Skip to Content

Wednesday, October 28th, 2020

ئەزموونی شانۆیی برتۆلد بریخت … كوسرت عبدالرحمن

Be First!
by June 22, 2013 شانۆ

 

 

 

 

برتۆلد بریخت لە ١٠ی شوباتی ١٨٩٨ لە شاری ئۆگسبۆرگی کۆن لە دایک بووە . دوای شەڕی نازییەکان بریخت کرا بە سەرۆکی نووسەران و شانۆکارانی ئەڵمانیا . باوکی بریخت کاسۆلۆکی رۆمانی و دایکیشی پرۆتستاتی بوو . لە چینێکی کاسبکار ھاتووەتە دونیاوە ، باوکی بەڕێوەبەری کارگەی کاخەز بوو ، دایکی کچی کابرایەکی مووچەخۆر بوو . کە واتە بۆمان دەردەکەوێت کە بریخت لە بنەماڵەیەکی بەختەوەر ھاتووەتە دونیاوە و لە خێزانێکی خۆشحاڵ چاوی ھەڵھێناوە . بریخت خۆی گەنجێکی ناسراو بووە لەناو چینوتوێژەکاندا . قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی لە ئۆکسبۆرگدا تەواو کردووە ، بەڵام دواتر چووەتە زانکۆی پزیشکی و بووەتە قوتابی ، دواتر بووەتە سەرباز و یەکەم پارچە شیعری لە ساڵی ١٩١٣ نووسیوە . لە ساڵی ١٩٢٠ دایکی دەمرێت ، دوای مردنی دایکی کۆچ دەکات بۆ شاری میونیخ ، لەو شارە وەکو شانۆکار کار دەکات و دەست بە نمایشی شانۆ دەکات ، لەوانەش ” روی سیمۆن ماشارۆ ” و لە چەندین بەرھەمی تر کار دەکات .

دواتریش کالیگۆلای دەرھێنا ، ئەوەبوو لە ساڵی ١٩٢٢ بریخت خێزانی پێکھێنا ، بەڵام پاش پێنج ساڵ لە ژنەکەی جیا دەبێتەوە ، بەردەوام بریخت لە کارکردندا سوودی لە مایرھۆڵد بینیوە ، چونکی پێش ئەو دەستیپێکردووە ، ھەر ئەوەشمان لە بیر نەچێت بۆ رووخاندنی دیواری چوارەم بریخت سوودی لە مایر ھۆڵد و رێبازەکەی بینیوە . ئەو بنەمای رێبازی دەربڕینخوازی تەعبیری داھێناوە . ئەو خاڵانەیش کەوا بووە ھۆی دامەزراندنی شانۆی داستانی لای بریخت زۆرن . بریخت سوودی لە شانۆی کابوکی و شانۆی ژاپۆنی وەرگرتووە ، بریخت لە ژیانی خۆیدا ئەوەی ھەیبووە توانی بە شیعر دەری ببڕێ . چەندین شیعر و رۆمانی نووسیوە . لەوانەیش ” ئۆپرای سێ قورشەکە ١٩٣٨” یۆلیۆس قەیسەر ١٩٤٨ ” کە تا رادەیەک سەرکەوتووبوو . لە ساڵی ١٩٣٠ چەند چیرۆکێکی بڵاوکردەوە کە سەرنجراکێش بوون چونکی لەو وەختەدا ئاژاوە باو بووە لە ئەڵمانیا . بریخت لە ساڵی ١٩٥٦ دا نەخۆش دەکەوێ بەھۆی نەخۆشییەکانێوە پرۆژە شانۆییەکانی روو لە کزی دەکەن . شانۆگەری “گالیلۆ ” خەیاڵ و خەونەکانی دووبارە دەخاتە روو ، بەڵام تەمەنی بریخت و ژیانە دووبارەەبوونەوەکەی مایەی تێڕامانن ، بریخت تا ١٧/٧/١٩٥٦ ژیاو لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانێکی نزیک ماڵی خۆیان دەنێژرێت ، ئەمەیش ھەندێک لە بەرھەم و کارەکانی بریختن : لە ساڵی ١٩١٨ چەند شانۆگەرییەکی پێشکەش کرد وەک ” تەپڵەکانی شەوگار – لە نێو مردندا ” بوو ، دوای ئەوەیش لە ساڵی ١٩٢٣ شانۆگەری ئێدواردی دووەمی دەرھێنا . دوای ئەوەیش لە ساڵی ١٩٢٤ شانۆگەری ” مرۆڤ بۆ مرۆڤی ” پێشکەش کرد . لە ساڵی ١٩٢٦ ھەمان شانۆگەریی دووبارە کردەوە . دوابەدوای لە ساڵی ١٩٢٩ دا بریخت شانۆگەری ئەوەی وتی نەخێر ” ی نمایش کرد . لە ساڵی ١٩٣٢ جیھان بە گشتی ناسییان بە نمایشی شانۆگەری “دایک” لەو ساڵەدا بریخت رێزی زیاتری لێگیرا ، ئەوەبوو ئەو شانۆگەرییە ناوبانگی زۆری دەرکرد و زۆربەی ھاووڵاتیان ئەو بەرھەمەیان بینی ، دوای ئەوە ” ھۆراس و کۆریاس ” ی لە ساڵی ١٩٣٣ دەررھێنا . لە ساڵی ١٩٣٨ دووبارە نمایش کرایەوە ، بەڵام بە شێوازێکی تازەتر دەریھێنا .

