ده‌بێت هه‌موومان قسه‌بکه‌ین
ده‌بێت هه‌موومان قسه‌بکه‌ین
هیوا قادر
090715
من نووسه‌رێکی کوردم و هه‌ژده ساڵه له مه‌نفایه‌کی ئیختیاریدا ده‌ژیم، درێژبوونه‌وه‌ی ژیانی من له مه‌نفا، په‌یوه‌ندی به درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌م شێوه ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ی پارتی و یه‌کێتییه‌وه هه‌یه له کوردستاندا، هه‌موو ئه‌و هه‌ڵه جه‌رگبڕ و یه‌کبه‌دوای یه‌کانه‌ی که ئه‌م دوو حیزبه کردویانه، هه‌ر له شه‌ڕه خوێناوییهکانیانهوه تا ده‌گات به تاڵان‌کردنی ئینسانی کورد و ئه‌وسا کوردستانیش، من وه‌ک نووسه‌رێک و دواتر وه‌ک کوردێک باجی گه‌وره‌ی ژیان و ڕۆحیی گه‌وره‌م له‌سه‌ریان داوه. هه‌موو جارێکیش که گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ کوردستان، ده‌سه‌ڵاتی کوردیم ناشیرینتر و دزێوتر بینیوه له‌جاران و ئینسانی کوردیشم له ڕووی خه‌ون و ئینتیماوه هه‌ژارتر و زهلیلتربینیوه.
هه‌ژده ساڵه ڕه‌خنه له‌م ده‌سته‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و ناشیرینه ده‌گیرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانێک له‌خۆیدا دروستبکات، ئه‌م کائینه ناشیرین و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ناو ئه‌م دوو حیزبه هیچ کاتێک له سومعه‌ی سیاسی خۆیان نه‌ترساون و هه‌رچ کاتێکیش ویستبێتیان شه‌ڕ بکه‌ن شه‌ڕیان کردووه تا ئه‌وکاته‌ی نزیکبونه‌ته‌وه له لێواری فه‌وتان و دۆڕاندنی ده‌سه‌ڵات، هه‌رچ کاتێکیش ویستبێتیان ڕێکه‌وتنه ژێربه‌ژێر و نهێنییه‌کانیان بکه‌ن کردوویانه و توشی هیچ شه‌رمێکی ئه‌خلاقی نه‌بوون له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا. کاتێکیش پارتی و یه‌کێتی، ئه‌م دوو دوژمنه سه‌رسه‌خته که پێکه‌وه ڕێکه‌وتوون، به ئه‌خلاقییه‌تی دوو شه‌ریکه دز ڕێکه‌وتوون و سامانی ئه‌م وڵاته‌یان له نێوان یه‌کتریدا به‌ش کردووه.
ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی که هه‌ژده‌ساڵه نه‌یتوانیوه و نه‌یویستووه گوێ‌بگرێت، گومان ده‌که‌م له‌وه‌ی ڕازیبێت به گۆڕان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌شێک له‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که هه‌یه‌تی. چونکه ته‌نها ده‌سته‌ڵاتێک توانا و ئاماده‌یی گۆڕان و به‌شکردنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی هه‌یه، که توانای گوێگرتن و ڕه‌خنه‌و گۆرانکاری هه‌بێت له خۆیدا. ههژدهساله ئێوه گوێناگرن، هه‌ژده‌ساڵه ئێوه ئینسانی کورد سوک و ڕسوا ده‌که‌ن و هه‌موو شانازییه‌کانی لێ ده‌سه‌ننه‌وه و هێشتا ئه‌ویش قهرزارباردهکهن به‌و خوێنه‌ی که ئێوه ڕشتووتانه بۆ ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه‌ی که ئێستا هه‌یه، ئێوه ده‌تانه‌وێت ئینسانی کورد له‌بیری بچێته‌وه که ئه‌وه ئه‌و بووه خوێنی ڕشتووه نه‌ک ئه‌و ئامێره ناشیرینه‌ی که ناوی حیزبی کوردییه. گه‌ر ئێستا شه‌هیده‌کان زیندوو بکه‌یته‌وه، جگه له شه‌هیده کوێر و هیچ نهدیدهکان که ئێستاش هێشتا هه‌ن