
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و برَیارێكی مه‌هزه‌له ئامێز
له‌م ڕۆژانه‌دا ده‌نگ و باسی هه‌واڵێك له لایه‌ن حكومه‌تی كوردستانه‌وه بڵاوبووه‌وه, ئه‌ویش بڕینه‌وه‌ی موچه‌یه بۆ 600-700 زیندانی سیاسی, كه له كاتی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا, به لایه‌نگری سیاسی و ڕێكخستن بۆ ئه‌حزابی كوردی, له زیندانه‌كانی ڕژێمی به‌عسدا حوكمدراون.
دیاره ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه ته‌مه‌نیان 25-30 ساڵا گه‌وره‌تره, هه‌موویان دڕنده‌یی و بێمافی ئینسانی و قۆرغكردنی ئازادی ڕژێمی دڕه‌نده‌یی به‌عسیان به چاوی خۆیان بینیوه, وه هه‌موو ناوبانگی ئه‌و ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانه‌ی ملهوڕانهتان بیستووه, كه‌سانێك كه له سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته كه‌م وینه‌یه له جیهاندا, توانیبێتی خه‌بات بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی ئازادی بكات, به مه‌رجێ ئه‌وه‌ش بزانێ له كاتی گرتنیدا, جگه له‌و هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه و په‌ككه‌وتنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی, له ئه‌نجامی ئه‌شكه‌نجه‌ی كوێرانه‌دا, ئه‌گه‌ر له په‌تی سێداره‌ش ڕزگاری بوو كه‌وته به‌ندیخانه‌ی ئه‌بو غریب و چه‌ند ساڵێك مایه‌وه, ئه‌وه ڕۆژانه چه‌ندێ ئیهانه و سوكایه‌تی پێ ئه‌كرێ, له هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند جار به بیانووی جۆرا و جۆر ئه‌شكه‌نجه ئه‌درێته‌وه, له‌و چه‌ند ساڵه‌دا چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێ ئه‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی له سێداره‌ی بده‌ن به بیانوویه‌كی درووستكراو وه چه‌ند هه‌زار جار كه‌رامه‌تی ئینسانی پێشێل ئه‌كرێ, وه له چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا چی باریًكی ده‌روونی باڵ ئه‌كێشێ به سه‌ریا, وه ڕۆژانه چۆن به ترس و دڵه‌ڕاوكه به سه‌ر ئه‌بات.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ۆێنهیهكی ڕاگوزه‌ری ساده و هه‌میشه‌یی ناو به‌ندینخانه‌كانی ڕژێمی به‌عس بوو, كه ده‌رهه‌ق به‌و ئینسانه شه‌ریفانه ئه‌كرا كه له پێناوی ڕزگاری و ئازادی مرۆڤدا, خه‌باتیان ئه‌كرد و له به‌رانبه‌ر كار و كرده‌وه دژی ئینسانێكان وه ده‌نگ ئه‌هاتن.
دوای بیست ساڵ ده‌سه‌ڵاتی كوردی به رابه‌ری یه‌كێتی و پارتی, تازه به تازه مووچه‌ی مانگانه‌یان بۆ ژماره‌یه‌كی كه‌م له زیندانه سیاسیه‌كان بڕیوه‌ته‌وه, له‌و هه‌موو زیندانیه سیاسیه‌ی كوردستان دوای بیست ساڵ ویژدانیان جوڵا و ده‌رگای خێریان بۆ ئه‌و ژماره‌یه كرده‌وه.
به مه‌رجێ ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ند به تایبه‌تی له كابینه‌ی (مالكی)دا, 40 مانگه زیندانه سیاسیه‌كانی ناوه‌ڕاست و جنوب مانگانه (500000) دینار وه‌رئه‌گرن, واتا هه‌ر زیندانێكی سیاسی تا ئێستا نزیك 20 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه, ئه‌مه جگه له كۆمه‌ڵێ ئیمتیازاتی وه‌ك, دانی پارچه‌یه زه‌وی له شوێنی له دایك بوون, به‌خشینی 30 ملیۆن منحه, 5 ملیۆن دینار بۆ گه‌شت و سه‌فه‌ر, ناردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زیندانه سیاسیانه‌ی, كه نهخۆشێكانیان له عێراقداچارهسهریان نیه…. هتد.
ئه‌و زیندانه سیاسیانه‌ی كوردن و له ده‌ره‌وه‌ی 3 پارێزگاكه‌ی كوردستان له دایك بوون, گرتنهكهشیان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورده, هه‌مان مووچه و ئیمتیازات ئه‌یانگرێته‌وه.
كه‌چی ئه‌و زیندانه سیاسیانه‌ی كه له دایك بووی 3 پارێزگاكه‌ی كوردستانه, ده‌سه‌ڵاتی كوردی تا ئێستا نه مووچه و نه ئیمتیازاتی پێ نه‌داون, به مه‌رجێ ماوه‌ی حوكمڕانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بیست ساڵه و ماوه‌ی حوكمڕانی حكومه‌تی ناوه‌ند له كاتی ده‌ركردنی بریاره‌كه5 ساڵا بووه, به مانایه‌كی تر, ده‌سه‌ڵاتی كوردی دوای 20 سال َ ئه‌ویش له ژێر فشاری دوو فاكتی سه‌ره‌كی:
1- فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن زیندانه سیاسیه‌كان خۆیان و وه خه‌ڵكی ئازادیخواز و ڕۆشنبیر.
