Skip to Content

Friday, October 30th, 2020

جــــــاش و جاشگه‌رايه‌تیی….!!!…. دڵشادی عومه‌رکاکی

Comment
by April 12, 2011 گشتی

                
 

ئه‌وسات وسه‌رده‌مانه‌ی..که ناوی پێشمه‌رگه‌و ناوهێنان وباسکردنی شکۆمه‌ندوياساغ بوو..به‌هه‌مان شێوه‌ به‌رامبه‌ر به‌پێشمه‌رگه‌و دژبه‌ پێشمه‌رگه‌ودژبه‌گه‌ل ونيشتيمان..له‌شێوه‌ی چه‌ته‌وڕێگروله‌به‌رگی  کورديدا..که‌سانێک دروست بون به‌بی کۆمێنت و گوزارشتکردن له‌سه‌ريان..ناونران(جاش)        
 ئه‌و سات وسه‌رده‌مانه‌ جاش ته‌نها ناسنامه‌ی ئه‌وان بوو که‌ پێش تانک وهێزه‌کانی سوپاده‌که‌وتن   به‌فه‌رمانی ده‌زگا( ئه‌منی وهه‌واڵگريه‌ سه‌ربازيه‌کانی) ڕژێم کاری سه‌ره‌کيان،هێرشکردن بوبۆسه‌ر  پێشمه‌رگه‌وگرتن وئيخباری کردنی که‌س وکاری پێشمه‌رگه‌..هه‌مومان ده‌زانين..بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بۆ هيچ که‌س وکۆمه‌ڵ و عه‌شره‌تێک ڕاکێشين ..ئه‌وکه‌سانه‌ی کـــه‌ چه‌کی (جاشێتان) له‌شانکردبو  له‌ هه‌مووشوێن و جێگايه‌کدا هه‌ستيان به‌داڕوخان وداماوی و که‌می که‌سايه‌تی خۆيان ده‌کردبه‌( ئاغاو مسکێنيانه‌وه) هه‌ر ئه‌وه ش وای لێکردبوون که‌ که‌متر بچنه‌ نێوکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه‌و له‌شوێنه‌گشتيه‌ کاندا ئاماده‌ييان نه‌بوو.زۆرينه‌ی ئه‌وانه‌ی ژێرده‌سته‌ی سه‌رۆک جاشه‌کان بوون له‌ ده‌سته‌و توێژو..   نێوه‌نده‌کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کانی لادێ وشارۆچکه‌وئه‌وناوچانه‌ بـوون که‌ زياترنه‌خوێنده‌واری ناکۆکی خێڵ وتايفه‌گه‌ری باڵی کێشابوبه‌سه‌رياندا..ئيدی به‌ هه‌مووپێوانه‌و لێکۆڵينه‌وه‌کان وێنه‌وخه‌سڵه‌ت و..   کارو کرده‌وه‌کانيان هه‌رکه‌سه‌و کۆمه‌ڵێکيان به‌قه‌د ئه‌وه‌ی که‌له‌مێژوی ڕابردودا کردويانه‌ له‌ چاکه‌ وخراپه‌ ..وون نابێ .  
له‌گه‌ڵ نه‌مان وتوانه‌وه‌ی ڕژێمدا به‌و قه‌باره‌و  به‌رچاويه‌ .جاشيش نه‌ماو ئيدی هه‌ندێکی چونه‌وه‌،   نێوژيانی ئاسايی وهه‌ندێکی ديارنه‌مان وهه‌ندێکی له‌ڕێگای په‌يوه‌نديه‌کۆمه‌ڵايه‌تيه‌کانه‌وه‌ بوون   به‌شۆڕشگێڕی عه‌ياره‌ بيست وچوارو ئاسه‌واريی مێژويی جاش نه‌ماو..که‌چی ئه‌وه‌تا به‌ شێوه‌يه‌کی دی وله‌به‌رگێکی ترداوبێ ئه‌وه‌ی هيچ هه‌ست به‌ڕوزه‌ردی وبه‌که‌می خۆيان بکه‌ن ديارده‌ی جاشێتی و  ته‌ربيه‌تی جاشگه‌رايه‌تی..له‌ نێو گشت دام وده‌زگاکاندا..له‌نێونده‌ فراوانه‌کانی‌ فه‌رمانگه‌و گشت،   دامه‌زراوه‌کاندا.. ،له‌ڕيزويه‌که‌کانی سه‌ربازی وپێشمه‌رگه‌شدا.ديارده‌وپه‌تای جاشێتی وجاشگه‌رايی دروست بوه‌ ..له‌هه‌موی ناله‌بارتر له‌ دامه‌زراوه‌ی راگه‌ياندن وميديا حيزبيه‌کاندا ،که‌ کوشنده‌ترين  په‌تا ،په‌تای جاشقه‌ڵه‌مه‌کانه‌.ئه‌وانه‌ی بزوێنه‌ری شه‌ڕو هه‌ڵگيرسێنه‌روياريده‌ده‌ری خوێنڕشتن و  نه‌زيفبه‌ردانی خوێنی گه‌ل ودروستکه‌ری ئه‌تمۆسفيری شه‌ڕو ئاژاوه‌ن ،ئه‌وانه‌ داينه‌مۆن بۆ نائارامی بۆشه‌ڕ..