ئاگادارییه‌ك بۆ گشت نووسه‌ران‌و ڕووناكبیرانی كورد
بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی شاعیری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان دوكتۆر عه‌بدوڵڵا په‌شێو،بۆ ڕێزگرتن له وشه‌و په‌یڤ‌و قه‌ڵه‌م‌و بیر‌و داهێنان‌و هه‌ڵوێسته‌كانی، من وه‌كو زیاد نادر عاڵڵایی، ده‌مێكه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی كتێبێكی گه‌وره‌م، كه به ئه‌ندازه‌ی عه‌شقی په‌شێو شیاو‌و گرنگه، زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌گه‌لی‌و بابه‌ت‌و لێكۆڵینه‌وه و وتار و باسی به‌راوردكاری و دیمانه و گفتوگۆ، به‌كورتی‌و به كوردی له ئه‌لفه‌وه تا یا‌و هه‌رچییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و شاعیره به‌رزه‌ی كوردستان نووسرابێ، ده‌ستم كه‌وتووه‌و به‌شێكی باشیش تایپكراوه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌م خه‌مڵیوتر‌و تۆكمه‌ترو گشتگیرتربێ،لێره‌وه داوا له‌گشت نووسه‌ران‌و ئه‌دیبان‌و ڕووناكبیرانی كورد، چ له ناوه‌وه، چ له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر هه‌ر بابه‌تێكیان له‌سه‌ر عه‌بدوڵڵا په‌شێو نووسیوه، بۆمان بنێرن، تا هه‌وڵده‌ین به هه‌موو لایه‌ك خزمه‌تێكی بچكۆڵانه به قه‌ڵه‌مه گه‌وره‌كه‌ی په‌شێو بكه‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن پێوه‌ندی به‌م ژماره مۆبایله‌وه بكه‌ن (07504821123) یاخود له ڕێگای ئه‌درێس ئیمه‌یلی:
zyadnadr@yahoo.com
zyadnadr@hotmail.com
سه‌رپه‌رشتیارو ئاماده‌كاری
زیاد نادر عاڵڵایی