ئایا لیستێكی یه‌كگرتووی چه‌پ و دیموكرات بۆ كوردستان پێویسته ؟ بۆ گفتوگۆ‌و بیروڕا گۆڕینه‌وه
كوردستان به‌ره‌و دوو هه‌ڵبژاردن ده‌چێت له 6 مانگی داهاتوو دا, ته‌واوی هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵاگا خه‌ریكی خۆ سازدان و خۆ ئاماده كردنن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان , له‌م نیوه‌دا ئه‌وه‌ی غایبه له كۆمه‌ڵگادا گوتارێكی سیاسی چه‌پگه‌را و دیموكراتیك و ئازادیخواز‌و عه‌لمانییه له كوردستان , بۆ ئه‌وه‌ی گوڕێك به چه‌پ بدرێته‌وه پێك هێنانی لیستێكی به‌رفراوانی چه‌پ و پێشكه‌وتنخواز به پێشمه‌رج ده‌زانم بۆ ئه‌م رابوونه سیاسییه ته‌وازعه‌ی چه‌پ بۆ رزگار كردنی له پوكانه‌وه‌ی یه‌كجاری .
ئه‌زموونه‌كانی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین كه به‌سه‌ركه‌وتنی چه‌پ كۆتایی هات له وڵاتانی ( به‌رازیل , ئه‌رجه‌نتین , ئۆرۆگوای , پاراگوای , فه‌نزویلا , پۆلیفیا, ئیكوادۆر, ….) ده‌ری ده‌خه‌ن پێكهێنانی به‌ره‌ی به‌رفراونی هێزه چه‌پ و دادپه‌روه‌ر خوازه‌كان هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كان بووونه , له ئه‌مه‌ریكای لاتین جگه له سلفادۆر و نیكاراگوا سه‌رجه‌میان له رێگای پێك هێنانی به‌ره‌ی به‌رفراوانی چه‌په‌وه سه‌ركه‌تنه‌كانی چه‌پ به‌ده‌ست هاتوونه, له وڵاتانی مه‌كسیك و شیلی و كۆڵۆمبیا و گواتیمالا چه‌په‌كان له رێگای خۆ رێك خستنیانه‌وه له به‌ره‌ی چه‌پ توانیویانه ئه‌نجامی باش له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بهێنن, له مه‌كسیك له ده‌رگای ده‌سه‌ڵات گه‌ڕانه‌وه و له وڵاتی شیلیش راپرسییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ , له هندراوسیش راپرسییه‌كان مژه‌ی باش به چه‌پ ده‌ده‌ن .
پێكهێنانی به‌ره‌ی به‌رفراوان كاریگه‌ری له‌سه‌ر چه‌پگه‌راكانی فه‌ره‌نسا دانا‌و جان لۆك میلنشۆن راشكاوانه رایگه‌یاند كه سه‌رسامه به ئه‌زمونی ئۆرۆگوای , له یۆنانیش سیریزا نموونه‌یه‌كی باشی له پێك هێنانی لیستی به‌رفراوان پێشكه‌ش كرد , ئه‌گه‌ر كه‌له‌ره‌قی پارتی كۆمۆنیستی یۆنانی نه‌بوایه ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت , ئێستا له ئیتاڵیا چه‌په‌كان له شوعییه‌كانه‌وه بۆ سه‌وزه چه‌پگه‌راكان لیستی شۆرشی مه‌ده‌نیان پێك هێناوه , ئه‌م لیسته هاوبه‌شه ده‌یانباته‌وه سه‌ر كورسی پارله‌مان , له كۆریای باشوور و لیتوانیاش پێك هێنانی به‌ره‌ی چه‌پ سۆسیالسته‌كانی برده‌وه پارله‌مان و له كۆریاش كاندیده سه‌رۆك كۆماریه‌كه‌ی له ده‌رگای كۆشكی كۆماری گه‌ڕانده‌وه و توانی 48%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت , له میسر و مه‌غربیش پێك هێنانی لیستی چه‌پ ئه‌نجامی باشی لێكه‌وته‌وه , ئه‌گه‌ر دوبه‌ره‌كی و بایكۆتكردن نه‌بووایه به‌هێزێكی گه‌وره‌تره‌وه ده‌چونه پارله‌مانه‌وه , له تونسیش ئه‌م په‌رتاوازییه ده‌نگێكی زۆری چه‌په‌كانی فه‌وتاند , بۆیه له تونس و میسر چه‌په‌كان له ئێستادا به‌ره‌ی گه‌ل و به‌ره‌ی دیموكراتی شۆرشگێڕیان پێك هێناوه و به‌هه‌مان به‌ره‌وه ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له پارله‌ماندا بچێته سه‌ر .
له‌م هه‌موو ئه‌زموونانه‌وه بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت كه پێكهێنانی لیستێكی هاوبه‌شی چه‌پ و دیموكراتی و مه‌ده‌نی كاری سه‌ره‌كی پارت و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییه چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازه‌كانه له كوردستان , پێك نه‌هێنانیشی ئۆباڵه‌كه‌ی له ملی هه‌مووانه .
