نه‌وشیروان مسته‌فا ولیستی گۆڕان قاره‌مانی کام داستانن؟
ابراهم حسینلیستی گۆڕان که نه‌وشیراون مسته‌فا سه‌رکردایه‌تی ده‌کات له ناو پڕۆسه‌ی به‌ناو هڵبژرادنهکانی کوردستان، به‌کۆمه‌ڵێک بانگه‌شه و‌دروشمی له جۆری "چاکسازی وکه‌مکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وجیا کردنه‌وه‌ی حزب له حکومه‌ت" هاتۆته ناو مل ملانێی ده‌سه‌ڵاته‌وه و گه‌ره‌کیه‌تی له‌ناو هاوکێشه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدا، له به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستان خۆی وه‌ک قاره‌مانی داستانی گۆڕان وچاکسازی وریفۆرم له ژیانی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی ئێستای کوردستاندا وێنا بکات. سه‌ره‌نجام سواری شه‌پۆلی ئه‌و ده‌نگه ناره‌زایه‌تیه ئازادیخوازه بێت، که ماوه‌ی جه‌ند ساڵێکه به شێوازی جۆراوجۆر ناکۆکی وناته‌بایی دنیابینی و سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزانه‌ی له‌گه‌ڵ خواسته‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ئازادی وخۆشگوزه‌رانی له مه‌حه‌ک داوه.
لیستی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان مسته‌فا، به جیا له‌وه‌ی چ وێنایه‌ک له خۆیان پشان ده‌ده‌ن و چ ئیدیعایه‌ک له باره‌ی خۆیانه‌وه ده‌که‌ن، هیچ له‌و ڕاستیه ناگۆڕێت، که ئه‌وان قاره‌مانی داستانێکی ترن، که هیچ په‌یوه‌ندی به‌و بانگه‌شانه‌وه نییه، که له هه‌راو به‌زمی سیاسه‌تی کوردستاندا به ده‌ستیانه‌وه گرتووه. هیچ کام له‌و دروشم و بانگه‌شانه، که ڕه‌وتی نه‌وشیروان به‌رزی کردۆته‌وه، جێگایه‌کی ئه‌وتۆیان له ستراتیژی ئه‌و لیسته‌دا نییه، ئه‌ونده نه‌بێ که ئه‌رکی سیاسی ڵیستی گؤڕان مه‌یسه‌ر بکات، بۆ لاسه‌نگکردنی پارسه‌نگی ده‌سه‌ڵات و هاوسه‌نگی هێزی تا ئێستا به زیانی پارتی و به قازانجی یه‌کێتی. به مانایه‌کی تر، گه‌مه‌ی لیستی گۆڕان به ده‌ر نییه له گه‌مه و مانۆڕێکی سیاسی فراوانتری یه‌کێتی بۆ گیڕانه‌وه‌ی ئۆتۆریته و متمانه‌ی له ده‌سه‌ت چووی یه‌کێتی، وه‌ک هێزی یه‌که‌م.
مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نییه که نه‌وشیروان له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا و به تایبه‌تی له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، له که‌شوهه‌وایه‌کی ڕازئامێز و موعجیزه ئاسادا، ئاوی پاکبوونه‌وه له تاوان و گوناحه سیاسیه گه‌وره‌کانی ژیانی سیاسی تا ئێستای به خۆیدا کردبێت و له قاره‌مانی داستانی جه‌نگ و کوشتاره‌کانی ناوخۆ و بێ ده‌نگکردن و بێحورمهتی کردن به نه‌یارانی سیاسی خۆی و حزب و بزووتنه‌وه‌که‌یه‌وه گۆڕابێت به ئه‌هلی تۆلێڕانس و قبوڵکردنی جیاوازی و ده‌نگه ڕه‌نگه جیاوازه‌کان و به کورتی گۆڕابێت به قاره‌مانی داستانی ڕیفۆرم و بنیاتنانی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن. مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی هاوسه‌نگی وریکهوتنهکانی تا ئێستای نێوان یه‌کێتی وپارتی دا ده‌نگ دان وهه‌ڵبژاردن به‌بێ هێنانه‌مه‌یدان وپهڕوباڵ لێڕواندنی نه‌وشیراون وپڕۆژهکهی ته‌نیا ده‌یتوانی دۆڕانێکی سیاسی تر ڕووبه‌ڕووی یه‌کێتی بکاته‌وه.