ئاماده‌ن کوێرانه له پێناوی حیزب‌دا خۆیان فهوتکهن، ئه‌وانی تر ئاماده نین ده‌نگتان بۆ بده‌ن، ده‌نگ ده‌بێت بدرێت به یه‌کێک که بتوانێت حورمه‌تی ئینسان بوون بداته‌وه به ئینسانی کورد نه‌ک ئه‌وه‌نده‌ی تر زه‌لیلی بکات، من بانگه‌شه‌ی ده‌نگدان بۆ هیچ لایه‌نێک ناکه‌م ونازانم ئه‌و لایه‌نه‌ی له ئێستادا کیبه‌رکێ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌کات تاچه‌نده خاوه‌نی ئه‌و توانا له بن نههاتووهیه که ده‌بێت ساڵانێکی زۆر شێلگیرانه کار بۆ ئه‌وه بکات ته‌نها ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئێوه چاکبکاته‌وه که کردووتانه ده‌رهه‌ق به‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، یان ئه‌ویش وه‌همی ده‌سه‌ڵات وه‌ک ئێوه مه‌غرور و کوێری ده‌کات و وه‌ک ئێوه‌ش به کوێری ده‌مرێت، من ناتوانم گرێنگتی ئه‌م گۆڕانه بده‌م به‌ڵام ده‌زانم ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی که پێشتر و ئێستا و هیچ کات توانای گۆڕان و چاکسازییان نییه پارتی و یه‌کێتین.
زۆر زه‌حمه‌ته ئینسان بتوانێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروست بۆ سیاسه‌ت و گۆڕانه‌کان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا بکات که هیچ شه‌فافییه‌تێک و ڕوونی و ئاشکراییهک له سیاسه‌تدا نه‌بینێت، وه حیزب و هێزه سیاسیه‌کانیش ته‌نها کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ستیانه ڕابهێنێت که پڕه له مه‌زاج و هه‌ڵچونی عاتفی. زۆر زه‌حمه‌ته تۆ بتوانیت خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئیجابیانه بۆ ئه‌م جۆره سیاسه‌ته بکه‌یت که بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی له نێوان خۆی و خه‌ڵکدا دروستکردووه و هێشتاش پێیوایه مه‌رجه‌عی حه‌قیقه‌ت هه‌ر ئه‌وه. ئه‌م کائینه سیاسییه‌ی که ئێستا ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات به زمان و لۆژیکێکی وا قسه‌ده‌کات زۆر دووره له زمان و لۆژیکی خه‌ڵک و ژیانی ناو کۆمه‌ڵگه، ئه‌م دوو جۆره لۆژیکه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات و ناو خه‌ڵکی هه‌میشه بۆته ئه‌و بۆشاییه‌ی که هیچ تێگه‌یشتن و نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک تێیدا دروستنابێت. زمانی یه‌که‌م زمانێکه پره له خۆشاردنه‌وه و پهخشانهۆنینهوه و درۆ و فێڵکردن، دووره له مۆڕاڵ و ئینسانه‌وه، زمانی دووهه‌میش پڕه له پرسیار و توڕه‌یی و ئاکار و خه‌می ڕۆژانه و خۆشباوه‌ڕی. ئه‌م دوو زمانه تا نه‌بنه‌وه به زمانی ناو قاموسێک که هه‌مووان بیری پێده‌که‌نه‌وه هه‌رگیز نزیکبوونه‌وه له نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکیدا دروستنابێت، چونکه زمان ته‌نها که‌ره‌سته‌ی لهیهکترگهیشتن و بیرکردنه‌وه‌ی نێوان ئینسانه‌کانه. جیاوازی زمانی ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکی جیاوازی لهیهکترگهیشتن و ئاستی مه‌عریفی نییه به‌ڵکه جیاوازییه‌که له‌سه‌ر بنیاتی خۆشاردنه‌وه و فێڵ و ئیستیغلالکردن دروستبووه.