به‌ره‌ی چه‌پ یان لیستی هاوبه‌شی چه‌پ
زۆر كه‌س و لایه‌ن باس له پێك هێنانی به‌ره‌ی چه‌پ ده‌كه‌ن له كوردستاندا , به بڕوای من له ئێستادا پێك هێنانی لیستێكی چه‌پی جدی ئه‌ركی فه‌وری چه‌پگه‌راكانی كوردستانه و له هه‌نوكه‌وه بانگه‌وازی زه‌مینه خۆشكردنی بۆ بكرێت , لیستی هاوبه‌ش له به‌ره زیاتر ده‌توانێت كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ده‌وری لیسته‌كه كۆبكاته‌وه .
ئه‌ركی چه‌پ ئه‌وه نییه كه‌سی پارته‌كه‌ی به‌رێته پارله‌مانه‌وه و ئه‌مه بكاته ئامانج , به‌ڵكه كه‌سانێك بباته پارله‌مانه‌وه داكۆكی له گوتاری چه‌پگه‌رایانه بكات له بۆچون و ئه‌خلاق و ….دا له‌ناو پارله‌مان , ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیانه له ده‌ره‌وه‌ی ریزه‌كانی پارته‌كه‌ی و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆش بێت پێویسته ده‌ستی بۆ ببات , سه‌نگه‌ر گرتن بۆ پارتیزانان سانایه, به‌ڵكه ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كه ده‌پارێزێت هێزی گه‌وره‌تره, ئه‌وه‌ی متمانه‌ی حیزبیش لای ده‌نگده‌ر ده‌هێڵیته‌وه متمانه‌یه به نماینده‌كه‌ی له پارله‌مان .
وره‌ی چه‌په‌كان
گرنگ نییه له كوردستانێك كه له رابردووی نزیكدا هه‌ڵبژاردن بكرابایا چه‌پی جدی 70% ده‌نگه‌كانیان ده‌هێنایه‌وه, ئێستا گره‌و له‌سه‌ر 1% بۆ 2% بكات , گرنگ ئه‌وه‌یه چه‌پ نوێنه‌رایه‌تی هێزێكی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات له كوردستان كه ده‌ربڕی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رییه و به‌شێكه له هێزێكی سیاسی مه‌زن له جیهان كه تا هه‌نوكه‌ش كاریگه‌ری باڵای هه‌یه به‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی جیهان و بگره گه‌وره‌ترینیشیانه .
ئه‌م لیسته كێ بگرێته خۆی
له هه‌ر وڵاتێكدا پارسه‌نگی هێزه‌كان و ئاستی هوشیاری تاك و پاڵپشتی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له بۆچوونێكی سیاسی , ئاستی داخوازی ئه‌و لایه‌نه دیاریده‌كه‌ن , له وڵاتانێكی وه‌ك به‌رازیل و پورتوگال به نموونه سۆسیال دیموكراته‌كان له ریزی پارته راستگه‌راكان پۆلێن ده‌كرێن , چونكه هژمۆنیای چه‌پ به ئاستێكه ئه‌م پارتانه‌ی خسۆته ده‌سته راستی خۆیه‌وه , له ئه‌مه‌ریكاش ئۆباما له لایه‌ن راستگه‌راكانه‌وه به كۆمۆنیست بوون تۆمه‌تبار ده‌كرێت , له باشوری ئه‌فریقیا كۆنگره‌ی نیشتمانی به چه‌پ پۆلێن ده‌كرێت به‌ڵام له نیپاڵ چه‌پ ئه‌وه‌نده كاریگه‌ر و به‌هیزه كۆنگره‌ی نیشتمانی نیپاڵی به راست پۆلێن ده‌كرێت .
ئه‌و بۆچوونانه‌ی له حه‌فتاو هه‌شتاكان له ده‌ره‌وه‌ی چه‌پ و پێشكه‌وتنخوازی پۆلێن ده‌كران له ئێستادا به‌هۆی هژمۆنیای كۆنه‌په‌رستی له كوردستاندا به پێشكه‌وتنخواز و عه‌داله‌تخواز پۆلێن ده‌كرێت , ئه‌گه‌ر له یۆنان پاسۆك له ژێر كاریگه‌ری چه‌پ به راست ناوزه‌د بكرێت , ئه‌وا له كوردستان به پێچه‌وانه‌وه راست و كۆنه‌په‌رستی وا فه‌زای سیاسی و كۆمه‌لگایان داگیر كردووه , هه‌ر هێزێك بۆنی مه‌ده‌نیه‌ت و پێشكه‌وتنخوازی و عه‌داله‌ت و عه‌لمانییه‌تی ڵێ بێت ئه‌وا له چه‌پ نزیك ده‌بێته‌وه , بۆیه له‌م قۆناغه‌دا پێویسته سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تی و هێزه چه‌پ و سۆسیالست و سه‌وزو ئازادی‌خوا ز و عه‌لمانییه‌كان له ده‌وری ئه‌و لیسته كۆببنه‌وه و بیكه‌نه مینبه‌رێك بۆ بانگه‌شه‌ی پێشكه‌وتنخوازی و عه‌لمانیه‌ت و ئازادیخوازی و دادپه‌روه‌ری له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان .
ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌می رایه‌كه‌ت بنووسه.