Skip to Content

Thursday, May 6th, 2021

بۆ بەڕێز : Hon. Jim Karygiannis P.C ئەندام پارلەمانی كەنەدا

Be First!
by February 20, 2013 جینۆساید

 

 

پاش رێزو سڵاو

بەو پەڕی دڵخۆشیەوە سەیری هەوڵە مرۆڤ دۆستانەكانتان دەكەین  لە ناساندنی دۆزی هەڵەبجە لە پارلەمانی كەنەدا وەك تاوانی دژ  بە مرۆڤایەتی لە ساڵی 2010 و  ئەم هەوڵەی ئێستاتان  بۆ ناساندنی تاوانی جینۆسایدی گەلی كورد لە پارلەمانی كەنەدا كە بە هەماهەنگی لەگەڵ دڵسۆزەكانی رەوەندی كوردی لە كەنەداو و رێكخراوەكانیان و رێكخراوەكانی تایبەت جینۆسایدی كورد ئەنجامتان داوە  جێگای خۆشحاڵی و مایەی  رێزو ستایشمانە و شانازی دەكەین بەوەی دۆستی وەك ئێوەمان هەیە,هیوادارین بە هەواڵی خۆش ئه‌مجاره‌شیان  دڵی كەسوكاری قوربانیان خۆش  بكەنه‌وه‌  .

 

فدراسیۆنی  رێكخراوەكانی دژ بە جینۆساید

كوردستان –هەولێر

20-2-2013

 

فیدراسیۆنی  رێكخراوەكانی  دژ  بە جینۆساید  لە كوردستان

1. كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە

2. رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان

3. رێكخراوی فەژین بۆ قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیان

4. سەنتەری ئەنفال-دهۆك‌

5. كۆمەڵەی داكۆكی لە قوربانیان و كەسوكاری ئەنفالكراوانی گەرمیان

6. ناوەندی رێگا بۆ پرسی ئەنفال و كیمیاباران – دوكان

7. كۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفالكراوانی كوردستان

8. رێكخراوی هەڵوێست بۆ داكۆكی لە قوربانیانی ئەنفال

9. رێكخراوی شەهید ئارام

10. رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئەنفال

11. سەنتەری ئەنفال یا بارزانیان

12. رێكخراوی كیمیاباران و ئەنفالكراوانی بالیسان و دەوروبەری 

13. رێكخراوی كار بۆ ئەنفال 

14. سەنتەری ئەنفال

15. ناوەندی داكۆكیكردن لە زیان لێكەوتوان و ئاوەدانی پشدەر 

16.  دەزگای مۆنمێنتی هەڵەبجە لە هۆڵەندە

17. رێكخراوی كارا بۆ داكۆكیكردن لە كەس و كاری قوربانیانی ئەنفال 

18- چاودێری كوردۆساید-چاك

19-Kurdistan without genocide

 

 

Previous
Next

Leave a Reply