Skip to Content

Wednesday, September 30th, 2020

بەعس هەر یەكە لەعێراق بێت یان لەسوریا

Be First!
by March 25, 2008 گشتی

  گۆران فەتحی…..

 نەورۆز ئەو یادو شانازییە نەتەوەییەى كوردە كەساڵانە ئاهەنگی بۆ دەگێڕێتو وەكو رۆژی رزگاربوون لەستەمو زوڵمو زۆرى سەیرى دەكات، ئەم مانگە بۆ كورد چەندین رووداوی خۆشو ناخۆش تێدابووە، لەگەڵ ئەوەى جەژنەكە  بەكاوەى ئاسنگەرو زوحاكی خوێنڕێژەوە بەستراوەتەوە، بەڵام سەرچاوە مێژووییەكان سەرەتاكانى ئەو جەژنە بۆ سەردەمێكى لەوە كۆنتر لەناوچەكە دەگێرنەوە بەتایبەتیش بۆ ئاری رەگەزەكان، خودی جەژنەكەش لەبنەرەتا بۆ سەرەتاى باران بارینو  سەوزبوونى زەویو رزگاربوون لەقاتو قڕی دەگەڕێتەوە.
 بۆیە كورد لەهەرجیەكى سەر ئەم زەمینەدا بێت یادی دەكاتەوەو ئاهەنگی بۆ دەگێڕێت، ئەمەش بۆ داگیركەرانى كوردستانو زوحاكانی سەردەم هەردەم جێى قەڵسیو توڕەبوونو جێی مەترسی  بووە، بۆیە بەردەوام هەوڵیان داوە یادەكە لەزیهنی كوردا بسڕنەوە یان هەر نەهێڵن یادیشی بكرێتەوە ئیتر بەهەموو شێوەیەك تا ئەندازەى سەركوتكردنو ئەزێتدانو كوشتن.
 هەروەكو ساڵانی پێشوو كوردی هەر چوار پارچەو كوردانى هاندەران ئەمساڵ یادی نەورۆزیان كردەوە، گومانیش دەكرا لەسوریاو توركیاو ئێرانی كوردان تووشی كێشە ببنەوە لەلایەن رژێمەكانى ئەو سێ وڵاتەوە، هەرواش دەرچوو كاتێك كوردانى رۆژهەڵاتى بچوكی كوردستان واتە كوردستانی سوریا كاتێك لەشارى قامشلۆ یادی نەورزی ئەمساڵیان دەكردەوە، لەنێو خۆشیو هەڵپركێدا هێزە ئەمنیەكانى رژێمى بەعسی ئەو وڵاتە وەكو نەریتى وەحشیگەرانەى خۆیان پەلامارى هاوڵاتیانداو دەستڕێژى گوللەیان لێكردنو دارو كێبڵ یان بەكارهێنا بۆ بڵاوەپێكردنیان.
 هەر ئەوەش بووە هۆى كوژرانی  سێ گەنجی كوردی خوێن گەرم بەناوەكانى (محەمەد زەكی رەمەزان، -محەمەد مەحمود حسێن، محەمەد یەحیا خەلیل)و دەیان هاوڵاتی تریش برینداربوون، لەهەمووی قێزەوەنتر ئەوەبوو لەگەڵ ئەوەى ئاهەنگی نەورۆزیان خەڵتانى خوێن كردو لەكوردانى سوریایان كرد بەشین،  لەخەستەخانەكانیشدا نەیان هێشت كەس بەهاناى بریندارەكانەوە بێتو خوێنیان پێ ببەخشێت.
 ئەمەش تروپكی رقو كینەى عەرەبو بەعسی دەرخست بەرامبەر بەهەموو شتێكی كوردی، بەعسییان دواترو  لەترسی رقی جەماوەری كورد باری سەربازیو نائاساییان لەناوچە كوردنشینەكانى سوریا راگەیاندو  بۆ رۆژى دواتریش گەمارۆی شارى قامشلۆیاندا،؟   بۆ ئەوەى رێگە لەكوردانى  شارەكانى ترى سوریا بگرن بۆ هاتنە نێو قامشلۆو بەشداریكردن لەرێورەسمی بەخاك سپاردنی شەهیدانى نەورۆز لەگۆڕستانی قەدور بەگ لەقامشلۆ، لەگەڵ ئەوەشدا دوو سەدوو پەنجا هەزار كورد لەگۆڕستانەكە ئامادەبوونو رێورەسمەكەیان كردە بۆنەیەكى سیاسیو چەندین ووتاری سیاسی دژ بەسوریاى تێدا خوێنرایەوە.
 ئەوەى جێگای خۆشحاڵییە رەوتی ئێستاى سیاسەتى نێو دەوڵەتى لەگەڵ پاراستنى مافی نەتەوە ژێر دەستەكانە، هەر لەم چوارچێوەیەشدا ئەركى پاراستنی چەندین نەتەوەى بچوكیان لەجیهاندا گرتۆتە ئەستۆو تا گەیشتوون بەمافی چارەى خۆنووسین وەكو ئەوەى لەكۆسۆڤۆدا بەرچاو كەوت، كوردانی باشوری بچوكیش چەند ساڵێكە جووڵەی سیاسیان تێكەوتووەو فشار بەكار دێنن بەرامبەر بەرژێمی بەعسی سوریا، بۆ وەدەستهێنانى مافە نەتەوەییەكانیان، ئەمەش ترسیو دڵەراوكێی خستۆتە نێو دڵی دەسەڵاتدارانی بەعسی ئەو وڵاتەو وەكو سەگی هاریان لێهاتووە بۆ گیانی كورد، بێ ئەوەى ئاوڕێكو دەرسێك لە عێراقی دراوسێی نزیكی خۆیان بدەنەوە كە وەكو خۆیان رژێمێكى بەعسی دەسەڵاتداربوو تێیداو زۆریش لەخۆیان بەهێزتر بوو، بەڵام لەكۆتاییدا چارەنووسی روخان خۆ بەفەتارەدان بوو.
 

Previous
Next

Leave a Reply