Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

ببوورن..مەگەرفەلەستینیەكان تەنهابراى ئێوەبن!…گۆران دوكانى

Be First!
by January 22, 2009 گشتی

 ببوورن..مەگەرفەلەستینیەكان تەنهابراى ئێوەبن!
 وەڵامێك بۆئایدیاى حیزبە ئیسلامیەكانى كوردستان
 گۆران دوكانى

 ئەگەرتێبینى بكەین هەرلەسەرەتاى سەرهەڵدانى گرژى وئاڵۆزیەكانى نێوان  (عەرەب-ئیسرائیل)وبەتایبەت لەدواى ناوەڕاستى نەوەدەكانى سەدەى ڕابردو وبەهێزبونى بزوتنەوەى حەماس لەفلستین,تەواوى ململانىَ سیاسیەكان وپرۆسەى جەنگى ئیسرائیلیەكان زیاتر ڕوبەڕوى ئەوحیزبە بۆتەوە,هاوكات ئەوڕاستیەمان بیرنەچێت كەبزوتنەوەى حەماسیش خاوەن پێگەیەكى جەماوەریەولە هەڵبژاردنە كانى ڕابردووى فلستینداولەكۆى(132)كورسى پەڕلەماندا(74)كورسى بەدەست هێناوە,بەمەش كۆنترۆڵى زۆرترین موئسەسەحكومیەكانى فلستینیان كردوە,بەڵام ئەوەندەى ئەم حیزبە كار بۆبەرژەوەندیە سیاسیەكانى خۆى دەكات نیوبەرامبەرئامانجیان خۆشگوزەرانى فەلەستینیەكان نەبوە,لەلایەكى دیكەوە ئەوەى بۆتە بەدبەختى فەلستینیەكانیش بەئاشكرا ئایدۆلۆژیاى چەندووڵاتێكى دەرەكى وبەتایبەتیش(ئێران وسوریا)زاڵە لەناوخۆى ئەم وڵاتەداودەتوانین ئەو جەنگەخوێناویەى چەندڕۆژى ڕابردوى كەرتى غەززەش وەك دیارترین نموونەى تەداخولاتى دەرەكى بێنینەوە,كەبەهەزاران كوژراوبریندارى خەڵكى سڤیلى لێكەوتەوە.
 ئەوەى لێرەداناوەرۆكى بابەتەكەى منە,خۆگیڤكردنەوەوهەندێك هوتافات وداواكارى  بێبنەماى حیزبە ئیسلامیەكانى هەرێمى كوردستان بوولەبەرامبەردۆزى(عەرەب-ئیسرائیل)داوبەتایبەتیش ئەوهێرشانەى چەندڕۆژى ڕابردوى ئیسرائیل بۆسەركەرتى غەززە,كە بەجۆرێك لەگوزارشت وبۆچونداخۆیان لەخەڵكى جیاكردبۆوە بەڕاستى جێگاى گومان بوو,لەهەمووشی سەیرتر دانانى چەند واجبێك بوو,كەئەوان بەئەركى سەرشانى موسوڵمانانیان دەزانى,یەكێك لەو واجبانە بانگەشەى ئەوەیان دەكرد هەركەسێك تواناى ئەوەى هەیە خۆى بگەیەنێتە غەززە وڕوبەڕوى شەڕى ئیسرائیلیەكان ببێتەوە ئەوەجیهادەوئەگەركوژراش شەهیدە,یاخودپێویستە لەمەودواكوچەوكۆڵانەكانمان ناوى شەهیدەكانى غەززەیان لێبنێین و….تاد,ئەمە جگەلەبڵاوكردنەوەى كۆمەڵێك هوتافات بەناوى ئاینى ئیسلامەوە,یاخود بڵاوكردنەوەى كۆمەڵێك شیعارات لەڕێگەى مەسجى مۆبایلەوە!.
 لێرەداهەقى خۆمانە لەحیزبەئیسلامیەكان بپرسین كەئەمڕۆخۆیان كردۆتەكەواسورى بەرلەشكرى موسوڵمانانى ئەم هەرێمە,ئایاخێرە ئەوهەموو دەستدرێژیەى ووڵاتانى بەرودراوسێ بۆلەباربردنى ئەم ئەزمونەى ئەمڕۆودەیان هەوڵى داگیركەرانەى دیكە كەبەرامبەربەتەواوى كوردوكوردستانیان دەدرێت و ئەوهەمووتەنگژە سیاسیانەى كەئەمڕۆ لەلایەن حیزب وتەیارەئیسلامیەكانى عێراقەوە بەرۆكى ئەم هەرێمەیان گرتوە,كەچى نەك هەربێ دەنگى هەڵدەبژێرن,بەڵكو وەك ئەوەى دەبینین لەپێناوبەرژەوەندى خۆتان ئینتفاقیەى ستراتیژیان لەگەڵدا ئیمزادەكەن!!,یاخودهەتائەمڕۆبەهەزاران خەڵكى سڤیلى بنارى قەندیل دوچارى قوربانیدان وئاوارەبوون دەبنەوە لەپێناومەرامى بۆگەنى عەقڵیەتى داگیركارى توركە كەمالیزمەكان وفارسە سەفەویەكان كەچى ئێوەلەبەرامبەرداولەڕێگاى وەفدەكانتانەوە بەمەبەستى دروستكردنى هاوپەیمانى وبەرژەوەندیەسیاسیەكانتان سەردانى ئەو وڵاتانە دەكەن!!