من قسه‌کردنی سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک قسه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کی ڕۆمانسی ده‌بینم، که ده‌ڵێت "ئێمه ڕازین به هه‌موو بردنه‌وه و دۆڕانێک که له‌ڕێی سندوقی ده‌نگدانه‌وه بێت"، دیاره ئه‌م قسه‌یه له جه‌وهه‌ردا قسه‌یه‌کی ته‌واوه، به‌ڵام ئه‌ی تۆ چی له‌و له‌شکره ڕه‌شه‌ی ناو هه‌ناوی هه‌ردوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی ده‌که‌یت که ڕاهێنراوه له‌سه‌ر قبوڵنه‌کردنی دۆڕاندن، ئه‌و له‌شکره‌ی که ئێوه هه‌ژده ساڵه له هه‌ناوی خۆتاندا گه‌وره‌ی ده‌که‌ن. له‌شکرێک له کادری ڕیاکار و بیرۆکرات و مشه‌خۆر، ئه‌م له‌شکره ڕه‌شه دژی به‌جیهێشتنی ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌یه که له هه‌موو بواره‌کانی به‌ڕێوبردنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌ده‌ستییه‌وه‌یه‌تی، چونکه ئه‌م له‌شکره هیچ شانازییه‌ک و هیچ توانایه‌کی تری نییه جگه له‌و ئینتیما عاتیفییه بورکان ئاساییه‌ی که بۆ حیزب و سه‌رکرده و بته‌کانی هه‌یه‌تی، ئایه حیزبی کوردی له‌وه بێ ئاگایه که ئه‌و ناتوانێت کۆنترۆڵی ئه‌م له‌شکره ڕه‌شه بکات، یاخود ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت شه‌ڕی بردنه‌وه و دۆڕاندنی له کاتێکی پێویستی وه‌ک ئێستادا پێ‌بکات بۆئه‌وه‌ی هێنده‌ی تر درێژه به‌و ده‌سته‌ڵاته مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵه‌ی خۆی بدات که هه‌ژده ساڵه به‌رده‌وامه لێی. ئێوه ناتوانن گه‌نده‌ڵی بنبڕکه‌ن مادام توانای گۆڕانی ئه‌و مانایانهتان نییه که پارتی و یه‌کێتی وه‌ک دوو حیزب کاریان له‌سه‌رده‌که‌ن. چونکه نهێنی وه‌ستانی پایه‌کانی ئه‌م دوو حیزبه له‌سه‌ر ئه‌و مانایانه‌ن که خۆیان به‌رهه‌مێنی گه‌نده‌ڵی و ڕیاکارین، ئێوه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌موو بنه‌ما عه‌شایه‌رییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌یان سهوزکردهوه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان بمێننه‌وه و بتوانن درێژه به‌شه‌ڕی مانه‌وه بده‌ن، هه‌تاکو هێزی عه‌شایه‌ری و بنه‌مای خوێن و ئینتیمای کوورهههنگیانه بۆ ژیان بمێنێت، یه‌کسانی و حورمه‌تی یاسا و ئازادی و حورمه‌تی جیاوازییه‌کان بۆ هه‌موو مرۆڤه‌کان له کۆمه‌ڵگادا وه‌ک یه‌ک نابێت و حه‌کایه‌تی گهندهڵییهکانیشتان تابێت درێژ و درێژترده‌بێته‌وه.
