Skip to Content

Friday, September 25th, 2020

ئەو ژمارەى داوات كردووە داخراوە

Be First!
by August 5, 2008 هۆنراوە

 
 
 بیرم كردى
 مۆبایلەكەم لەمن زیاتر
 دوگمەكانى بە پەرۆشەوە
 ژمارەكانیان دەپێكا
 بۆیە زەنگێكم بۆ لێداى
 وەڵام:
 ئەو ژمارەی داوات كردووە داخراوە…
 
 ناچار مەساجێكم بۆ ناردى
 كەچى تۆ هەر بىَ وەڵام بوویت
 پەنام بردە بەر ئاسمان
 لە هەور پاڕامەوە
 چونكە لە هەر شوێنێك دا بكاتە باران
 لە عیشقى منت دەشواتەوە
 پەیامەكەم بە (با) سپارد
 چونكە ئەو لە دەرگاى
 هەموو ماڵێكى ئەوین دەدا…
 
 چۆلەكەیەكم كرد بە قاسید
 چۆن هەڵفڕى
 ئیدى نەگەڕایەوە
 وەلىَ هیچیان
 هەواڵى تۆیان بۆ نەهێنام…
 
 بیرم كردى
 چاوەڕوانى سۆزی
 نۆتەكانی دەنگت بووم
 گوێچكەم پڕكا
 لە ئاوازی خۆشەویستى
 بۆیە زەنگێكم بۆ لێدای
 بەڵام تۆ هەر بێ دەنگ بوویت..
 
 ناچار
 كۆڵان..كۆڵان
 شەقام..شەقام
 بست بە بستى ئەم دەڤەرە
 بەدوای سۆراخى تۆ وێڵ بووم
 نەمدوَزیەوە…
 
 لەناكاو هەواڵى مەرگی تۆیان بۆ هێنام
 لە دەستم با
 هەنگاوەكانم
 لە كەناری شەقامەكان دەناشت
 پێڵاوەكانیشم
 لە كوڵانێكدا جێ دەهێشت
 بۆیە بەدەم گریانەوە
 زەنگێكی ترم بۆ لێدای
 وەڵام:
 ئەو ژمارەی داوات كردووە داخراوە…
 
 Xamosh_s@hotmail.com                                                                                   
 
 

Previous
Next

Leave a Reply