2- فشاری مووچه‌كه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند, به تایبه‌تی بۆ كورده‌كانی كه‌ركوك و ده‌ور و به‌ر.
ناچار كرا ئه‌و بڕیاره ده‌ر بكات له به‌رژه‌وه‌ند ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌و هه‌زاران زیندانه سیاسیانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 50 ساڵیه‌وه‌یه و شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه خانه‌نشین بكریچن.
له زۆر بۆنه و ئاهه‌نگ و كۆبونه‌وه‌كاندا, به‌رپرسانی حكومی و حیزبی به شان و باڵی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی كوردیان هه‌ڵداوه, كه چه‌ندێ ئازادی به‌رقه‌راره, چه‌ندێ, چه‌ندێ ئاسایش هه‌یه له‌م ده‌ڤه‌ره‌دا, چه‌ندێ ئاستی بژێوی خه‌ڵكی كوردستان چووه‌ته سه‌ر له چاو ناوه‌ڕاست و جنوبی عێراق.
به‌ڵام بۆ یه‌كجاریش باسی ئه‌وه ناكه‌ن, كه ئه‌گه‌ر هاووڵاتیه‌ك سه‌د هه‌زار دینار چووبێته سه‌ر ئاستی بژێوی, ئه‌وه به‌رپرسان سه‌د ده‌فته‌ر چووه‌ته سه‌ر حیساب بانكیه‌كه‌ی, ئه‌گه‌ر یه‌كجار كه‌سێك قسه‌یه‌كی كردبێت, ئه‌وه به ئهشكالی جۆراوجۆر هه‌وڵی ده‌مكوتیان كردووه, ئه‌گه‌ر هه‌ر درێژه‌ی پێدابێت ئه‌وه تیرۆریان كردووه.
كاتێ ئه‌وه حاڵی كاربه‌ده‌ستانی كوردستان بێت ده‌رهه‌ق به خه‌ڵك, ئیتر ئه‌بێ خه‌ڵكی كوردستان چی دڵێ خۆش بكه‌ن به نیشتمان و هاووڵاتی و هاوژیانی له سایه‌ی سه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا, كاتێ كه ئه‌و گه‌نجه تێكۆشه‌رانه ته‌مه‌نی جوانی خۆیان خسته سه‌ر خه‌بات بۆ ڕزگاری, (گه‌ل و نه‌ته‌وه و حیزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌یان) ئێستا به‌رپرسانی حیزبیان له جیاتی خه‌ڵات و مه‌دالیای ڕێزلێنان و به‌رز ڕاگرتنی كه‌رامه‌ت و حورمه‌تی ئینسانیان, ده‌ستیان به سه‌ر مووچه‌كه‌شیان گرتووه, ئه‌بێ تووشی چی نائومیدیهك بن, وه به چی چاوێكی قێزه‌وه‌ن سه‌یری قه‌د و قیافه‌ی به‌رپرسانی حكومی و حیزبی بكه‌ن.
ئهمهجی جۆره بڕیارایكه مه‌هزه‌له‌یه كه له‌م قۆناغه مێژوویدا, له ده‌سه‌ڵات ئه‌بیسترێ و ئه‌بینرێ!
تۆ له سه‌ر لایه‌نێك, ئه‌و هه‌موو ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌ت بینیبێ, كه‌چی ئه‌و دوای بیست ساڵا, له ده‌سه‌ڵاتدارێتی و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه, تۆی بیر كه‌وتووه‌ته‌وه, ئه‌ویش له ژێر فشاری چه‌ند فاكته‌رێكی گرنگدا كه له سه‌ره‌وه باسمان كرد, به مه‌رجێ به‌رپرسانی حیزبی و حكومی له زۆر بۆنه و ئاهه‌نگدا, به شان و باڵتدا هه‌ڵبده‌ن, بتكه‌ن به قاره‌مان و پاڵه‌وان و كوڕه خۆڕاگره‌كانی زیندان دواتریش ناوت لێبنێ (شه‌هیدی زیندوو) دوای بیست ساڵ كه گیرفانی خۆیان لێی ئه‌ڕژێ, لایه‌ك له تۆ بكه‌نه‌وه, له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا, به چیرۆكه تراژیدێكانی تۆ له زینداندا, ته‌غزیه‌ی به‌رنامه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئیحساسی خه‌ڵك ڕاكێشن بۆ مه‌سه‌له و سیاسه‌ته‌كانی خۆیان, ناویشی لێ بنێن (ئه‌و ڕۆژانه‌ی ئه‌مڕۆیان درووست كرد) ئیتر ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه خوڵ كردنه ئاشكرای چاوی خه‌ڵكه‌و وه له لایه‌كی تره‌وه به گێل سه‌یر كردنی كۆمه‌ڵا و كۆمه‌ڵگا.
ئه‌م روانكه سیاسیه میراتی هه‌مو ده‌سه‌لاته مه‌زهه‌بی وناسیونالستی و سهرمایهداریكانه به گشت رهوتو بیر‌و بو چونهكانیوه و سود وه‌رگرتن له كار ئاكته‌ر و میژوو هه‌لویسته ئینسانی و شورشگیرانهكانیان بو به‌هیزكردنی ره‌وتی سیاسی و دریژه‌دان به ده‌سه‌لاتی نه‌گریسی خویان.