بۆماکياج کردنی درۆو ده‌له‌سه‌،،بۆ ناشرينکردنی ڕاستی وشێواندنی حه‌قيقه‌ت..بۆ ڕێک   خستنی بوختان..بۆ قرتاندنی فيلمه‌ تراژيديه‌کانی زوڵم وخوێنڕشتن بۆ کۆلاجکردنی وێنه‌و فيلمی  دروستکراو..جاش وجاشگه‌رايه‌تی به‌درێژايی ناعه‌داله‌تی ونادێمۆکراتی کۆتايی نايه‌ت،جاش هه‌ر ئه‌وجاشه‌ نه‌خوێنده‌وارونه‌زان وپياوکوژه‌ نيه که‌ به‌کرێ گه‌راوبووبۆ بڕێک پاره‌و ده‌سکه‌وت.جــــاش  له‌م سه‌رده‌می باسکردنی دێمۆکراتی وله‌م قۆناخی پاراستنی ئه‌زموون وده‌سکه‌وتانه‌ی گه‌له‌که‌ماندا
ئه‌وناووگوزارشته‌ بۆ جاشی ساده‌ وسه‌رده‌می جاشی کلاسيک به‌سه‌رچوو ئێستاکه‌ جاشی مۆدێرن ئه‌و جاشه‌ی که‌باش له‌دێمۆکراتيه‌ت ده‌زانێ وسه‌رده‌مانێک خوێنه‌ری سه‌رمايه‌دارو کۆمپرادۆر بوه‌ لايه‌نگر بوه‌وخه‌بات وئامانجی عه‌داله‌ت ودابه‌شکردنی دێمۆکراتيانه‌ بوه‌ ،،هه‌ميشه‌وای نيشان داوه‌ که‌گه‌ل  په‌رسته‌و..دادوه‌ره‌ بۆ مافه‌کانی گه‌ل..ئه‌ی کێن ئه‌وانه‌ی ،سه‌رۆکی گه‌ل وڕابه‌ری گه‌ل وباوکی گه‌ل کێيه‌..؟ کێن ئه‌وانه‌ی به‌ئه‌مانه‌ته‌وه‌ نانی گه‌ل وسامانی گه‌ل سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن وده‌يگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ هه‌و وڵاتيان ..کێن ئه‌وانه‌ی گه‌ل ده‌نگی بۆدان..ئێستا ،له‌سه‌ر کورسیيه‌کانی په‌رله‌مانی گه‌ل دانيشتون وبير لر ڕێگه‌ چاره‌و چاره‌نوسی گه‌ل ده‌که‌نه‌وه‌.. کێن ..وه‌زيرو موديرو ئه‌وانه‌ی به‌ سه‌ره‌ قه‌ڵه‌مێک نان وموچه‌ بۆ هاونيشتيمانيان دياری ده‌که‌ن..ئه‌ی کێي ئاگاداری کاروونه‌خشه‌وبه‌رنامه‌ی ئه‌و لێپرسراوه‌ به‌ڕێزه‌نييه‌ که‌( جاش) ده‌کات به‌ پێشمه‌رگه‌و ( پێشمه‌رگه‌ )والێ ده‌کات له‌قه‌هرو   مه‌راقی( بێ دادی وبی به‌شيدا ،وه‌ک دێوانه‌ ڕيش بهێڵێته‌وه.. جاش کێ يه‌..؟ جاش ئه‌و وه‌زيرو گوزيرانه‌ن که‌ سه‌رشانی براوکه‌س وکاريان له‌ چاو تروکاندنێکدا ده‌ڕازێننه‌وه‌ به‌ تاج وئه‌ستێره‌    جاش ئه‌و ڕاوێژکاره‌يه‌ ڕێوی ده‌باته‌ به‌رده‌م سه‌رکرده‌کان وده‌يکات به‌شێر..ئه‌و ده‌ڵاڵه‌ سياسيه‌يه‌ جێ گۆڕکی به‌ قه‌ڵه‌می شۆڕشگێرو قه‌ڵه‌می جاش قه‌ڵه‌مه‌کان ده‌کات..ليستی پاداشت و مه‌دالياو  ماف ومـــــــوچه‌وپله‌وهه‌ق وناهه‌ق ده‌شێوێنێ وده‌سکاری ده‌کات‌..جاشی مۆدێــــرن ئه‌وانه‌ن که‌له‌ کـۆڕو کۆبونه‌وه‌کاندا بڕياری قه‌به‌وجێبه‌جێ کردنی ده‌ده‌ن له‌ دوای ديدارپه‌شيمان ده‌بنه‌وه‌.جاشئه‌وته‌ناف بازانه‌ن له‌به‌رده‌م ڕاستيه‌کاندا بێ ده‌نگ ده‌بن وچوار چاوده‌بن وچپه‌ چپيانه‌..جاش ئه‌ووشکه‌قه‌ڵه‌م ووشکه‌ ڕۆشنبيرانه‌ن.. که‌ کشيان لێ ئه‌کرێ ئه‌يکه‌ن به‌ته‌قه‌و..نابێ بيدۆڕێنن.  

——————————————-
ئه‌م نوسينه‌ له‌ سايتی(ســبه‌ی) بلاو کراوه‌ته‌وه‌                   

Previous
Next

Leave a Reply