Skip to Content

Sunday, October 6th, 2024
بۆ هەتایى…هەتا ون بوون…تێکۆشەرتەنیا

بۆ هەتایى…هەتا ون بوون…تێکۆشەرتەنیا

Closed
by February 16, 2008 ئەدەب

ئەى خانە خوێیە
تەڕەندازەکەى
شەقـــامى لاشەم و
تەروەندەترین ئەڤین
بێرەناو هزرى پەشێوم و
بپەیڤە لەگەڵ
ئارەزووە قاوەییەکانى من
ئەى کیژى زەریــــایەک لەنهێنى
من بۆ چیــــمە تراویلکە بیت
مــن بــــۆچــــى گڕ
لە دەمارەکانم بەربدەم
کەتۆ نەیەیـــت …
بێــــرە شـــەومــــەوە…
بەدیار تەواوکردنى شیعرێکمەوە
لەجیاتى گڵۆپێکى سفر
وەکو هەتاو…
دابنیــــشەو…
مەهێــــــڵە….
وەنەوزى خەو بمباتەوە..
من ئەمەوێت…
پرچەکانت … بە پەنجەمەوە و
پەنجەکانت …بەپێنوسەکەمەوە بێت
من نامەوێت
لەبەردەممدا دابنیشیت و
هیچ نەڵێیت
ئاخەر دڵبەستەى تۆم
دڵبەستەى وشەى زارتم
ئەى کیژى ساردۆنیا ئاسا
بێرە ئێرە
ئێرە لێو ڕێژە ..بەگوڵ
گوڵ ڕێژە …بە شیعر
شیعر ڕێژە..بۆ تۆ
بێرە ئێرە
ئەى تریفەى شیعرو
نیشتمانى خەیاڵم
بێرە ئێرە
ئەى شنە باى دە ڤەرى دڵم
ئەى جوانترین قەسیدەى ئەو
بێرە ئێرە
ئەى پەلکە زێڕینەى
   ساتى باران بارین و
گوڵاوى ڕۆژانى تەنیایم بێرە ئێرە
ئەى مامۆستاى زمانى جەستەم و
سپى پۆشترین
ئافرەتى پێش بەفربارین و
تەڕترین گە ڵا
بەشەونمى بەیانى
ئەى ڕومەت ڕومەتى ئەستێرەکان
بێرە ئێرە
باچیدى دێوزمەى مردن
بەدەم منەوە
نەکەوێتە گۆرانى گوتن
بێرە ئێرە
با شەو سەما بۆ خەمەکانم نەکات و
پێم پێنە کەنێت
بێرە ئێرە
ئەى کچى هێندەى
باران وبەفرو سروشت جوان
بێرە
 با تینوێتى دڵى کەیل
لەگەردى چاوەڕوانى بشکێ و
گڕودوکەڵى
خوێن ومۆخم بکوژێتەوە
بێرە باسەرم دابگیرسێت
بێرە ئێرە
ئەى کیژى هێندەى
سروشت جوان
بۆهەتاى بێرە ئێرە
بۆ هەتایى
تارماییەکەت نا
خۆت وەرە
یەکەمجار
دەستێ بێنە
 بەسەر شانى چەپمداو
بەڕویەکى خۆشەوە
وەکو جارانى مناڵى تر لە ئێستاى لاویم
پێم بڵێ
(ئەوە شێتە خەریکى چیت)؟
تاپێت بڵێم
منى شێت
وا گریان بۆجوانیت ئەڵێم
تاپێت بڵێم
بیر لەتەمەنى گوڵى سورو
درێژى سکە ى شەمەندەفەرو
بیر لــــــــە
پاڵتۆ زەردەکەى باپیرم دەکەمەوە
تاپێت بلێَم
وادیرۆکى ژیانى پڕلە (هیچ)!ئەنوسمەوە
بەقەڵەمى چاوەکانت
وا خۆم وخۆم دەدوێنم
ئەمەوێت بە شەڕیان بەم…ئەى گوڵ
خۆت وەرە بۆهەتایى
بێرە ئێرە
وەکو جاران فێرى گەر دە ش و
لە بیر کردنى باڕەش و
چاندنى وشەى جوانم بکەرەوە
بێرە ئێرە
بۆ هەتایى…لەگەڵمابە
نە لەسەر ڕێگادا
ڕووم لێ وەر گێڕەو
نەلــەســـەربان
بەتوڕەییەوە تەماشام کە
من شەیداتم….
وەکوکیژێکى شەپۆلاوى مەبەو
بیر لە سنورى
(سیس بون )مەکەرەوە
ئەى گوڵ
وەکـــو خۆت
خۆت بنوێنەو
باران بە…
بۆکوژاندنەوەى گڕى
کاژى حەزم
ئەى گوڵ بێرە ئێرە
تا ئەمشەو
بۆ هەتایى ..هەتا ونبوون
گۆرانیت بۆبڵێم و
لە بەرچاوى خەڵکیدا بتکەم
بەخواوەندى جوانى و
نەک هەر خۆم..وابکەم
ئەوانیش کڕنوش بۆ
ڕاوەستانە فێڵاوییەکانت بێنن!!
تەنیا ئەگەر بێیت
من ئەتکەم بە
خواوەندى جوانى…….
من ئەتکەم بەخواوەندى جوانى

بەفرانبارى2007
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.