌ندێک له‌و ئایکۆنه دیارانه‌ی، که به‌شیوه‌یه‌کی ده‌رکه‌وتوو له مێژووی هونه‌ری کۆندا ده‌بینرێن.وه‌هبی ره‌سوڵ هونه‌رمه‌ندی شیوه‌کار له شیکردنه‌وه‌ی تابلۆی چاوه‌ڕوانییدا:
له برگهیهکدا ده‌ڵێت: ڕێبوار وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی ته‌عبیری هه‌مان پرۆسێسی له نزیک خۆیه‌وه به‌خودی خۆی ئه‌نجام داوه. سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی هاوشانی له ڕۆژئاوا نه‌بووه‌ته مایه‌ی دووباره‌کردنه‌وه و لاسایی، به‌ڵکو ته‌نها چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌کردنی هاوکێشه هونه‌رییه‌که‌ی وه‌رگرتووه {گه‌ر وه‌ری گرتبێت}، له نزیک خۆیه‌وه بۆ سه‌رچاوه و به‌ره‌نجامه‌کان گه‌ڕاوه و دواتریش جێبه‌جێی کردووه.دکتۆر محه‌مه‌د ئه‌لکینانی
له بابه‌تێکدا به‌ناوی مۆدێرنه‌ی ئه‌فسانه وه په‌یوه‌ست به کاره‌کانی رێبواره‌وه له‌شوێنێکدا ده‌ڵیت: ڕێبوار سه‌عید مۆدێرنه‌یه‌کی ئه‌فسانه‌یی بوونیات ده‌نێت، که تێیدا هه‌ردوو خوێنراوه و نیگارکێشراو لای یه‌که‌وه داده‌نێت و په‌یوه‌ستییه‌ک له‌نێوانیاندا ده‌به‌ستێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، کاری هه‌م هونه‌رمه‌نده له پێشبینی ده‌چێت، که‌تێیدا ده‌بێت لێکنزیکییه هێماییه‌کان و مه‌ودای په‌یوه‌ستییان به واقیعه‌وه بدۆزینه‌وه، ئه‌و به‌نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها فۆرمییانهی خاوه‌ن ژێداره‌کانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌فسانه‌یه، ده‌ستنیشانکردنی بینینمان ده‌شێوێنێ.*ڕێبوار ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه هاوچه‌رخه‌کانه، له‌مانه مافی یه‌کسان بۆ ژنان و کاره‌ساته‌کانی مێژووی کوردستانی عیراق وه‌ک کیمیابارانی خه‌ڵکی بێتاوانی سه‌رگه‌ڵوو له1987 دا و هه‌ڵه‌بجه 1988 دا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی عێراقه‌وه.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێکه له پێناسه‌ی{ دکتۆر جیم موونی}بۆ کاره‌کانی رێبوار. جیم موونی لیده‌ر له بواری تیۆری و پراکتیکی هونه‌ری شیوه‌کاری له زانکۆی میدڵ سیێکسی له‌نده‌ن. دکتۆر جیم ده‌ڵیت کاره‌کانی ڕێبوار به‌ڕوونی سه‌رنجڕاکێشن، له تووره‌یی سیاسی و مۆڕاڵی ئه‌وه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن سه‌باره‌ت به‌و تاوانه‌ی، که به‌رامبه‌ر به نیشتمانه‌که‌ی کراون. هاوکات دکتۆر جیم ده‌ڵیت، ئێمه به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چین گه‌ر ئه‌م کارانه ته‌نها وه‌ک نارهزاییدهربرینێکی ساده تێبگه‌ین. کاره‌کان هه‌م ده‌ربڕی کێشه‌کانن و هه‌م تێ‌یان ده‌په‌ڕێنن. زۆر جار کاره‌کان هێماکردنی ڕاسته‌وخۆی سیاسی وه‌لاده‌نێن و له‌جیاتی ئه‌مه وێنه‌ی خه‌مێکی مه‌زن ده‌نه‌خشینن.
