که‌وتن جیاکردنه‌وه‌ی وشه‌کانمان
که‌وتن
جیاکردنه‌وه‌ی وشهکانمانسهلاح ئه‌حمه‌د
ئه‌وانه‌ی که ئه‌مرۆ خۆبه‌خشانه یان به کرێ پروپاگه‌نده بۆ باڵێک له باڵه‌کانی هێزێک له هێزه دامه‌زرێنه‌ره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریی ده‌که‌ن، په‌رپرسن له نوێکردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و نایه‌کسانیی و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ی که سه‌رانی بزووتنه‌ی چه‌کداریی به‌رپایان کردووه له کوردستانی عێراقدا.
ساڵی 1991 میلیشیاکانی شاخ راپه‌ڕینیان کرد به بارمته‌ی خۆیان و ده‌ستیان کرد به دابه‌شکردنی هه‌موو شتێک له نێوان خۆیاندا. هه‌ر میلیشیایه‌ک که چه‌کداری زیاتر بوو، فه‌رهودی زیاتری کرد. له ساڵانی دواتردا شه‌ڕی نێوان میلیشیاکان له‌سه‌ر خان‌و و باڵه‌خانه‌ی گشتیی و گه‌ڕه‌ک و شار و گرد و لادێ و مه‌رزی تاڵانکردن و به‌ربه‌ستی ئاو دیارده‌یه‌کی باو بوو. گه‌وره‌تریینی ئه‌و شه‌ڕانه شه‌ڕه‌کانی نێوان دوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که بوون که دوو باره ته‌نها له‌سه‌ر تاڵان‌کردنی ماڵی گشتیی بوو.
ئه‌م هێزانه به زه‌بری تیرۆر ده‌سه‌ڵاتی ره‌های سیاسی‌یان کۆنترۆڵ کرد. کوشتنی خۆپیشانده‌ران و تیرۆرکردنی هه‌ڵسوڕاوه چه‌په‌کان و سه‌رکوترکردنی ده‌نگه‌کانی ناڕه‌زایه‌تی دیارده‌گه‌لێکی باوبوون. له ناو ئه‌م هێزانه‌دا هه‌رگیز ئینشیقاقێک دروست نه‌بووه له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه. له راستیدا هه‌موو له یه‌ک کولتووری خوێناوییه‌وه هاتبوون و بۆ هه‌مویان پێناسه‌ی قاره‌مانبوون توند به‌سترابوو به توندوتیژیی و تیرۆره‌وه. ئه‌م میلیشیایانه کولتووری به کارهێنانی داموده‌زگای گشتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تییان کرد به نه‌ریت له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی عێراقدا. بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک پاداشت بکه‌ن، پایه‌یه‌کیان ده‌داێ له ده‌زگا ئیدارییه‌کاندا. ئه‌و پاداشته به پێی که‌سه‌که ده‌گۆڕدرا له مه‌ودای نێوان وه‌زاره‌ت و به‌ڕیوبه‌رێتیی گشتیی‌دا هه‌تا ده‌گاته پۆلیسێکی ئاسایی گومرک. هه‌موو لایه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک بوو که بوونی پایه‌که به رووی سه‌رچاوه‌یه‌کی دزیی بوو. ئه‌وه‌ی که به زه‌بر و تیرۆر کۆنترۆڵ نه‌کرا، میلیشیاکان به قۆزخکردنی سه‌رچاوه‌کانی بژێویی کۆنترۆڵیان کرد.