ئایائەوەش بەغەزاوجیهاد دەزانن؟!,خۆ ئەگەرلەسۆنگەى قورئانیشەوە بڕوانین خواى گەورەئەفەرموێت: (واخراج اهلە أكبرمن قتلە)واتە"گوناهى دەركردنى خەڵكانێك گەورەترە لەكوشتنیان",ئەى مەگەرخواى گەورەنیە بۆ وەڵامى نزاكەى حەزرەتى(نوح)ئەفەرموێت:(واستوت على الجودى)واتە لە جودى ئەوەستیتەوە,كە شاخێكەو كەوتۆتە باكورى كوردستانەوە, لێرەشداخواى گەورەپیرۆزى خاكى كوردستان نیشان دەدات.
 كەچى ئەمە هەڵوێستى ئێوەی حیزبەئیسلامیەكانە كە خۆتان بەبەدیلى دەسەڵات دەزانن,كەچى بەرامبەربەوخاكەولەڕودانى تەواوى داگیركارى وتەنگژەسیاسیەكاندا ئێوەش بەهەمان شێوەى دووحیزبە زللەكە نوقەیەكتان لێوەنایەت,هاوكات خاكى فەلەستینمان لاپیرۆزدەكەن!,خاكێك كەنەتەوەكەى لەكاتى پرۆسەى جینۆسایدى ئەنفالدا,نەك هیچ هەڵوێستێكى مرۆڤایەتیان نیشان نەدا بەڵكوبە(عافیە علیك)ڕژابونە سەرشەقامەكانى فەلستین و بروسكەى پیرۆزباییان لەسەركردە پاڵەوانەكەى عێراق دەكرد!!كەچى ئەمڕۆ هەر ئێوەن ئەوانە دەكەنە(شیربراى) ئێمە,ئاخرئێمەى كورد تاكەى بەعاتیفە بیربكەینەوە؟! بۆیەبەداواى لێبوردنەوەمەگەرفەلەستینیەكى عروبە تەنهابراى ئێوەبێت!,ئەوە میللەتى كوردنیە كەفەلەستینیەك بەبراى خۆى بزانێت.
 ئێمەى كوردستانیانى ئەم هەرێمە وەك زۆربەى ووڵاتانى دنیائەوەى لەسەرشانمان بوو كردمان وپرۆتستۆى ئەوجەنگە خوێناویەمان كرد كەژن ومناڵى بێگوناهى غەززە بونە قوربانى بەرژەوەندى ومەرامە سیاسیەكانى بزوتنەوەى حماس!هاوكات هەریەك لە(تاڵەبانى وبارزانى)وچەندین بەرپرسى دیكەى كوردپرۆتستۆى ئەوجەنگەیان كرد,ئىَ خۆ تواناى ئەم هەرێمە لەئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى زیاترنیە,وەك بینیمان چەندجارێك حكومەتى ئیسرائیل تەواوى داواكانیانى ڕتكردەوەسەبارەت بە وەستانى ئاگربەست, با(خالیدمشعل ومحمودزهارو)تەواوى سەركردەكانى دیكەى حماس كەئەمڕۆلەدیمەشقەوەخۆیان بەدەمڕاستى فەلەستینیەكان دەزانن وسەركدایەتیان دەكەن وبەڵێنى ئەوەیان پێدەدان كە ڕزگاریان بكەن لەدەست ئیسرائیلیەكان تەنها بەهاویشتنى چوار ڕۆكێت وكاتیۆشا!!بائەوان بچونایە ئەوجیهادەیان بكردایە كەئەمڕۆئێوە بەواجبى سەرشانى موسوڵمانانى كوردى دەزانن!!,
 ئەوەى جێگاى خۆشحاڵییە بەدرێژاى ئەوجەنگە ئێمەى كورد وەك تەرەف نەكەوتینە كێبڕكێى ئەم دۆزەوەو بەوردى وژیرانەمامەڵەمان لەگەڵداكرد,هەم وەك دەسەڵاتى سیاسى كوردى و,هەم وەك نەتەوەش,چونكەئاشكرایە هیچ كاتێك دۆخى هەرێمى كوردستان ئەوەندەى ئەمڕۆ هەستیاروناسك نەبووە,هاوكات بەپێچەوانەوە ئێوەش ئەوجیهادەتان بەڕەوانەزانى بۆخۆتان وئەندامێكى هیچكام لەحیزبەئیسلامیەكانمان نەبیست كەبچێتە غەززەولەپێناوخاكى پیرۆزى فلستیندا خۆى بەختبكات و واجبە دینیەكەى سەرشانى خۆى جێبەجێبكات!.  
     
 
 Goran.dukani@yahoo.com
 

Previous
Next

Leave a Reply