Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

ئیتیفاقی نهینی بەژیان و چارەنووسی پەنابەرانی كوردەوە ڕاگرن!

Be First!
by April 14, 2008 گشتی

  دەستهەڵگرن لە ئاسانكاری و هاوكاری و خستنە ئیختیاری فڕۆكەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر بۆ خزمەتكردن بە وڵاتە ئەوروپیەكان بۆ دیپۆرتی پەنابەران
 بەخۆپیشاندانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی پەیوەستبن لە بەردەم بارەگای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لەندەن
 رۆژی 17-4-2008 _كاژمێر 1 تا 3 پاشنیوەرۆ
 شۆێن:ئیجوارد رۆد
 Winchester House ,8th Floor,Old Mary Lebone Road 269-259, London NW1 5 RA
 • لەماوەی ڕابردووا بە پشتیوانی و هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە 179 پەنابەری كوردی عێراقی بە كەلەپچە و ئیهانەت و سوكایەتی بەفرۆكەی سەربازی دیپۆرتی فرۆكەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر كراونەتەوە و پیشوازی كراوە لە وەرگرتنەوەیان .
 •  نۆینەری وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بە ئێمەی راگەیاند ساڵی 2005 ئیتفاقیەك ئیمزا كراوە لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستانو حكومەتی عێراقی دا  لەسەر رازی بوونیان  بۆ ناردنەوەی پەنابەران
 • هێڵی ئاسمانی زاگرۆز  بەردەوام لە شاری فرانكفۆرت تیكت دەفرۆشێ بە حكومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرە كوردانەی  كە رەفزكراون وەیان وەڵامی موقەتیان پێدراوەو لیان سەندراوەتەوە تا ئێستا زیاتر لە8پەنابەر لەم رێگەیەوە نێراوەتەوە بۆ كوردستان
 • 4 جار سكرتێری فیدراسیۆن گەڕاوەتەوە  كوردستان داوای لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە چاو بەو سیاسەتەدا بخشینەوە كە بەژیان و چارەنووسی پەنابەرانی كورد بەرێوە دەبرێت.
 نەك هەر  هیچ هەنگاوێكى گونجاو بۆ وەڵامدانەوە بەكێشەى  پەنابەران نەگیراوەتە پێش  بەڵكو بەلێدان و سوكایەتی و برینداركردن پەنابەران و هاوڵاتی خۆیان وەردەگرنەوە ووتەبیژانیشیان پەنابەران بە ئاژاوەگێر و تاوانكار ناوزەد دەكەن !
 ئێمە داواكارین حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستبەجێ وەڵامی ئەم خواستانە بداتەوە كە خواستی سەرجەم پەنابەرانی كوردستان و بە قازانجی خەڵكی كوردستان
 1. ئەو پەنابەرە كوردانەی بەزۆر رەوانەی كوردستان دەكرێنەوە قبوڵ نەكەن.
 2. هەر اتفاقییەیەك كە كراوە لەسەر وەرگرتنەوەی پەنابەرانی كورد هەڵوشینەوە رەسمەن رای بگەیەنن.
 3. فرۆكەخانەی هەولێر نەخڕێتە خزمەتی ئەو ووڵاتانە كە بەنیازن پەنابەرانی كورد بەزۆر بنێرنەوە.
 4-زەخت بۆ ووڵاتە ئەوروپایەكان لە رێگای (UN) بهێنرێت ئەم زەخت  وزۆرە لەسەر پەنابەرانی كورد لە لایەن ووڵاتە ئەورپایەكانەوە هەڵگیرێ.
 5- سزای ئەو كارمەندانەی ئاسایش كە لێدانو چەكیان بەكارهێناو بەرامبەر بەو پەنابەرانەی ڕەوانە كراونەتەوە.
 بۆ زانیاری بەشداری لەم خۆپیشاندانە پەیوەندی بكەن بە (ئاسۆ گۆران بە ژمارەی07895636633) سەمیرە ئەحمەد ژمارەی(07828424164) ) ئارام حمە سەعید ژمارەی(07729182083)
 POBOX1575,ILFORD,IG1 3BZ,London,UK
 
www.csdiraq.com
 www.federation.org
 

Previous
Next

Leave a Reply