لە ساڵی ١٩٣٧ کالیگۆلا نمایش کرایەوە . لە ساڵی ١٩٣٩ بریخت ” دایکە ئازاکە ” و ” منداڵەکان ” ی دەرھێنا ئەمانە باسمان کردن ھەمووی لە نووسین و دەرھێنانی خۆی بوو . جگە لەمانە چەندین شانۆی تری نووسیوە و زۆربەی شاکارەکانی بریخت تاوەکو ئێستایش وەرنەگێڕاونەتە سەر زمانی کوردی ، بەڵام گەیشتنی ھەندێکی شاکارەکانی تری بوونەتە ھۆی ناساندنی ئەو داھێنەرەو بە ئێمەی ناساند . بریخت سوودی لە زۆر شانۆکاران و رێبازە شانۆییەکان بینیوە . لەگەڵ ئەوەیشدا داھێنانی کرد و دیواری چوارەمی شکاند و ناوی نا ” شانۆی داستانی ” زۆربەی نمایشەکانی بریخت دواتر بووە بە خۆپیشاندان دژی حکوومەتی نازییەکان . جارێکی بریخت سەردانی بیکیت دەکات شانۆگەری ” لە چاوەڕوانی گۆدۆ ” کاری تێدەکات . ھەر مەبەستم لەوەیە بڵێم بیروباوەڕی بریخت زۆر جیاوازەو تایبەتمەندە بە رێبازەکەیەوە . بریخت گەورەترین بۆشایی پڕ کردووەتەوە لە شانۆی جیھانیدا . ئێمەی کوردی شانۆکار زۆر سوودمان لە بیروبۆچوونەکانی بریخت و شێوازە دیار و لەبەرچاوگیراوەکەی بینیوە . زۆریشمان تاوەکو ئێستا وێڵین بەدوای خوێندنەوەی تازە لەسەر بریخت و شێوازە دەگمەنە تایبەتییەکەی ، بۆیە بەرھەمەکانی بەردەوام لە مێشکی ھەزاران گەنجی دەرچووی پەیمانگەکان و ھەزاران گەنجی تردا جێگەی خۆی گرتووەتەوە . نووسین و رێباز و دەرھێنانەکانی زۆر کاریگەرن . بریخت زۆر ھەڵدەگرێت کە لەسەری بنووسرێت . شانۆی داستانی لای بریخت لە سەردەمی خۆیدا کەوتە کارکردن بەدوای تازە شێوە دەربڕینێک و ناسینی تیۆرەکانی بۆ چارەسەرکردنی دیمەنی گۆرانی و ئۆپەرێتەکانی . ھاتنی بریخت و دوورخستنەوەی لە شانۆی تەقلیدی و کارکردن لەسەر “دەق” بۆ شانۆی ئەمڕۆ زۆر پێویست بوو ، بۆیە بریخت ھات و دایمەزراند و سەرپێچی تیۆرەکانی ئەرستۆی کرد . پەیڕەوی شێوازە تایبەتییەکەی خۆی کرد ، لە چوارچێوەی شانۆی داستانی ” المسرح الملحمی ” . ھەروەھا شێوازی نامۆبوونی ” التغریب” ی گرتەبەر . ھەوڵی دەدا کە بینەر لە سۆز دوور بخاتەوە و بیخاتە سەر بارێک کە لە ناخەوە بینەر خۆی حوکوم بەسەر رووداوەکاندا بدات و سەرپشک بێت لە ھەڵوێستی .

Previous
Next

Leave a Reply