كامیار بوختانت كرد ………….. ئارام حه مه ساڵح
دوو ڕۆژ به ر له ئێستا له م سایته به ڕێزه دا كامیار وه ڵامێكی بوختان ئامێزی دامه وه ، به پێویستم زانی سه رنجی كامیارو و خوێنه رانی هێژا بۆ ئه م ڕاستیانه ی خواره وه ڕاكێشم چونكه كامیار هه روه كو قسه كانمی ده قاو ده ق نه قڵ نه كردبوو له هه مان كاتیشدا په ڕوباڵیشی بۆ دروستكردبوو زۆر بێویژدانانه كه وتبۆ وێزه ی نووسینه كه و شه لم كوێرم چی به بیردا هاتبوو نووسیبوی به بێ ئه وه ی مه به ستی من بپێكێ و بزانێ من چ دڵسۆز ی و ڕێزێكم بۆ پڕۆژه كه ی هه بووه ، دواتر كۆپڵه یه ك له نووسینه كه یانم به دڵ نه بووه و تێبینی خۆمم له سه ر داوه .
1. كامیار له سه ره تای نووسینه دووقۆڵیه كه یا ندا ده ڵێ ئێمه كه پێكه وه ده نووسین مه رج نییه له هه موو شتێكدا له سه دا سه د وه ك یه ك بین من كه ركوكیم و كاك هه ندرێن هه ولێرییه ئه مه ش پاكانه یه و وا له خوێنه ر ده كا هه ر په رچه بیرۆكه یه ك له پڕۆژه كه ی كامیارو ئه م نووسینه ی دواییدا ببینیت یه كسه ر به كاری هه ندرێنی بزانیت ئه گه رنا مرۆڤ له ماوه یه كی كورتدا دوو نووسینی دژ به یه ك نانووسێ، هه ر ئه مه ش بوو وای له من و بگره زۆر خوێنه ری دیكه ش كرد كه ئه و پارادۆكسه به بۆچونی هه ندرێن بزانێ .
2. كامیار ڕاستنابێژێ كه ده ڵێ من كه وتوومه ته وێزه ی هه ولێرو هه ولێرییه كان ، برای ئازیز ده بوو به ئه مانه ته وه قسه كانی من بگوێزیته وه، من له گوڵ كاڵترم به هه ولێر نه وتووه ناڵێم ، هه ركه سێ من له نزیكه وه بناسێ ئه مه ی لا ئاشكرایه و پێوستم به پاكانه نییه ، بریا بتتوانیبا یه ك دێڕ،یه ك ڕسته یان یه ك ووشه ی منت به نموونه بهێنایه ته وه و بۆ خوێنه ری ئازیزت بخستایه ته ڕوو، زۆر باشیش ده زانی قسه كردن به بێ به ڵگه ده چێته خانه ی بوختانه وه ، دوای ئه وه ش كه تۆ وتووته سلێمانی قه ڵای زمانی كوردییه من به وه ش ڕازی نه بووم و یه كسه ر ووتوومه لای من هه ولێرو كه ركوك و دهۆك و هه موو ناوچه كانی تری كوردوستانیش قه ڵای زمانی كوردین و هیچییان له هیچیان كه متر نین، با خوێنه ری ئازیز سه رپشك بێ و بزانێ وایه یان نا ..!!، كامیار ئه مه بوختانێكی گه وره یه و به كه س هه رس ناكرێ ، ئه گه ر قسه ش له سه ر كاك هه ندرێنه ، ئایا به چ پێوانه و ستانداردێك ڕه خنه گرتن له یه ك كه س به هێرشكردنه سه ر هه موو هه ولێریه كان حساب بكرێ ..!! ئایا هه ندرێن نوێنه ری هه موو شاری هه ولێره كه دانشتوانه كه ی نزیكه ی ملێۆنێك ده بێت ..!! ئا یا خودی كاك هه ندرێن یه كسانه به یه ك ملێۆن هه ولێری..!! كامیار ده بوو ویژدانت بێت و ئه م دوو بابه ته ت لێكجودا بكردایه ته وه ، به ڵام به داخه وه تۆ به ده ستی ئه نقه ست تێكه ڵت كردوون و سه رت له خوێنه ر تێكداوه ، هه روه ها من نه م وتووه هه ندرێن درۆزنه ، به ڵكو وتوومه له كۆتایی هه مان په ره گرافدا نووسه ر خۆی به درۆ ده خاته وه ئه مه ش به مانای ئه وه نییه كه هه ندرێن درۆزنه یان پیاوخراپه چونكه كاراكته ری خودی مرۆڤ شتێكه و نووسینی تێكستێكی ئاڵۆز له چه مكدا شتێكی تره ده بوو باش له م بابه ته تێبگه ی ده بوو چاوڕوون و دڵفراوان بوویتایه و بتزانیبا كه ڕه خنه له لاوازیی وكرچ وكاڵی نووسین وده ق ده گیرێ نه ك لاوازی خودی مرۆڤ ئه وجا بكه وتیتایه ته به رده فڕكێ ، ئه گه ر من له به ر ئاڵۆزی و شاراوه یی كۆنسێپتی گشتی نووسینه كه تان ڕه خنه م لێگرتبێتن ئه وا تۆ له خۆڕاو به بێ هۆ من به ناوچه گه ر نێوزه د ده كه یت هه ر له به ر ئه وه ی من شانازیم به چه ند كه ڵه نووسه رو روناكبیرێكی ده ڤه ری سلێمانییه وه كردووه وه كو هه موو كوردێكی تر كه ئه مه ش مافێكی