Skip to Content

Sunday, September 20th, 2020

با بێ ده‌نگ نه‌بین له‌ ئاست تاوانی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی کورد

Comment
by October 30, 2008 گشتی

    با بێ ده‌نگ نه‌بین له‌ ئاست تاوانی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری  په‌نابه‌رانی کورد
     کۆیار ڕه‌ووف  به‌ریتانیا
   

     
 ماوه‌یه‌که‌ گرتن و ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا ده‌ستی پێ کردوه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له‌وڵاتی به‌ریتابیا ئه‌وه‌ش به‌ پلانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ په‌نابه‌ری کوردیان لێ نیشته‌جێیه‌و هه‌موو جۆره‌ هاوکاریه‌ک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌ نیشان دراوه‌ بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌رانی کوردی ئێراقی و به‌ ناشی رین ترین شێوه‌ دیپۆریتی کوردستانیان ده‌که‌نه‌وه‌ و سوکایه‌تیان پێ ده‌که‌ن چی له‌ زیندان  پێش ئه‌وه‌ی دیپۆرتی کوردستانیان بکه‌نه‌وه‌و چی ئه‌و کاته‌ی که‌ ده‌گه‌نه‌وه‌ کوردستان ، له‌ووڵاتێکی وه‌کو به‌ریتانیا که‌ په‌نا‌به‌رێکی زۆری کوردی ئێراقی تێدایه‌ زیندانه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌ پڕ کراون له‌ و په‌نابه‌رانه‌و ،له‌بارو دۆخێکی زۆر ناهه‌مواردا ده‌ژین و چاوه‌ڕوانی دیپۆرت کردنه‌وه‌ ده‌که‌ن به‌شێوازێکی زۆر نامرۆڤانه‌و دور له‌هه‌موو یاساو ڕێساکانی مافی مرۆڤ و به‌لێدان و به‌که‌له‌بچه‌کراوی و وه‌کو هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی دا دیپۆرتی کوردستان کرانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێی به‌رپرسیارن ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌ ژیانیان له‌ خه‌ڵک تاڵ کردوه‌ له‌کوردستان و  له‌سه‌ره‌تایی ترین ماف خه‌ڵکیا ن بێبه‌ش کردوه‌ ده‌ستیان گرتوه‌ به‌سه‌ر هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی ژیان و گوزه‌را نی خه‌ڵکی بێ دیفاعی کوردستان داو ، کوردستانیان دوچاری قه‌یرانێک کردوه‌ که‌ ، بێ ئومێدی باڵی به‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژێکی ئه‌و هه‌رێمه‌ گه‌نده‌ڵه‌دا گرتوه‌ ، به‌جۆرێک که‌ لاوان و گه‌نجان بگره‌ ، ئه‌وانه‌ی که‌ ژیانی هاوسه‌ریان پێک هێناوه‌ ، خۆیان بۆ کۆچ ئاماده‌ ئه‌که‌ن ، و رێگای نه‌هامه‌تی ده‌گرنه‌ به‌ر ، هه‌زاران کورد، ڕێگای نه‌هامه‌تیان گرته‌ به‌ر تاگه‌شتنه‌ هه‌نده‌ران و رێگای هات و نه‌هاتیان گرته‌ به‌ر ، و هه‌زارانیان له‌ورێگایه‌ گیانیان له‌ده‌ست داو ، به‌هه‌زارانیشیان ده‌رباز بوون و پاش ئه‌وه‌ی گه‌شتنه‌ هه‌نده‌ران و ئومیدێکیان به‌ژیان له‌لا دروست بوو ، ، به‌و هیوایه‌ی لێره‌ ژیانێکی مرۆڤ ئاسا به‌سه‌ر به‌رن به‌ڵام ، په‌ش روخانی ڕژیمی سه‌ددام و مۆنۆپۆڵ کردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتیه‌وه‌ ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌وته‌ خۆ ئاماده‌کردن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ کۆمپانیا بیانیه‌کان سه‌رمایه‌کانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ له‌کوردستان و کوردستان وانیشانی ده‌وڵه‌ته‌ سه‌رمایه‌داره‌کان بده‌ن که‌ هه‌رێمێکی هیمنه‌ و جیاوازه‌ له‌ به‌شه‌کانی تری ئێراق ، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ، بێیان