هه‌ر زوو دوای ڕاپه‌ڕین کوردستان کرایه‌وه به لادێیه‌کی گه‌وره‌ی پڕ له سته‌م و ناعه‌داله‌تیی و توندوتیژیی و گه‌وره‌تریین زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌وانه بوون که چه‌کداریان نه‌بوو. له سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تییش، رۆژگاری هه‌ره تاریکی هه‌ژاران و منداڵان و ژنان ده‌ستی پێ‌کرد. له ده‌رئه‌نجامدا هیچ شوێنێکی گشتیی (وه‌کو قوتابخانه، زانکۆ، یانه و مزگه‌وت) نه‌ما که میلیشیاکان و هاوپه‌یمانه خێڵه‌کییه‌کانیان نه‌یکه‌ن به شوێنی چه‌کداریی و مۆڵگای ئه‌منیی و بنکه‌ی مۆنۆپۆلکردن و جاسوسیی. ئه‌م هێزانه له گه‌ڵ یه‌کتریدا و له ناو یه‌کتریشدا هه‌میشه توندوتیژ بوونه. ناوه ناوه که‌سێک و کوتله و دواکه‌وته و پاشکۆ و قازانجگه‌ر و نۆکه‌ره‌کانی له یه‌ک له‌و میلیشیایانه جیا بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز له‌سه‌ر شتێک نه‌بووه که ئه‌و که‌سه و گروپه‌که‌ی خۆیان تا سه‌ر ئێسقان نه‌یانکردبێت. بۆ نموونه، ئه‌م رۆژانه باسی گه‌نده‌ڵیی زۆر باوه و خه‌ریکه یه‌ک له‌و کوتلانه ده‌یکات به ناونیشانی پڕوپاگه‌نده‌کانی خۆی، به‌ڵام تێکڕایی کێشه‌که له‌سه‌ر دابه‌شکردنی تاڵانییه‌کانی ماڵی گشتییه نه‌ک له‌سه‌ر خودی کرداری تاڵانکردن و گه‌نده‌ڵیی به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌مانه تاقه یه‌ک به‌رنامه‌یان نییه بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیی ئه‌مه وێڕایی ئه‌و راستییه‌ی که مێژووی خۆیان له‌هه‌موو رووه‌کانی گه‌نده‌ڵیی و ده‌ست له‌کاروه‌ردانیی ئیداریی و به‌دبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌وه و له رووی توندیتیژییه‌وه ئه‌گه‌ر له کۆنه هاوبه‌ش و هاورێکانیان خراپتر نه‌بێ ئه‌وا بێگومان باشتر نییه. ئه‌م میلیشیایانه و باڵه‌کانی ناویان باش یه‌کتر ده‌ناسن و هه‌میشه زۆرترین راستیان ده‌رباره‌ی یه‌کتری درکاندووه. جگه له گوتارێکی توڕه‌هاتی گه‌نده‌ڵ له‌سه‌ر دابه‌شکردنی میراتی ده‌وڵه‌ت به سه‌ر خۆیاندا نایانتوانییوه ئیدیعای شتێکی دیکه بکه‌ن گه‌ر به درۆش بێت. به‌ڵام نووسه‌رانی راستڕه‌و ئه‌و کاری راگه‌یاندن و مه‌کیاژکردن و پروپاگه‌نده و بانگه‌شه‌کردنه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆیان. ئه‌مه ده‌مباته ناو بابه‌تی سه‌ره‌کیی ئه‌م ووتاره‌وه.
نووسه‌ره راستڕه‌وه‌کان هه‌میشه له پاشکۆی میلیشیا و سیاسییه‌کانی پاش راپه‌ڕیندا پاکانه‌یان بۆ پڕۆژه‌یه‌ک کردووه که یه‌کێ له ڤۆڵگارتریین و کۆنه‌په‌رستریین و خێڵه‌کییتریین و شۆفێنیتریین و پیاوسالارتریین پرۆژه‌کانی رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه. ئه‌م نووسه‌رانه هه‌رگیز نه‌یانتوانیووه جیهانی یۆتۆپی خۆیان له سیحری ئه‌ستێره‌کانی بزووتنه‌وه‌ی فاشیلی ناسیۆنالیزمی کورد رزگار بکه‌ن و هه‌میشه خۆیان وه‌کو رۆڵه‌ی شه‌رعیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بینییوه و هه‌ڵبه‌ت رۆڵه‌ی شه‌رعیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌شن و هه‌رگیز نه‌یانویستووه خۆیان له‌و نه‌ژاده ئازاد بکه‌ن. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ی نووسه‌ره راستڕه‌وه‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه که پشتگییریی ته‌واوی پرۆژه‌ی دژه‌شارستانی میلیشیاکانی کردبێت، به‌ڵکو راسته‌وخۆ و خۆبه‌خشانه له‌دژی هه‌موو ئه‌گه‌رێکی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی فاشیلی ناسیۆنالیزم ماکینه‌ی پروپاگه‌نده‌ی خۆی تا دوا توانا به‌کارهێناوه. ئه‌م گروپه له نووسه‌رانه‌ی دوای راپه‌ڕین یه‌ک ده‌رفه‌تیان له ده‌ست نه‌داوه بۆ پڕوپاگه‌نده‌کردن دژی ئه‌گه‌ری دروستبوونی ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی که ده‌کرا مقاوه‌مه‌ت بکه‌ن له دژی پڕۆژه‌ی به لادێکردن و به عه‌سکه‌رییکردنی شاره‌کان، له کاتێکدا هه‌رده‌م له په‌راوێزه‌کانی میلیشیاکانه‌وه سه‌رگه‌رمی پێشکه‌شکردنی خزمه‌ت بوونه به کۆنه سه‌رکرده‌کانی جه‌نگ و به‌و کولتووره ڤۆلگار و خۆبه‌که‌مزانه‌ی که له هه‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی فاشیلی ناسیۆنالیزمه‌وه هاته ده‌رێ.
