Skip to Content

Thursday, October 29th, 2020

به‌ندی عه‌لی .. 730

Be First!
by May 29, 2012 هۆنراوە

 

حه‌وت سه‌دو سی
چڵه‌ لولاقی ده‌ربه‌ده‌ر
حه‌وت سه‌دو سی
هه‌ناری ده‌نک هه‌ڵوه‌ریو
له‌که‌لله‌سه‌ر
حه‌وت سه‌دو سی
توره‌که‌ی شه‌وی به‌راتی
پڕ له‌باده‌می ددان و
 مێووژی چاو
حه‌وت سه‌دو سی
نزای له‌بیابانا خنکاو
حه‌وت سه‌دو سی
شوشه‌ عه‌تری به‌تاڵی روح
حه‌وت سه‌دو سی
جوتی جێماو له‌که‌شتی نوح
حه‌وی سه‌دو سی
نامه‌ی پاڕانه‌وه‌ له‌خوا
حه‌ت سه‌دو سی
شه‌رواڵ و پشتوێن و که‌وا
حه‌وت سه‌دو سی
سندوقی بێ ناوو نیشان
ئه‌مڕۆ دیسان
گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ نیشتمان

2012

Previous
Next

Leave a Reply