
ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و سایكۆڵۆجی هه‌ڵبژاردن
ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و سایكۆڵۆجی هه‌ڵبژاردن*
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان/ سیدنی
selah.germian@yahoo.com.auله پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ به شێوه‌یه‌کی گشتی له باری سایکۆلۆجییه‌وه له حاڵه‌تێکی ململانێی ده‌روونیدا ده‌ژێن. ئه‌و حاڵه‌ته‌ش، له‌لایه‌که‌وه به هۆی هێزێکی ده‌ره‌کییه‌وه که له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجێکی تایبه‌تدا، به هه‌موو شێوازێک له هه‌وڵداندایه بۆ ئه‌وه‌ی ناهۆشیارانه به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی دیاریکراو بیانبات. له‌لایه‌کی تره‌وه چه‌ند پاڵنه‌رێکی ده‌روونی و ڕه‌هه‌ندی جیاجیا و له ئاستی جیاوازدا هه‌ن، کارئه‌که‌نه سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی تاکه‌که‌سه‌کان. به‌شێکیان ڕێخۆشکه‌رن بۆ گه‌یشتن به بڕیاری ده‌نگدان به‌و لایه‌نانه‌ی که له‌گه‌ڵ بیروبۆچون و ئامانجه‌کانیاندا یه‌کئه‌گرنه‌وه و بهشیکیتریان ڕێگرن له گه‌یشتن به بڕیاردان. ئه‌وانه‌ش په‌یوه‌ندن به هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤه‌کانه‌وه، وه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی و سوز و کاریگه‌ری که‌سێتی و ترس و دڵه‌ڕاوکێ. زۆر توێژینه‌وه هه‌ن له بواری سۆسیۆلۆجی و سایکۆلۆجیدا جهختئهکهنه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ستراکچه‌ری تاک و ستراکچه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، به ئامانجی ناساندنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که کارئه‌که‌نه سه‌ر دهنگداندهران له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردندا، له نمونه‌ی: چینی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایین، په‌یوه‌ندی خێڵه‌کی، جیاوازی نیوان شار و لادی، شیوازی پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاڕاسته ده‌رونییه‌کانی ده‌نگده‌ران، بیروڕایان له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌کان و ئه‌جندا و به‌رنامه و که‌سێتی و هه‌ڵسوکه‌وتی کاندیدکراوه‌کانیان.
ترس و دڵه‌ڕاوکێ و شله‌ژان و هه‌ڵچون له لایه‌کیتره‌وه، له گرمه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا باڵ به‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی پرۆسه‌که‌دا ئه‌کێشێت، واتا جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ران و لایه‌نه سیاسییه به‌شداربووه‌کانی ناو پرۆسه‌که. هه‌رچی تاکه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه، له ترس و دڵه‌راوکێ قورس‌دا ئه‌ژین سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن و پاشه‌ڕۆژێکی نادیار و هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که مه‌ترسییان لێئه‌کرێت، خه‌ون و ئاواته‌کانیان له‌باربه‌رن و باری ژیانیان سه‌خت و دژوار تر بکه‌ن و ده‌نگیان کپکرێت و له‌گه‌ڵ خۆیاندا ناعه‌داله‌تی و نایه‌کسانی و پێشێلکردنی یاسا و گه‌نده‌ڵی بێنن و بیکه‌نه دیارده‌ی ڕۆژانه‌ی بواره‌کانی ژیانیان. یان له ترسی ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان به فیڕۆ بچێت و ئامانجی دنگدانیان نه‌یاته‌دی. له لایه‌که‌ی تره‌وه لایه‌نه سیاسیاکان له ترس و دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌دان که خه‌ڵک متمانه‌یان پێنه‌دات و ده‌نگه‌کانیان له‌ده‌ست بده‌ن. ئه‌وه‌ش زۆرجار ئه‌بێته هۆی شلهژانیان و له‌ده‌ستدانی کۆنترۆڵ و په‌نابردنیان بۆ شێوازی ناڕه‌وا و لادان له یاسا و بنه‌ماکانی دیموکراسی و پێشێلکاری و چهواشاکردن. به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ئه‌و حیزبه سیاسیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته و هه‌موو شتێکیان مۆنۆپۆلکردووه و بۆ سه‌رکه‌وتن له پرۆسه‌که‌دا به‌کاری دێنن، چ به کۆنترۆڵکردنی مێشکی جه‌ماوه‌ر به ڕێی چه‌ناڵه زۆر و زه‌به‌نده‌کانی میدیا و داموده‌زگای حیزبی و حکومییه‌وه، یان به‌ڕێی به‌رتیلدان و کڕینی ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌کردن و شیوازی جۆراوجۆری ترس و تۆقاندنه‌وه.