ئێستا ئیتر کاتی جیاکردنه‌وه‌ی ووشه‌کانمان و هه‌ڵوێسته‌کانمان و به‌هاکانمان هاتووه له‌گه‌ڵ نووسه‌ره راستڕه‌وه‌کاندا.
به جه‌ماوه‌رییکردنه‌وه‌ی باڵێک له باڵه‌کانی میلیشیایه‌ک که یه‌کێ له به‌رپرسه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م واقیعه‌یه که ئێستا له کوردستان به‌رجه‌سته‌یه و وێناکردنی ئه‌و باڵه وه‌کو ئومێدی ئازادی و هێزی گۆڕان دواین مێخه له تابووتی ئه‌خلاقیی و ئیبداعیی ئه‌و نووسه‌ره راستڕه‌وانه. له پشتگییرییکردنی که‌سانێکدا که راسته‌وخۆ به‌رپرسیارن له مێژوویه‌ک له خوێنرژان (وه‌کو سه‌رانی "شۆڕشی" چه‌کداریی خۆیان له ده‌یان شوێندا به نووسین ئاماژه‌یان پێکردووه) ئه‌و نووسه‌ره راستڕه‌وانه به‌ره‌ی ئه‌خڵاقیی خۆیانیان هه‌ڵبژارد. له ئاوه‌ها دۆخێک‌دا ئه‌وانه‌ی که رۆژگارێک پشتگیریی مه‌بده‌ئیی و رۆشنبیریی ناوه دیاره‌کانی ئه‌و رۆشنبیرییه راستڕه‌وه‌یان کردووه، ئێستا ده‌بێ راشکاوانه ووشه‌ی خۆیان له هی ئه‌وان جیا بکه‌نه‌وه و خه‌ونی خۆیان تێکه‌ڵ به خه‌ونی ئه‌وان نه‌که‌ن، ده‌نا له‌م که‌وتنه‌دا بۆ ناو هه‌ڵدێرێکی بیست-ساڵه‌ی دیکه ئه‌وانیش به‌رپرسیارن. گروپێک نووسه‌ر و رۆشنبیری ده‌گمه‌ن له دوای راپه‌ڕین هه‌ڵکه‌وتن و زۆربه‌ی گه‌نجانی خوێنده‌وار پشتگیریان کردن. هۆڵی کۆڕه‌کانیان هه‌میشه پڕ بوو له گه‌نجانی هه‌ژار و سه‌رکوتکراوی دوای راپه‌ڕین. ئه‌مانه گه‌رچی راستڕه‌ویی خۆیان هه‌رگیز نه‌شاردبووه‌وه، به‌ڵام له کوردستانێکی پاشکه‌وتودا که ئاستی هه‌موو شتێک به نووسینه‌وه زۆر سه‌ره‌تاییه، ئه‌م گروپه شایسته‌ی خوێندنه‌وه و گوێلێگرتن بوون. به‌ڵام به پشتگیریکردنیان له باڵێک له باڵه‌کانی ناو بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداریی له‌م دواییانه‌دا، به یه‌کجاریی وه‌فاتنامه‌ی رۆشنبیریی و ره‌خنه‌یی و ئه‌خلاقیی خۆیانیان مۆرکرد.