پارتی و یه‌کێتی له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بوونه دوو کۆمپانیای ته‌نده‌ر دابه‌شکردن و فرۆشتنه‌وه‌یان ته‌نها به‌و هه‌وادار و لایه‌نگرانه‌ی خۆیان. کێن ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو حیزبه‌وه کاری بنیاتنانه‌وه‌ی کوردستان ده‌که‌ن؟ کێن ئه‌و لایه‌نانه‌ی پارتی و یه‌کێتی نین و به‌بێ سهرقهبڵاندنێکی مافیایانه به پارتی و یه‌کێتی توانیویانه خشتێک بخه‌نه سه‌ر خشتێک له‌م کوردستانه‌دا؟! ته‌نانه‌ت هیچ کۆمپانیایه‌کی ئه‌وروپیش ناتوانێت هیچ کارێک له کوردستاندا بکات تا حیزب له‌گه‌ڵیدا شه‌ریک نه‌بێت، ئایه ئه‌مه وڵات به‌ڕیوه‌بردن و بنیاتنانه‌وه‌ی کوردستانه، یان کردنی حیزبه به دوو کۆمپانیای مقاولات. ئه‌ی کێ ئه‌و مۆراڵه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تێکشکاند که هه‌ره زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵگه له‌سه‌ری ڕێکه‌وتبوون و ژیانی ڕێکده‌خستن، ئه‌وه ئێوه نین، بازاڕتان پڕکردووه له ده‌ستبڕین و ڕیا و گرانی، فه‌رمانگه‌کانتان پڕکردووه له کارمه‌ندی بێکار و ته‌ممه‌ڵ و نه‌زان له‌به‌ڕێکردنی خه‌ڵکی، عهشاماتێکتان له‌سه‌ر مشه‌خۆری و وه‌رگرتی موچه‌ی هه‌واداری له حیزب و بن دیواری ڕاهێناوه و رۆحیتان گه‌نده‌ڵکردووه، ئه‌ودیوی ده‌رگای به‌خه‌م ترازاوی ماڵه‌کانتان پڕ کردووه له کچی قه‌یره، شه‌قامه‌کان پڕه له گه‌نجی دڵشکاو و بێ کار و توڕه، مزگه‌وته‌کانتان پڕکرد له ئیسلامێکی سیاسی که هه‌موو شتێکی له‌گه‌ڵدایه جوانییه‌کانی خودانهبێت، درۆ بووه بهحاڵهتێک که‌که‌س شه‌رمی لێ‌ناکات، ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه و ئه‌م مۆراڵه ناشیرینه‌ی که له‌سه‌ر درۆ و ترس دروستبووه و ئێستا بۆته مۆراڵی زۆرینه له گیرفانی پاڵتاوه‌کانی ئێوه‌وه هاتۆته‌ده‌رێ نه‌ک که‌سی تر. گه‌ر من خاوه‌نی ئه‌و هه‌سته پێشمه‌رگانه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێم بوومایه وه‌ک سه‌رۆکێک هه‌ستم به ته‌نهاییه‌کی کوشنده ده‌کرد که زۆرینه‌ی له‌شکره‌که‌م له‌کێ پێکهاتووه. شه‌رمم له یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌کرد که له بن به‌رده‌کاندا ئه‌ژنۆی خۆیان ده‌به‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌با هیرشی دوژمن ترسێک به دڵیان‌دا بێنێت و هه‌ڵبێن.