نیکولا میکاڤیللی (1469-1527) نوسه‌ری کتێبی " میر" له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئاماژه به کۆمه‌ڵێک بنه‌مای ده‌روونی و ئامرازی جیاجیا ئه‌کات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی و پاراستنی ده‌سه‌ڵات و پێیوایه که دوورن له هه‌موو بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی و ئایینی و دادوه‌ری و که‌رامه‌ت و ئه‌رکی مرۆیییه‌وه. چونکه ده‌سه‌ڵات به‌هه‌ر نرخێک بیت ئه‌یه‌وێت به‌رده‌وام بێت و خۆی جێگیر بگات و خه‌لکێش ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی بن. نه‌یار و به‌رهه‌ڵستکار و سه‌رپێچیکه‌رانی پهراویزبکات و دوریان بخاته‌وه، ئاسایشی خۆی بپارێزێت و مه‌ترسی له‌ڕێیدا نه‌هێلێت. هه‌رئه‌و تایبهتمهندییانهنشن سایکۆڵۆجی ده‌سه‌ڵات پێکدێنن.
ئاشکرایه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک پشتئهبهستێت به ڕۆڵی سه‌رکرده، سه‌رۆک یان سه‌رکردایه‌تی (حیزب، ده‌سته، گروپ، خێڵ، چین) یه‌وه که له کۆمه‌ڵێک که‌س پێکدێن. بۆیه سایکۆڵۆجی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک له سایکۆڵۆجی تاکێک یان کۆمه‌ڵه که‌سانێک که ده‌سه‌ڵات بهڕیوهئهبن سه‌رچاوه‌ئه‌گرێت. زۆر جار تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سایکۆڵۆجی ده‌سه‌ڵات له تاکه‌که‌سێک به‌رجه‌سته ئه‌بێت. هه‌ر وه‌ک له رژێمه تۆتالیتارییه‌کاندا له که‌سێتی و هه‌ڵسوکه‌وت و کرده‌وه‌ی سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کاندا بهدیئهکرێن، له نمونه‌ی هیتله‌ر و مۆسولینی و ستالین و سه‌ددامدا. ئه‌و جۆره سه‌رکردانه‌ش له‌ڕاستییدا ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتیان دروست کرد بوو نه‌ک ده‌وڵه‌ت. چونکه دروستکردنی ده‌وڵه‌ت وداموده‌زگاکانی جیاوازه له ده‌سه‌ڵات که به پیێ سایکۆڵۆجیهکی تایبه‌ت دائهمزرێت و له‌پێناو تێرکردنی حه‌ز وئاره‌زو و پێویستییه ناعهقلانییهکاندا داموده‌زگای تایبه‌ت دێنێته‌کایه‌وه و بهڕیوهیئهبات. ئه‌وه‌ش وا له ده‌سه‌ڵات ئه‌کات که وه‌ک هێزیکی ئابوری و فیکری، به بشتبه‌ستن به داموده‌زگای ئیداری، پۆلیس و ئاسایش و چاودێری توندوتۆڵه‌وه خۆی بسه‌پینێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا و جێگای داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت بگرنه‌وه. بۆیه کاتێک ده‌سه‌ڵات جێی ده‌وڵه‌ت ئه‌گرێته‌وه، ته‌نیا مانه‌وه و ئاسایشی خۆی به‌لاوه مه‌به‌ست ئه‌بێت و ترسیش له جه‌ماوه‌ر به ته‌واوه‌تی دایئه‌گرێت. چونکه خۆی چاک ئه‌زانێت جه‌ماوه‌ر بێبه‌شکراوه و به‌ئاگایه له پیشێل‌کردنی ماف و زه‌وتکردنی ئازادییه‌کانی. هه‌ر کاتێکیش جه‌ماوه‌ر بواری بۆ بڕه‌خسێت ڕوبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵات ئه‌بێته‌وه و ڕاپه‌ڕین بهڕپائهکات و هه‌وڵی گۆڕانی ده‌سه‌ڵات ئه‌دات. ده‌سه‌ڵات چاک له‌و ڕاستییه تێئه‌گات و هه‌ر ئه‌وه‌ش وا ئه‌کات که هێز و توانای سه‌ربازی و پۆلیسی خۆی ده‌ربخات، چ به‌ڕێی نمایشکردنیانهوه بێت یان به ڕێی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و شوشتنه‌وه‌ی مێشک و چه‌واشه‌کارییه‌وه، یانیش به هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن و چاوترساندنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تا بتوانێت کۆسپ و ڕێگرییه‌کان له‌به‌رده‌میدا نه‌هێڵێت و به‌رده‌وامی خۆی مسۆگه‌ر بکات.
ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن هێز و توانا کاریگه‌ری زاڵی هه‌یه به‌سه‌ر بیر و هۆشی تاکی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌وارییه‌وه. چونکه وه‌ک نه‌ریت، خه‌ڵکی عه‌وامی کورد بڕوای به خاوه‌ن هێز هه‌یه و مه‌لکه‌چی ئه‌بێت و ئاماده‌یی خۆی له خزمه‌تکردنیدا پێشانئه‌دات. له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی و لاوازی که‌سێتی که له ده‌رئه‌نجامی ڕابردوویه‌کی دور و درێژ له ژێرده‌ستی و چه‌وساندنه‌وه و بێبه‌شکردن له ماف و ئازادی به هۆی زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانه‌وه. تا وای لێکراوه که هانا بۆ میکانیزمی به‌رگریکردنی ناسراو به (ماسۆشیزمی کۆمه‌ڵایه‌تی) به‌رێت. که چێژوه‌رگرتنه له ئازار و گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکار و پاساوهێنانه‌وه بۆ سادیزمی ئه‌و کاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ی که نه‌یتوانیه‌وه به‌ری پێبگرێت و خۆی لێ رزگار بکات. یانیش وه‌ک سزایه‌کی ڕه‌وا له به‌رانبه‌ر هه‌ڵه و گوناهه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ئه‌یانبینێت. ئه‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا باوه، له ئاکامی هه‌ر نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانییه‌ک ئه‌وترێت (خۆمان خراپین) یان (خوا کێو ئه‌بینێت و به‌فری تێئه‌کات) یان (ناپاکی خۆمانه بۆیه خوا پیمان ڕه‌وا ئه‌بینێت). ئه‌و جۆره پاساوکردنه که بهرگریکرنێکی هه‌ڵقوڵاوی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه، به شیوازێکی تر خۆی ئه‌نوێنێت و له هه‌ڵسوکه‌وتێکی به‌رچاو له شکۆڕاگرتنی هێز و توانا و گوێڕایه‌ڵی بۆ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتدا ده‌رئه‌که‌وێت.
حاڵه‌تێکی ده‌روونی تر له لای زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران ڕه‌چاو ئه‌کرێت، کاتێک له‌هه‌مان کاتدا دوو بۆچوونی دژ به‌یه‌ک له هزریاندا بوونیان ئه‌بێت و هه‌رجاره‌و مه‌یلی زیاتر به‌لای یه‌کێکیاندا ئه‌چێت، بۆ نموونه زۆربه‌ی خه‌ڵک هاواریانه له‌ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و که‌می خزمه‌تگوزاری، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ترس له هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کی و ناڕۆشنی بارودۆخی ناوچه‌که و پاشه‌ڕۆژی کوردستان، به باشی ئه‌زانن ده‌نگ بده‌ن بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی خاوه‌ن هێز و نفوز و پایه‌یه‌کی سیاسی. یانیش ده‌نگ به لایه‌نێکی سیاسی ئه‌ده‌ن هه‌رچه‌نده باوه‌ڕیان وایه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستا باشتر نابێت. واتا هه‌ڵوێستێکی ئێزداوجی له لای ده‌نگده‌ران له کاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دیته کایه‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له بواری ده‌روونناسیدا ناسراوه به (نه‌گونجانی مه‌عریفی Cognitive dissonance).
هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و بارودۆخه سیاسییه‌ی له ئارادایه که تیایدا ده‌سه‌ڵات مۆنۆپۆڵی داموده‌زگا و داهات و میدیای کردووه و فورسه‌تی کار و بژیوی خه‌ڵکی له ژێرده‌ستدایه، خه‌ڵکی کوردستان له ژێر گوشارێکی ده‌روونی سه‌خت و دڵه‌ڕاوکێ و ترس‌دا به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان ئه‌چێت. له که‌ش و هه‌وایه‌کی وادا، ده‌نگدان وه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتێک له‌لای زۆرینه‌ی خه‌ڵک له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رنامه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان نابێت، به‌ڵکو زیاتر له ژێر کاردانه‌وه‌ی عه‌قڵی کۆبه‌ندی و شێوازی پێگه‌یاندنی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه، چونکه په‌یوه‌ندی خێڵه‌کی و تاکپه‌رستی و مڵکه‌چی بۆ خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات، تا ئێستا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه له ئاڕاسته‌کردن و هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌نگده‌ران له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا. به‌و پێیه‌ش ده‌نگدان به شێوه‌کی گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆجی و په‌یڕه‌و و پرۆگرام و به‌رنامه‌ی سیاسی نادرێت، به‌ڵکو زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای هیزو توانا و په‌یوه‌ندییه خێڵه‌کییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی و ترس و توقاندن و کڕینی ده‌نگ و نانبڕین و بیبهریکردن به‌ڕێوه‌ئه‌چێت. بهتاتیبهت وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوه، ڕێژه‌ی بێ‌کاری له کوردستاندا له ئاستێکی زۆر به‌رزدایه و بژێوی ژیانی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیش له ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدایه.
له چوارچێوه‌ی باسکردن له هه‌ڵبژاردن، پێویسته بڕوانینه هه‌ڵوێستی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌کی ناو پرۆسه‌که، که یه‌کێکێان جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکه و ئه‌ویتریان لایه‌نه سیاسییه‌کانه. هه‌روه‌ها پێویسته له ڕۆڵی جه‌ماوه‌ر و ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی کارێگه‌ری دائه‌نێن به‌سه‌ریه‌وه بکۆڵینه‌وه، چونکه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه بڕیارده‌ری ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنن و ئه‌وانن متمانه به‌و لایه‌نانه ئه‌ده‌ن تا ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست. جه‌ماوه‌ریش مه‌رج نیه ئه‌و خه‌ڵکه بێت که له شوینێکی دیاریکراودا کۆئه‌بنه‌وه، به‌ڵکو مه‌به‌ست له هه‌زاره‌ها تاکه‌که‌سی دوور له‌یه‌که‌وه و له کات و بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تدا جه‌ماوه‌رێکی سایکۆلۆجی پێکدێنن، چ له ژێر کاردانه‌وه‌ی حاڵه‌تی هه‌ڵچوندا، یان له بارودۆخ و ڕووداوێکی گرنگدا که په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی به ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌وه هه‌یه و له‌کاتی گردبوونهوهیاندا یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت کۆیانئهکاتهوه. له‌سه‌ر ئه‌و بنامه‌یه‌ش، گه‌لێک به تێکڕایی و به هۆکارێکی تایبه‌ت، جه‌ماوه‌ر پێکدێنێت بێئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی بینراویان هه‌بێت.
له لایه‌کی تره‌وه، په‌یوه‌ندی نیوان ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و ئه‌و شێوازانه‌ی به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ کارکردن له‌سه‌ر ئاڕاستهکردنییان، له چاوبهستنهوهی و لێ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و هه‌ڵخڕاندنی بۆ پاڵشتیکردنی ئه‌جیندای سیاسی و به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردندا، لایه‌نێکی گرنگی تره که پێویسته باسی لێوه‌بکرێت. چونکه به درێژای مێژوو، جه‌ماوه‌ر پێگه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی هه‌بووه له گۆڕانکاریه‌کاندا. به‌ڵام له کاتێکدا جه‌ماوه‌ر گه‌وره‌ترین ڕۆڵئهگێڕێت و قوربانی زۆر ئه‌دات له پێناو پرسه نیشتمانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا و بناغه‌ی سه‌ره‌کی حیزبه شۆڕشگێڕه‌کان و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه، له هه‌مانکاتدا زۆرجار ڕۆڵی نه‌گه‌تیڤ ئه‌گێڕێت. کاتێک به هۆکاری جیاواز پاڵپشتی له لایه‌نی سیاسی سته‌مکار یان خاوه‌ن ئایدیۆلۆجیایه‌کی فاشستیانه ئه‌کات و ئه‌بێته هۆی گه‌یاندنیان به ده‌سه‌ڵات. جه‌ماوه‌ر بوو شۆڕشی ئوکتۆبه‌ری له ڕوسیا هه‌ڵگیرسان و له ئێران‌دا هه‌ره‌سی به ڕژێمی شاهینشایی هێنا. هه‌ر جه‌ماوه‌ریش بوو له ئه‌لمانیا و له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی به هیتله‌ر و نازییه‌کاندا و له ئیتالیاش به مۆسۆلینی و فاشیزمه‌کان. له ئه‌نجامدا هه‌ردوو لایان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و گه‌وه‌ره‌ترین کاره‌ساتیان له مێژوودا تۆمارکرد.