یه‌کێ له چاره‌نووسه غه‌مگینه‌کانی رۆشنبیر و سیاسیی کورد ئه‌وه‌یه که نازانێت ساته‌وه‌ختی دروستی خۆی بۆ مردن هه‌ڵبژێرێت. نووسه‌ر و سیاسیی کورد که ده‌چێته ساڵه‌وه به چه‌شنێکی سه‌یر مێژووی خۆی بێبه‌ها ده‌کات له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک که توانای دره‌وشانه‌وه یان توانای داهێنانی نه‌ما خۆی وونبکات. ئه‌مه چیرۆکی به‌سه‌رهاتی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌یه که له رۆژگای گه‌نجێتیاندا، بۆ سه‌رده‌مانی خۆیان، له دۆخه ناوخۆییه‌کاندا ده‌نگگه‌لێکی کاریگه‌ر بوونه. به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌وه‌ی که نووسه‌ره راستڕه‌وه‌کان ده‌ستیان داوه‌تێ ته‌نها ئینتیحاری رۆشنبیریی و ئه‌خلاقیی خۆیان نابێت، به‌ڵکو ده‌شێت په‌لکێشکردنی نه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ش بێت بۆ ناو توندوتیژیی و که‌وتنی فه‌رهه‌نگیی و رۆشنبیریی و سیاسیی.
ئه‌م نووسه‌ره راستڕه‌وانه کێشه‌که‌یان له سه‌ر چه‌ند ئاستێک کووشنده‌یه:
1- ئه‌وان باسی ئومێد ده‌که‌ن، به‌ڵام بێئومێدیی کوشنده ئه‌وه نییه که له ئێستادا هێزێک پێناس نه‌که‌یت وه‌کو هێزێکی جیاواز بۆ دروسترکردنی گۆڕان، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه بانگه‌شه بۆ هێزێک بکه‌یت که تاکه شانازیی خۆی له جیهاندا له‌وه‌دا ده‌بینێت که به‌شداربووه له به‌رهه‌مهێنانی نیشتیمانێک له بێئومێدیی و مه‌رگ و توندوتیژیی و کۆنه‌په‌رستیی. ئومێدی راسته‌قینه ته‌نها کاتێک په‌یدا ده‌بێت که توانای بینین و وێناکردنی بێئومێدییه‌کانی واقیعی مێژوویی خۆت هه‌بێت و له‌و دیو بێئومێدییه‌وه به دوای ئاسۆی دیکه‌ی ئه‌گه‌ری نوێ‌دا بگه‌ڕێی. هه‌موو چاره‌نووس بده‌یته‌وه ده‌ستی توندوتیژیی، ئه‌وه که‌وتنه نه‌ک ئومێد. ئومێد پرسێکی فه‌لسه‌فییه نادرێته ده‌ستی ئه‌وانه‌ی تا جارێک زمانیان به‌کارهێناوه سه‌د جار فیشه‌کیان به کارهێناوه. ئومێد له‌وه‌دایه که خه‌ڵک تێبگه‌ن که ئه‌م واقیعه به‌م هێزانه‌وه که له په‌نجا ساڵی رابووردودا نوێنه‌رایه‌تی ناسیۆنالیزمی کوردی‌یان کردووه واقیعێکه جێگای هیچ هیوایه‌کی دیکه‌ی تێدا نابێته‌وه جگه له هیوای دروستکردنی ئه‌گه‌ری تازه. ئومێد ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ خه‌ڵک هوشیاره و تێده‌گات که بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی چ خه‌راباتێکه، و تێده‌گات که سوارچاکانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه جگه له به‌دمه‌ستیی هیچی دیکه‌یان لێ چاوه‌ڕان ناکرێت، نه‌ک ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی خه‌ڵک بکه‌یته‌وه بۆ یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کانی توندوتیژیی و شۆڤێنیزمی سه‌رده‌می شاخ تا سبه‌ینێیه‌کی تاریک‌تر و سه‌رکوتگه‌رتر