ئه‌ی هه‌ر توێژێکی باڵا له‌م له‌شکره ڕه‌شه‌ی ناو تۆڕه‌کانی حیزب نییه که هه‌ژده‌ساڵه ڕۆڵی پردێکی ڕیاکار و درۆزن ده‌بینێت له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا، که من دڵنیام ئه‌م خه‌ڵکانه پێشتر وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م توڕه‌بوونه‌ی که له‌م ههنوکهیهدا هه‌یه و شه‌قامه‌کان ده‌کوڵێنێت، به‌ده‌سته‌ڵات و هه‌یکه‌لی سه‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتیان نه‌گه‌یاندووه وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بمێننه‌وه و زیاتر و زیاتر وه‌ک ئه‌و زهروانهی که هه‌ر له‌سه‌ر خوێنخواردن ڕاهاتوون زل و زلتر و دهوڵهمهندتربن، ده‌نا ئێستا پارتی و یه‌کێتی به‌م چه‌شنه دیسپهرات و شڵه‌ژاو و تووڕه نه‌ده‌بوو، هه‌روه‌ها هێنده ئه‌و ترسه گهورهیهشیان لێ نه‌ده‌نیشت که ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ری تر هه‌یه و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵدا به‌شبکات. چونکه به‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و به‌خشینه‌وه‌ی میراتی سیاسی کوردی ئه‌وه‌نده هیرارکیانه دروستبووه هیچ کات به خه‌یاڵی پارتی و یه‌کێتیدا نه‌هاتووه که ڕۆژێک بێت ده‌سته‌ڵاتێکی تر دروستبێت و داوای دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵدا بکات، هه‌ربۆیه‌شه پارتی و یه‌کێتی ئه‌وه‌نده دیسپهراتن نه به موچه بڕێن و نه به‌کڕینی خه‌ڵکی و نه بهچاوسوورکردنهوه و تۆمارکردنی ناو و ناونیشانی که‌سانی نه‌یار، نه‌به په‌خشان و ته‌خشانکردنی پاره فریا ناکه‌ون و تووشی هیستریایه‌کی ئه‌وتۆ بوون که‌هه‌مووان خه‌می له‌ده‌ستدانی به‌شێک له‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌یه که ئێستا هه‌یه‌تی و سبه‌ینێ ڕه‌نگه وه‌ک ئێستا نه‌یمێنێت. ئه‌م سه‌رلێشێوانه شڵه‌ژانی دوو دزمان له ماڵێکدا بیرده‌خاته‌وه که خاوه‌ن ماڵ له‌وه‌دایه خۆی بکات به‌ژووردا و بیانبینێت، نه‌ک دوو حیزبی سیاسی وه‌ک خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن که توانای قبوڵکردنی گۆڕان و حورمه‌تگرتنی ئازادی خه‌ڵکی هه‌یه و ده‌توانێت مل بۆ هێزێکی تر بدات که له خۆی کاراتر و چالاکتره. دیاره ئه‌م گۆڕانه وه‌ک ته‌قینی فیشه‌کێک وایه که گوله‌که‌ی له هه‌وادایه و ڕوداوێکی حه‌تمییه و که‌س ناتوانێت بیگێڕێته‌وه، به‌ڵام ده‌گاته کوێ؟ له که‌ش و هه‌وایه‌کی سیاسی پڕ له موئامه‌ره‌ی وادا که‌س ناتوانێت بزانێت و پێشبینی یه‌کجاره‌کی بۆ بکات، تا ئه‌نجامی کار و چالاکییه‌کان دوای هه‌ڵبژاردن نه‌بینرێت.