له‌و بواره‌دا، گرنگه له باره‌ی تاک و کۆمه‌ڵ و په‌یوه‌ندی نێوانیان بدوێین. گۆستاڤ لوبۆن Gustave Le Bon زانای کۆمه‌ڵناسی فه‌ره‌نسی و نوسه‌ری کتێبی سایکۆلۆجی جه‌ماوه‌ر1895 Crowd Psychology، بانگه‌شه و هاندانی جه‌ماوه‌ر له لایه‌ن حیزب یان سه‌رکرده‌ی سیاسییه‌وه به پرۆسه‌ی توانه‌وه‌ی تاک له‌ناو جه‌ماوه‌ردا لێکئه‌داته‌وه و پێیوایه جه‌ماوه‌ر یه‌کبوونێکی هزری پێکدێنێت و ناهۆشیارانه ئه‌جوڵیته‌وه. لوبۆن وای بۆ ئه‌چێت که جه‌ماوه‌ر چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی هه‌یه جیای ئه‌کاته‌وه له تایبه‌تمه‌ندی تاکه‌که‌سه‌کان. یه‌کێک له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه تواندنه‌وه‌ی که‌سێتی هۆشیاری تاک و ئاڕاستهکرنی هه‌ست و بیروبۆچونێتی، به‌ده‌ر له چۆنێتی ئه‌و تاکانه‌ی که لێی پێکدێن و به‌ده‌ر له شێوازی ژیان و خولیا و ئاستی ژێریان. کاتێک تاکه‌که‌سه‌کان کۆمهڵئهبهستن و به گیانێکی به‌کۆمه‌ڵه‌وه دێنه مه‌یدان، له هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌یاندا زۆر جیاواز له تاکه که‌سێکی دابڕاو له‌و کۆمه‌ڵه ده‌رئه‌که‌ون. چونکه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا که‌سێتی هۆشیار له‌لای تاک ئه‌سڕدرێته‌وه و ئه‌گۆڕدرێت به که‌سێتییه‌کی ناهۆشیار له حاڵه‌تی هه‌ڵچوندا. هه‌موو تاکه‌کانی ناو جه‌ماوه‌ر ملکه‌چی ئه‌و هێزهئهبن که هانیان ئه‌دات، سوز به‌سه‌ریانه‌وه زیاتر زاڵئهبێت، بیرکردنه‌وه‌یان لاوازتر ئه‌بێت و سه‌ربه‌خۆییان له‌ده‌ستئه‌ده‌ن. جه‌ماوه‌ر شه‌یدای که‌سێکی خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاته و تینوی ملکه‌چی و گوێڕایه‌ڵییه بۆ که‌سی سه‌رکرده. زانای شیکاری ده‌روونی سیگمۆند فرۆید ئاماژه به‌و حاڵه‌ته ئادات و وه‌ک خهواندنێکی موگناتیسی لێکیئهداتهوه و ناوی به (ته‌نینه‌وه‌ی ویژدان) ئه‌بات. لایه‌نی سیاسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و توانای مادی و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و هێزی چه‌کدار، به هه‌موو شێوازێک کار له‌سه‌ر سایکۆلۆجی جه‌ماوه‌ر ئه‌کات، به‌ڕێگای کۆنترۆڵکردنی هه‌ست و نه‌ستی، تا ئه‌و ڕاده‌ییه‌ی وای لێئه‌کات عه‌قڵ و هۆشی له‌باربه‌رێت و سۆز و میزاج زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ههڵسوکهوتییدا. به ڕێگای دروشمی بریقه‌دار و لێدوانی حه‌ماسی و به‌ڵیندان له‌لایه‌که‌وه، له‌لایه‌کی تریشه‌وه به هه‌ڕه‌شه و چاوسورکردنه‌وه و به‌رتیلدان و به‌کارهێنانی هه‌موو ئامرازێکی میکاڤیللیانه له پێناو دابینکردنی زۆرینه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک. به‌و پێیه‌ش ئه‌کرێت بڵێین که ده‌سه‌ڵات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن له هه‌ڵبژاردن و مانه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا، په‌نا ئه‌باته په‌یڕه‌وکردنی چه‌ند جۆره سیاسه‌تێک له‌وانه؛ سیاسه‌تی به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ، سیاسه‌تی درۆ و فرتوفێڵ و سیاسه‌تی له خشته‌بردن و چاندنی وههم له‌لای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک، به مه‌به‌ستی دروستکردنی ڕای گشتی بۆ پاڵپشتی ده‌سه‌ڵات.