سه‌باره‌ت به هێڵ و فیگوره قووڵ و چه‌ماوه‌کان له کاره‌کانی ڕێبواردا دکتۆر جیم پێی وایه هێڵه قووڵه‌کان هێمان بۆ له‌ده‌ستدان و هێڵه چهماوهکانیش هێزێکیان تێدایه، که له ترینۆدی واته[کۆڕانی مه‌رگ] ده‌چێ و سه‌بووری و لاواندنه‌وه‌یه بۆ ئه‌و شته لهدهستچوانهی، که به بۆنه‌ی ئه‌و رووداوانه‌وه تیا چوون، که هه‌ندێک که‌س به هۆلۆکۆستی کوردی ناو ده‌به‌ن.
سه‌باره‌ت به زنجیرهکارێکی سیرامیکیی ڕێبوار هه‌مان دکتۆر ده‌ڵیت: ئه‌م زنجیره کاره سیرامیکه بۆنی ئه‌لفوبێیه‌کی نهێنی، یا سیسته‌می خه‌تی بزماری لێ دێ، که کۆده‌کانی به هیج جۆریک ناکرێنه‌وه، ڕابردوویه‌کی دوورمان بیر ده‌هینێته‌وه، که‌چی به پێچه‌وانه‌شه‌وه، زۆر به کهللهڕهقیهوه به‌رهه‌می ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن.
له خۆندنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌ی ڕه‌نگه‌کاندا ئه‌حمه‌د ره‌زا به‌وردی شیاکاری له ڕۆڵی ڕه‌نگ له تابلۆکانی ڕێبواردا ده‌کات و ده‌ڵیت: په‌ڵه‌ی ڕه‌نگه هونه‌رییه‌کانی ڕێبوار ته‌نها[ دال] ێک یان ئاماژه‌یه‌ک نیه بۆ هێمایه‌کی باو و ته‌قلیدی، به‌ڵکو چه‌ند مه‌دلولێکی نوێگه‌ریی هه‌یه، که وا له بینین ده‌کات جوڵاو بێت و پاڵنه‌ری بیرکردنه‌وه، گه‌رانه به‌دوای ئه‌ودیو چۆنیه‌تیی تێکه‌ڵکردن و هارمۆنیه‌تی ڕه‌نگه‌کان.
به‌کار هێنانی ڕه‌نگه‌کان بوونیان هه‌یه ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌که‌ن، که نغرۆی مێژوویه‌کی تاریکن و هونه‌رمه‌ند ئه‌و حاڵه‌ته به‌رجه‌سته ده‌کات، که دووچاری هاتووه له ڕووی ئه‌ندێشه‌ی ڕۆشنبیرییه‌وه، ئه‌ویش به پێکهێنانی ڕه‌نگه‌کان زۆر به‌هه‌سته‌وه.
ڕێبوار ڕه‌نگ به‌کار ناهێنێت وه‌ک سرووشتێکی ته‌قلیدی، به‌ڵکو له ئاکتیڤکردن و تازه‌گه‌ریه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.نه‌به‌ز بابان
مه‌سه‌له‌ی گه‌ڵاڵه‌و خه‌مڵاندن لای هونه‌رمه‌ند، که خاوه‌نی ڕۆشهنبیرییهکی هه‌ستپێکراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کرانه‌وه‌ی به‌ڕووی که‌لتووره ڕۆژئاوایی و ئه‌ورووپیه‌کاندا، هاوکات بینین و نزیکیی له ئه‌زموونه ناوچه‌یی و جیهانیهکان، که ئه‌م جۆره شاره‌زاییه‌ش جۆرێک له مه‌عریفه‌ی زهنی پێده‌به‌خشێت، به‌دیارکه‌وتنی کاریگه‌ری له ده‌می به‌رهه‌مهێنان و له ڕێگه‌ی شرۆفه و پێکهێنان و جیاکاری له پێکهاته‌ی نێو به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانیدا.سامی داود
بابه‌تێک به‌نێوی بۆشایی ئاسته ڕه‌نگیه‌کان له‌کاره‌کانی ڕێبوار سه‌عیددا