ئایه پارتی و یه‌کێتی دوای ئه‌م ئاستی دیسپهراتبوون و شڵه‌ژانه‌ی که ئێستا تێیکه‌وتوون، هه‌ڵوێستیان چۆن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و توێژه درۆزن و مشه‌خۆره‌ی ناو هه‌ناوی خۆیان که پردی نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتبوون؟ هه‌روه‌ها هه‌ڵکردنی بای گۆڕان و لابردن له ناو خۆشیاندا چه‌ند که‌س بێ ده‌سته‌ڵات و چه‌ندی تر به‌ده‌سه‌ڵات ده‌کات؟! ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان به ڕوونی وه‌ڵامه‌کانی ده‌بینین. چونکه هه‌ژده‌ساڵه له‌ناو پارتی و یه‌کێتیدا دوای ئه‌و ده‌یان ئابڕووچوونه ئابوریی و سیاسیانه‌ی که له‌نێوانیاندا ده‌رکه‌وتووه نه‌مانبینی که‌سێک ده‌ربکرێت و بخرێته به‌رده‌م ڕای گشتی و گوناهه‌کانی بائاشکرا باسبکرێن. ئه‌م کائینه سیاسییه پێست قایم و نه‌ترساوه له سومعه‌ی سیاسی خۆی توانای هه‌یه هه‌موو شتێک بکات ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بمێنێته‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه به‌رپرسیارێتی هه‌ره گه‌وره بۆ هه‌موو پێشهات و ڕوداوێکی تراژیدیانه له کاتی هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردنیشدا، له ئاستی فه‌ردییه‌وه تا ئاستی حیزبی و گشتی ڕووبه‌ڕووی ئه‌وان ده‌کرێته‌وه و ئه‌وان به‌رپرسیاری یه‌که‌من. توڕه‌بوونی خه‌ڵک له ئاستێکدایه که ڕه‌نگه ئاژاوه‌یه‌کی بچکۆله بتوانێت هه‌موو هێزی پارتی و یه‌کێتی وه‌ک ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین بخاته ژێر و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دیسانه‌وه بخاته‌وه ناو بازنه‌ی ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییه‌ی که جگه له خۆکوژی شتێکی تر نه‌بوو.
ئه‌م ترسی ته‌قینه‌وه و بهیهکداههڵپژانانهی که ئێستا له شه‌قامه‌کانی شاری سلێمانیدا ده‌بینرێت، کلتورێکه که له حیزبی کوردییه‌وه به‌جێماوه، یادوه‌رییه‌که له‌ناو هه‌ناوی کۆمه‌ڵگادا ده‌ژی و ئاسان نییه ڕیشهکێشبکرێت، پارتی و یه‌کێتی له شه‌ست و شه‌شه‌وه له‌یه‌کتری ده‌کوژن، له‌و سه‌روه‌خته‌وه ئێوه ده‌چنه سه‌ر ماڵی یه‌کتری و ته‌عه‌دا له خزم و که‌سی یه‌کتری ده‌که‌ن، به‌دزی و به ئاشکرا یه‌کتری ده‌فڕێنن و یه‌کتری سه‌ره‌ونگون ده‌که‌ن، زاراوه‌کانی جاش و خۆفرۆشی و جنێوه بازاڕییه‌کان له‌ئێوه‌وه داکه‌وته ناو بیرکردنه‌وه‌ی زمانی کوردییه‌وه، ئه‌مه‌ی که هه‌یه به‌شێکی زۆری درێژکراوه‌ی ئه‌و کلتوره ناشیرینه‌ی ئێوه‌یه، ئه‌وی تریشی ئه‌و هه‌موو توڕه‌بوون و خه‌فه‌کردن و ترس و فهوزهوییهتهی ناو رۆحی ئینسانی کورده، جیا له‌وه‌ش به‌شێکی که‌می هه‌وڵدانه بۆ تامکردنی پیشاندانی جیاوازی و ئینتیما و خۆسه‌پاندن و ئازادی. ئێوه که ئینسانی کوردتان هه‌ژار و بێ خه‌ون کرد چۆن داوای هێمنی و نۆرماڵی له‌م کائینه هیسترییه ده‌که‌ن که ئێوه ده‌ستان هه‌یه له خهلقکردنیدا، ئێوه چ کاتێک به هێمنی و ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا دانیشتوون، ئێستاش ده‌سه‌ڵاتداری قینله‌دڵ و جاهلی واتان تیایه که قسه له‌سه‌ر حیزبی به‌رامبه‌ر ده‌کات هه‌ر ئه‌وه نییه ده‌ستی له‌سه‌ر په‌له‌پیتکه‌ی کڵاشینکۆفه‌که‌ی جارانی شاخی نییه ده‌نا به‌هه‌مان نییه‌ته‌وه قسه ده‌کات، ئیدی چۆن داوای هێمنی له‌و کائینه توڕانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌که‌ن که ئێوه هۆکاری شڵه‌ژانه ده‌رونییه‌کانی ئه‌وانن. ته‌نانه‌ت خوێنی ئاژاوه‌گێڕترین که‌سی سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه‌ش به ئۆباڵی ئێوه‌یه نه‌ک که‌سی تر. ئه‌و ڕۆژه‌ی که خوێن له‌شه‌قامه‌کاندا ده‌ڕژێت به‌رپرسیاری گه‌وره ئێوه‌ن، وڵاتێک که پڕبێت له گه‌نده‌ڵی و دز و سیاسی درۆزن، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاژاوه‌گێڕ و شه‌ڕفرۆش و جنێوفرۆشیشی تێدا دروستببێت، چونکه ئه‌و گه‌نجه‌ی که له شه‌قامه‌کاندا واده‌کات له‌کاتی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ئێوه‌دا گه‌وره‌بووه و خۆی ده‌بینێت که چه‌نده ته‌نهایه و چۆن غه‌رقی ناو ئه‌و هه‌موو کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیانه بووه که ئێوه دروستکهریانن و که‌چی ناشتوانن چاره‌سه‌ریان بکه‌ن.