ڕه وای خۆمه و هیچ كه سێك ناتوانێ لێم زه وت بكا، تكات لێده كه م به ویژدانه وه حوكم بده ، ئا یا شانازیكردن به ده ڤه رو هونه رمه ندی ناوچه یه كه وه ، ڕه وایه به ده ڤه رچی و ناوچه په رست له قه ڵه م بدرێ …!!! له لایه كی تره وه ده ڵێی من توڕه بونێكی زۆرم پێوه دیا ره به رانبه ر به هه ندرێن ….. نه خێر وانییه من هێنده ی له ناڕێكی و ووشه به ندی ئه و تێكسته تووڕه م نیو ئه وه نده له هه ندرێن تووڕه نیم و نه له نزیك و نه له دوور یه كدیمان نه ناسیوه و نه بینیوه و ڕێزیشم بۆی هه یه ، نازانم هۆی چییه و بۆچی خه باتی شه ش ساڵ پێشمه رگانه ی هه ندرێن ده ده یته وه به چاوماندا..!! كه س لاری له مه نییه ، خه باتی شاخ و خه باتی نووسین وكاری فیكری كاك هه ندرێن له سه ر چاوو له سه ر سه ره و ڕێزی بێپایانم بۆی هه یه به ڵام نازانم كێ باسی خه باتی پێشمه رگایه تی كاك هه ندرێنی كردووه و ئا ئه مه چ په یوه ندییه كی به ڕه خنه گرتنه وه هه یه ..!! خۆ ئه وه تا زۆربه ی به رپرسانی پارتی و یه كێتی نه ك خاوه نی شه ش ساڵ خه باتی شاخ بگره خاوه نی پازده تا بیست ساڵ خه باتی شاخن وئه وپه ڕی سوكایه تیش به خه ڵكی كوردوستان ده كه ن و له پۆپه ی گه نده ڵیدان به ڵام وادیاره كامیارزۆر توڕه یه و به له سه بووه و سه ری به هه موو كونێكدا كردووه بۆ ئه وه ی به ڵگه كۆبكاته وه و منی پێ تاوانبار بكات ، كامیاری به ڕێز من وه كو خوێنه رێكی كورد كه دڵسۆزی خۆم بۆ كاره كانتان نیشانده ده م و نوو سینه كانت به هه موولایه كدا په خشده كه م ده بێ مافی ڕه خنه گرتنیشم هه بێ ، نازانم تۆ بۆ هێنده شپرزه بوویت…!!! من هه نوكه ش ئه ڵێم ئه و نووسینه ی ڕابردووتان پێویستی به داڕشتنه وه هه یه چونكه هه ڵه یه ناوی هیچ شارێك بلكێندرێ به م نووسینی ستانداردی كوردیه وه ، ئه م نووسینه گشتگیره و مۆرك و جێپه نجه ی هه موو ده ڤه رێكی كوردوستانی پێوه یه ، ئیدی نازانم ئه م قسه یه چ خراپه یه كی تێدایه بۆ ده بێ ببێته مایه ی نیگه رانی ئێوه ..!!.
3. كامیار ده ڵێ هه ندێ له دۆستانی بادینان ئه ڵێن ئه م كه مپینی ستانده رایزكردنی زمانی كوردییه سلێمانییه كان، ئارامیه كان، شه هابییه كان كۆمه ڵه ییه كان، نه وشیروانییه كانی له پشته وه یه ، ئه و ده سته واژه یه ی سه ره وه هێنده له لۆژیكو ئه قڵی مرۆڤی ژیره وه دووره ته نیا بۆ پێكه نین باشه و هیچی تر نه ده بوو كامیار ئه و ڕسته بێتام و بێله زه ته بخاته سه ر كاغه ز ئیدی قسه ی هه ركه سێك بێ بۆ ئه وه باشه له زبڵدانی مێژووی بهاوی ، به واتایه كی تر هۆی یه كنه گرتنی زمانی كوردی خراوه ته ئه ستۆی سلێمانییه كان ، ئه وه تا نموونه كانیش هه ر خه ڵكی شاری سلێمانین ئارام ، شه هاب ، نه وشیروان جا له به ر ئه وه ی ئارام و شه هاب له ژیاندا نه ماون كۆمه ڵه ش زۆر ده مێكه ناوی كوێر بۆته وه و نه وشیروانیش له یه كێتی دابڕاوه كه واته چیتر ئه م هۆیه ناخواو كاریگه ر نییه….!!! ئینجا ئه گه ر ئێوه له به ر ئه م هۆیه یه زمانی ستانداردی كوردیتان ناو ناوه زمانی شاری هه ولێر ….!!! ئه وا خاكتان به دامان و قوڕتان به سه ر ، ئوزر له قه بائه ت خراپتر ، ئێستا هه ر ئه و هه نده بادینانیانه ی كه جه بتان ئاماژه تان پێدا ئیسته ره م ده كه ن و له جاران زیاتر داشی دامه یان سوارتره و ده ڵێن نه خێر ئه م كه مپینی ستانده رایزكردنی زمانی كوردییه ، هه ولێرییه كان و كۆسره تییه كان وئه رسه لان بایزییه كان و سه ئدی پیره ییه كانی له پشته وه یه ، ئه و كات ده بێ بڵێین چی ، كه رێكم دا به كه رێ سندان له بنا گوێی ده رێ یاخود وه ی له قونێ و وه ی له دۆشاوێ،
ده ك به ردت لێبارێ كامیار بۆ خۆت و به ڵگه ت …!!!.