بۆ خه‌ڵک بونیاد بنێیت. ئومێد ئه‌وه بوو که هه‌ندێک له نووسه‌ره راستڕه‌وه‌کان بیانتوانیایه بۆ یه‌ک جار له ژیانیاندا بێده‌نگ بن و پڕوپاگه‌نده‌ی خۆبه‌خشانه‌ی خۆیان نه‌خه‌نه گه‌ڕ له خزمه‌تی باڵێک له باڵه‌کانی ئه‌و داڵه‌ی به‌سه‌ر گۆڕستاندا نه‌بێت ناتوانێت بفڕێت. ئومێد ئه‌وه بوو ئه‌م ته‌وژمه، که هه‌ندێکیان له رۆژئاوا ده‌ژین، به خراپتریین و راستڕه‌وتریین کولتووری ته‌له‌ڤیزیۆنی و رۆژنامه‌گه‌ریی رۆژئاواوه نه‌نووسایه‌ن و ئاستێکی تۆزێک جیدی‌تر و ره‌خنه‌ییتر و ئینسانیانه‌تر و جوانتریان ئه‌زموون بکردایه له رۆژئاوا. فرۆشتنه‌وه‌ی دروشمه بێشه‌رمه‌کانی هێزه راستڕه و پارێزگاره‌کانی خۆرئاوا به خه‌ڵکێک که به درێژای سه‌د ساڵ قوربانیی خودی ئه‌و هێزانه بوونه، سه‌رچاوه‌یه‌ک نییه بۆ ئومێد، به‌ڵکو سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ که‌وتن. فرۆشتنی لیبراڵیزم و بنه‌ماکانی ئازادی ده‌وڵه‌مندان به ناوی دژایه‌تیکردنی بێئومێدییه‌وه، ئه‌و په‌ڕی بێومێدبوونی منه له نووسه‌رانی راستڕه‌وی نه‌وه‌ی دوای ڕاپڕین. درووست‌کردنی دوالیزمی یه‌کسانی و ئازادی، وه‌کو ئه‌وه‌ی له‌ناوه‌رۆکدا دژی یه‌کتری بن، ئه‌و رۆشنبیرییه‌یه که ره‌وایه‌تی به نایه‌کسانی ده‌دات و هه‌رگیز هه‌ژاران، به تایبه‌تیی هه‌ژارانی جیهانی سێهه‌م، به شایسته‌ی ئازادی نازانێت.
ئێوه که هوشیاریتان توانای بینینی هیچ ئه‌گه‌رێکی نوێی نییه، بێخه‌تایی ده‌نگنه‌ده‌رانی بێئومێدبوو له واقیعی خۆێناویی بۆ په‌لکێش ده‌که‌ن بۆ دادگاییه‌ک که به‌رپرسیاره له‌م هه‌موو بێئومێدییه؟ ئێوه جه‌نازه‌ی ئومێد که ده‌که‌ن به قیبله‌ی چاره‌نووسی هه‌موومان، بۆ لێناگه‌ڕێن بێئومێدان ده‌نگی خۆیان بکه‌ن به پرۆتێست له دژی بێده‌نگیی له به‌رانبه‌ر ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ی جه‌نابتان، که به هه‌موو توانایانه‌وه چاره‌نووس راده‌کێشێن بۆ ناو ره‌حمی تاریکییه‌کانی رابووردوو و بێهووده‌ییه‌کانی کولتووری براکوژیی؟
2- ئه‌وان باسی به‌رپرسیارێتیی ده‌که‌ن، به‌رپرسیارێتی، به‌ڵام، له‌وه‌دا نییه چۆن وه‌عز ببه‌خشیته‌وه و قوربانیان خه‌تابار بکه‌یت له سه‌ر ئه‌وه‌ی بێ‌ئومێد بوونه له‌وه‌ی که تاریکیی بتوانێت تاریکیی بگۆڕێت. به‌رپرسیارێتیی له‌وه‌دایه که بزانی هه‌نگاوی ساویلکانه‌ی ئه‌مرۆت بۆ پشتگیرییکردنی باڵێک له باڵه‌کانی کولتوری چه‌کداریی، مه‌رگی ئه‌وانه‌مان که له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا له زیندانه‌کانی سبه‌ینێدا ده‌کوژرێن ده‌خاته ئه‌ستۆی تۆ، هه‌ر وه‌کو چۆن ئه‌وانه‌ی که به درێژای رێگای شۆڕشی چه‌کداریی بانگه‌شه‌یان بۆ میلیشیاکان کرد ئێستا به‌رپرسیارن له‌وانه‌مان که ئه‌مڕۆ له زیندانه‌کاندا بێگوناه ته‌عدایان لێ ده‌کرێت. به‌رپرسیارێتیی له‌وه‌دا نییه که هه‌موو چه‌مکه ئه‌خلاقییه‌کانت