سیاسی عاقڵ و کارا ئه‌و سیاسییه‌یه که ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ناشیرینیی و ناڕێکییه‌کان و هه‌وڵی جوانکردن و چاکردنیان ده‌دات، نه‌ک له‌به‌رخاتری ئینتیمای حیزبی و ئاستی ده‌سه‌ڵاتی خۆی په‌رده‌پۆشیان بکات. دنیا له‌به‌رده‌می گۆڕان و کردنهوهیهکدایه که هیچ هێزێک ناتوانێت به‌ری پێبگرێت، وه‌ک چۆن باس له‌و تیۆرییه فیزیایی و فه‌لسه‌فییه ده‌کرێت که له‌ژێر ناوی "کاریگه‌ری باڵی په‌پووله"دا ناوده‌برێت، که ده‌کرێت له‌یه‌کدانی باڵی په‌پووله‌یه‌ک کاریگه‌ری زۆر گه‌وره و گۆڕانی وا گه‌وره له دوای خۆی بهێنێت که که‌س چاوه‌ڕوانی نه‌کات، به‌چه‌شنێ گه‌ر په‌پووله‌یه‌ک له "چین" باڵ بجوڵێنێته‌وه، ده‌کرێت ببێته هۆی هه‌ڵکردنی باو زریان له‌زۆر شوێنی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌وروپا. ئایا ئه‌م تیۆرییه فیزیایی و فه‌لسه‌فییه که په‌یوه‌ندی به ژینگه‌وه هه‌یه هیچ کات ده‌سه‌ڵاتداری کوردی ترساندووه له‌ئاستی سیاسی‌دا که ڕۆژێک له ڕۆژان دوای ئه‌م هه‌موو ڕه‌خنانه‌ی له‌م هه‌ژده ساڵه‌دا ڕووبه‌ڕویان کراوه‌ته‌وه ئه‌و بای گۆڕانه ئه‌وانیش توشی زریان و گۆڕانی کتوپڕبکاتهوه، ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه گه‌یشتنی کاریگه‌ری بای باڵی ئه‌و ڕۆشنبیره خه‌مخۆرانه‌یه که هه‌میشه ئه‌و زه‌نگی خهتهرانهیان بۆ لێده‌دان و ئێوه بهچقڵی چاو و خۆفرۆش و هاوڕێی شۆڤێنی لهقهڵهمتان ده‌دان و ده‌تانووت ئه‌مانه ڕۆژێک پێشمه‌رگایه‌تیان نه‌کردووه و چاویان به‌م ده‌ستکه‌وتانه هه‌ڵنایه‌ت و خه‌ڵکانی درۆزن و موبالهغهچین.