سامی داود لێره‌دا شیاکارییهکی ورد و پر سه‌لیقه‌ی له‌باره‌ی به‌کارهێنانی ڕه‌نگه‌وه کردووه، به‌جۆرێک مرۆڤ به‌ر له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته وا هه‌ست ده‌کات ڕێبوار به‌پێی مه‌زاج و کاریگه‌ری ئه‌و چرکه‌ساته ره‌نگ فرێده‌داته سه‌ر تابلۆکانی و چۆن به‌خه‌یاڵیدا بێت به‌و چه‌شنه مامه‌ڵه له‌ته‌ک ڕه‌نگدا ده‌کات، لێ پاش دیتنی ئه‌م بابه‌ته ده‌رده‌که‌وێت، که مامه‌ڵه‌ی ڕێبوار له‌ته‌ک ڕه‌نگدا مامه‌ڵه‌یه‌کی هونه‌ریانه‌یه، وه‌ک مامه‌ڵه‌ی ئاوازدانه‌ر له‌ته‌ک تێکستی شیعردا ، به‌بۆچوونی داود ڕه‌نگ لای ڕێبوار له هه‌ر پانتاییه‌ک له ڕووبه‌ری تابلۆکه‌دا و پاشانیش له سه‌رجه‌م پانتایی تابلۆکه‌دا مانای خۆی هه‌یه و حسابی وردی بۆ کراوه، ئه‌وه‌تا له بڕگه‌یه‌کدا ده‌ڵێت: ڕه‌نگ لای ئه‌و به‌رده‌وام یاسای بینینه، که له کۆتاییدا سیماکهمان بۆ وێنا ده‌کات.
سه‌باره‌ت به کاریگه‌ریی ڕه‌نگ له شوێنێکی دیکه‌دا ده‌ڵێت:
په‌یوه‌ستیی قووڵی ڕێبوار به فۆرم و ڕه‌نگی سرووشته‌وه جۆرێک له کوورتکردنهوه و کۆکردنه‌وه‌ی هێڵی سرووشته، که له کۆتایدا له کاره‌کانیدا به‌رجه‌سته‌ی ده‌کات.
شاعیری گه‌وره‌ی کورد شێرکۆ بێکه‌س سه‌باره‌ت به‌ناسنامه‌ی هونه‌ری ڕێبوار زۆر به‌جوانی و به هه‌ستێکی به‌رز و گوزارشتێکی شاعیرانه‌وه ده‌ڵێت:
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌یه‌ک کاتدا که‌لتووری نه‌ته‌وه‌یه و هونه‌ری شارستانییشه. له‌هه‌مان کاتدا ئاسۆیه‌کی جیهانبین و کوردبین و مرۆڤایه‌تییشه. ئه‌م بالآ ئاوێنه‌یه هه‌ر یه‌ک باڵای هونه‌ر و یه‌ک سیمای ئه‌م ڕۆژگاره‌مان نیشان ده‌دات، به‌ڵکو باڵاکان چوون به‌ناو یه‌کدا، وه‌ک به ناویهکداچوونی دره‌ختی دارستانه چڕوپڕه‌کان، وه‌ک تێکهڵاوبووبوونی فرمێسک و خه‌نده، وه‌ک ده‌ست له‌ملکردنی قوربانی و ئازادی، وه‌ک شوێنه‌واری به‌سووتماک بوو، به‌ڵام گوڵ تیا ڕواو.
له جێگه‌یه‌کی دیکه‌دا ده‌ڵیت:
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ستی دووی هونه‌ر نییه، کاڵای ئه‌ورووپا به ئه‌ورووپا نافرۆشێته‌وه، ڕه‌نگی چاوی هونه‌رێکی دیکه قه‌رز ناکات. هونه‌ری رێبوار سه‌عید به‌گیان کورده و به‌جه‌سته‌ش هه‌موو جیهانه، به‌ره‌نگ کوردستانییه و به ته‌کنیک دنیایه.ڕێبوار سیوه‌یلی
له‌بابه‌تی هونه‌ر و بانگهێشتدا ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر لهقسهکردنماندا له‌سه‌ر هونه‌ری شێوه‌کاریی کوردی، مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردن و بهردهوامییهکهیمان پستگوێ خست، ئه‌وه تووشی ناکۆکی و بازدانێکی میتۆدی نه‌بووین، به‌ڵکو ڕێک به‌هه‌مان لۆژیکی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م مه‌یدانه ئیش ده‌که‌ین. چونکه ره‌وتی گه‌شه‌کردنی هونه‌ری شێوه‌کاریی کوردی له سه‌رجه‌می ره‌وتی ژیان له کوردستاندا جیا ناکرێته‌وه، که ره‌وتێکه هه‌میشه خۆی له‌به‌رده‌م هه‌لومه‌رج و بۆلووانی کورتخایه‌ندا بینیوه‌ته‌وه تا کارایی و حه‌زی خۆی بۆ ژیان ئاشکرا بکات.
