Skip to Content

Friday, December 4th, 2020

ئه‌دۆنیس شاعيرو رۆشنبیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له‌م هه‌فته‌یه‌دا‌ ده‌گاته‌ کوردستان

Be First!
by April 12, 2009 گشتی

 ئه‌دۆنیس شاعيرو رۆشنبیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له‌م هه‌فته‌یه‌دا‌ ده‌گاته‌ کوردستان
 یوسف منتک/ ئه‌ڵمانيا

سه‌رچاوه‌يه‌ک له‌ناوه‌وده‌ره‌وی وولات و نزيک له‌ شاعيری جیهانی ونوێخوازی عه‌ره‌ب ئه‌دۆنيس پێی راگه‌یاندم که‌ شاعيری گه‌وره‌ نویخوازی عه‌ره‌ب ئه‌دۆنيس ،له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو نزیک، له‌ رێگای فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر ده‌گاته‌ پایته‌ختی کوردستان،مه‌به‌ستی  سه‌ردانه‌که‌چالاکی‌ روناکبیری وناسینی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌بێت له‌نزیکه‌وه‌، به‌داوه‌تنامه‌یه‌کی ره‌سمی له‌لایه‌ن بنکه‌ی رۆشنبیری گه‌لاوێژ  بانگهێشتی کوردستان کراوه‌،دکتۆر سه‌روه‌ر عبدالله‌ مامۆستا له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین رێکخه‌ری داوه‌تنامه‌که‌وهاوسه‌فه‌ری شاعیر ده‌بێت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک زیاتر ده‌مێنێته‌وه‌،ئه‌وه‌ی جێی باسه‌ دکتۆر سه‌روه‌ر په‌یوه‌ندی به‌ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ نووسه‌رانی جیهانییه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش یه‌کێکه‌ له‌کاره‌ جوانه‌کانی ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌م ماندووبونانه‌ شایسته‌ی رێزلێگرتنه‌ ، به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ش به‌م جۆره‌ده‌بێت: سازدانی کۆرو سمینار له‌ شاره‌کانی کوردستان،حوارات،سه‌ردانی ده‌زگا رۆشنبیرییه‌کان، دیده‌نی وپه‌یوه‌ندیکردن له‌گه‌ل ئه‌دیب ونووسه‌رانی کورد،په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌ی کورد،ئه‌وه‌ی‌شایانی باسه‌ شاعیر تائێستا چه‌ندین خه‌لاتی هه‌مه‌جۆری جیهانی وعه‌ره‌بی وه‌رگرتووه،له‌سالی 1999 له‌ به‌رلین له‌لایه‌ن ده‌زگای هاڤیبوون تکریم کراوه‌،ئه‌وه‌ بۆ یه‌که‌م جاره‌ که‌سایه‌تیه‌کی جیهانی هه‌لبژێردراوبۆ خه‌لاتی نۆبل سه‌ردانی کوردستان ده‌کات،له‌م جۆره‌ چالاکیانه‌ پێویسته‌ گرنگی پێبدرێ ئه‌وه‌ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌ک بۆ داوه‌تکردنی که‌سانێک له‌م ئاسته‌،‌له‌رۆژگاری ئه‌مرۆ ئه‌دۆنیس یه‌کێکه‌ له‌و روناکبیرانه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی له‌سه‌ر ئاستێکی جیهانی ناسراوه‌،به‌رهه‌مه‌کانی جێگای سه‌رنج ومشتومری پسپۆرانی بواری هزرو ئه‌ده‌به‌.

 

 

Previous
Next

Leave a Reply