له یه‌ک بانگه‌شه‌دا کۆبکه‌یته‌وه و بیکه‌یت به پێوانه بۆ هه‌موو چاره‌نووس و هه‌موو ره‌وشتناسیی و هه‌موو ئاسۆکانی ئه‌گه‌ر، به‌ڵکو له‌وه‌دایه که ئه‌گه‌ر خۆشت کوشت ته‌نها خۆت بکوژی نه‌ک داوا له هه‌موو دانیشتوانی وڵاتێک بکه‌یت له گه‌ڵتا خۆیان بکوژن. تۆ که ده‌نگی خۆت ده‌ده‌یته ده‌ستی کابوسه‌کانی رابووردوو، بۆ لێناگه‌ڕێی ئێمه ده‌نگی خۆمان به‌و جۆره به کار بهێنین یان نه‌هێنین که خۆمان باوه‌ڕمان پێیه‌تی؟ ئه‌وه‌نده به‌سه که تۆ به‌رپرسیاری له‌و ده‌نگه‌ی که خۆت ده‌یده‌یت، بۆ ده‌ته‌وێت به‌رپسیارێتیی هه‌زاران ده‌نگی تر و هه‌زاران مه‌رگی تر خۆبه‌خشانه بخه‌یته ئه‌ستۆی خۆت؟ ئه‌وانه‌ی که مه‌ودای خه‌یاڵیان له سنووری چه‌ند گه‌ڕه‌کێک تێناپڕێت، بۆ ده‌یانه‌وێت مه‌ودای بینینی هه‌موو خه‌ڵک نه‌توانێت بگات به ئه‌گه‌رێکی دیکه و رۆژێکی دیکه و ئاسۆیه‌کی دیکه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئازاره‌کانی هه‌موومان و نایه‌کسانییه‌کانی هه‌مووان له گه‌مه‌یه‌کی چه‌ته‌ئاسادا بکات به كاڵا و هه‌ڕاجی بکات؟ گه‌ر راسته له ئاسانتریین به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی ڕه‌وشتناسیی کانت تێگه‌یشتوون، چۆنه وا پێتان وایه ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ک ده‌نگی نه‌دا وه‌کو ئه‌وه‌یه ده‌نگی دابێت به‌و باڵه‌ی که زۆرتریین ده‌نگ دێنێت؟ من به‌رپرسیار نییم له‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه ده‌نگ ده‌ده‌ن یان نایده‌ن، من به‌رپرسیارم له هه‌ڵوێستی خۆم. ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵک بیر له‌وه بکاته‌وه که به پێی کرداری ئه‌وانی دیکه بڕیار له سه‌ر دروستیی کرداره‌کانی خۆی بدات، یه‌ک که‌س نامێنێ که شتێک بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌که‌ی که باوه‌ڕی پێیه‌تی وه‌ها ده‌خوازێت، به‌ڵکو هه‌موو کردارێکی هه‌موو که‌سێک ده‌بێت به پاشکۆی کرداری که‌سانی دیکه له کاتێکدا که‌سانی دیکه (له به‌ر هه‌مان هۆ) هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقییان نابێت بۆ راستیی.
3- من نازانم ئه‌م هه‌ڵمه‌ته گه‌شبینه‌ی نووسه‌ره راستڕه‌وه به ناو سه‌ربه‌خۆکان له سادییه‌وه‌یه یان نا، به‌ڵام هه‌رچییه‌ک بێت، پرسه‌که پرسی که‌وتنێکی رۆشنبیرییه. نووسه‌رانی راستڕه‌و له‌ناو کۆشکی سوڵتانه‌وه به‌شێکی تر له کتێبی ئه‌خلاق ده‌نووسنه‌وه و له به‌ر ده‌رگای که‌ره‌می سوڵتانه‌وه قوربانیان خه‌تابار ده‌که‌ن له‌سه‌ر بێئومێدبوونیان. بێهۆ نییه که ئه‌وان بێ‌ئومێد نیین، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئومێده‌کانی ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئومێده‌کانی گروپه سته‌ملێکراوه‌کانه‌وه هه‌یه؟ پشتگیرییکردنی هێزێک که به شانازییه‌وه هه‌ڵگری یه‌ک رسته‌ی ئه‌خلاقیی نییه له په‌یوه‌ند به ئازادی و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و به شانازییشه‌وه دژی ئه‌وه‌یه ئافره‌تان ته‌نانه‌ت مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت به خۆیان بڵێن سته‌مدیده و غه‌درلێکراو و په‌راوێزخراو، ده‌بێ هه‌ڵگری ئومێدی کامه گروپانه بێت؟ گه‌ر راسته گرامشییتان خوێندوه‌ته‌وه، چۆنه وا دیدگاتان بۆ ئومێد ئه‌وه‌نده نائاشنایه به ئومێدی گروپه په‌راوزخراوه‌کان که پێویستی به‌م هه‌موو ته‌رویجدانه‌یه. کاری رۆشنبیری راسته‌قینه ئه‌وه نییه کوشتن به نرخی ژیان بفرۆشیت و رابووردوو به نرخی چاره‌نووس و ره‌جعییه‌ت به نرخی گۆڕان، به‌ڵکو ئه‌رکی رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که جیهان به‌و جۆره‌ی که هه‌یه ره‌خنه بکات. که یه‌خه‌ی ده‌نگنه‌ده‌رێکی بێئومێدبوو له کوشتار داده‌دڕیی، چه‌ند جار له خۆتت پرسیووه واقیعی حاڵی خۆت و واقیعی حاڵی ئه‌و ده‌نگنه‌ده‌ره چه‌ندی فه‌رقه؟
4- هه‌ر وه‌کو چۆن بێئومێدییه‌کانمان پێناسه‌ی حیکمه‌ت و هوشیاریی و توانا‌مان ده‌که‌ن، به هه‌مان ئه‌ندازه ئومێده‌کانمان پێناسه‌ی حیکمه‌ت و هوشیاریی و دیدی ئه‌خلاقییمان ده‌که‌ن. پرسیاری ئه‌وه‌ی که ئومێدت به چییه هێنده‌ی پرسیاری ئه‌وه گرنگه که له چی بێ‌ئومێد بوویته. ئه‌م نووسه‌ره راستڕه‌وانه ئومێدیان به چه‌ند که‌سێکه که خودی خۆیان جگه له ئیدیعای ره‌وایه‌تی خاوه‌ندارێتی غه‌نیمه‌کانی تاڵانیی و جه‌نگ بۆ خۆیان، ئیدیعای هیچی دیکه ناکه‌ن. ئه‌م گروپه‌ی که بانگه‌شه‌ی تێزی "گۆڕان"ی بۆ ده‌کرێت له لایه‌ن نووسه‌ره راستره‌وه‌کانه‌وه هه‌موو کێشه‌که‌ی بریتییه له ده‌سه‌ڵاتدارێتیی له ناو حیزبێکی چه‌کداردا و هه‌موو پڕۆژه‌ی گۆڕانه‌که‌ی له‌وه تێناپه‌ڕێ که سه‌رچاوه‌کانی داهاتی گشتیی بۆ خۆی کۆنترۆڵ بکات و له‌ده‌ستی گروپێکی دیکه‌ی ده‌ربهێنێت که له ناڕه‌وایه‌تییدا ته‌واو یه‌کسانه له‌گه‌ڵیا. نووسه‌ره راستڕه‌وه‌کان هه‌موو پڕۆژه‌ی رۆشنبیریی خۆیان کورتکرده‌وه بۆ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تی رۆژنامه‌گه‌ریی به گروپێکی حیزبیی هه‌روه‌ک چۆن به سه‌دان و هه‌زاران رۆژنامه‌گه‌ر سه‌رگه‌رمی پێشکه‌شکردنی ئه‌و جۆره خزمه‌ته‌ن به‌و باڵه یان باڵی دیکه و حیزبی دیکه و ده‌سه‌ڵاتداری دیکه و ده‌وڵه‌مه‌ندی دیکه.
5- نووسه‌ره راستڕه‌وه‌کان توانای ئه‌وه‌یان نییه یۆتۆپیای خۆیان هه‌بێت و له ده‌ره‌وه‌ی ئاماده‌گیی ده‌ستی ئاسنینی سه‌رکوتگه‌ری سیاسیی تووشی راڕاییه‌ک ده‌بن که پاشخانی رۆشنبیرییان ده‌رقه‌تی نایات. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له چاکترین حاڵه‌تدا بانگێشتکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی باوکه بۆ دابینکردنی جیهانێک که ئازادی تیایدا وه‌کو به‌ڵا ته‌ماشا ده‌کرێت.