ڕێبوار سیوه‌یلی له‌بابه‌تێکی دیکه‌یدا به‌نێوی {نووسین و فیگه‌ر} و له‌بڕگه‌ی ڕه‌خنه‌ی هونه‌رییدا زۆر به‌سانایی و دوور له ئاڵۆزی، ده‌ستنیشانی خه‌سڵه‌ته‌کانی ڕه‌خنه‌گرتنی هونه‌ری ده‌کات و له‌م ڕووه‌وه ده‌ڵێت:
پێویسته ڕه‌خنه‌ی ئێمه بتوانێت له‌یه‌ک کاتدا هه‌م تێگه‌یشتن بێت له به‌رهه‌می هونه‌ری و هه‌م له‌جیهانیش، ئه‌مه‌ش نه‌ک تێگه‌یشتنێکی به‌جیا و دوور له‌یه‌کتری ئه‌م دوو دنیایه، به‌ڵکو تێگه‌یشتنێ، که ئه‌و دوو دنیایه به‌یه‌که‌وه ببه‌ستێ، چونکه جیهانی ده‌ره‌وه‌ی کاری هونه‌ری و جیهانی ناو کاری هونه‌ری نه‌ک هه‌ردوو یه‌که‌ی سه‌ربه‌خۆ نین ئۆرگانێکیشن.
ئیشی ڕه‌خنه‌یی و میتۆدی زانستی ئه‌وه‌یه، که ئه‌و په‌یوه‌ندییه بدۆزێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی دوایین قسه و ڕاستی له‌سه‌ر دونیای به‌رهه‌می هونه‌ری و له‌مه‌ڕ جیهانه‌وه بکات.ئێواره دیالۆگ
له دوا ڕۆژی پێشه‌نگاکه‌دا کاروان کاکه‌سووری چیرۆک‌نووس و ڕۆماننووس کۆریکی له‌ژێر نێوی [تێڕمان له نوێترین پێشه‌نگه‌ی ڕێبوار سه‌عید] له کۆبنهاگن ساز کرد. کاروان کاکه‌سوور له‌و سیمیناره‌دا پتر تیشکی خسته سه‌ر چه‌مکی زۆربوون له کاره‌کانی ڕێبواردا. بۆ پته‌وکردنی بۆچوونه‌کانی پشتی به تیۆری داروین به‌ستبوو. لایه‌کی دیکه‌ی باسه‌که‌ی کاروان کاکه‌سوور مه‌سه‌له‌ی جه‌سته بوو، که ئاماژه‌ی به بۆچوونی بڕێک له فه‌یله‌سوفه‌کان دا له‌وانه پلاتۆن و مێرلۆپۆنتی. بۆ هه‌ر پێناسه‌یه‌ک له تابلۆکاندا وته‌ی یه‌کێک له‌و فه‌یله‌سوفانه‌ی ده‌خسته نێو باسه‌که‌یه‌وه. ئه‌وه‌ی به‌لای من و ئاماده‌بووانیشه‌وه جێی بایه‌خ و سه‌رنج بوو، هاوکات شتێکی نوی بوو له‌جیهانی سیمیناردا ئه‌و ئاماژه ڕاسته‌وخۆیانه بوو، یا ئه‌و شیاکاره{پراکتیکییانه]یه بوو، که کاروان له‌سه‌ر خودی هه‌ندێک له تابلۆکانه‌وه ده‌یکرد و به ده‌ست ئاماژه‌ی بههێل و فیگوره‌کان ده‌دا. ئه‌مه‌ش جۆرێک له گه‌یشتن یا ڕه‌وانتر بێژم شیاکارییهکی{ ده‌نگ و ره‌نگ} بوو به‌مه‌به‌ستی به‌خێرایی گه‌یاندنی تێڕوانینه‌که‌ی به‌هزری ئاماده‌بووان.