4. سه رۆكی ووڵاته ڕۆژئاواییه كان و ئه مریكا له هه موو بوارێكدا ده یان ڕاوێژكاریان هه یه و له كاتی پێویستدا ڕاوێژیان پێده كه ن و گوێیان لێده گرن ته نانه ت ووتار نووسی Speech Writer تایبه تیان له هه موو بوارێكدا هه یه ، كه چی كامیار ئاماده نییه گوێ له ئامۆژگارییه كی دڵسۆزانه و برایانه ی من بگرێ و ته واو پێی تووڕه و سه غڵه ت ده بێ ده ڵێ تۆ بۆیه داوامان لێده ی به جیا كاربكه ین چونكه من كه ركوكیم و هه ندرێن هه ولێرییه ، ئیره ییمان پێده به ی ، كاری دووقۆڵی و سێ قۆڵی ڕۆژئاواییه كانیش به نموونه دێنێته وه ، ئاخر ناهه قم نییه كه داوای جیابوونه وه تان لێبه كه م ، چونكه من مێنتاڵێتی كورد باش ده ناسم و ده زانم كاری له و جۆره له لۆژیكی كورده وه دووره ، ئه وه تا تۆ خۆت له دوای چه ندین ساڵ ئه زموونی هه نده ران به ئامۆژگاری تووڕه ده بیت و كه له ڕه قه كوردانه كه ت هه وه ك خۆی ماوه .
سه دان و بگره هه زاران پشكێنه رو توێژه ره وه ی ئه مریكایی و ڕۆژئاوایی له ووڵاتانی ڕۆژهه ڵاتی نێوه ندو ئه فریقاو ئاسیادا ده ژین و گوزه ران ده كه ن بوئاماده كردنی باسێكی زانستی و ئه كادیمی له بواره كانی وه كوو ئاسه وارناسی و ئه نسرۆپۆلۆجی و……..هتد، هه یانه ده یان ساڵ له ناو جه نگه ڵه كانی ئه فریكادا ژیانێكی ئاژه ڵانه له گه ڵ ئه و كه سانه دا به سه ر ده باو فێری زمانه كه شیان ده بێ هه ربۆ ئه وه ی توێژینه وه یه كی تێرو ته سه ل و مه یدانی بهێنێته گۆڕێ له م سۆنگه یه وه ئامۆژگاری كامیارم كرد بگه ڕێته وه بۆ كوردوستان، له لایه ك به ڕوویدا ڕامئه په رموو و له لایه كی تریشه وه به كه سێكی خاوه ن ئه زموونی ده یان ساڵی هه نده رانم ده زانی كه چی كامیار له وه ڵامدا ده ڵێ یه كێتی نووسه رانی كورد و پارله مانی كوردوستان و ته له فزویۆن ومیدیای كوردی هه مووی بۆ تۆ و ، پێشكه شی خه ڵكی تری بكه ، وه كو من وه زیری ڕۆشنبیری كوردوستان بم نازانێ كه من ده ستم له ده ستی كه روێشك كورتتره ، برای ئازیز هه نوكه ش پێت ده ڵێم ئه و كاره ی تۆ پێویستی به هه نگاوی پراكتیكی هه یه گه ڕانه وه ش بۆ كوردوستان له پێناوی كارێكی ئاوا پیرۆزدا جێگه ی ڕێزو پێزانینی هه موو كوردێكی دڵسۆزه ، هه ڵبه ته ده زانم كه میدیاكان حیزبین و ڕه نگه تووشی گێرمه و كێشمه ببیت به ڵام ده یهێنێت ، ئه گه رنا كاره كه ت له سه ر ڕووپه ڕی ڕۆژنامه كان و تۆڕی ئینته رنێت ووشكهه ڵدێت وهیچی لێ سه وز نابێ ، جا برای ئازیز دوا ووته م ئه وه یه كه خۆبه زلزانین ، گوێنه گرتن له یه كتر، نه خوێندنه وه ی نامه ی یه كتر، تۆڵه سه ندنه وه ، ڕه تكردنه وه ی ڕه خنه و تێبینی كارێكی هه تا بڵێی كوشنده یه و ئاكامه كه ی هه ر په شیمانی و مایه پوچییه .
…… كالیفۆرنیا ، ئه مریكا