بۆیه بگره و برده‌ی ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و ته‌نگه‌تاوی و شڵه‌ژاوی ده‌ستکردی ناو ئه‌و حزبه له باره‌ی هه‌ڵوێستی باڵی ڕیفۆرم و پڕؤژهکهی نه‌وشیروان بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌رکردنی ڕواڵه‌تی و به شه‌پۆلی کادران و ئه‌ندامانی یه‌كیتی، کۆمه‌ڵێک مانؤر و سینارێۆی سیاسی له پێشدا ئاماده‌کراوبوون، بۆ ئاماده‌کردنی کارکردنی یه‌کێتی له چوارچێوه‌ی لیستی گۆڕان و له ده‌ره‌وه‌ی ڕێککه‌وتن و هاوسه‌نگی تا ئێستای نێوان یه‌کێتی و پارتیدا.
به‌و پێیه ئه‌وه‌ندی گرنگه بزانین نه‌وشیروان و لیستی گۆڕان به‌رهه‌می چ ڕه‌هه‌ندێکی سیاسی دیاریکراو و هه‌ڵچوون و داچوونێکی ناو خودی یه‌کێتی نیشتیمانین، وه‌ک هێزێكی ناسیۆنالیزمی کوردی، ئه‌وه‌نده گرنگ نییه که بزانین نه‌وشیروان و لیستی گۆڕان چ بانگه‌شه‌یه‌ک ده‌که‌ن و چ به‌ڵێنێک به خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌ن. له ڕاستیدا نه‌وشیروان نوێنه‌ری هیچ جۆره چاکسازی و ڕیفۆرمێک نییه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا، به‌ڵکو کارتێکی هه‌ڵپه‌سێردراوی یه‌کێتی نیشتیمانی وکاندیدی ناڕه‌سمی وڕانهگهیهنراوی یه‌کێتیه بۆ گێڕانی ڕۆلی ده‌ربازکردنی یه‌کێتی له‌کۆت وبه‌ندی هاوسه‌نگی هێزی تا ئێستا. ته‌نانه‌ت به هاتنه‌پێشی سیناریۆی دووه‌میش واته ئه‌وه‌ی که ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان پڕۆژه‌ی نه‌وشیروان بهرهوئهوئاقاره به‌رێت که نه‌وشیروان ناچار بکات ئه‌و مه‌ودا ڕواڵه‌تیه له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی دا بهێڵێته‌وه تا ماوه‌یه‌کی تر، دیسانیش نه‌وشیروان ته‌نیا وه‌ک پهسۆناژو کارهکتهرومهرجهعێکی تری سیاسی چاوی لێ ده‌کرێ که به‌شێوه‌یه‌کی تر توانای کۆکردنه‌وه‌ی هێزی یه‌کێتی هه‌یه.
به جیا له‌وه‌ی که ئاکامی ئه‌م کوده‌تا سیاسیه له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێزی داهاتووی یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات چ ده‌بێ و نه‌وشیروان و هاوکارانی له چ ڕیتواڵێکی فکری و سیاسی کڵاوله‌سه‌رنان و گێلکردن، به زه‌بری هێزی پاره و ده‌سه‌لات و میدیای دووڕوو تاجی خاوه‌ن ماڵێتی یه‌کێتی له پاڵ تاڵه‌بانیدا له‌سه‌ر ده‌نرێته‌وه، به‌ڵام ئاشکرایه که ئه‌وه ته‌نها خه‌ڵکی کوردستانه له‌و کوده‌تا سیاسیه که ناوی هه‌ڵبژاردنی لێنراوه، گاڵته به ئیراده وویژدانی ساف وسادهی ئینسانیهنهوه ده‌کرێت و له ڕێگای خۆڵکردنه چاو و ههڵفریواندنهوه، له ژێر ناوی گۆڕاندا ڕاپێچی ناو ههراوهوریاهکی تری شه‌ری ده‌سه‌ڵاتی نێوان یه‌کیتی و پارتی ده‌کرێن.
هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاری شه‌قاوه ئاسای ئه‌و ڕه‌وته، که هه‌ر ئێستا هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستانی تا ئاقاری شه‌ڕ و پێکدادانێکی تازه‌دا بردووه، به ئاشکرا ئه‌وه‌ی به هه‌مووان نیشانداوه، که لیستی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا له ڕابردووی خۆی دانه‌بڕاوه و چ له ده‌ره‌وه و چ له ناوه‌وه‌ی یه‌کێتیدا، چ له ئۆپۆزسیۆن و چ له ده‌سه‌ڵاتدا، ته‌نیا یه‌کێکی تر ده‌بێت له ومۆتهکه و پێرسۆناژانهی که سه‌نگه‌ره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی وحیزب وهێزه‌کانی له‌به‌رامبه‌ر خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئازادی وژیانێکی شهرفهتماندانهی ئینسانی وخۆشگوزه‌ران قایمتر ده‌کات.
هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان له‌باره‌ی چاره‌نووسی سیاسی کوردستان ڕاوه‌رگرتنی خه‌ڵکی کوردستان له‌باره‌ی چاره‌نووسی سیاسی خۆیان بۆ مانه‌وه له چوارچێوه‌ی عێراق یان جیابوونه‌وه‌و پێکهێنانی ده‌ڵه‌تی سه‌ربه‌خی خه‌ڵکی کوردستان ته‌نانه‌ت له ڕواڵه‌تیشدا جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی نیه له‌هه‌ڵوێستی تاڵبانی وبه‌رزانی. هه‌ڵوێستی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌باره‌ی بۆ نمونه به تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگای کوردستان، جیاوازیه‌کی زۆری نییه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی تاڵه‌بانی و بارزانیدا، که به گشتی له ژێر ناوی گه‌نده‌ڵیدا دانی پێدا ده‌نێن وه‌ک ڕۆتین وسهرپێچیهکی فڵان وفیسار به‌رپرس وبهڕێوهبهروهتد له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.ئه‌مه له‌کاتێک دایه که ته‌واوی سه‌روه‌ت وسامانی مه‌مله‌که‌ت له‌لایه‌ن ئه‌وهێزانه ده‌ستی بهسهرداگیراوهوڕاستهوخۆ ده‌چێته گیرفانی یه‌کێتی وپارتیه‌وه و ته‌واوی پڕؤژه‌ی لیستی گۆڕان و کۆمپانیای وشه به داهات و ئیمکاناتێک به ڕێوه ده‌چیت، که داهاتی به تاڵان براوی کۆمه‌ڵگایه وله‌ڕێگه‌ی هه‌مان (مه‌جلسی قیاده‌ی ثورهی حزب)ه‌وه بۆ ئه‌وانیش حه‌ڵاڵ ده‌کرێ. ئه‌مه سیگناڵێکه، که پڕۆژه‌ی لیستی گۆڕان درێژکراوه و به‌رهه‌می هه‌مان هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی تاڵانچین، که به حه‌ق که‌وتۆته به‌ر نه‌فره‌تی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه.
له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه، هێز و که‌سانێک که ده‌یان فایلی قورسی هه‌ڵپه‌سێردراوی شه‌ڕ، کوشتار، دیلکوشتن و ژن کوشتن، تاڵان و بڕؤی سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵگای کوردستانیان له ئه‌ستۆدایه، به پێی هه‌ر پیوه‌رێکی ئینسانی سه‌ڵاحیه‌تی ئه‌وه‌یان نییه بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایتی خه‌ڵک بکه‌ن. تا ئه‌و کاتانه‌ی ئه‌وانه له هیچ دادگا و مه‌رجه‌عێکی جه‌ماوه‌ری نوێدهوڵهتیدا بێ به‌ریبوونی خۆیان له‌و تاوانانه نه‌سه‌لماندبێت، تاکو ئه‌و هێزانه سێبه‌ری هێزی میلیشیا و چه‌کیان له‌سه‌ر خه‌ڵک لا نه‌بردبێت و ده‌ستیان له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه هه‌ڵنه‌گرتبێت و ده‌رفه‌تی یه‌کسانیان بۆ هه‌موو هێزه جیاوازه‌کان و بۆ خه‌ڵک نهڕهخساندبێت، که به‌بێ ترسی نان و کار بڕین، بڕیاڕ له‌سه‌ر ژیان و چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن، به‌شداریکردنیان له هه‌ڵبژاردن (هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک)، گاڵته کردنه به هه‌ست و ئیراده ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و خودی به‌شداری کردنیان به‌سه بۆ نا ڕه‌وابوون و باطڵبوونی هه‌ر سینارێۆیه‌کی هاوشێوه.19.7.2009