ترسی گشتیی له ئازادی زۆربه‌ی کات سه‌رچاوه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی سه‌رکوتگه‌ریی و نایه‌کسانییه. به‌شێکی زۆر له‌و که‌سایه‌تییه عه‌ره‌بانه‌ی که خه‌ونیان به‌وه‌وه ده‌بینی سه‌دام حوسه‌ین بیانپه‌ڕێنێته‌وه بۆ که‌ناری ئاسوده‌ییه‌ک که بیرکردنه‌وه‌ی عه‌قڵانی و سه‌ربه‌خۆیی تاکه‌که‌س و ئازادی و راڕایی تیایدا پێویست نه‌بێت، رۆژی روخانی ته‌ختی سه‌دام و دواتر رۆژی مردنی سه‌دام گریانیانی. ئه‌وانیش ئومێدیان به سه‌رکوتگه‌رێک بوو که له بێئومێدیی و شکسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب رزگاریان بکات. سه‌دام سواری تێزی ئومێدی جه‌ماوه‌یی بوو و تا مرد سه‌دان نووسه‌ری راستڕه‌و سه‌رقاڵی ئه‌وه بوون وێنه‌یه‌کی بێخه‌وشی سه‌دام له زه‌ینی سه‌رکوتکراوان و سته‌مدیده‌کانی عه‌ره‌ب و عێراقدا وه‌کو رزگارکه‌ر بنه‌خشێنن و رابگرن. سه‌دام ئه‌و سه‌رکرده عه‌ره‌به بوو که زانی نۆکه‌رایه‌تی نووسه‌ران و رۆژنامه‌گه‌ران ده‌رگایه‌کی نموونه‌یی بۆ ده‌کاته‌وه به سه‌ر هیجه‌مۆنیکردنی هوشیاریی خه‌ڵکی ئاسایی‌دا. ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که به ره‌سمیی به‌عسیی نه‌بوون به‌ڵام به ویژدان و هه‌ڵوێست و ستراتیژ به‌عسیی بوون رۆڵێکی زۆر سه‌ره‌کییتریان بینی، له‌وانه‌ی که به ڕه‌سمیی به‌عسیی بوون، له فرۆشتنی وێنه‌ی فه‌نتازیی سه‌دامدا به گه‌لانی چه‌پێندار و سه‌رکوتکراوی عه‌ره‌ب.
6- نووسه‌ره راستڕه‌وه‌کان باسی خه‌ونێکی ساویلکه ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی گۆڕان که تا ئێستا که‌س نازانێت ئه‌و گۆڕانه له راستییدا چۆنه. نه نووسراوێکی تایبه‌تمه‌ند نه پرۆژه‌یه‌ک نه دیدگایه‌ک نه ئایدیۆلۆجییه‌ک نه ته‌نانه‌ت پلانی نووسینه‌وه‌ی وانه‌یه‌ک له وانه‌کانی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له ئارادایه، ئیتر ئاخۆ ئه‌م نووسه‌رانه مه‌به‌ستیان له گۆڕان چییه که خه‌ریکن وه‌کو تێز ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن؟ له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که کولتووری زاره‌کیی سه‌رده‌سته و کولتووری نووسین نامۆیه، ره‌نگه جێگای تێگه‌یشتن بێت گه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵک درک به‌وه نه‌که‌ن که بۆشاییه‌کی کوشنده هه‌یه کاتێک نووسراو له ئارادا نییه بۆ شتێک که به ناوی "پرۆژه"وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت، به‌ڵام جێگای خه‌مه که نووسه‌ره‌کانیش له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئه‌وه‌یان له‌لا پرسیار نه‌بێت که ئه‌گه‌ر "پرۆژه"یه‌ک له ئارادایه، کامانه‌ن ئه‌و تێکسته نووسراوانه‌ی که سروشتی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ناسێنن. نووسه‌ری کورد نووسینی له‌لا پرسیار نییه. به‌وه‌دا دیاره که نووسه‌ری کورد کێشه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه نییه که ناتوانێ رۆشنگه‌ر بێت، به‌ڵکو ناتوانێت ته‌نانه‌ت پیشه‌وه‌رێکی ئاساییش بێت به‌و راده‌یه‌ی که پیشه‌وه‌ری ئاسایی له رێگه‌ی پیشه‌که‌ی خۆیه‌وه هوشیاریی خۆی به جیهان گه‌ڵاڵه ده‌کات.Salahahmed72@yahoo.ca
سه‌رنج: ئه‌م وتاره له ژماره 538ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ئیمێڵه‌که و چه‌ند ووشه‌یه‌ک به هه‌ڵه تایپ کراوه له نوسخه‌که‌ی هاوڵاتیدا. ئه‌مه‌ی لێره‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه نوسخه دروسته‌که‌یه.