به بۆچونی لوبۆن له گرمه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا، جه‌ماوه‌ری به‌شداربوو ناته‌بایه. لاوازی توانای بیرکرنه‌وه‌ی عه‌قڵانی، نه‌بوونی گیانی ڕه‌خنه‌گرانه، هه‌ستیاری و خێرا توڕه‌بوون، ساده و ساویلکه‌یی و خۆشباوه‌ری، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یه. جه‌ماوه‌ر له کاتی هه‌ڵبژاردندا تینووی زانینی ڕاستییه‌کان نیه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئهیوهێت له وه‌همدا بژێت. له‌باره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هانی جه‌ماوه‌ر ئه‌ده‌ن، لوبۆن ئه‌ڵێت؛ هه‌ر کاتێک کۆمه‌ڵێک زینده‌وه‌ر له شوێنێکدا کۆببنه‌وه، جا چ کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵک بێت یان مێگه‌له ئاژه‌ڵ بێت، به‌شێوه‌یه‌کی خۆرسک ڕاسته‌وڕاست خۆیان ئه‌خه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکرده‌یه‌که‌وه. چه‌ماوه‌ر مێگه‌ل ئاسا گوێڕایه‌ڵه بۆ گه‌وره‌یی نواندنی که‌سێک و تینووی ملکه‌چییه بۆی.
له‌کۆتاییدا له باره‌ی بارودۆخی ئێستای کوردستانه‌وه پێویسته بڵێم، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای کوردستان (هه‌رچۆنێک بێت و به‌ده‌ر له ئایدیۆڵۆجیا و شیوازی کارکردنیان) ڕۆڵیان هه‌بووه له دروستکردنی مێژوی کورد، به‌ڵام دوای گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، به پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه و ئامانجه دریکراوهکانیان، سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له به‌دیهێنانی خواست و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان وه‌کو له هه‌موو بۆنه‌یه‌کیشدا باسی لێوه‌ئه‌که‌ن، به‌رهه‌می ڕه‌نجی خه‌ڵک وخوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان و قوربانیانی کیمیابارانی جه‌ماوه‌ری کوردستانه. ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتووه چیتر حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کانی تر، گره‌و له‌سه‌ر هه‌ڵخڕاندنی جه‌ماوه‌ر نه‌که‌ن و مێگه‌ل ئاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌که‌ن.
*پوخته‌ی ئه‌م بابه‌ته له کۆڕێکی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی ئوسترالیا که له شاری سیدنی به‌ڕێوه‌چوو له 5/7/2009 دا پێشکه‌شکرا.سه‌رچاوه‌کان
لوبون، گوستاف (1895). سیکولوجیة الجماهير ، ترجمة وتقديم هاشم صالح. بيروت ، دار الساقي ، 1997.
فرۆید، سیگموند (1921)، علم نفس الجماهير و تحلیل الانا، ترجمة وتقديم جورج طرابیشی. دار الطلیعة للطباعه والنشر، 2006 نظمی، فارس کمال (2009). مقالات و دراسات فی الشخصیة العراقیة. فکشو، السوید.
القمودی، سالم (1999). سیکولوجیـة السلطة، مکتبة مدبولی، القاهرة
غزال، خالد (2009). سيكولوجية الجماهير” لغوستاف لوبون: في أسرار التنويم المغناطيسي للقطعان البشرية
http://www.alsafahat.net/blog/?p=13336