کاروان خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی خسته ڕوو له بواری هونه‌ری شێوه‌کارییدا، که به‌لای منه‌وه نوێ بوو. کاروان به‌جۆرێک شرۆڤه‌ی کاره‌کانی ڕێبواری ده‌کرد، مرۆڤ وا هه‌ستی ده‌کرد، که خودی کاروان نیگارکێشه، یا ره‌خنه‌گری ئه‌و بواره‌یه، نه‌ک چیرۆک‌نووس. ڕاسته چیرۆک و تابلۆ دوو دونیای جیاوازن، وه‌لێ پێده‌چیت بوارێک هه‌بێت بۆ گه‌ڕان به‌دووی خاڵه هاوبه‌شه‌کاندا، که هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که لێک نزیک بکاته‌وه. به‌ڕای من هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وای کرد، که کاروان به‌بڕوابوون به‌خۆ و شاره‌زاییه‌کی باشه‌وه ئه‌و باسه به‌سه‌رکه‌وتوویی پێشکه‌ش بکات.ئه‌وه‌ی هێنده‌ی دیکه گه‌رمیی دایه ئه‌و سیمیناره یا ئه‌و خوێندنه‌وه ههمهڕهههنده به‌شداریی به‌رچاوی ئاماده‌بووان بوو له کۆره‌که‌دا، به‌جۆرێک که له پرسیار و وه‌ڵامی ته‌قلیدی ده‌رچوو و بووه دیالۆگێکی گه‌رم له‌نێوان هه‌ردوو لادا، واته کاروان و ئاماده‌بووان، که پاشان ڕێبواریش هاته نێوه‌وه. ڕێبوار زۆر به‌وردی گوێی بۆ سه‌رنجه‌کان شل ده‌کرد و به‌هه‌ند وه‌ری ده‌گرتن، که‌م ده‌دوا پتر گوێگر بوو. به هێمنی ده‌په‌یڤی و له وه‌ڵامی تیبینی یا پرسیاره‌کانی ئاماده‌بوواندا ده‌یگوت، له‌وانه‌یه ڕاست بکه‌یت، بۆچوونه‌که‌ت درووسته، یان ده‌یگوت هه‌وڵ ده‌ده‌م له کاره‌کانی داهاتوومدا ئه‌و خاڵه ڕه‌چاو بکه‌م. واته لێره‌دا ڕێبوار که‌سێک نه‌بوو خۆی له سه‌رووی ئێمه‌وه دابنێت، به‌ڵکو یه‌کێک بوو له ئێمه‌ی گوێگر، له‌ته‌ک ئه‌و گشت ئه‌زموونه فراوانه‌دا هێشتا پێویستی به تێبنیی که‌سانی دیکه بوو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کاروانی هونه‌ریی خۆی. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هێز و ڕاستگۆییه‌ک بۆ سه‌لماندنی بۆچوون و تێبینیه‌کانی به‌دی ده‌کرا، که له‌کۆتاییدا هه‌موو قه‌ناعه‌تمان پێده‌هێنا. به‌ر له‌کۆتایی سیمیناره‌که مه‌ودای نێوان کۆرگێڕ و گوێگر سڕایه‌وه و هه‌ردوو لا یا باشتر بێژم هه‌ر سێ لا بوونه پێکهاته‌یه‌ک له دیالۆگێکی جوان و سوودمه‌ند. ئه‌مه‌ش بابه‌ته‌که‌ی هێنده‌ی دی ڕه‌نگین و زه‌نگین کرد.
ڕێبوار که‌سێکه به‌هۆی خوێندنی به‌رده‌وام ، ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند، ته‌وزیفکردنی به‌هره، خۆماندووکردن، گه‌ڕان به‌دووی زانست و مه‌عریفه‌دا، توانیویه‌تی هونه‌رێکی باڵا به‌رهه‌م بهێنێت.له کۆتایدا پێویسته بێژم به‌دیتنی ئه‌و پێشانگایه و به سیمیناره به‌پێز و گه‌رمه‌که‌ی کاروان و به‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ره‌که‌ی ڕێبوار، هێنده‌ی دیکه ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ کاره‌کانی ڕێبوار په‌یدا کرد.