ڕاگه‌یاندبوون که‌ ئه‌گه‌ر کوردستان هێمن و ته‌ناهی تێدایه‌ و ده‌تانه‌وێت که‌ کۆمپانیاکانمان بێنه‌ کوردستان و پرۆژه‌ بنیاتبنێن پێویسته‌ له‌سه‌رتان که‌ ، ره‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی که‌ مافی په‌نابه‌رێتیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش واته‌ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ، ڕه‌زامه‌ندی ته‌واویان به‌رامبه‌و ئه‌و داوایه‌ی ئه‌وان ده‌ر بڕی ، نمونه‌شمان ئه‌وه‌یه‌ ، که‌ پاش ساڵی 2004 واته‌ ساڵێک پاش روخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حوسه‌ین چه‌ند به‌رپرسێکی ده‌سه‌ڵاتی کوردی سه‌ردانی به‌ریتانیایان کرد که‌ یه‌کێک له‌وانه‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بوو ، واژۆی کردبووله‌سه‌ربه‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا ، و پاش ئه‌و واژۆیه‌ یه‌که‌م کۆمه‌ڵی ده‌سگیر کراو له‌ساڵی2005 به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی کوردستان کرانه‌وه‌ بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ئه‌ مساڵ چه‌ند ڕێکخراوێکی سه‌ر به‌ مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی کوردی و کۆمسیاری باڵای په‌نابه‌ران یاداشتێکیان دایه‌ حکومه‌تی به‌ریتانیا که‌ داوایان کردبوو که‌ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ڕابگرن ، حکومه‌تی به‌ریتانیا له‌وه‌ڵامدا پێی وتبوون ، ده‌سه‌ڵاتی کورددی کاتێک داوا ده‌کات که‌ کۆمپانیا بیانیه‌کان پرۆژه‌ له ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا ئه‌نجام بده‌ن و ، ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندایه‌ به‌ناوچه‌یه‌کی دور له‌ توندوتیژی ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن ئه‌و ناوچه‌یه‌ ناوچه‌یه‌کی هێمن و ئارامه‌ ، ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک ، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا هه‌ڵهاتون و مافی په‌نابه‌رێتیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت ، کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ بکه‌ن ، پێش هه‌موو شتێک و ، ئیمزایان له‌سه‌ر ناردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ کردوه‌ که‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا ، هه‌ڵ هاتون و ئێسته‌ لێره‌ نیشته‌ ژێن و مافی په‌نابه‌رێتیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ ، ئیدی لێره‌وه‌ هه‌موو شتێک ڕونوو ئاسکرایه‌ که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان کوردیان کردوه‌ته‌ ، قوربانی سیاسه‌تی چه‌وتی خۆیان ، و بگره‌ ته‌نانه‌ت حکومه‌تی ئێراقیشیان سه‌رپشک کردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ته‌واو نیشان بدات بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری کورده‌کانی ئێراق له‌ده‌ره‌وه‌ ، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که‌ نوری مالکی ، له‌سوید ئیمزای بۆ ناردنه‌وه‌ی کورده‌کانی ئێراق کرد که‌ دیپۆرتیان بکه‌نه‌وه‌و پاش ئه‌و ئیمزایه‌ ، کوردانی سویدیش دوچاری گرتن و دیپۆرت ده‌بنه‌وه‌و ، ئه‌وه‌ سویسراش ده‌ستی کردوه‌ به‌ گرتنی ئه‌و کوردانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌، ، له‌مه‌وه‌ بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه‌که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی یاری به‌ مافو ژیانی تاکی کورده‌وه‌ ده‌کات له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، بێده‌نگ بوون له‌م کاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌و ئه‌و سوکایه‌تی پێ کردنه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر کوردانی په‌نه‌هه‌نده‌ ده‌کرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه‌ ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی زیاتر هان ده‌دا که‌ زیاتر سوکایه‌تی به‌و کوردانه‌ بکات که‌به‌زۆر و به‌که‌له‌بچه‌کراوی و به‌ فڕۆکه‌ی جه‌نگی دیپۆرتی کوردستان ده‌کرێنه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ، ئه‌وکاته‌ی که‌ ساڵی 2006 کۆمه‌ڵێکیان له‌و کورده‌په‌ناهه‌ندانه‌ به‌زۆر نارده‌وه‌ به‌که‌له‌بچه‌کراوی و به‌فڕۆکه‌ی جه‌نگی ، بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌وێ ئاسایشی کوردی پێی وتبوون ؛ هاتنه‌وه‌ به‌ڕسوایی بۆ کوردستان ، یه‌کێک له‌ کورده‌کان وتبووی :به‌ڵێ له‌سایه‌ی سه‌ری ئێوه‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ ، بۆقۆناغه‌ تفه‌نگ و جه‌للادانه‌ که‌وتبونه‌ سه‌رو چاوی ئه‌و کوردانه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ نێردرابونه‌وه‌، ئه‌و 50 کورده‌ی که‌27-10-2008 ڕه‌وانه‌ی کوردستان کرابونه‌وه‌، پێیان وتراوه‌ ئیجرائاتتان به‌رامبه‌ر ده‌که‌ین ، من پیم وایه‌ ئه‌و ئیجرائاته‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی لێکۆڵینه‌وه‌ بکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و کوردانه‌ی به‌زۆر نێردراونه‌ته‌وه‌ ، بۆ کوردستان ، چی جۆره‌ که‌یسێکیان داوه‌ ئه‌گه‌ر که‌یسیکیان دابێت دژی ده‌سه‌ڵاتی کوردی یان دژی  یه‌کیتی و پارتی ئه‌وه‌ دور نیه‌ که‌ دوچاری چاره‌نوسێکی خراپ ببنه‌وه‌ ، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ بوون و دوای ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیه‌ی پێیان کراوه‌ له‌کاتی ده‌ستگیر کردنیان و به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان ، من لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو رێکخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌کان وڕێکخراوی مافی مرۆڤ وئه‌منستی ئینته‌رنه‌شناڵ و که‌سوکاری ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌و شیوه‌یه‌ دیپۆرتیان ده‌که‌نه‌وه‌ و کۆمسیاری باڵای په‌نابه‌ران ده‌که‌م له‌هه‌رکوێیه‌ک هه‌ن ئه‌و کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ پرۆتستۆبکه‌ ن و ڕێپێوان و مانگرتنی گه‌وره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی کوردستان ڕێک بخه‌ن تاچیدی سوکایه‌تی به‌و په‌نا به‌رانه‌ نه‌که‌ن که‌ ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه‌ که‌کوردن ، وه‌ زۆر سوپاسی کاک ده‌شتی جه‌مال ده‌که‌م لێپرسراوی باڵای کۆمسیاری باڵای په‌نابه‌ران له‌ له‌نده‌ن که‌ درێغی نه‌کردوه‌ هه‌میشه‌ له‌خه‌می په‌نابه‌راندابوه‌ ، وه‌ داوای لێ ده‌که‌م که‌ خۆپیشاندانێکی سه‌راسه‌ری گه‌وره‌ له‌ به‌ریتانیا ڕێک بخات تا ئه‌و سوکایه‌تیه‌ ڕاده‌گیرێت که‌ به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ره‌ کورده‌کان ده‌کرێت
 

Previous
Next

Leave a Reply