
بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی زۆر زیاتر له ئێستا خۆشمده‌وێی!
بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی زۆر زیاتر له ئێستا خۆشمده‌وێی!
زوڵه‌یخا
تۆ ده‌نگم له‌دڵتدا هه‌ڵده‌گریت و
ده‌زانیت
ڕۆژێک دێت
له خانوو‌یه‌کدا، له‌سه‌ر گردێکی ته‌نیا
لای ته‌نیاییت
تریقانه‌وه‌کانم دێنه‌وه به‌رگوێت،
تۆ ڕوخساری من لای خۆت هه‌ڵده‌گریت
که خه‌یاڵ ده‌تباته‌وه
بزه‌ت بۆ ده‌که‌م
له‌به‌رامبه‌رتا داده‌نیشم
دیوانه‌که‌ی مه‌حوی ده‌ده‌مه ده‌ستت و
له‌وێش نیم!قسه‌کانت له‌دڵما ده‌لێمه‌وه
تا هه‌ست نه‌که‌م ته‌نیام،
نامه‌کانت هه‌ڵده‌گرم
تا ڕۆژه وشک و برنگه‌کانمی پێ ته‌ڕبکه‌م
وێنه‌و شیعر و
دیارییه‌کانی عه‌شق هه‌ڵده‌گرم،
بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی
ده‌زانم
تا ئه‌وپه‌ڕی دووری تۆ
ته‌نیاده‌بم!به کوڕه‌که‌م ده‌ڵێم
ده‌بوو
تۆ کوڕی ئه‌و پیاوه بووای که واریسی مانگه،
ئه‌و پیاوه‌ی شه‌وی ده‌گه‌یانده چاوی به‌یان و
بیری له من ده‌کرده‌وه،
ده‌گریم و
خه‌یاڵ ده‌مبا له‌گه‌ڵ خۆی
له خاڵێکی دوور دوور ده‌ڕوانم و
ده‌تبینم،
باسی سیحری تۆی بۆ ده‌که‌م و
ده‌شزانم
سیحر ناکرێته وشه،
ده‌زانم ده‌سته‌پاچه‌م، که‌چی ده‌دوێم و
ده‌مه‌وێ تۆی بۆ بکه‌مه وشه!
ده‌مه‌وێ…
هه‌زار هه‌ست
هه‌زار دڵه‌خورپه بکه‌مه ڕسته و
وه‌ک نه‌گه‌یشتن به تۆ
هه‌ناسه‌سارد ده‌بم!
پێی ده‌لێم :
من شه‌کره یاره‌که‌ی ئه‌وبووم
ئه‌کرۆباته بزێوه‌که‌ی ئه‌وبووم
موسیبه‌ته‌که‌ی ئه‌وبووم!
گوڵه مێخه‌که سپییه‌که‌ی ئه‌وبووم
من زوڵه‌یخاکه‌ی ئه‌و بووم
ئه‌و یوسفێک بوو
هه‌رگیز نه‌گه‌ڕایه‌وه!کوڕه‌که‌م نازانێ تۆ هه‌بوویت و هه‌یت
واده‌زانێ وه‌ک هه‌میشه حه‌کایه‌تی بۆ ده‌که‌م،
ئه‌و نازانێ تۆ له‌ناو قه‌سیده‌دا ده‌ژیایت،
ده‌مه‌وێ تۆی بۆ بگێڕمه‌وه و
زمانێ نادۆزمه‌وه به‌فریام بگات!
شیعره‌کانمی بۆ ده‌خوێنمه‌وه،
پێیده‌ڵێم : ئا، ئه‌وه دایکت بوو
ئه‌ویش واریسی مانگ و
پیاوی خه‌ونه‌کان
به‌ڵام نه‌هات
هه‌رگیز نه‌هات،
تۆرام
گریام
سه‌ری خۆمدا له‌به‌رد
حاڵم لێهات
له‌و دووره‌وه هه‌ردوکمان گریاین،
به‌ڵام ڕێگاکان ونتریان کرد.
ئه‌و له واوه‌یلاکانم سه‌ری سوڕده‌مێنێ،
پێیده‌ڵێم:
به‌ر له‌هاتنی کچێکی توڕه و ته‌ره‌بووم و
ئه‌و منی دایه‌وه ده‌ستی خۆم.
پێیده‌لێم:
ئه‌و پیاوه به ڕیتمی ترپه‌کانی دڵیدا ده‌یزانی
بیری لێده‌که‌مه‌وه!کوڕه‌که‌م
وه‌ک من نیگه‌رانه
وه‌ک من بیرتده‌کا
وه‌ک من حه‌سره‌ت ده‌خوا
که تۆ باوکی نیت،
ده‌گریم و
ئه‌و ژیرم ده‌کاته‌وه
ئه‌و ده‌گری و
له‌گه‌ڵیدا
ده‌ست به‌گریان ده‌که‌مه‌وه،
ئه‌و ئیدی تێده‌گا
بۆ خه‌یاڵم په‌رته
بۆ تاوناتاوێک له‌غوباری خه‌یاڵدا ون ده‌بم،
تێده‌گا چاوم بۆ هه‌میشه خوماری خه‌م و
خوماری چاوه‌ڕوانی و
خوماری ئه‌سته‌م و
خوماری دوورییه،
ئه‌و ده‌زانێ
ئه‌و ئیدی تێده‌گا….!
23ی جانیوه‌ری 2009