ئێوه ئینسانتان فه‌رامۆشکرد، سیاسییه‌کیش ئینسان و ماناکانی ئینسان بوون فه‌رامۆشبکات، ئه‌وا هه‌میشه ده‌ستی به‌ده‌روازه‌ی جهههنمێکهوهیه کهههرچ کاتێک بیه‌وێت ئه‌و ده‌روازه‌ی جه‌هه‌نمه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه و وڵات ده‌کاته‌وه. ئێوه کلتورتان فه‌رامۆشکرد که ڕۆحی کۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌و سیاسییه‌ی که کلتوری فه‌رامۆشکرد و به هیچی بینی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه رۆحی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک فهرامۆشدهکات و خۆی له‌بری کلتور ده‌کاته شانازییه‌کانی کۆمه‌ڵگه. خۆیه‌ک که به‌تاڵه له ئینسان و به‌تاڵه له ڕۆحی کۆمه‌ڵگه. سیاسیهکیش به‌تاڵبێت له ئینسان و له ڕۆحی کۆمه‌ڵگه سیاسییه‌که هه‌موومان به‌ره و جه‌هه‌نم ده‌بات. ئێمه هه‌ژده ساڵه توڕه‌ین له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌موچاوه ناشیرینانه‌ی ئێوه، ئێمه هه‌ژده ساڵه داواده‌که‌ین و ئێوه داواکانمان وه‌ک نوکته و گاڵته ده‌بینن، هه‌ژده ساڵه هاوارده‌که‌ین و گوێتان له ده‌نگمان نییه، هه‌ژده ساڵه وڵات پڕ ده‌که‌ن له ناشیرینی و ئێمه له دوای ئێوه‌وه پاكیدهکهینهوه و پێتان ده‌ڵێین به‌سه، هه‌ژده ساڵه ئێوه بێ شه‌رمی ده‌که‌ن و ئێمه له‌بری ئێوه ته‌ریق ده‌بینه‌وه و خه‌م ده‌خۆین، ئێوه توانای بینینی ئینسانتان نه‌ماوه که له‌کاتێکدا کاری ئێوه بۆ دڵخۆشکردنی ئینسانه‌کانه.
ئێوه له‌به‌رده‌م مه‌نفی بوونی من و درێژبوونه‌وه‌ی ژیانی من له مه‌نفادا تاوانبارن، له‌به‌رده‌م ڕێگرتن له ئازادی منیش‌دا تاوانباری گه‌وره‌ن که هه‌قی ده‌نگدانتان لێسه‌ندمه‌وه و نه‌تانهێشت وه‌ک هاوڵاتییه‌کی کورد له ئه‌وروپا ده‌نگبده‌م، چونکه ئه‌وکات ده‌متوانی ئازادانه ده‌نگ بۆ که‌ستان نه‌ده‌م و ده‌نگی خۆم به سپێتی بخه‌مه سندوقی ده‌نگدانه‌وه تا له‌و ڕێیه‌وه پێتان بڵێم ئه‌وه‌ی که نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگی من ده‌کات تا ئێستا که‌ستان نین.
ئیمری کیرتیز که هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نوبڵه له‌به‌رده‌م ئه‌و وته‌یه‌ی ئهدرنۆدا که ده‌ڵێت: دوای ئهوشویز "قه‌تڵوعامکردنی جوله‌که‌کان" ئینسان ناتوانێت شیعر بنووسێت. به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت: نا دوای ئهوشویز ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ر ئهوشویز بنووسرێت. منیش وه‌ک نوسه‌رێکی کورد ده‌ڵێم، دوای ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ئێوه ئه‌ده‌بی کوردیش ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕانه‌ی ئێوه بنووسێت که‌له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا کرتان و به‌وهۆیه‌وه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیتان تا ده‌هرێکی دوورودرێژ به‌برینداری و به‌ته‌نهایی له‌خوێنی خۆیدا به‌جێهێشت. ئێوه ئینسانی کوردتان تاڵان و بێ به‌ریکرد له‌ساده‌ترین شانازییه‌ک که هه‌یبوو، ئه‌ویش که کوردبوون بوو ته‌نها کوردبوون.